"-کە سەیارەکی بووک گواستنەوە ئەبینی دوعای خەیر و بەرەکەتیان بۆ بکە
-کە دوکانێکی نوێ ئەکرێتەوە، دوعای ڕزقی حەڵاڵ و خەیریان بۆ بکە
-هەر شتێکی چاک تووشی خەڵکی بوو دوعای چەند هێندە بوونی بکە بۆیان
ئەمە ڕاستەخۆ کاریگەری دەخاتە سەر فراوانی دەروونت و سەلامی داخلیت، وە هیچ بەڵگەشم پێ نییە بەڵام لام وایە بەرەکەتێکی زۆر دەخاتە ژیانی خۆشت."

❤493💯64❤🔥53🕊21🥰16👏12🍓5🤝4🏆3😇2🎉1
"لەو عادەتانەی لەنەفسە بەرزەکان ئەیبینم ئەوەیە لەقسەکانیان زۆر ئاسان ئەتوانن وەسفی ئەهلی فەزڵ بکەن. بێ مینگە و قسەی ژێر لێو،(خوا لێی خۆش بێت، هەڵەمان ببورێ، هەرچەن کەس بێ هەڵە نییە..الخ)
با بیکەین بەعادەت چووینە هەر مەجلیسێک یادێکی جوانی کەسێکی چاک بکەین کەخۆی لەوێ نییە، مەرج نییە شتێکی زۆر گەورە بێت، مەوقیفێکی جوانی، تەبیعەتێکی باشی...
ئێمە ڕاهاتووین مەجلیسمان بێ غەیبەت نییە، دەی با بیگۆڕینەوە بەوەی مەجلیسمان بێ وەسفێکی چاکی کەسێکی چاک تەواو نەبێت."

❤458💯69❤🔥38👏21🫡18✍11🕊5🤝5🥰4😍4😢2
"عادەتەن هەموو شتێک لە کۆتایدا ئەتوانی بیکەیت و پێی بگەیت، بەڵام (ئاسان نابێت)
ئیش، عیلم، زەواج، پارە...هەر شتێکی ژیان
کەسانێک پێش تۆ پێی گەشتوون، تۆش (ئەتوانی) بەشێوەیەک لەشێوەکان پێی بگەیت بەڵام (ئاسان) نییە
تەماشای ئەو ئامانجە بکە، بزانە ئەوانەی پێش تۆ بەکام هەنگاو و نەخشە پێی گەشتن، تۆش ئەو ڕێگە بگرە بەر، ئەکرێ قورستر بێت بۆ تۆ، ڕێگری زیاتر بێت، بەڵام دڵنیابە گەر هەنگاوەکانی ئەوان بگریتە بەر تۆش پێی ئەگەیت، مەرج نییە بگەیتە هەمان ئاستی ئەوان، بەڵام شتێکی نزیک لەوە بەدەست دێنیت
-ڕێگاکە بزانە چییە، بەتەماشاکردنی ئەوانەی پێش خۆت
-تۆش دەست بکە بەڕۆشتن پێیدا،(ئەتوانی)، بەڵام (ئاسانیش) نییە
-دڵنیابە گەر ڕێکارەکان وەک خۆی یەک یەک بکەیت ئەگەیت، ئەکرێ بەهۆی جیاوازی جینات وزروف و باری ماددی نەگەیتە ئەو ئاستەی ئەوان(بەڵام هەر ئەگەیتە شوێنێکی زۆر چاک) لەچاو کەسانی دیکە کە هەوڵیان نەدا وەک تۆ."

❤378💯53❤🔥25⚡13🤝8😢7👏5🥰4😍4🍓4
تاکو لە زیندانی موبایلەکەت ڕزگار بیت:
-نۆتیفیکەیشن(زەنگۆڵەکان) هەمووی داخە
-لە تەنیشتی موبایلەکەتەوە مەخەوە
-بەیانیان یەکەم شت موبایل مەکە
-هەموو ئەپەکان بسڕەوە، جگە لەوانەی قازانجی گەورەی ڕاستەخۆیان هەیە بۆت
-دۆپامینی بێ نرخی موبایل بگۆڕەوە بە دۆپامینێکی حەقیقی(کتێب+قاعە+فێربوونی کارێک)
-پێش دەست دان لەموبایل بزانە بۆچی بەکاری دێنیت
-هەفتانە با ڕۆژێک هەبێت دوور بیت لە هەموو جۆرێکی شاشە(پشووی بێ شاشە)
-تاکو شاشەکە گەورەتر بێت، زووتر لە ئاڵوودەیت چاک ئەبیتەوە.

