ئەدەبی دین و دونیا
7.58K subscribers
149 photos
7 videos
10 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"چۆن ڕۆژەکەت بەرهەمدار بێت..؟

-لەسەر پارچە وەرەقەیەکی بچووک کارەکانت بنوسە کە پێویستە بیکەیت

-با ژمارەیان کەم بێت و گرنگترین بن، (1-4) دانە ئەوپەڕی

-یەک لەدوای یەک تەواویان بکە

-لەنێوان هەر کارێک وکارێک پشوویەک و ئارامیەک وەربگرە تا ڕیکەڤەری بکەیتەوە(بە پشوویەکی بێ شاشە)

دواتر پیرۆزە، تۆ ڕۆژێکی بەرهەمدارت هەبوو، کارەکانی سبەینێت بنوسەوە بەهەمان شێواز و بە ئیسراحەت بخەوە، شایستەی پشووی جەنگاوەری پاش کردنی ئەرکەکانت بەجوانی."
428❤‍🔥42🫡20🔥15🥰97👏7💯7🤝7🕊4🏆2
"تۆ ئەتەوێت ڕێگاکە ئاسان بێت، جا گەر ئاسان بوایە هەمووان بەدەستیان ئەهێنا،  ئەو کاتیش بەو شێوازە بەنرخ نەدەبوو


ئەوەی نرخی پێ ئەدات بریتیە=لە قورسیەکەی

بۆیە لەقورسی و ئازار ڕامەکە و قبوڵی بکە و شتێکی سروشتیە کە دەبێت هەبێت لە ڕێگای سەرکەوتن، قبوڵی بکە، خۆت ڕابێنە لەسەری، ئیدی پتەوی دەروونیت زیاتر ئەبێت لەبەرگەگرتنی قورسیەکانی ڕێگای ئامانجەکەت

بەڵام گەر پێت بوترێ ڕێی مەزنییەکان پەمەییە، لەگەڵ یەکەم قورسی وازدەهێنیت چونکە دەروونییەن ئامادە نەکرابوویت بۆی."
335💯40❤‍🔥28🥰137😢7🫡7🕊6🤝43🔥2
"شتانێک هەیە لەژیانت تۆ ئەزانیت ئەبێ بیانکەیت، وە سوودی زۆریان بۆت هەیە، بەڵام هەر دوایان دەخەیت(لەبەر قورسیەکەیان)

عادەتەن ئا ئەو ئیشانە تۆ بەرز ئەکەنەوە و ژیانت ئەگۆڕن(ئەوانەی ناوێرێ دەست پێ بکەیت و هەر دوایان ئەخەیت)، پێش تۆ ئەو ئیشە کەسێکی تر ئەنجامی دا، سەیری بکە گەشت بەچی و چۆن کانی ئاڵتونەکەی بەدەست هێنا

تۆش دوو ئەگەرت هەیە

-یان ئەوەتا وەک سەدانی پێش خۆت ئەیکەیت و بەدەستی دەهێنیت
-یان ئەوەتا وەک ملیۆنانی پێش خۆت دوای دەخەیت تاکو لەدەستت دەچێت، یاخود کاتێک ئەیکەیت کە کردنی نرخی نەماوە.."
365😢39💯39❤‍🔥29👏2111🕊8🫡6🏆4🔥2😍2
"خۆشەویست ئیتر پێویستە خۆت مەسولیەتی هەموو شتێکی ژیانت بگریتە ئەستۆ

-لە فێرکردن و پێگەیاندنی خۆت
-لە شێوازی بیرکردنەوەت و پتەوی دەروون و عەقڵیەتت
-لەبڕیارە یەکلاکەرەوەکانی ژیانت
-لە هەڵبژاردنی ئەو ئامانجەی ئەتەوێت و بەڕاستی ئەتەوێت پێی بگەیت
-لە هەموو شتێکی ژیانت لە نان خواردن تا خەوتن

چاوەڕێ مەبە کەس بڕیارت بۆبدات، کەس هێندەی خۆت خۆت ناناسێت و دڵسۆزی خۆت نییە گەر عاقڵ بیت بۆ خۆت، گەر ڕێگە بدەیت خەڵکی بەڕێوەت ببەن با دڵسۆزیش بن لە کۆتایدا وەک ئەو کەشتییە وایت کە 10 کەس لێی دەخورن، وە کۆتایشی تەنها نوقم بوونە."

