"خۆی نیعمەتەکە ئەوەیە زۆرینەی ماددە خامەکانی سەرکەوتن و بەرهەمداری لەم زەمەنە بەخۆڕایین
-پلەی لیستە باشەکان و یوتوبە دەوڵەمەندەکان بەخۆڕایین(ئەوەندەشیان تێدایە لانی کەم 100+ هێندە لە ئێستای خۆت بەرزترت بکەنەوە)
-زنجیرە وانە پسپۆڕییەکان لەهەموو بوارەکان بەخۆڕایی دانراون تەنها پێویستە پسپۆڕەکان بدۆزیتەوە و پابەند بیت لەگەڵیان
فێربوون هەرگیز وەک ئیمڕۆ ئاسان و بێ باج نەبووە، بەڵام بەو مەرجەی(خۆت پەرت نەکەیت)، بوارێک/زنجیرەیەک دیاری بکە کە پێویستتە، پاشان هەموو سوودەکەی بگوشە و خەتمی بکە
کردت؟
وەرە سەر زنجیرەیەکی دیکە و تەواوی بکە، نازانم بەدیاریکراوی کەی، بەڵام دوای ماوەیەک دڵنیام بەجۆرێک پێ ئەگەیت پێش خۆت هەمووان ئەزانن پێ گەشتوویت."

❤273💯45⚡17🕊12👏8✍5🤝3🎉2🏆2🫡2🥰1
"مرۆڤ بوونەوەرێکە بێ خوو(ئاڵوودەیی) ناژی، تەنها بابەتەکە ئەوەیە خووەکانی تۆ چین؟
-هەیە ئاڵوودەی سۆشیاڵ میدیایە، هەشە ئاڵوودەی فێربوونی عیلم و زانینە
-هەیە ئاڵوودەی مۆبایل و گۆرانی و پۆڕنە، هەیە ئاڵوودەیی خوێندن و ئیش و کار و خێزانە
لەکۆتایدا تۆ هەر ئەبێ خەریکی شتێک بیت، خووت هەبێت، ڕۆتینت هەبێت، بەڵام فەننەکە ئەوەیە (خووەکەت/ئاڵوودەییەکەت) ئاڕاستە بکەیت بۆ شتە باشەکان."

❤349💯65🔥17🕊9🤝9⚡8❤🔥6😢5🥰4🍓4🏆2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"نیعمەتە جەستەیی و دەروونی و فکریەکانی ڕب العالمین بەسەرمەوە بێ شومار زۆرن، گەر پێم بڵێی کامەی لات وایە بناغەی نیعمەتە فکریەکانتە، ئەڵێم:
-هەرگیز نەموتووە(ڕۆناڵدۆ/مێسی) لەیاری نازانن
-هەرگیز نەموتووە(مۆرینهۆ/گواردیۆلا) مودەڕیب نین
-هەرگیز نەموتووە(ابن جزری/أبو عمري بصري) لەخۆیانەوە قورئان وا دەخوێنن و لە قورئان خوێندنەوە نازانن و تجوید زیادەیە
-هەرگیز نەموتووە(شافعی/مالک) لە شەرع نازانن و شوێن سەلەف ناکەون بەڵام مەلاکەی لای ماڵی خۆمان شوێن سەلەف ئەکەوێ
-هەرگیز نەموتووە با نانەوا فیتەری بکات
-هەرگیز نەموتووە با دکتۆر زەرعات بکات
-قەتیش قبوڵم نەکردووە فەلاح بڵێ دکتۆر نازانێ
گەرچی قسەکان زۆر سادە و ڕوون دەرەکەون، بەڵام لێت ناشارمەوە تا ئێستاش نەمتوانیووە قەناعەت بەزۆرینەی خوێنەوار و عاقڵانی میلەتەکەم بکەم لەسەر ئەو بناغە فکرییە، کە خەڵکی تێ بگەن ڕۆناڵدو باشترە بۆ یاری وەک لە کورە قەڵەوەکەی کۆڵانی خۆمان(ئەوە ئەم هیچ دائیم ئەڵێ من شازی یاریزانم و ڕۆنالدۆش یاری نازانێ)، بەس موسیبەتە چینی خوێنەوار وابێت کە فەزڵی عاممە بدات بەسەر پسپۆڕدا فتأمل."

❤221💯31❤🔥25🤝9🔥7✍4🕊3🎉2🏆2🥰1
"هیمەتی من بۆ ئەوە نییە زانیارییت فێربکەم، هیمەتی من بۆ ئەوەیە فێرت بکەم چۆن بیرئەکەیتەوە و چۆن بخوێنیتەوە."
سیدنا الشیخ
قلتُ= گەر خوای گەورە ڕێنوێنیت بکات بۆلای پیاوێک لەگەڵ زانیاری، شێوازی بیرکردنەوە و ڕێکخستی زانیاری وفکرت بداتێ، لە نیعمەتە زۆر مەزنەکانە، چونکە زانیاریەکان بێ شومارن، بەردەوامیش نوێ ئەبنەوە، جا گەر بۆ زانینی هەمووشتێک پێویست بێت کەسێک فێرت بکات قەت ناچیتە ڕیزی حوکەما، بەڵکو دەبێ هیمەتی تۆ بۆ دانانی فکرێکی پتەو و قورس بێت بەقانونی عیلم بۆ خۆت، تاکو مەسەلەیەکت بینی هەرگیز نەتبیستبوو بتوانی وێنای بکەی وەک ئەوەی پێشتر بۆت شەرح کرابێت، ئەمەش لعمري مەرتەبەیەکی باذخي بەرزە، شایستەیە ئینسان هەوڵی بۆ بدات.

