ئەدەبی دین و دونیا
7.57K subscribers
149 photos
7 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"مرۆڤ ئامێرێکی بایۆلۆجیی خاڵسە، هۆڕمۆنەکان کۆنتڕۆڵی ژیان و دەروون و ڕەفتارەکانی ئەکەن، خۆشبەختانە بەشێکی زۆری هۆڕمۆنەکان لەژێر دەستی خۆتە داگیرساندن و کوژاندنەوەیان

-گەر گرنگی بدەیت بەخۆت(پاکژی خود، ڕێککردنی ژوور و جل)، کردنی ئەرکەکانت(نوێژەکان، عیبادەت، وەرزش..) دۆپامینێکی حەقیقی بەسوود لە لاشەت ئەڕژێ و دڵخۆش ئەبیت دواتر

-گەر پەیوەندیەکانت گەرم و ئارام بن، بەرکەوتنی واقعیت هەبێت لەگەڵ دۆستانت، یاریکردن لەگەڵ (منداڵ، ئاژەڵ)، هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ئەڕژێت لەلاشەت، کە هۆڕمۆنی خۆشەویستی و سۆزە

-ڕۆژانە بچیتە بەر خۆر بۆ 20خولەکێک ثێراپستێکی (چارەسەرکارێکی دەروونی) خۆڕایت بۆ خۆت کردووە، پێکەنین، سەیرکردنی دیمەنی جوان، ئەمانە ئندرۆفین و سیرۆتۆنین ئەڕژن لە لاشەت

گەر ئەم رەفتارانە بکەیت ڕۆژانە، لاشەت هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی و ئارامی دەڕژێت، و تێکڕای ناوەندەی ئارامی و دڵخۆشی ژیانت بەرز ئەبێتەوە

-ئەشتوانی دانیشی لەژوورێکی تەنگ، سۆشیاڵ میدیا بکەیت، نەچیتە بەر خۆر، گوێ لەگۆڕانی حەزین و نەشیدی بێتاقەتاوی بگریت، ڕاستەوخۆ لاشەت بەرەو کەئابە ئەڕوات

جگە لەو کەسانەی کیمیای  مۆخیان تێک چووە و حاڵەتی قورسی نەخۆشی نەفسیان هەیە، بەگشتی زۆرینەی خەڵکی میزاج و دەروونیان پەیوەستە بەڕەفتارەکانی ڕۆژانەیان و ئەتوانیت بە علاجی معرفی سلوکی ژیانیان زۆر باشتر بکەیت، واتا ئارامی و دڵخۆشی هەڵبژاردەیە، پڕۆسەیە، شتێک نییە لە پڕێکدا ڕوو بدات، ئەبێت بۆی بجوڵێیت، مەڵێ جەوم نییە پیاسە ناکەم، بڵێ پیاسە ئەکەم تاکو باشتر بم."
370❤‍🔥39👏33💯31🕊117🤝7🔥43🫡3🥰2
"۱-ئامانجەکەت دیاری بکە

۲-لەکاتی کردنی پەرتکەرەکان لابدە و تەرکیزی کامڵی بخە سەر

۳-ماوەیەکی درێژ پابەند بە لەسەر کردنی

٤-قبوڵی ملل(بێزاری) ئەنجام دانی بگرە

لەکۆتایدا نازانم کەی بەدیاریکراوی، بەڵام ئیتقانی دەکەیت و فێری دەبیت، گەر ئەو خاڵانەی سەرەوە جێ بەجێ بکەیت."
384💯49👏2120🔥10🫡6🕊5🥰4🏆4😢3🤝3
"هەوڵبدە باشترین ئامانجەکان لەدین و دونیا بەدەست بێنە و کۆیان بکەوە(گەر پێت ئەکرا)

بەڵام گەر زانیت پێکەوە کۆناکرێنەوە لە قۆناغێکی ژیانت، ئەوە هەموو دونیا و پارەکانی ناویشی بخە باوەشی ئیلیۆن ماسک و تەبەڕای لێ بکە و دینەکەت هەڵبژێرە