تێ بی نی/سوود وەرگرتن لەئەزموون و ئامۆژگاری شتێکی بەسوودە و جیایە لە خۆ تەسلیم کردن،فتأمل.
321❤‍🔥32👏221212🥰10🫡5🕊4🤝4🔥3😍3
"چاوی حکومەت و کۆیلەکانیان دەر ئەهات ئەسڵەن هی ئەوە نین قسەیان لەگەڵ بکەیت، بەڵام بە ئێستاشەوە قەناعەتم وایە لەسەر مەزهەبی ڕیواقییەکان(Stoicism)، وەک پیاوێک ئەوەی پێویستتە بۆ سەرکەوتن لە دین و دونیا وگەشتن بە پرایمی(باشترین نوسخەی) خۆت لە چەند ماددەیەکی خامی سەرەتایی تێپەڕ ناکات گەر نەفسێکی بەرز بیت

-عائیلەت هەیە و هیچ f35ێک لەئاسمان نییە قەسفتان بکات، غەیری تۆ 18 ئەندامی خێزانەکەی کوژراوە و خۆیشی چاوەڕێی مەرگە هەموو ساتێک

-خاوەن بەحری گەوهەرەکانی(ئینتەرنێت) سەدان ملیۆن کەسی دیکە هەن خەونی پێوە دەبینن

-خاوەن برنجی وشک و ئاوی سافی خواردنەوەیت+ تەوالێتی پاکت هەیە، سەدان ملیۆن هەن ئەسڵەن ئەوەی تۆ لات بەنرخ نییە دواین ئاواتی ژیانیانە

-بەیانی پێویست ناکات تەکسی بگریت بچیت بۆ نانەکەلی و هیوا بۆ دەرزی کیمایی بۆت بکەن کە خوێنت لەناوەوە ئەسوتێنێت

ئیتر غەیری ئەمانە هەموو بیانوویەکی تر درۆیە، ماڵێک و نان و ئاوێک و خەت و موبایلێک بدە بە پیاوێکی حەقیقی بەدەستی ڕووت شێرت بۆ ڕاو ئەکات، بۆ نااا مێرکافای 700 دەفتەری وەک بەچاوەکانی خۆت لە خان یونس و شوجاعییە دەیبینیت...!!."
310❤‍🔥40😢39💯33🥰97👏7🤝6🏆5🫡43
"قەناعەتی من وایە پیاوی سروشتی گەر دیل نەکرابێت لەلایەن سستمەکەوە(زە مەیترێکس) بە ئاڵوودەیی موبایل و پۆڕن و قەڵەوی و بێ هیمەتی، بەیارمەتی گەوهەرە ناوازەکەی لاشەی(تێستۆستیرۆن)، بەردەوام وەک باپیرانی لاشە و عەقڵیەتی لە (‏hunting mode)دایە=دۆخی ڕاوچی

-ئەگەڕێت بەدوای قورسترینی زانستەکان فێری بێت
-ئەچێت چارەسەر بۆ ئاڵۆزترینی نەخۆشییەکان دەدۆزێتەوە
-بەیانیەک لەخەو هەستا دێت بەخەیاڵیدا بچێت لەگەڵ پیاوەکانی هەموو جیهان داگیر بکەن

هەموو ئەمە لە باپیران و پیاوانی پێش تۆ هەبووە، من داوات لێ ناکەم جیهان داگیربکەیت، بەڵام هیچ نەبێ ئەوەندە جیناتیان بۆ بەجێ هێشتوویت کە بتوانیت لە ئێستات باشتر بیت، بەڵام تۆ بەدیار ڕیڵ و پۆرنەوە وزه گەوهەریەکەت هەمووی دەڕژی و بەفیڕۆ ئەچێت، پۆڕن و ئاڵوودەیی شاشە تەڵەن، بۆ لەناوبردنی پیاوەتی و وزەی بەرزیت."
351💯41👏30❤‍🔥24🔥10😢75🏆5🫡5🥰3🤝3
"گەر ببیتە نەفسێک کە ئەو کارانەی پێویستە بیکەیت، دەیانکەیت، بەچاوپۆشی لەوەی جەوت هەیە یان نا، حەزت لێیە یان نا، دڵخۆشی یان بێتاقەت

