"ئینسان کە ناسرا و کەوتە ژێر باری ئەوەی چاوەکان لەسەری بن، زیانی زۆر زۆر بەردەکەوێت، لەنزمترین زیانەکانیشی ئەوەیە بەهۆی زۆری چاوەکان لەسەری ناچارە نواندن بکات بۆ خەڵکی و خۆی بەشێوازێک نیشان بدات کەئەوان چاوەڕێی لێ دەکەن، وە ئیسراحەتی لێ دەسەندرێتەوە لەهەموو شوێنێک بەوەی چاوەکان لەسەرین بەردەوام، ئیدی بەناچاری وازدەهێنێت لە سروشتی خۆی و ئینسانی بوونی ڕاستەقینەی خۆی لە پێناو خەڵکی، وە شتێک نامێنێتەوە بەناوی ڕەفتاری سروشتی پاکی ئینسانی خۆی، بەڵکو ناچارە هەموو دەرکەوتنێک و جوڵەیەکی پێشتر دراسە کراو بێت، ئەمەش لایەنێکی ڕەشی پشتی پەردەی ناوبانگە، کە لایەنە ڕەشەکانی لەمە زۆر زیاترن، بۆیە گەر ئەکرا لەپشتی پەردەوە خزمەتێک بکەیت، تکایە مەیەرە سەر شانۆکە."
❤452💯76❤🔥43🫡32🤝11✍8🥰8🏆5🔥4🕊3🍓3
" هەوڵمەدە هەموو شتێک فێربیت، ئێستا لە جیهان بڕێکی بێ شومار لەزانیاری هەیە، بۆیە نەخۆشی ئەم زەمەنە بریتیە لە توخمەی زانیاری
دەکرێت دانیشیت لەماڵەوە تەماشای دیکۆمێنتاری ئەوە بکەیت ئەڵمانەکان چۆن لە جەنگی جیهانی دەبابەکانیان چاک دەکردەوە، بەڵام لێرەیا ئایا ئەمە ئەولەویەتە بۆ تۆ ئەم جۆرە لەزانیاری لە قۆناغی ئێستات؟ یاخود دانیشی ئەو دەرس و کتێبە گرنگەی خۆت سێ مانگە دوای دەخەیت بیخوێنیت ئەولەویەتە؟
مێشک بڕی وزەی ڕۆژانەی دیاریکراوە، تۆ وەک مرۆڤێک ڕۆژانە 25 هێندە زانیاری زیاتر دەچنە مێشکت وەک لە باپیرت، بۆیە مێشکت ماندووە بە بڕێکی خەیاڵی لە زانست و زانیاری(بێ سوود بۆ تۆ)
عاقڵ و ژیربە، بزانە کام زانستە تۆ پێش دەخات و بۆ ئێستات دەگونجێ، تەرکیزی لەیزەری بخە سەر و پەرت مەبە، هەوڵدانت با ئاڕاستە کراو بێت پێش وەختە بۆ ئامانجی دیاریکراو، نەک دابەش بێت بە عشوائی بەسەر هەزار پارچە."

❤344💯58👏17😍12🤝10🫡9⚡7🏆6🕊5🥰4🔥3
"گەورەترین سەرمایەی تۆ بریتیە لە تەرکیز و ئاگاییت، پێویستە بەلەیزەری بەکاری بێنیت لەسەر بوارێک، ناکرێ تۆ لە فیفا برادەرانی جامیعەت کردبێ بە فلیم و حەزت لە شەتڕەتج بێت و بەشداری کۆڕسی عەزفی عود لێیان بیت، شەوانیش لە دەورەی تەجوید بیت و بەتەمای فقه و نەحوش بیت، لە سێ چوار ڕێخراویش خۆبەخشیت...
لە ئاخیرا تۆ لەزۆر شتا باشیت بەس لە هیچا باش نییت(ابتسامة;)
یانی لەهەمووی ئەزانیت بەراورد بە برادەرەکانی زانکۆت و لە دەورەی کۆڵانی خۆتان یەکەمیت
بەڵام بێتە سەر واقع لەهیچ شتێکیان TOPنیت، پسپۆڕ نییت، ئەهلی فەنەکە نییت
تەرکیزت بخە سەر یەک بابەت و ببە بەشت تێیدا، دواتر کە پشتت قایمە بەو پسپۆڕیەت پەل بهاوێژە بۆ بوارەکانی دیکە و شارەزایان بە، گەرواناکەیت لەهیچا نابی بەهیچ، تەرکیز تەرکیز تەرکیز(یەک بوار)."