نەعلەت لە دونیایەک بێت، ببێتە هۆی زیان لە دینەکەت."
427👏52💯47😢28❤‍🔥19🫡53🕊3💔3🏆2🤝2
"زۆر گرنگی بدە بەو شتەی دەچێتە چاوەکانت و گوێچکەت و گەدەت

ئازاری خۆت مەدە بەخواردنی خراپ و قسەی خراپ و نوسینی خراپ، تۆ خواردنی بەسەرچوو ناخۆیت چونکە زیانبەخشە، بەهەمان شێوەش دەبێ مامەڵە لەگەڵ نوسین و قسەکانی سۆشیاڵ میدیا بکەیت

لەکۆتایدا تۆ بەرهەمی ئەوەی گوێی لێ دەگریت و دەیخوێنیتەوە، بۆیە با کوالێتیان بەرز بێت."
432💯52❤‍🔥51👏28🫡15🥰98😍5🕊4🏆2🤝2
"ئینسان کە بەڕێچکەکانی ژیاندا ڕۆشت، ئەزموونی پەیدا کرد و وەعی زۆر بوو، حەزی موناقەشە و جیدال له نەفسیدا دەکوژێتەوە، مەوقیفەکان تێ دەپەڕێنێت، بۆی دەردەکەوێت کاتی زۆر بەنرخترە له کۆمەڵە موناقەشەیەک سەرفی بکات کە سوودیان نییە جگە لە نوسڕەتی نەفس، وە میزاج وئارامی خۆی لەپێشترە بیباتەوە وەک لە موناقەشەیەکی کاتی، بۆیە ڕێگەیان پێ ئەدات ئەوان ڕاست بکەن، گەر قسەکانیشیان لە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازتر بێت، با ئەوان موناقەشەکە ببەنەوە و تۆش ئارامی و سافی نەفست ببەوە و پارێزگاری لێ بکە بۆ پڕۆژە مەزنەکانت و ئامانجە گەورەکانت."
327💯48❤‍🔥3014🥰12👏9🕊4🏆4🤝4🔥2🎉2
"مەرج نییە بەردەوام دەرمان بەکاربێنیت بۆ چاککردنی باری دەروونیت، شتانێکی زۆرمان هەن (therapist)ێکی سروشتی خۆڕایین(چارەسەرکاری دەروونی)

-خەوی پڕ شیفایە
-پیاسەی درێژ شیفایە
-نوێژی جەماعەت و قورئان و زیکر شیفایە
-مەشغوڵ بوون و تێکەڵ بوون(flow) لەگەڵ کارێکی باش وگرنگت بیکەت شیفایە
-وەرزش و جوڵە شیفایە
-تیشکی خۆر شیفایە
-پێکەنین و پەیوەندی لەگەڵ دۆستانت شیفایە
-خێزان دەرمانخانەیەکی تەواوەتییە

بەگشتی پێش دەست بردن بۆ دەرمانە کیمییاییەکان دەتوانی پێشەکی دەست بۆ ئەو (therapist) سروشتیانە ببەیت."
363💯63❤‍🔥25🍓17👏13🥰9😍4🎉3🕊3🤗3😇2
"بڕوام پێ بکە هیچ دەرچەیەکت نییە، لەژیاندا کێشە و ناڕەحەتی و قورسی زۆرت تووش ئەبێت(وە ئەبێت ببێت)، ئەمە شتێکە لەدەستی تۆ نییە

بەڵام بەدەستی خۆتە کە بەکام لەم دوو شێوازە مامەڵە لەگەڵ قورسیەکە ئەکەیت

-یان ئەوەتا کێشە و قورسیەکە لەناوت دەبات و جارێکی دیکە درووست نابیتەوە و دەکەویت

-یان ئەوەتا لە کێشە و قورسیەکە دەرئەچیت، بە نوسخەیەکی عاقڵتر و زیرەکتر و بەهێزتر لەخۆت، کە بەگەردەلوولە سەختەکەدا تێپەڕیوە بۆیە لەمەودوا لە ڕەشەباکان ناترسێت