ئەوە پیرۆزە، بەخێربێیت بۆ ڕیزی %1ی نوخبە و باشترینەکان."
444❤‍🔥55😢33🫡26🎉24🔥13🕊9🏆7🥰65🤝5
"ڕاستە ئەوان کێشەن، بەس کێشە ڕاستەقینەکە ئەوەیە خۆت هەڵت بژاردوون

-ئەو موبایلە نەعلەتیەی دەستت کێشەیە و ئاڵوودەت ئەکات، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردووە

-سۆشیاڵ میدیا بێ ماناکان کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردوون بەکارهێنەریان بیت

-هەواڵ و پەیجە کات سووتێنەرەکان کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردووە بەنرخترین ماددەی خۆتیان(کات) پێ ببەخشیت

-جگەرە و هاوڕێی خراپ کێشەن، بەڵام تۆ خۆت هەڵت بژاردوون تەندرووستی جەستەیی و دەروونی خۆتیان پێ لەناو ببەیت

هەموو کێشەیەک وشتێکی خراپ لەژیانت هۆکارەکەی ئەوە نییە فڵان شت خراپە، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە تۆ ئەو شتە خراپەت هەڵبژاردووە

تۆ ناتوانی بەتەواوی خراپە لەسەر زەوی لەناوبەریت، بەڵام ئەتوانی لەژیانی خۆت خراپەکان بکەیتە دەرەوە و هەڵیان نەبژێریت."
364👏36💯35❤‍🔥2012🫡8💔6🤝6🔥3🥰2🕊2
"کاتی ئەوە هاتووە خۆشەویست کە ئەم حەقیقەتانە بزانیت و لێیان ڕانەکەیت

-تۆ تەنها یەک ژیان ئەژیت، وە گەر بەهەڵە بژیت لە 60 ساڵی ناتوانی پەنجە بنێیت بە play again، ئەمە پێویستە وات لێ بکات باشترین ژیانەکان و باشترین مردن بۆ خۆت هەڵبژێریت چونکە تەنها یەک جار ئەژیت

-تۆ تەنها یەک عەقڵت هەیە

-تۆ تەنها یەک لاشەت هەیە

هیچ کامیان ژەهراوی مەکە و زیانیان لێ مەدە، چونکە بەڕۆشتن و فەوتانیان بۆت چاک نابنەوە، تۆ وۆڵفرین نیت لاشەت خۆی چاک بکاتەوە، بۆیە بیپارێزە تا ئەو ئامێرە بایۆلۆجییە یارمەتیت بدات بگەیتە بەرزترین پلەکان له ئاخیرەت و دونیات، وە هەر کات و هەوڵێک و پارەیەک سەرفی بکەیت بۆ پاراستنی عەقڵ و لاشەت و سەرمایەگوزاری لە خۆتدا بەفیڕۆ نەچووە، واز لەو عەقڵیەتە بێنە کە 100$ ئەدەیت بە پێڵاو بەڵام 10 هەزار بەیت بە کتێبێک قیامەت لات هەڵدەستێت، دواتریش دەپرسی بۆ هیچم نابێ بەهیچ

تا ئەو کاتەی بەئارامی پارە بدەیت بە پێڵاو و بەنائارامی پارە بدەیت بە کتێب و عەقڵ و لاشەی خۆت پێش ناکەویت."
306💯38🔥1813😢11🥰6❤‍🔥5🤝5🫡4🕊3🏆2
"ساڵ و زەمەنی 2025 ئاسانترین ساڵە بۆ ئەوەی بتوانی ببیتە باشترین نوسخەیەک کە لەمێژووی سولالەی باپیرانت هەبووە لە هەموو کایەکاندا

بەهەمان شێوەش قورسترین زەمەن و ساڵە

نهێنیەکەشی تەنها یەک وشەیە، ئەویش ئەوەیە ئایا ئەتوانی خۆت بپارێزی لەوەی سستمەکە بتکاتە دیلی خۆی بە سۆشیاڵ میدیا و پۆڕن و یاری و TV....

یاخود هەموو وایەرەکان لێ دەکەیتەوە و وەک ئینسانێکی ئازاد ئەژیت بێ ئەوەی دیلی موبایلەکەت(ئامێرەکە) بیت...