❤307💯48❤🔥25😢17✍13🫡13🤝5🏆4🔥3👏3🎉1
"کاتێک حەزی عیلم و خوێندنت هەیە بەجارێک خۆت داخڵی 100+ بوار مەکە، بوارێک هەڵبژێرە+فێری بناغەکانی ببە، ئەساسیات و پێناسە و پیاوە گەورەکان و کتێبە چاکەکانی بوارەکە بناسە(سەرچاوە گرنگەکان بزانە چین)
ئیدی کە ئەمەت زانی پیڕۆزە(علمتَ فالزم)، دەست بکە بەئیشی قوڵ و ورد لەسەر ئەو (1) بوارە چین دوای چین ئیشی قوڵ و قورس بخە سەر یەک، بە تەرکیزی لەیزەری خەریکی ببە، ئیدی لەماوەی 3-4 ساڵدا دەبیتە نوخبە لە بوارەکە وعادەتەن لە TOP 5 دەبیت لە وڵاتی خۆتدا(چینە بەرزەکانی بوارەکە)
ئەوەی خەریکی هەموو شتێکە لە کۆتایدا خەریکی هیچ نییە(لە هیچدا پسپۆڕ نییە)، ئەمە کۆمەڵە قسەیەکە ئاواتم ئەوەبوو 6-7 ساڵ پێش ئێستا برایەک، خزمێک، مامۆستایەک پێم بڵێت و یەکجار گوێم لێ بێت....(تا ماوم مەمنوونی دەبووم)
بەڵام ئێستا لەنزیکی ۲۰۰ وشە من بەخۆڕایی خستمە بەردەستی تۆ خۆشەویست، ئەم نوسینە ئەتوانی وەک هەر پۆستێکی دیکەی سۆشیاڵ میدیا سکیپی بکەیت، وە ئەتوانی بیکەیتە بناغە بۆ کارێکی مەزن گەر وەک خۆی لێی تێ بگەیت."

❤395💯52❤🔥31👏15🫡15🤝12🥰6⚡5🎉3🏆3🔥2
"تۆ پێویستت بەوەیە تەرکیز بخەیتە سەر کارە گرنگەکە، ئەوەی کە ئەنجامی بدەیت لە %200 ژیانت دەگۆڕێت بۆ باشتر
بەڵێ لەژیانی هەموومان 1000+کار هەیە حەزدەکەین بیکەین و دڵخوازمانە، شتی خراپیش نین
بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە ببورە، تۆ ڕۆژەکەت بەشی ئەو هەموو کارە ناکات، ناچاریت ڕۆژانە بێیت تەنها (1-3) کار ئەنجام بدەیت کە گرنگترین کاری ڕۆژەکەتن
سەرنجم داوە هەمووان ڕۆژانە خەریکی کارن و جوڵەیان هەیە، بەڵام ئەوەی سەرکەوتووەکان جیا دەکاتەوە ئەوەیە، ئەوان خەریکی گرنگترین کاری ڕۆژەکەیانن."

❤336💯40🔥17🫡17😢16✍10🏆5🥰4🕊3⚡2🤝2
"واز بێنە لەو 15 کارامەییەی خۆتت پەرت کردووە لەنێوانیاندا بەبیانووی ئەوەی تۆ مەڵتی سکیڵیت(حەبی ڤیتامینە، ابتسامة;)، لەکاتێکدا هیچ یەکێکیانت ئیتقان نەکردووە
هەریەکێک لەو پانزە دانەیە کەسانێک هەن ئیتقانیان کردووە و مانگانە هێندەی سێ دکتۆری پێ پەیدا دەکەن،
تەرکیز بخە سەر یەک (بوار/کارامەیی) بەجۆرێک لە %100 زەبتی ئەکەیت و پسپۆڕی دەبیت، دواتر کە پشتت بەمە قایم بوو ئەتوانی پەل بهاوێژی بۆ شتی دیکە و فراوانخوازی بکەیت لە ئاستی مەعریفیت، کاتێک پێم ئەڵێن فڵان کەس خوێنەرە و هەموو شت دەخوێنێتەوە دەزانم لەهیچ بوارێک نازانێت(پسپۆڕ نییە)، ئەو کەسەی بە پسپۆڕی وبوارێک نەناسرێت سیقە بە علمەکەی نییە، هەرگیز ئەوەی خەریکی چەندین شتە ناگاتەوە بەو کەسەی تەرخانی یەک شتە لەو بوارە."