❤350💯44🫡19🍓15❤🔥12👏9✍7🕊5🔥3🥰3
"ئەو ئامانج و شتە گرنگانەی کە ئەتەوێت پێیان بگەیت، عادەتەن لە کۆتایی ڕێگایەک دانراون کە تۆ حەزت بەڕۆشتن نییە بەو ڕێگایەدا،(ئەسڵەن هۆکاری بەنرخیەکەیان قورسی ڕێگەکەیانە)
-ئەو زمانەی ئەتەوێ فێری بیت، ڕێگەکەی بریتیە لە سەدان سەعات هەوڵ دان و فێربوون
-ئەو ئیشەی ئەتەوێ بەدەستی بێنیت، ڕێگەکەی بریتیە لە بڕوانامە+عیلاقات+کارامەییەکان+ئیش لەسەر خۆت(ئەمانەش ئاسان نین)
بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە، ئەو ڕێگە قورسەی کە پێیدا دەڕۆیت لە کۆتایی هێڵەکە دیارییە بەنرخەکەی لێ دانراوە بۆت، کە بەخودی گەشتن پێی هیلاکی ڕێگاکەت بیر ئەچێتەوە
هاوکێشەیەکی ڕوونە، [ڕێگە قورسەکە+کات= گەشتن]، بەڵام تەنها کەمترینی خەڵکی جێ بەجێی ئەکەن، تۆ لەو کەمینەیە بە."

❤320💯36🔥15😢12👏10🫡6✍5🕊4😍4🏆3🤝3
دۆستێک پرسیاری لێ کردم کە ئایا ئێستا تەنها دەرس دەڵێمەوە و وازم لە فێربوون هێناوە و مەجالی فێربوونم ماوە؟
"منیش وتم: بەهیچ جۆرێک ئیزن بەخۆم نادەم قانونی 10 بە 1 تێک بدەم لە کاتی تەدریس، ئەویش ئەوەیە هەر علمێک قسەی تێدا بکەم کاتێک ئیزن بەخۆم ئەدەم وانەکە تۆمار بکەم کە پێشەکی لەو علمە 10 دەرسم گوێ گرتبێت، وە لەکۆنەوە قانونی من وایە و بڕوام وایە دەبێ ئینسان لە 10 بەشی علمەکەی تەنها 1 بەشی بنوسێت و بڵاوبکاتەوە، ئەویش ئەو بەشە پاڵفتەیە لە عیلم کە هەمووان ئیسفادەی لێ ئەکەن، جا هەر کەسێک هەموو ئەوەی ئەیزانی بیڵێت لام وایە لەڕیزی عاقڵان نییە، وە بەئەزموونی کەسی تەماشام کردووە ئیتقان کاتێک ڕوو ئەدات، هەر مەسەلەیەکی عیلم باسی ئەکەیت دەبێت خۆت چەندین قات لەوە بەرزتر بیت تا دەستت بەسەریدا بشکێتەوە، گەر نا هەڵەی گەورە ئەکەیت."

❤462💯50👏42❤🔥24⚡13😍9🥰6🕊4🍓4🏆3
"تۆ بڕێک لەزانیاریت لەبەردەستە لە ساڵی 2025 کە پێشتر بۆ هیچ جیلێکی سەر زەوی بوونی نەبووە
نە باوکت نە باپیرت نە باپیرانت
گەر بێیت ئەم خاڵە بۆ سوودی خۆت بەکاربێنیت دەتوانیت ببیتە باشترین و بەرزترین و زاناترین وەچەیەک کە لە سولالەی باپیرانت هەبووە و شانازیت پێوە بکەن
ئەشتوانی زۆر بەئاسانی و سادەی ئەم هەلە لەدەست بدەیت و نیعمەتی موبایل و ئینتەرنێت بەکار بێنیت بۆ کات کوشتن
غەیری تۆش بەحرێک لەعلمی پێ پەیدا ئەکەن، وامەکە ئازیزم لەگەڵ خۆت."