سستمەکە وا درووست کراوە کە تۆ بەکاربێنێت بۆ مژینی خوێنت(کاتت) بەوەی زۆرترین کات تۆ بهێڵێتەوە لەسەر ئامێرەکە، بەڵام گەر بتوانی وایەرەکان لێ بکەیتەوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئامێرەکە دەربچیت، ئەو کات ئەتوانی ئەوەی ئەوان درووستیان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵت، تۆ بەکاری بێنیت بۆ بەرزکردنەوەی خۆت."
305❤‍🔥32👏19🔥188🫡75🥰3🕊3🏆3🤝2
"گەر تۆ لە زیندانێکی دوور سجن کرابیت لە دوورگەیەک له زەریادا، بە بوونی دەیان سستمی پاراستن، بێگومان ڕێژەی ڕزگاریت لێی (%0001) تێپەڕ ناکات بەتەنیا

بۆ ڕزگاربوون پێویستت بەوەیە کەسێک لە دەرەوە نەخشەی ڕزگاربوونت بۆ بنێرێت، بە نامەیەک(کۆدێک) تاکو بتوانی ئازاد بیت وڕابکەیت

بەڵام تۆ ئەبێ عاقڵ بیت و بزانیت نامەکە(کۆدەکە) پێش ئەوەی بگاتە دەستی تۆ دەچێتە ژێر دەستی پاسەوانەکان و سەیری دەکەن، بۆیە ئەو کەسەی نامەکەت بۆ ئەنێرێت ناچارە بەڕوونی هەموو شتێکت پێ نەڵێت تاکو پاسەوانەکان گومان لە نامەکە نەکەن

بۆیە تۆ ناچاریت هێندە ورد بیت، لەو نامەیەدا شتانێک ببینیت کە پاسەوانەکان نەیان بینی، تاکو بتوانی ڕزگارت بێت، بۆیە نامەکە یەک جار مەخوێنەرەوە، بەڵکو بیپارێزە لای خۆت و جار دوای جار بۆی بگەڕێوە، تاکو ڕزگارت دەبێت."
351❤‍🔥42👏282010🕊7😍5🫡5🤝4🥰3🏆2
"کاتێک ژیانت و ڕەفتارەکانت بەو شێوازە نییە کە ئەتەوێت تەنها دوو ڕێگەت لەبەردەمدایە

-ڕادەکەیت لەو حەقیقەتە تاڵە بە بەنج کردنی خۆت، بەوەی (24/7)=بەدرێژایی کاتەکان سەیری ئەنیمی و فیلم دەکەیت و خەریکی چوونە دەرەوە و موبایلیت، وە بەداخەوە ئەمە چێژێکی کاتییە و تا زۆرتر بەردەوام بیت کە خەبەرت بوویەوە زیاتر دواکەوتوویت

-یاخود مەردانە قبوڵی دەکەیت کە هەڵەیەک هەیە و پێویستی بە چاککردنە، ئیدی قورئانەکەت و بەڕماڵەکەت دەهێنیت، وەرەقەی پلانەکانت دووبارە دەخەیتەوە کار، ئیش لەسەر خۆت ئەکەیت، ئیدی دەبینیت ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرز دەبیتەوە و ڕادەی ئارامی و دڵخۆشیت زیاتر ئەبێت


تەنها ئەم دوو هەڵبژاردنەت هەیە خۆشەویستم، من پێت ناڵێم کامەیان هەڵبژێریت، تۆ ئازادیت...."
440❤‍🔥47👏34😢19🥰118🫡54🔥4🤝4🕊2
"هەر رۆژێکت دەڕوات کە بەبیانووی بێ جەوی ئەرکەکانت ناکەیت و بەرەوپێش ناچیت بۆ ئامانجەکەت، بزانە:

-کەسێک هەیە ئەنجامی دا، سەرەڕای ئەوەی نەخۆش بوو

-کەسێکی تر وەک تۆ جەوی نەبوو، بەڵام لەناو پاس و خەتی دەرەوەی شار موراجەعەکەی کردەوە