❤323💯43🫡27✍13🥰9❤🔥6🕊5🏆4🤝4🎉3🔥2
"ئەو کەسەی بەدوای دوو کەروێشکدا ڕادەکات، هیچ کامیان ناگرێت."
❤365💯61👏33😢30🤝12⚡10🥰7🔥6🫡6😍5😇5
"-نوێژەکانت بەڕێکی بکە لەکاتی خۆی (ئیمان و فەڕزەکان هێڵی سووری ژیانە)
-زیکر+چەند پەڕەیەک لەقورئان با هەبن بۆ بەرەکەتی ڕۆژەکەت لە سوچێکدا
-بەیانیان کە هەڵدەستی یەکەم شت موبایلەکەت مەکەرەوە، با لانی کەم تا نوێژی عەسر سۆشیاڵ میدیاکانت داخراوبن
-لەگەڵ خێزانەکەت بەئارامی (چا/میوە) دوای نان بخۆ بێ ئەوەی موبایلت پێ بێت،(لای خێزان سکرۆڵینگ قەدەغەیە)
_چەند ئەرکێک(1_3) دانە دیاری بکە بۆ ڕۆژەکەت و ئەنجامیان بدە
ئیدی دەبینی دڵخۆشی و ئارامی پێویستی بە سەفەری وڵاتان و حەبی قورسی دەروونی نییە زۆر جار، بەڵکو بریتیە لە کردنی کۆمەڵە کارێکی چاک و پاکی ڕۆژانە کە لەکۆتایدا دەتگەیەنن بەئارامی و سەلامی داخلی."

❤483💯65❤🔥34🫡19✍12🕊10🤝7🍓6🥰5😇4🏆3
"-گەر لە 10 کەسی زانا و خوێنەوار بپرسی، چۆن بوون بەزانا؟ 10 ڕێگای جیاوازت بۆ باس ئەکەن، هەمووشی ئیشی کردووە و ئەوەتا ئەوانی پێ گەیاندووە
-گەر لە 10 پاڵەوانی لەشجوانی بپرسی شێوازی ڕاهێنان و خواردنت چۆن بووە؟ 10 وەڵامی جیاوازت پێ ئەدەن، وە هەمووشی ئیشی کردووە، ئەوەتا ئەوانی کردووە بە پاڵەوان
شوێنی تێڕامان=[گەشتن بەسەرکەوتن لەبوارێک و کارێک ئەکرێ دەیان ڕێگای هەبێت و هەمووشیان ڕاست بێت، بۆیە عاقڵ و ورد بە، تەماشا بکە بزانە کامەی بۆ تۆ ئەگونجێ ئەو ڕێگایە بگرە، وە بزانە ڕێگاکانی گەشتن بەئامانج زۆر زۆرن و هەمووشیان عادەتەن ئیش ئەکەن، تۆ گونجاوەکەی بۆ خۆت بدۆزەوە.]"

❤392❤🔥38💯31✍24🫡16🏆11🥰5🕊5🍓4🔥2🤗2
"کاتێک کەسێک ئەبینی لە(کارێک/بوارێک) پێگەشتووە، تۆ لەخەتی کۆتایی ئەوان دەبینی، بێ ئاگا لەوەی هەزاران کیلۆمەتریان بڕیوە بە خوێن و فرمێسکەوە تا گەشتوون بەوە
مێشکی زۆرینە کە ئەوان دەبینێت لە سنوری کۆتایی سیباقەکە، وا دەزانێت سایەقەکەی پاپی ئەوانی بردووە، بەڵام گەر عاقڵ و تێگەشتوو بیت لەژیان، ڕێزیان لێ دەگری و ئەزانیت پاش تەوفیقی خوای گەورە چەندێ قوربانیان داوە بۆ گەشتنە هێڵی کۆتایی."