❤363💯43✍19😢16⚡14🫡9🥰5🔥4😍4🕊3👏2
"عادەتەن کە تۆ لەخۆشی و ئیسراحەتیت ناتوانی بەرز بیتەوە، کاتێک ژیانت ئەشڵەقێت بەیەکدا و ئەکەویتە بنەوە ئەو کات ویستێکی حەقیقیت بۆ درووست ئەبێت بۆ بەرزبوونەوە
ساتەکانی کەوتن و لاوازی بەسەر هەمووان دێت، بەڵام من لام وایە هیچ شتێک بوونی نییە هێندەی قورسیەکان پاڵنەرێکی حەقیقی بێت بۆ جوڵە و بەرزبوونەوەی ئینسان
بیربکەوە ئەبێ کەسێک دایکی نەخۆش بێت و پێویست بکات یارمەتی بدات ئەبێ ئامادە بێت چەن بە شێتانە ئیش بکات لەچاو کەسێک کە هیچ کێشەیەک لەژیانی نییە..!!!
نازانم گەر قورسیەکانی ژیانت هانت نەدەن بۆ جوڵە ئەبێ چ شتێکی تر هەبێت بتوانێت هانت بدات..!"

❤398💯52👏21🔥18😍12✍11❤🔥8🕊5🥰3🤝3🏆2
ما لا يُدرك كله لا يُترك جُله
-ڕۆژانە یەک دەرسیش بخوێنیت زۆر باشترە لەو ڕۆژەی هیچت نەخوێندووە
-لە مانگێکدا یەک کتێب تەواو بکەیت زۆر باشترە لەو مانگەی هیچ کتێبت تێدا نەخوێندووەتەوە
-لە ساڵێکدا پێنج خووی باش بۆ خۆت زیاد بکەیت زۆر باشترە لەو ساڵەی هیچ شتێکی باشت بۆ خۆت زیاد نەکردووە
گەر نەتوانی بەکامڵی شتێکی باش بکەیت، هیچ نەبێت ئەتوانیت بەشێکی لێ بکەیت، وە لای فوقەها ئەوترێ=[المیسور لا یسقط بالمعذور] ئەوەی ئاسانە لاناچێت لەسەرت بەهۆی ئەوەی پێت ناکرێ، گەر ناتوانی سوجدە ببەیت بەهۆی شکانی سەرەوە، ئێ خۆ ئەتوانیت بە پێوە بیت بۆ فاتیحە، دامەنیشە بۆ نوێژ..!!(المیسور لا یسقط بالمعذور)
هەر شتێک بەشێکیت پێ نەکرا، بەشەکانی دیکەی لاناچن لەسەرت کە پێت دەکرێن
لە%100 مەیکە بەڵام لانی کەم %30 و%40 مان لێت دەوێت، وە باوەڕناکەی جیاوازی کاریگەری نێوان لە%40 لەگەڵ %0 چەند زۆرە لەسەر ژیانت لە درێژمەودادا.

❤432💯47🔥23🥰12🏆10👏7⚡6🤝5🫡4😍3🕊2
"کۆمەڵە سیفەتێک هەیە گەر لە ئینسانێک هەبێت هەمووان حەزدەکەن کاتی لەگەڵ بەسەرببەن و کات لەگەڵی ئارام و چێژ بەخشە
-خۆی ناکاتە میحوەری هەموو شتێک، ئازادی بەبەرامبەر ئەدات هەڵبژاردن بکات لە شوێن هەڵبژاردن، ئەو خواردنەی دەیخۆن، ناڵی گەر ئەوە نەبێت من هیچی ترم ناوێت بەڵکو ئەڵێ چی تۆ پێی مورتاحیت منیش مورتاحم
-ئامادەیە مایکەکە بدات بە بەرامبەر وئەویش قسە بکات، بەرامبەریش غەریزەت و پێویستی قسەکردنی هەیە و حەزدەکات گوێی بۆ بگریت، تکایە مایکەکەش بدە بەو
-قسەکانی دائیم ڕەخنە و ڕەشبینی نین، عادەتەن کۆبوونەوەی دۆستان بۆ تەڕویحە و ئارامییە، بۆیە باسەکانی باسێکی فەڕەح و جوانن، گەر ئامۆژگاریش بکات لە %5 قسەکانی تێپەڕ ناکات، چونکە مرۆڤ بەزۆری ئامۆژگاری بۆی بێزار ئەبێت با بەسوودیش بێت
-توڕە نابێت لەسەر شتە بچووکەکان، بینینی دۆستانت شوێنی ئیسراحەتە، عاقڵ و سنگ فراوان بە، لەسەر شتانێکی ساده دەنگ و توڕەیت بەرز مەکەوە
بەگشتی تا ئینسان ئاسان مامەڵە بێت و کەمترین ڤیتۆی هەبێت لەژیان، خەڵکی زیاتر لەگەڵی مورتاحن، ئەمما کوڕە تاقانە نازدارەکەی پاپی و مامی کە هەرگیز لە ماڵەوە پێی نەوتراوە "نەخێر" وادەزانێت دەبێت میحوەری کەون بێت و هەموو شتێک بەدڵی ئەو بێت و ئاماده نییە تەنازول و ئاسانکاری بۆ دۆستانی بکات، ئیدی عادەتەن خەڵکی لەگەڵی مورتاح نابن."