-کەسێکی تریش چوونە دەرەوەیەکی ڕەت کردەوە و ئەنجامی دا

بزانە کاتێک تۆ ئەوەستی بە هەر بیانوویەک، کەسانێک هەن (24/7) ناوەستن بەهیچ بیانوویەک، ئەوانیش مرۆڤی ئاسایین وەک تۆ، بەڵام ئیرادەیەکی زیاتریان هەیە، تۆش ئەتوانی وابکەیت."
405😢40❤‍🔥31💯28🕊1610👏9😍3🤝3🔥2🥰2
"گەر ژیانت بە شێوازێکی باش ناڕوات، ئەمانە بکە:

-یەک(monk mode) دۆخێکی خەڵوەتی بەرهەمداری بدە بەخۆت، لانی کەم ئەم هاوینە
-سۆشیاڵ میدیا و چات و عیلاقات و موبایل و ئەڵقە و فلم بەکاتی ڕاگرە
-پێنج نوێژە فەڕزەکە بەجەماعەت بکە پایەی ڕۆژەکەت
-ڕۆژانە چەندین وەجبەی (90) خولەکی ئیشی قوڵ بکە لەسەر ئەو شتانەی بەرەو پێشت ئەبەن
-دوای هەر وەجبەیەک ئیش، پشوویەکی بێ شاشە بدە بەخۆت
-خەوی خۆت بەپڕی وەربگرە، خەو بەهێزترین جۆری وزەبەخشە بۆ مێشکت، بە ئەشواگەندا وئەلفا جی پی سی هەڵمەخەڵەتێ، خەو هەموو شتێکە بۆ مێشک
-بچۆ ئاسن بەرزبکەوە(با ستیرۆیدیشی لەگەڵ نەبێت قەینا)+یاخود هەر جۆرێکی دیکەی کاردیۆ و جوڵە(با پیاسەیەکی درێژیش بێت ڕۆژانە.)

پیرۆزە، دوای ئەم هەنگاوە واقعییانە، تۆ بەکەسایەتیەکی نوێ و باشتر دێیتەوە ناومان و بەیەکەم بینینەوەت هەستت پێ ئەکەین چەن گۆڕاویت و بەرەو پێش چوویت."
370👏34💯30🫡21🕊12❤‍🔥10😍644🏆3🎉1
"ئەکرێ خواردنێک زۆر بەسوود بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بەچێژ نییە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە و نایخۆن، بۆیە شێفی عاقڵ، باشترین جۆری خواردن درووست ئەکات+وای لێ دەکات بەچێژ بێت

وە ئەکرێت ئوستازێک زۆر دانا و زانا بێت و زانیاری بەسوودی لابێت، بەڵام لەبەر ئەوەی توانای نییە بەجوانی ماناکانی ناوی سینەی دەربڕێت خەڵکی سوودی لێ نەبینن

بۆیە بەخشینی عیلم پێکهاتووە لەدووبەش

١-خودی پێکهاتەی علمەکە، دەبێ زانیاریەکانی بەرز و پتەو بن
٢-توانای گەیاندنی علمەکە بەئاسانی بە فێرخواز

جا گەر مامۆستا علمەکەی لابوو+توانای گەیاندنی علمەکەی بەجوانی هەبوو، ئەوە نیعمەتێکە لە گۆگردی سوور دەگمەنترە و خۆشحاڵی بۆ ئەو کەسەی دەستی دەکەوێت."
342💯5325❤‍🔥22🕊9😢6🤝5🏆4🥰3🎉2
"من گەشتومەتە قەناعەتی تەواوەتی کە هەموو ئینسانێک پێویستە لەسەری لەبیستەکان و سیەکانی تەمەنی بۆ یەک جاریش بێت واجبە واجبە واجبە(monk mode) بکات لەم زەمەنی پەرتبوون و لێشاوی ڕاکێشەرە، ماوەی(3_6_9_....) مانگ بەپێی گونجاوی بۆی هەموو شتێک قەتع بکات و ئیش بکات لەسەر:

-عەقڵی خۆی بنیادی بنێت
-لاشەی خۆی بنیادی بنێت
-پسپۆڕیەک بەدەستی بێنێت
-کارێک و پڕۆژەیەک کە ئەزانێت زۆر بەسوودە بۆی