❤361💯41❤🔥29👏28😍13🏆9🫡6✍4🕊3💔3🤝3
"ئازیزەکەم ئیتر دانی پێدابنێ، کە هەموو شتێک لەژیانت بەرهەمی بڕیارەکانی خۆتە
-کەس دەستی نەگرتووی بەزۆر بتبات سەیری تیک تۆک و انستا بکەیت و ڕۆژی 8+ سەعات موبایلت پێ بێت، کەسیش بەزۆر دەستت ناگرێت نوێژەکانت بکەیت
ئاگایت هەبێ یان نا، هەموو شتێک لەژیانت بەرهەمی بڕیارەکانی خۆتە بەباشە و خراپەوە
ژیانت=بەرهەمی بڕیارەکانت
بڕیارەکان+کات= ژیانی تۆ لە کۆتاییدا
ئیتر بەباشە بێت یان خراپە."

❤437💯52👏36❤🔥32😢26⚡10🫡7🕊5🤝5💔4🥰3
"لەو هەستانەی کە تووشم ئەبێت زوو زوو ئەوەیە، هەرکات کتێب و موحازەرەیەک و شەرحێک دائەنێم، ڕاستەوخۆ پەشیمانم لە کوالێتی شەرحەکە و لام وایە ئەمتوانی زۆر چاکتر بیکەم، وە لام وابوو ئەمە تەنها هەستی منە
تا گەشتم بە ئوستادی ڕەوانبێژی قازی عبدالرحیمی البیسانی کە نامەیەک ئەنێرێ بۆ عیمادی ئەسفەهانی و دەڵێت
[شتێک بەسەر من هاتووە، نازانم بەسەر تۆ هاتووە یان نا با بۆت باس کەم، ئەویش ئەوەیە هیچ ئینسانێک نییە ئیمڕۆ کتێبێک بنوسێ ئیلا بەیانییەکەی ئەڵێ، گەر ئەمەم بگۆڕیایە باشتر بوو، گەر ئەوە زیاد بکرایە جوانتر ئەبوو، گەر ئەمە پێش بخرایە ڕوونتر ئەبوو،=ئەمەش لەگەورەترینی عیبرەتەکانە کە نوقسانی زاڵە بەسەر ئینسان]
ئیدی تۆزێ دڵم خۆش بوو بەمە و زانیم ناڕازیبوون لە نوسین و وانە و شەرحەکانی خۆت شتێکی عاممە و بەس من نیم(ابتسامة؛)."

❤365💯33🥰31👏20🕊7❤🔥5🫡5🤝4😍3🏆3🔥2
"مەزهەبی من لەقەدیم و جەدید ئەوەیە، کە پیاسەی دوور و درێژ بەتەنها، بیرۆکەی زۆر جوانت ئەداتێ، ئیمڕۆ پاش ئەوەی 15 هەزار پێ ڕۆشتم، مێشکم ئازاد کردبوو بۆ خۆی بیر بکاتەوە، یەکێ لەبیرەکان ئەوە بوو، کە کتێبی هۆنین کە لەئامادەکردنی یەکێکە لە دۆستە کۆنەکانم، کتێبێکی زۆر نایاب و چاکە و گرنگە بۆ پەروەردەی جیلی نوێ
بەڵام نابێت هۆنین تەنها بەشی یەکی هەبێت، بەڵکو دەبێت بەشی دووەمی هۆنین بنوسرێت، کە تەوەری ئەم جارە تایبەت بێت بەخودی ژن و پیاوی موسڵمان چۆن بتوانن خێزانێکی بەرز و ئیمانی درووست بکەن،
ئایا مەرجەکانی ژنێکی باڵای موسڵمان چییە؟
ئەی مەرجەکانی پیاوێکی بەرزی ئیماندار کامانەن؟
لام وایە هیچی کەمتر نابێت لەگرنگی پەروەردەی منداڵ، کە کچ و کوڕە گەنجەکانمان فێربکەین چۆن خێزانێکی بەرز و ئیمانی درووست بکەن."

❤476💯80❤🔥45⚡18🤝15🫡8✍7🥰7🎉5🕊5🔥4
"لەو بابەتانەی سەرنجم داوە لە نەفسی بەشەری ئەوەیە، ئینسان هەر کات خۆشی و نیعمەتێکی بەسەربێت، لەجیاتی چێژبینین و سوود وەرگرتن لەو نیعمەتە، بیر دەکاتەوە کەی ئەم نیعمەتە لەناو دەچێت، کەی خراپ دەبێت، کەی بێتاقەتی دێتەوە، ئیدی ئۆتۆماتیکی ئەو ساتی نیعمەتەی خۆی دەکاتە پارچەیەک لەڕەشی
حاڵەتی تەندرووست ئەوەیە، گەر نیعمەت و خۆشیەکت تووش بوو(کە نیعمەت دەورەی داویت). شکوری لەسەر بکە و چێژی لێ ببینە، هەموو ساتێکی خۆشیەکە بژی بێ بیرکردنەوە لە نەمانی(چونکە ئەسڵەن هیچ تا سەر نییە تەنانەت خۆشت)، لە ئێستادا بژی، سوود و چێژ لە نیعمەتت ببینە تا هەیە، کە ڕۆشتیش، بێتاقەت نابم که نەما، بەڵکو دڵخۆش ئەبم کە ڕوویدا، دڵخۆشی هەڵبژاردەیە."