❤405💯37👏35🔥18😢10🤝5😍3🏆3🍓3🥰2🕊2
"لە ترسناکترین شتەکان لەژیان ئەوەیە، تۆ تەنها یەک ژیان ئەژیت
گەر بەیانییەک لە چلەکانی تەمەنت خەبەرت بێتەوە کە هەموو تەمەنی خۆتت لە بێ مانایی و ماجەرەیات فەوتاندووە، بەداخەوە وەک جارانی مناڵی یاری فیفا ناتوانی پەنجە بنێیت بە play again..
بۆیە بەئاگاییەوە ڕۆژانە سەیری کاتەکانت بکە چونکە ژیان دوگمەی دووبارەکردنەوەی تیا نییە
زانینی ئەم ڕاستییە زۆر ترسناکە، بەڵام زۆریش هاندەرە کە بەردەوام ڕۆژانە خەریکی باشترین کارەکانت بیت بۆ ئاخیرەت و دونیات."

❤354💯48💔26😢23⚡12❤🔥6✍6🫡6🥰3🕊2🤝2
"ئەمە قسەی برایەکی ئازیز و تاڵب علمە کە بەنیەتی پاکی خۆی لای سەیرە من ڕۆژێک لە ڕۆژان پیتزام خواردبێت..!!
جاران ئەوترا نابێ بوترێ خەڵکی مەعسومن لەحەرام، بەس ئێستا ئەبێ بڵێین هەڵەیە لات وابێ خەڵکی مەعسومن لە موباح..!!
خۆشەویستان: مەلا و دکتۆر و زانای ئەتۆمی و هەرکەسێک لە کۆتایدا وەک تۆ ئینسانە، من بینیومە تەعلیق لە ئیمامی مزگەوت دراوە کە ئەهاا مامۆستا دۆندرمە ئەخوا..!(ئێ با بیخوات بەقوربان کێشەی چییە)!!
بۆیە لە فەزیڵەتی ئەوەی نەناسراو بیت ئەوەیە من تا ئێستاش نیوەڕوانی هاوین ئەتوانم بە ئیسراحەت لەگەڵ مناڵی گەڕەک شەڕە ئاو بکەم(ابتسامة;)، لا سمحَ الله بناسرێم ئیتر خواردنی دەڵەمە و پاقلەی بەرسینەماکان و شوتیەکەی شێخ عەتا و نۆکاوەکەی بەیانیانی وەستا حەسەنی سەهۆڵەکەشمان لێ ئەڕوات."