❤229❤🔥30👏11🤝11💯10🕊7✍3🫡2🥰1🏆1
"تۆ پێویستە باشترین کەس بیت، لە خراپترینی کاتەکاندا، چونکە لەکاتە باشەکان، هەمووان باشن."
❤314❤🔥48💯41😢22👏20🕊8🍓4🥰3😍2🤝2🫡2
"وەستایەکی لەفە دایکی نەخۆش بوو بردیە لای دکتۆر، لە فەحسەکان بینرا وەرەمێک لە ناو مێشکی هەیە و دەیکوژێت
وەستا ناپسپۆڕەکە لە پزیشکی بە دکتۆرەکەی دەووت=[شتەکە زۆر ڕوونە، وەرەمەکە دەربێنە و چاک دەبێتەوە]
دکتۆرەکەش دەیووت نەخێر نایکەم، لێرەیا زاهیرەن قسەکەی وەستا ڕاستە و شوێن دەلیل(فەحسەکە) کەوتووە، هەر فەلاح و موهەندیس و سایەق پاسێکیش کە پسپۆڕی پزیشکی نین پشتی وەستاکە دەگرن
بەڵام دکتۆرەکە لەبەر ئەوەی PHD هەیە و 30+ ساڵە لەو بوارەیە لێی شاراوە نییە وەرەمەکە بکوژە و دەبێت لابدرێت بەڵام لەبەر علەتێکی خاریجی(هۆکارێکی دەرەکی دیکە) ئیش بەوە ناکات وەرەمەکە لابدات، چونکە ئەو وەرەمە بەستراوە بە دەمارێکەوە گەر لاببرێت نەخۆشەکه ڕاستەوخۆ دەمرێت، بۆیە دەڵێ نەشتەرگەری هەڵەیە
ئەمە بریتیە لەجیاوازی بیرکردنەوەی کەسی پسپۆڕ و ناپسپۆڕ لە بابەتەکان، نەزان یەک شت دەبینێت و وادەزانێت هەر ئەوەیە، بەڵام پسپۆڕ هەموو ئەگەرەکان و علەتە خارجیەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە پاشان دەگاتە بەرهەمی کۆتایی، جا نەگبەت ئەو کەسەیە بڵێ دکتۆرەکە زێدەڕۆیی ئەکات و لەخۆیەوە شت ورد ئەکاتەوە، وەستای جگەرەکەش دەلیلی پێیە و قسەی ئەو پێش بخات."

❤346👏44💯25❤🔥24✍6😢3🏆3🔥2🥰2🎉2🕊2
"ژیانی تۆ ئێستا بەرهەمی ڕەفتارەکانی 5 ساڵی ڕابردووتە کە ئەنجامت داون+ئەو کەسانەی لە سۆشیاڵ میدیا فۆڵۆوت کردوون+ئەو ڤیدیۆیانەی یوتیوب کە گوێبیستیان بوویت
گەر ئێستای خۆتت زۆر بەدڵ نییە، خەمت نەبێ، داهاتوو پەڕەیەکی سپییە بەدڵی خۆت ئەتوانی وێنەکانی بکێشی
ڕەفتارەکانی ئێستات+خووەکانت+ئەو کەسانەی گوێیان لێ ئەگریت=کوالێتیان بەرزبکەوە، 5 ساڵی داهاتووت خۆشترین و باشترین ساڵەکانی تەمەنت ئەبێت."

❤306💯43✍19🥰11🔥10😢7🕊5😍3🤝3🫡3🏆2
"-باشترین وێنەکێش کە سەرەتا دەستی پێ کرد نەیدەزانی وێنە بکێشێت
-بەناوبانگترین مامۆستای شارەکەت یەکەم ڕۆژی وانە وتنەوەی باش نەبوو و وەک ئێستا کارامە نەبوو
-باشترین بێژەر، خۆشی ئێستا لەڕووی نایەت سەیری یەکەم هەواڵی بکات
-باشترین نوسەر، سەرەتا نەخوێندەوار بوو
بەڵام ئەمان بڕیاریان دا بەردەوام بن و ڕۆژانە ئیش بکەن لەسەر بوارەکەیان تا پێ گەشتن، سەرەتا:
شارەزا نەبوون
پسپۆڕ نەبوون
ترسیان هەبوو
بۆیە قبوڵی بکە و ئاساییە لە بوارێک و کارێک سفر بیت، مەترسە لەوە، قبوڵی بکە پێش سەد ئەبێ سفر بیت، پاشان بەئارامی دەست پێ بکە و بەردەوام بە، نازانم کەی بەس دڵنیام ڕۆژێک ئیتقانی ئەکەیت و پێ ئەگەیت لەو کارە."

❤224💯37❤🔥18✍14🕊6🤝6🏆5👏4🔥3🥰2😢2