❤390💯50❤🔥32🔥13✍11🫡11🥰7🕊4🍓4⚡3💔2
"دوێنێ بەیانی زوو لەسەرەی نان، بینیم ئەم پیاوە بەڕێزانە بەخۆڕایی نان ئەدەن بەو کەسەی توانای کڕینی نانی نییە(کە دوای نەمانی مووچە ئێستا زۆر زۆرن ئەو کەسانە با خۆشیان دەرنەخەن)
ئیدی لە نەفسی خۆم چاکەکەیانم بەگەورە تەماشا کرد و بڕیارم دا لەکەڕەمی ئەوانەوە فێربم، ئێمە هەر شتێک هەڵە بێت ئامادەین بەزنجیرە ڤیدیۆیەکی 30 دەرسی ڕەخنەی لێ بگرین، بەڵام سەقافەتی ئەوەمان نییە دەست خۆشی و بەگەورە دانانمان بۆ شتی چاک و بەرز هەبێت، منیش کوڕی ئەم ژینگەیەی خۆمانم کە بەس ڕاهاتووین ڕەخنە بگرین و لەچاکەش بێدەنگ بین، بۆیە بڕیارم داوە بەوەعییەوە لەمەودوا زیاتر فێربم چاکەی خەڵک ببینم و وەسفی بکەم و کیبرم نەبێت لە دەست خۆشی لە فەزڵی ئەهلی فەزڵ."

❤590💯72👏52😍31🫡12✍8😢7🥰6🕊6⚡4🤝3
"ئینسان سروشتێکی جوانی تێدا درووست کراوە پێی ئەوترێ شەرم، سیفەتێکی ڕاقی بەرزی ئینسانییە، بۆیە ئینسان کاتێک خەڵکی دەبینێت پۆشاک دەپۆشێت بۆ جەستەی، وە پۆشاک دەپۆشێت بۆ وتەکانی، هەموو وشەیەکی هەڵبژێردراو و داپۆشراوە، کە ئەمەش نیشانەی جوانی و ڕاقی بوونیەتی، بەڵام کەسانێکی تایبەت هەن لەژیانی ئینسان ئەم تەکەلوفە لەگەڵیان لادەچێت، وشەکانیان بۆ داناپۆشی، بەڵکو بە عەفەوی وسروشتی خۆت وشەکان دەڵێی لەبەر مورتاحی دڵ و دەروونت لایان، چونکە ئەزانی هەرچی بڵێیت بەهەرچۆن بێت ئەوان هەر بەباشترین شێواز لێت تێ ئەگەن، بگرە ئەوەی موحیبی حەقیقی تۆیە بێ وشە لێت تێ ئەگات ج چای بەوشەوە..!!، بۆیە ئەسڵ لە ئینسان ستری لاشە و وشەیە، ئیلا لای کەسانێکی کەم نەبێت کە خودی لابردنی ستری لاشە و وشە لایان دەبێتە شتێکی ئاسایی و نیشانەی قوڵی پەیوەندی ڕۆحیتانە."
❤360💯44❤🔥28🥰20😍7✍6🤝5🕊4🍓4🎉2😇2
بەحوکمی ئەوەی کاتی بانگی بەیانییە و قەریحە و تەبع سافە بۆ کەشفی حەقائق، مانایەکی دیکە لەماناکانی نەفسی بەشەری کە تەماشام کردووە ئەوەیە:
"قوڵترین شێواز بۆ ئەوەی هەست بکەیت ڕادەی فەڕەحی و دڵخۆشی ئینسانێک چەندە بریتیە لە (تەماشاکردنی خەزێنەی زمانەوانی لەکاتی قسەکردنیدا)، چونکە نەفسی بەشەری کاتێک ئارام و ئاسوودە و فەڕەحە، وشەکانی زۆر و چڕ و ڕازاوەن، حەز دەکات قسەت بۆ بکات، قسەکانی تەواو نابێت، وەک بڵێی خەزێنەکەی دەریایەکە و لە پشتیەوە حەوت دەریای دیکە هەیە پڕی دەکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەکاتی حوزن و شکاوی ئینسان کانی زمانی وشک دەبێت، وشەکانی لاواز وکەمن، توانای دەربڕینی نییە، گەورەترین دەربڕینی ڕستەیەکە، یاخود وشەی هیچ، یاخود فرمێسکێک، یاخود لە خراپترین حاڵەت هەناسەیەکی سارد."
پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە لەناو ئەم کەونە، کەونێکی دیکەی لە ناوەوەی ئینسان درووست کردووە.