شێوازی مامەڵە و دەرچوونت لەدوای کێشەکان و قورسیەکان دیاری ئەکات کە لەژیاندا چەندێ پێ ئەگەیت و پتەویت هەیە."
399💯55❤‍🔥37👏31😢10🫡7🥰6😍3🍓3🎉2
"وەک پیاوێک ئەم کارانە بکە، دوای(هەفتەیەک/مانگێک/ساڵێک) گۆڕانکاری گەورەت تێدا ڕوودەدات و نزیک دەبیتەوە لەباشترین نوسخەی(پرایمی) خۆت:

-ڕۆژانە وەرزشێک بکە (بەدڵی خۆت)، ئەمە ڕێژەی ماسولکە بەڕاستەوخۆ و عەقڵ بە ناڕاستەوخۆ تێتدا بەرز ئەکاتەوە، (گەر قاعە بێت لەهەمووی باشترە بۆت)

-(بوارێک/پسپۆڕییەک) دیاری بکە کە ڕۆژانە 2 سەعات لانی کەم خەریکی دەبیت بە تەرکیزی لەیزەری دوور لە پەرتکەرەکان

-کتێب و پۆدکاستی کەسانی پسپۆڕ تەماشا بکە لەو بوارانەی بەراستەوخۆ کاریگەریان لەسەر ژیانت ئەبێت، وەک بواری ئابوری(پارە)، بواری دەروونی

-تێکەڵاوی کەسانی تێکەڵ و کۆمەڵایەتی بکە و فێربە چۆن کارامییە نەرمەکانی پەیوەندی ئەنجام ئەدرێت(زانینی هونەری مامەمەڵە و قسە بەنرخترین دراوی ئیمڕۆیە)

-با لەسەفی جەماعەت مەلائیکەی کیرام ناویان نوسی تۆی تێدا بیت، ناشرینە لەدونیا لە پێشەوەی هەمووان بیت و لە دینەکەت لەدواوە، ناکرێ پیاوی ڕاستەقینە لە سەفی جەماعەت نەدۆزرێتەوە


پیرۆزە، بەردەوام بە لەسەر ئەمە دوای(مانگێک/ساڵێک) ئیتر خۆت ناتوانی وازبێنیت لەو کارە بەسوودانە بۆ خۆت، لەکۆتایی سوودەکەشی بەر خەڵکی دەکەوێت."
434❤‍🔥44🥰2817👏11🫡11🕊6🔥4🏆4🎉2🤝2
"قەناعەتم وایە بە پێ ڕۆشتن بۆ نوێژی جەماعەت لە پێنج کاتە گەردوونیەکە(بەیانی....ئێوارە..)، لە گەورەترین جۆرەکانی (therapist)ی دەروونییە(چارەسەرکاری دەروونی)

ئینسان پێویستی بەوەیە دەستی نەرمی خۆر و مانگی بەر بکەوێت بەدرێژایی شەو و ڕۆژ، خۆر و مانگ ئایەتێکن لە گەورەترین ئایەتەکانی خوای موتەعال

نزیکترین ڕێگاش بۆ تێکدانی دەروون و نەفسیەت دادانەوەی پەردەی ژوور و ماڵە و جیا بوونەوەیە لە ژیان(زەوی)، بەوەی بەڕۆژ ماڵ تاریک بێت بە پەردە و شەو ڕووناک بێت بە گڵۆپ..!!

لەماڵەوە من گڵۆپ بەکارناهێنم، تەنها ڕێگە ئەدەم پەنجەرەکە بەردەوام بێ پەردە بێت تا سەعاتی بایۆلۆجیم بزانێت شەوە یان ڕۆژ، با شەو تاریک بێت و ڕۆژ ڕووناک(گەرچی قسەیەکی زۆر سادەیە بەس قورسە وەک مرۆڤێکی سروشتی ئەو کارە بکەیت)

خۆت لەزەوی و ژیان، تاریکی و ڕووناکی دامەبڕە، مەگەر بەس دانیشتوانی ئەسکەندەناڤییا بتوانن باسی گرنگی خۆرت بۆ بکەن."
420👏42💯3123❤‍🔥10🕊96🤝5🔥4🥰3🍓2
"-گەر ئەتەوێ زانستێک فێر بیت
-گەر ئەتەوێ کێشت (زۆرە/کەمە) باشی بکەیت
-گەر ئیشت نییە و ئیشت دەوێت
-پلانێکت هەیە بۆ ئامانجێک و هێشتا پێی نەگەشتووی