وێنا ناکەیت گەر قەناعەت بکەیت واز بێنیت لەسەیرکردنی پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا و خەریکی ژیانی خۆت بیت لەهەموو کایەکاندا بەچڕی لە خەڵوەتێکی بەرهەمداری چەن پێ دەگەیت."
380💯38❤‍🔥33🫡24💔7🤝6🔥5🕊4😍4🏆3🥰2
"ئەو ئازارەی تووشت ئەبێت بەهۆی فەشەلەوە(ڕۆژێک، مانگێک، ساڵێک) ئەکرێت بەردەوام بێت

بەڵام ئازاری ئەوەی کە تۆ هەرگیز هەوڵت نەدا و تاقیت نەکردەوە، هەموو تەمەنت بەردەوام ئەبێت

۳ مانگ، ٦ مانگ، کاتێکی زۆر ئاساین کە زۆرێک لە خەڵکی هەر نازانن چۆن دەڕوات، زۆرئاساییە تۆ بیدەیت بەکارێک وئامانجێکت کە خەیاڵی بۆ دەکەیت، ٦ مانگ خەریکی بە و چاوەڕێی هیچ بەرهەمێک مەکە، دوای ٦ مانگ سەیر بکە بزانە چەندێ پێشکەوتوویت یان نا،

زۆربەی گەنجی کورد لە هەشتا و نەوەدەکان ٦ مانگیان بەس لە ئاوارەیی ئێران فەوتا، هیچی تێ ناچێت تۆش ئەم شەش مانگە خۆت بە ئاوارە دابنێ و دەست پێ بکە و تاقی بکەوە، مەترسە هیچت نییە لەدەستی بدەیت و بیدۆڕێنیت."
398💯55❤‍🔥49🫡23127🕊6🏆4🥰3😇2🤝2
"تۆ وەک پیاوێک لەدایک دەبیت و نرخت یەکسانە بەسفر، قورسترین ئەرکت هەیە ئەویش بنیادنانی نرخە بۆ خۆت و بەرزکردنەوەی خۆتە

سەرەتای لاویت :

-تەقدیمی هەر ئیشێک بکەیت ڕەت ئەکرێیتەوە
-داوای هەر کچێک بکەیت. "R"ێک وەردەگریت بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ماڵەکە زۆر موحتەرەم بن، پێت ئەڵێن کچەکەمان ئەچێ بۆ خاریج شوو ناکا(ابتسامة;)

لێرەشا دوای ئەمە، من بەتایم مەشین لە داهاتوەوە هاتووم پێت ئەڵێم دوای ئەم شکستانە(کە عادەتەن هەرئەبێ تووشت بێت) تۆ تەنها دوو ئەگەرت هەیە:

-خوو ئەدەیتە کافتریا و جگەرە و نێرگەلە و ماتۆر(کە لێرەیا نرخت بەسفری نامێنێتەوە بەڵکو بەرەو سالب ئەچیت)+یان هەمانە دەس ئەکات بە ئاڵوودەیی گەیمینگ و سۆشیاڵ میدیا

-یان ئەوەتا وەک پیاوێک دەچیتە حاڵەت و دۆخی(Be so Good They can´t Ignore you)، ئەوەندە بەرز دەبیتەوە نەتوانن جارێکی دیکە ڕەتت بکەنەوە، بەڵام ئەمە قورسی دەوێت+تۆزێک شعور(یانی شعوری ئەوەت هەبێت قورسی ئیشت لا ئاسانتر بێت لە قورسی نەبوونی نرخ و بەها و ڕەت کردنەوە)

-دوای (٣-٤-٥...) ساڵ ئیشکردن لەسەر خۆت بەچڕی، هەمان کۆمپانیا خۆیان تێڵت بۆ دەکەنەوە

-ماڵی کچەکە ئەڵێن کچەکەمان لە خاریج گەڕاوەتەوە(ابتسامة؛)

بەڵام تۆ هێندە ئیشت لەسەر خۆت کردووە تووشی حاڵەتی (وفرە) واتا زۆری هەڵبژاردن بوویت، ئەتوانی لەسەدان شوێن بەدڵی خۆت هەڵبژێریت چونکە هەمووان تۆیان دەوێت، حاڵەتی یەک ئیختیاری لە ژیان لاوازییە، حاڵەتی وەفرە(زۆری هەڵبژاردن) هێزە، بەداخەوە کەسیش ئەم هێزەت وەک پیاوێک پێ نادات ئیلا خۆت نەبێت بەخۆت، بەوەی ئیشێکی زۆری قورسی هەمەلایەن لەسەر خۆت بکەیت."