❤444💯55😢44❤🔥38🥰16💔8🕊6😍6🍓2😇2🤗2
چۆن نوسڕەتیان بکەین.؟
"شێخمان أبوعبیدە زوو فەرمووی=[ با دوژمن لەو شوێنە بتاندۆزێتەوە کە ئەترسێ لەوێ بن]
-دوژمن ئەترسێ ئیماندار لەسەفی یەکەمی جەماعەتی بەیانی حازر بێت، تۆ لەوێ بە
-دوژمن ئەترسێ ئافرەتی ئیماندار خیمارەکەی شەرعی بێت، تۆ بیپۆشە
-دوژمن ئەترسێ خەڵکی فێری قورئان و سونەت و شەرع بکەیت، تۆ فێریان بکە
-دوژمن ئەترسێ ئیمانداری بۆ خوا سوڵحاو پارە وسوڵتەی پێ بێت، تۆ با پێت بێت
من لام وایە کەمترین حەددی نوسڕەتی ئەهلی ئیمان لە غەززە= [ئەوەیە ژیانمان وەک موجاهیدێکی ناو تونێلێکی غەززە بێت لە هەوڵدان و قوربانی]
سەرم ئێشێ بەدیار کتێب و دەرسی علمەوە و نەفسم دەیەوێت هەستێت، پێی ئەڵێم ئەی نەفسی سوء تۆ حاڵتت خۆشترە یان موجاهیدێکی غەززە؟؟ ئەڵێ تۆ
ئەڵێم: کەواتە بیانووت نییە دەست هەڵبگریت.
کەمترین حەددی نوسڕەت ، ژیانێکە وەک ژیانی زەیف و سنوار و مروان عیسی."

❤489💯59😢57🔥17🫡17👏12✍6🥰3🕊3🏆3🤝2
"تۆ بۆیە سوود لە علم و زانیاریەکانت نابینی، چونکە عەمەلی پێ ناکەیت، بەردەوام بەدوای زانیاری نوێ دەگەڕێیت، بەڵام ئەوەی خۆت دەیزانی جێ بەجێی ناکەیت، بابەتەکە ئەوە نییە چەندێ شتی ورد و دەگمەن ئەزانی، خودی خاڵە ئەساسیەکانی سەرکەوتن و بەرهەمداری کە هەموومان ئەزانین چین جێ بەجێ بکە دەگەیتە شتی گەورە، گرنگترین شت مەعریفە ئەساسیەکانە، کەهەموومان ئەیزانین، بەڵام کەمترینمان عەمەلی پێ دەکەین، ئەتوانی خووی ئەوە بۆ خۆت زیاد بکەیت کەهەر دێڕێک فێری دەبیت بە خوێندنەوە و گوێ گرتن، نەچیتە سەر دێڕی داهاتوو تا عەمەلی پێ نەکەیت."
❤418💯52👏25⚡16🥰14❤🔥11🫡9🤝6🕊5🔥4🏆2
"دوێنێ چی وای کرد بەرهەمدار نەبیت؟
-موبایل
-سۆشیال میدیا
-گەیمینگ
-چوونە دەرەوە بێ پلانەکانت
ئەتەوێ ئەمڕۆ و سبەینێشت وابێت؟
سەرنج بدە بزانە دزەکانی ئاگاییت چین و بزانە کامانەن تەڵەیان بۆ دابنێ، ئەوان دوێنێ تۆیان ڕاو کرد، ئیمڕۆ و بەیانی تۆ ڕاویان بکە."

❤421💯58😢46❤🔥38🤝16⚡10🫡9✍8🔥5🥰3🕊2