نابێ تۆ لە ئێستایا:

-بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیا بیت و سەیری پۆستی ئەو عالەمە بکەیت کە خۆشیان نازانن بۆ ئەیکەن
-نابێ سەیری شەڕی دوو وڵات بکەیت 100000 کیلۆمەتر لێتەوە دوورن
-نابێ سەیری ئەڵقە و دراما و پۆڕن بکەیت

تەنها ئیش لەسەر ئەو کێشەیەت ئەکەیت کە هەتە بە(monk mode) تاکو چارەی ئەکەیت

غەیری ئەوە بێ مانایی و کات کوشتن و لەناوبردنی ژیانی خۆتە."
307💯5020❤‍🔥15👏14💔9🫡6🤝5🔥4🕊2😍2
"هەندێ جار کردنی کارە گرنگەکەی ژیانت هێندە دوا ئەخەیت، گەر دواتریش ئەنجامی بدەیت سوود و نرخی نابێت، بۆیە زوو بجوڵێ خۆشەویست."
316😢60❤‍🔥34💯33🔥13💔108🤝6🥰5🕊3🏆2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
-جوڵەی بێدەنگ
-ئارامگری و سەبڕ
-تەرکیزی کامڵ

پاشان ڕاوکردن

کەس ئەمەی فێر نەکردووە، بەڵام جیناتەکانی باوانەکانی لە سنوریاتەکان (felidea) بۆ ماوەتەوە و لە لاشەیا کارا بووە، هەمان میکانیزمی ڕاوی پڵنگە(بەمانایەکی دیکە هەمان جیناتە هاوبەشە لە DNAیاندا)

بەڵام هەموو کەروێشکی دنیا ڕاهێنان پێ بکە ناتوانێت ڕاوێکی غەریزی سروشتی وەک ئەوە بکات، چونکە جیناتەکانی ڕاوی تێدا نییە

ئینسانیش سنوردارە بە جیناتەکانی باوانەکانی بۆی کە دەگوازرێتەوە، تاکە شت کە ئەتوانیت بیکەیت ئەوەیە بگەیتە باشترین نوسخەی خۆت کە جیناتەکەت هەڵی دەگرێت، لەهەنێ بوار جیناتی زۆر تایبەتت پێ ئەدرێ و لەهەنێ بوار ئاسایی، ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە بیدۆزەوە چ جیناتێکی تایبەتت تێدایە پاشان بگە پرایمی خۆت لەو بوارە، بەڵام بشزانە گەر کەسێک جیناتی سەروو تۆ بێت+هێندەی تۆ هەوڵ بدات پێی ناگەیتەوە، جیناتی لاشەی تۆ لەوەرزش پێ ناچێت وەک کریس بەمستید(CBUM) و نۆڤاک جۆکۆڤیچ و لیۆنێل مێسی بێت، بەڵام ئەتوانی بگەیتە بەرزترین ئاستی خۆت و جیناتی خۆت گەر ئیشی قورسی لەسەر بکەیت، تێگەشتن لە جینات ئینسان ئەپارێزێ لە وەهمی خۆ بەزلزانین و هەروەها بێ ئومێدی، فێری واقعیەت دەبیت لێیەوە."
261💯34❤‍🔥2310🏆6💔5👏4🤝4😢3🕊3🔥2
گەر حسابێکی ماتماتیکی سادەت بۆ بکەم، حاسڵی مەسئەلەی جینات بەم شێوازەیە:

گریمان با بوارێک هەڵبژێرین= بەرزکردنەوەی قورسایی

۱-تۆ کە لەدایک دەبیت بە جیناتێکەوە لەدایک دەبیت، پرایمت(بەرزترین نوسخەت) 400 کیلۆی پێ بەرز ئەکرێتەوە، بەرامبەرەکەشت 500 کیلۆ

۲-گەر ئیشی قورس بکەیت لەسەر خۆت دەگەیتە 400 کیلۆ، بەڵام بەرامبەرەکەت نەیکات ئەوپەڕی 200 کیلۆ دەکات(لێرەیا ئیشی قورس لە زیرەکی و بەهرە و جینات دەباتەوە)