ئەمە نوسینێکە ئەزانم لەتەمەنی 45+ساڵی پاش ئەزموونێکی زۆری تاڵی ژیان لێی تێ ئەگەیت و فێری دەبیت، ئەشتوانی ئێستا بێ ئەو ئەزموونە تاڵانە، لەسەر سینیەکی ئاڵتون لەمنی وەربگریت، تۆ ئازادی خۆشەویستم.
367👏43❤‍🔥33🫡16🏆118🔥5😇5🤝4🕊3🥰2
"لەو بابەتانەی کە تەواو قەناعەتێکی کامڵم پێیەتی بریتیە لە بابەتی(المفاضلة بین الرّجال)، جیاوازی کردن لەنێوان خەڵکیدا، وە لام وایە مەفهومی یەکسانی ڕەها له گەورەترینی زوڵمەکانە کە تا ئێستا بیستوومە

-من یەکسانی ناکەم لەنێوان گەنجێکی حافز قورئانی پسپۆڕی IT کە دوو ساڵە ڕووناکی خۆری نەدیووە و لە سەنگەرێکی جیهاد وەستاوە لەگەڵ گەنجێکی تر لەبەردەم مەکتەبی کچان ڕەقەم هەڵئەدات

-من یەکسانی ناکەم لەنێوان پیاوێک کە ژیانی ئاگر و ئاسن بووە، پارە و پۆست و لەزەتەکانی ژیانی ڕەت کردووەتەوە بۆ بوون بە پسپۆڕ لە علمێک مۆخی ئێسقانی تواوەتەوە، لەگەڵ کەسێکی دیکە کە بە گۆگڵ و چات GBT دوو دێڕی خوێندووەتەوە

ئەو ئینسانەی جیاوازی لەنێوان شوشە و ئاڵتون ناکات خاوەن عەقڵ نییە، وە ئەو کەسەی داوا ئەکات شوشە و ئاڵتون وەک یەک تەماشا بکرێن شایستەی قسە لەگەڵ کردن نییە

خوای گەورە لەموحکەمی کتابی خۆی جیاوازی کردووە لەنێوان بەندەکانی بە علم و عەمەل و هەڵوێستیان، لام وایە ئینسان ناچێتە ڕیزی عاقڵان تا فێرنەبێت لەهەموو کایەکان و بوارەکان جیاوازی بکات لەنێوان خەڵکی، وە دەبێتە حەکیم کاتێک فێردەبێت تەنانەت جیاوازی بکات لەنێوان بەرز و بەرزتر فتأمل."
349👏3920💯14🔥9🕊4🏆4🤝4🫡43
لە پەیوەندییە ئینسانییەکان

"-فڵان زۆر ڕێزت ئەگرێت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی بێ ڕێزە لەگەڵت و حسابی هیچت بۆ ناکات

-فڵان پیاوی مەوقیف و چاکە بووە لەگەڵت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی وانەبووە

-فڵان 1 چاکەی لەگەڵ کردوویت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی 100 چاکەی بەرامبەر کردوویت

-فڵان ئازاری هەرگیز نەبووە بۆت، یەکسان نییە لەگەڵ ئەو کەسەی بە ئەنقسەت ئازاری داویت

من ئینسانێکم بینی جیاوازی نەدەکرد لە نێوان خەڵکی، فڵان عائیلە شەقیان تێ هەڵئەدان و فڵان عائیلە زۆر ڕێزیان ئەگرتن بەڵام ئەو هەستی بەهیچ نەدەکرد و جیاوازی نەدەکرد لە بەینیان، بۆیە عائیلە چاکەکە لێی دوور کەوتنەوە

خۆشەویستم، ئینسان و مانگا جیاوازیان ئەوەیە، ئینسان قووەتی ئیدراک(جیاوازی)کردنی پێ دراوە، مانگا جیاوازی ناکات لەنێوان گیای سەوز و گیای وشک، نابێت تۆ وابیت، ئەبێت بزانیت کامە گیایە سەوزەکەیە و کامە وشکە...!!!"
386💯50👏31❤‍🔥2711🫡10🔥6🕊6🥰5🏆4🤝2