❤360💯48🤗30😍12🏆11❤🔥8👏7🥰6🕊5🤝4🍓3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەلەکەی ئیجتهاد
"کاتێک ئینسان ئیتقان پەیدا دەکات لەبوارێک، شتێکی تێدا درووست ئەبێت پێی ئەوترێت مەلەکە=[کە سیفەتێکی چەسپاوە لە نەفس بێ بیرکردنەوەی زۆر دەتگەیەنێت به ئەنجامی درووست]
تەماشا پیاوی کاسپی ڕزق حەڵاڵ ئەڵێ: ڕوکنەکانی شوتی چاک سیانن
۱-سور بێت
۲-زبر بێت
۳-شیرین بێت
پاشان کە پرسیای لێ دەکەن چۆن دەزانیت ئەو سیانە وان، دەڵێ ئەوەیان من خۆم ئەزانم تۆ ناتوانی بزانیت(مەلەکەکە لە نەفسی چەسپیووە بەڵام نازانیت چۆن بەخاڵ دەری برێت بۆ خەڵکی ئاسایی کە موجتەهید نین لەو بوارە)، هەروەک شێخی الاسنوي لە نهایە السول لە عیلمی ئسوڵی فقه لەشەرحی منهاجی بیضاوي دەڵێت=[دليل ينقدح في نفس المجتهد وتقصر عنه عبارته، فلا يقدر على إظهاره]، ڕێگای بەدەست هێنانی ئەم نەفەسەش لەهەر بوارێک بریتیە لە زۆری ماوە و ڕاهێنان لەو بوارە هەروەک شێخی ابن القیم لە اعلام الموقعین دەڵێت[كثرة المزاولات، تعطي الملكات] زۆری تاقیکردنەوە و ئەنجام دان مەلەکەت پێ دەبەخشێت(لە بوارەکەت)
جەنابی شێخ عەتای شوتیش هەمان مەعنا دەڵێت بەڵام بە زاراوەی سادەتر لە زاراوەی فوقەها و ئسوڵیەکان=[ من خۆم دەسی لێیەم ئەزانم شوتیەکە باشە یان نا بەس تۆ نازانی].

❤329❤🔥45👏26✍8💯7😍6🥰5🕊5🫡5🤝2🤗2
سادەترین وگرنگترین ئامانجی ژیان
"لام وایە بەرزترین پلەیەکی سەرکەوتن کە ئینسان پێی بگات ئەوەیە بگاتە (ڕۆژی نموونەیی خۆی)، ئەو ڕۆژەی کە بەو شێوازە دەڕوات کە لێی ڕازیت، نوێژەکانت لەکاتی خۆی ئەکەیت، قورئانەکەت ئەخوێنی، ئیشەکانت ئەکەیت، پەیوەندیەکانت ئارام و تەندرووستن، ساتێکت هەیە بۆ تەڕویحە و چاکبوونەوە
وێنای باشترین ڕۆژی ژیانت بکە لە دین و دونیاکەت، کردت؟
هەوڵبدە بەیانی ئەنجامی بدە،
سەری نەگرت؟
دوو بەیانی هەوڵی بۆ بدەوە خۆشەویست پێی دەگەیت قابیلە بۆ کوێ ئەچێت."

❤464❤🔥52👏32🕊21💯19✍9😢9🥰6😍5🏆2🤝2
"تەواو ئازیزم، پاش بالغ بوونت، پێویستە لەسەرت مەسولیەتی هەموو بڕیارێکی ژیانت بگریتە ئەستۆ، لەدوای تەوفیقی ڕب العالمین ئیتر هەموو شتێک هەڵبژاردەی خۆتە و بڕیاری خۆتە
-سکرۆڵینگ هەڵبژاردەی خۆتە وفێربوونیش هەڵبژاردەی خۆتە کەس زۆرت لێ ناکات
-خواردنی خراپ و هاوڕێی خراپ هەڵبژاردەی خۆتە و هاوڕێی چاک و ژیانێکی تەندرووستیش هەڵبژاردەی خۆتە، کەس زۆرت لێ ناکات
گەشە و دڵخۆشی تۆ لە داهاتوو پەیوەستە بەبڕیارەکانی خۆت، گەر بیربکەیتەوە %100"ی بڕیارەکانت هەمووی خۆت ئەنجامی ئەدەیت، ئەمەش نیعمەتێکی گەورەیە، وە شتێکی ترسناکیشە بیری لێ بکەیتەوە= کە کەس زۆرت لێ ناکات بۆ هیچ، ژیانت هی خۆتە و خۆت بڕیارەکانت ئەدەیت
باشترینەکان بکە بۆ خۆت، قەینا ئەکرێ هەڵەش بکەیت، ئەی حلی ئەوە چییە؟
بەردەوام مەبە لەسەری و ڕاستەوخۆ چاکی بکەوە تفلح باذن الله."