٣-بەڵام گەر ئەویش وەک تۆ بەقورسی هەمان بڕی هەوڵ بدات، لێرەیا دەسەڵاتت نییە و جینات(بەخششی ڕب العالمین) ئیشی خۆی ئەکات و لە جوهدی تۆدا نییە

هەموو ئەوانەی دەچنە سەر ستەیجی مستەر ئۆڵۆمپییا، باشترین هەوڵیان داوە و باشترین جۆری خۆراک و تەواوکەریان هەیە، بەڵام لەو سنورە بەرزەدا ئیتر هەوڵدان هیچت بۆ ناکات و جیناتەکان یەکەم دیاری ئەکەن

بەڵام هەواڵە خۆشەکە بۆ تۆ ئەوەیە زۆربەی خەڵک ئەوەندە هەوڵ نادەن بگەنە پڕایمی خۆیان، بۆیە با جیناتیشیان لەتۆ بەرزتر بێت، بەهەوڵ ئەتوانی پێشیان بکەویت، بەڵام بۆ پلەی Top، هەوڵدان تا بەردەرگاکەت دەبات و دواتر تەسلیمی جیناتت دەکات.
267👏24💯12😢10🫡9💔8❤‍🔥5🍓5🤝5🔥3🏆2
"بۆیە خۆڵاسەی پەیام و هەموو نوسینەکانی ئەم چەناڵە بۆ خۆشەویستانم ئەوەیە

-یارمەتیت بدەم بگەیتە پرایمی (بەرزترین نوسخەی) خۆت لەدین و دونیاکەت(genetic potential)

-بەڵام قەت وەهمت پێ نافرۆشمەوە و پێت ناڵێم وەحشەکەی ناخت بەڕەڵا بکە و زەوی لە غەزوێکی فەزائی ڕزگار بکە(چونکە تۆ جیناتەکانی پاڵەوانەکانی مارڤڵت تێدا نییە)."

چاوتان ماچ ئەکەم، ڕۆحی منن.
360❤‍🔥45🥰38👏21🕊106😢4🏆4🎉2💔2😍1
"بیربکەوە نەفسی خۆت لە داهاتوودا ئێستا تەماشای نوسخەکەی ئێستات دەکات

ئایا ڕازییە بەوەی ئێستا دەیکەیت؟
ئایا بە کارەکانت سوود بە خۆتی داهاتوو دەگەیەنیت یان زیان؟

ئایا نەفسی داهاتووت(20ساڵی دیکە)، گەر لەسەر مێزێک لەگەڵت دانیشێت، کە زۆر حەکیم و عاقڵترە لە نوسخەکەی ئێستات، لات وایە چ ئامۆژگاریەکت دەکات و لێت ڕازییە یان نا..؟"
305😢72💯32🔥1712👏6❤‍🔥5🥰5🕊5🤝2🫡2
لوتف و ڕەحمەتی خوا سبحانە و تعالی بەسەر بەندەکانییەوە بێ شومار زۆرن

"بەندەی فەقیر لەسەرەتای منداڵی ، لەلایەن هەندێ تاکی خێزانەکەمەوە ئامانجم بۆ دانرابوو کە ببمە شانۆکار یان مۆسیقا ژەن، وە پێش ئەوەی تێ بگەم دنیا چییە خرامە دەورەی مۆسیقا و کەمانچەم درایە دەست، پاشان برامە سەر شانۆ، پاشان کلیپم پێ تۆمار ئەکرا..!!

بەڵام بێ ئەوەی هیچ بزانم دڵم قبوڵی ئەو کارانەی نەدەکرد و ڕام دەکرد لەو خولە هونەرییانە، بە کەمانچەکە گیتارم لێ ئەدا تا مامۆستاکە بێ ئومێد بێت لێم(ابتسامة؛)

پاشان هەر لەو تەمەنە وەسیەتێکی ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفەی نوعمانم بینی بۆ تەڵەبەکەی کە وەسیەتی بۆ ئەکرد بە علمی فقه، ئیدی لەسەر زمانی سەرداری فوقەهای کوففە خۆشەویستی ئەو علمە چووە دڵم و بەنهێنی خەریکی بووم، لە کۆرسی مۆسیقاکەوە تا دەرسی فیزیای ئامادەیی و موحازەرەکانی کوردۆلۆجی جامیعە و  کۆبوونەوەکانی ئیش لەدوای جامیعە، بەردەوام نوسخەیەک لە کتێبێکی فقه لە کۆشمدا بوو بەدزی مامۆستاوە موڕاجەعەم ئەکردەوە

ئێستا هاورێکانی منداڵیم ئەبینم لە لایف میوزیک دی جەین، لەکاتێکدا لەهەمان ژینگە گەورە بووین، ئیدی زیاتر تەبەڕا ئەکەم لە حەول و قووەتی خۆم و تێ ئەگەم ئەمەی ئێستا ئەیڵێم و ئەینوسم پاڵفتەی فەزڵی خوایە عز و جل."
376❤‍🔥52💯45👏21😢19🥰17🏆7🕊5🔥4🤝4🫡4
"تۆ لەزەمەنێک ئەژیت ژمارەی دانیشتووانی زەوی 8 ملیار کەسە

هیچ (ئامانجێک/کێشەیەک) بوونی نییە کە دەتەوێت پێی بگەیت و چارەی بکەیت ئیلا لانی کەم 100 هەزار کەسی تر پێیدا تێەپەڕیوون

بچۆ تەماشای ڕێگەکەی ئەوان بکە، نەخشەکەیان لێ وەربگرە، لە (دەرسێک/کتێبێک/مەقالەیەک) بۆیان باس کردوویت

تۆ ئەتوانی خۆت بە 5 ساڵ چارەسەری بکەیت، ئەشتوانی بە 5 سەعات ئەزموونی 5 ساڵەکەی کەسێکی تر وەربگریت و پێنج ساڵی تەمەنت بگێڕیتەوە بۆ خۆت، عاقڵ ئەوەیە تەمەنی خۆی لە فەوتان ئەپارێزێت، بەڵام عەبقەری ئەوەیە لەگەڵ پاراستنی تەمەنی خۆی، تەمەنی عوقەلای دیکەی سەر زەوی بۆ خۆی زیاد ئەکات."
282💯50❤‍🔥35👏17🫡106🔥3🕊32🤝2💔1
"عاقڵ هەڵەی خۆی زانی دانی پێدا دەنێت و چاکی ئەکات، نەزانیش کە هەڵەی خۆی پێ وترا موناقەشە ئەکات."
310💯64👏32❤‍🔥28🫡98💔6😍5🔥3🥰3🕊3
"چێژ لە خودی گەشتەکەت ببینە بەدرێژایی ماوەی هەوڵدانت بۆ ئامانجەکەت، نەک تەنها گەشتن بە خودی ئامانجەکە، هەموو ساتێکی گەشتەکەت چێژی خۆی هەیە بەپڕی تێیدا بژی."
377❤‍🔥543024💯14🕊10🫡6🍓4🤝3🥰2😇2
ڕزق تەنها پارە نییە

"-بتوانی بخەویت بێ حەب و بێ ئازار، ڕزقە
-فڕۆکەی f35 قەسفت نەکات و سەقفی ماڵتان سەلامەت بێت، ڕزقە
-کتێبی باش و مامۆستای باش، ڕزقە
-قەرەباڵغی بازار و نانەوا و مزگەوت نیشانەی سەلامەتی ئەو شارەیە، ڕزقە
-جل و نان و ئاو، ڕزقە
-لاشەی ساغ و چوونە تەوالێت، ڕزقە
-فکری ڕێک و دەروونی سەلامەت، ڕزقە
-خێزان، ڕزقە

ئەڕزاقی خوای گەورە دەورەی داوین و نوقم بووین تێیدا والحمدللە، بەڵام پێویستە بەئاگاییەوە هەستی پێ بکەین و بیری لێ بکەینەوە، چونکە ئاففەتی نیعمەت ڕاهاتنە لەسەری، ئیدی بیرت ئەچێتەوە کە نیعمەتە..!"
433💯63👏31❤‍🔥25🕊1375😇5🥰4🏆2🫡2