❤410❤🔥36✍20🔥12🤝12💯11👏9🫡6🥰4😍4🕊3
له فێرگەی ئیمامی شافیعی تاکو ئێستا سەدان تاڵب علمی شەرعی سوودمەند بوون والحمدلله
-کە تەمەنی 15 ساڵی تێدایە تاکو 54 ساڵ لە نێر و مێ
-لە سێ پارچەی کوردستان تەڵەبە سوودمەند بوون، باشور، ڕۆژهەڵات، باکور
وە هەر تەڵەبەی کورد لە وڵاتەکانی بەڕیتانیا و ئەمەریکا و نەرویج و میسڕ و مالیزیا و یەمەن و سویسرا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و تورکیا بەشدار بوون
ئینتەرنێت ئەمه نیعمەتەکەیەتی، لەهەیوانەکەی ماڵی خۆتان لای مێوەکەوە دەرسێک تەسجیل ئەکەیت، دەنگەکە ئەگاتە، ئامەد و پاریس و لەندەن و زاخۆ و قاهیرە و زیورخ.

❤447⚡27🥰25🔥16👏14💯10🏆6🕊5🫡5🎉2🤝2
"ئەوە یەکی هەشتە خۆشەویست، 2025 خەریکە تەواو دەبێت، کات لە هەوری بەهار خێراتر ئەڕوات و فریای ژماردنی ڕۆژەکانیش ناکەوین
بڕوام پێ بکە تۆ خاوەن خەزێنەیەکی بێ کۆتا نییت لەکات(گەرچی رەفتارەکانت وا دەریدەخەن)، لمی ناو شوشەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە، سوود لە کاتەکانت ببینە لەگەڵ ماددە خامەکانی بەردەست(هەوا، نان، ئاو، ئازادی، خەتێک، موبایلێک..الخ) هەزاران کەس هەن نییانە، تۆ بەکاریان بێنە=[کاتت+ماددە خامەکانت]، چونکەهەتاهەتایە بۆت نامێنن، میوانن بەم زوانە دەڕۆن، زۆرترین سوودیان لێ ببینە."

❤384😢67🔥19✍12💯11🤝10❤🔥7👏7🫡5💔3🥰2
"گەر 1000 لێدان بدەیت لەدارێکی بەهێزی گەورە لە هەزار شوێنی جیاوازی، ئایا دارەکە دەکەوێت؟ بێگومان نەخێر
ئەی ئەگەر هەزار لێدان بدەیت لەهەمان شوێنی هەمان دار..؟ وایە..ئەکەوێت
ئەمە بریتیە لە گرنگی ئیش کردن لەسەر یەک بوار و کار تاکو ئیتقانی ئەکەیت."

❤450👏56❤🔥42🥰19😢12💯11✍5🕊4🔥3🏆2🤝2
"موبالەغە و زێدەڕۆیت لەگەڵ ناکەم گەر پێت بڵێم لەدووری موبایل ژیان بریتیە لە بەهەشتێک کە هێشتا تۆ داخڵی نەبوویت
-خەوت ڕێکتر و باشتر دەبێت
-تەرکیز و ئاگایت بەرز ئەبێتەوە
-بەرهەمداری و عیبادەتت چەن قات دەبێت
لام وایە خودی دوورکەوتنەوە لەموبایل خۆی لەخۆیدا سەرکەوتن و جۆرێکی بەرهەمداری زۆر بەرزە، چونکە بەرهەمەکەی بێگومان بریتیە لەوەی کە ژیانت باشتر دەبێت، بۆیە تا پێت ئەکرێت بڕی ڕۆژانەی بەرکەوتنت لەگەڵی کەم بکەوە بەهەر جۆرێک بێت."

❤490👏42💯25✍21🕊18😢14🔥9🍓7🤝5🫡5🥰2
"ڕۆژەکەت هەروەک ژیانت لەدەستی خۆتدایە، خۆت بە بڕیارەکانت درووستی ئەکەیت و کەس هەقی بەسەرتەوە نییە
هەموو شتێک لەدەستی خۆتدایە، بڕیارەکانت و هەڵبژاردنەکانت بەرهەمەکانت دیاری ئەکەن، کەسانێکمان هەن لە زیندانن بەڵام بڕیاریان داوە لاشەیەکی وەرزشی پتەویان هەبێت و بوونەتە خاوەنی لە زیندان، کەسانێکیش هەن لە ڤێلاکەی پاپی و مامی بڕیان داوە بەس بخۆن و دانیشن و نەجوڵێن، ئیتر لە+30 ساڵیەوە تووشی شەکرە ئەبن
هەموو شتێک بڕیاری خۆتە، لەهەر شوێنێک بیت، لەهەر تەمەنێک بیت."

❤374❤🔥39✍19🔥18😍11🏆10😢7🤝7🫡5🥰3🕊3