"ئەوە یەکی حەوتە خۆشەویست، 2025 خەریکە تەواو دەبێت، کات لە هەوری بەهار خێراتر ئەڕوات و فریای ژماردنی ڕۆژەکانیش ناکەوین
بڕوام پێ بکە تۆ خاوەن خەزێنەیەکی بێ کۆتا نییت لەکات(گەرچی رەفتارەکانت وا دەریدەخەن)، لمی ناو شوشەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە، سوود لە کاتەکانت ببینە لەگەڵ ماددە خامەکانی بەردەست(هەوا، نان، ئاو، ئازادی، خەتێک، موبایلێک..الخ) هەزاران کەس هەن نییانە، تۆ بەکاریان بێنە=[کاتت+ماددە خامەکانت]، چونکەهەتاهەتایە بۆت نامێنن، میوانن بەم زوانە دەڕۆن، زۆرترین سوودیان لێ ببینە."

❤418😢102💯39❤🔥26🫡9✍8🕊7🥰6🏆6⚡5😍5
"لە سەرمایە گرنگەکانت کە پارێزگاری لێ بکەیت بریتیە لە وزەی فکریت، ئەو وزەیە پێویستە بەکاربێت لە بنیادنان و ئیبداع و بەرهەمداری، نابێت بهێڵیت بەخۆڕایی بەفیڕۆ بچێت، بۆ نموونە موناقەشەی پێ مەکە، ڕێگە بدە قسەکەی ئەوان ڕاست بێت، گەرچی لەماڵی جاڵجاڵۆکەش لاوازتر بێت، تۆ گرنگی بەکات و وزەی خۆت ئەدەیت، بردنەوەی موناقەشەکە گرنگ نییە، پیرۆزیان بێت."
❤407💯58👏32✍21🔥12🫡7😍5🕊4🏆4🥰3🤝3
"-هەرچەند بابەتەکە قورس بێت، ڕۆژێک دێت لات ئاسان ئەبێت
-هەرچەند بابەتەکە ناڕوون بێت، ڕۆژێک دێت بەئاسانی و ڕوونی لێی تێ دەگەیت
ئەوەی گرنگە ئێستا ئەوەیە، کات+وزەیەکی پێویستی پێ بدە لە تێکۆشان و هەوڵدان سەرەڕای قورسیەکەی
وە دڵنیابە هەرکات بەردەوام بوویت لە پێدانی [کات+وزە] پێی، فێری دەبیت و ئیتقانی ئەکەیت لە%100 درەنگ بێت یان زوو."

❤375💯43❤🔥26🏆11✍6🥰5🫡5🕊4👏2💔2🤗2
"ماسولکەی پابەندی یەک ماسولکەیە، تاکو ڕاهێنانی پێ بکەیت بەهێز ئەبێت، دواتر بەدڵی خۆت ئەتوانی لەبواری دیکە بەکاری بێنیت
من زۆر ڕاهێنانم دەکرد لەسەر بەرزکردنەوەی ماسولکەی پابەندیم تاکو سەبڕ بگرم لەسەر قورسی عیلم، وە بالفعل پاش ساڵانێک بەهێزم کرد و پتەو بوو، دواتر بۆم دەرکەوت شەکر ژەهرێکی سپییە و سوودی نییە بۆم، چیم کرد؟
وەک خواردنەوەی قومێک ئاو تەرکم دا بێ ئەوەی هەست بەقورسی بکەم، تەنها مەگەر لەبەر عەیبەی میوانی و برادەرایەتی دەستی بۆ ببەم هەندێ جار
زۆر کەسی دیکەم ئەناسی دکتۆر هێڵی سووری پێ ئەدان کە بەردەوام بن لەشەکر دەمرن، تەرک نەدەکرا پێیان، بیرم دەکردەوە هۆکار چی بوو من بێ هیچ پاڵنەرێک و جوهدێک بەئاسانی وازم لێ هێنا؟
سڕەکە بریتی بوو لە ماسولکەی پابەندی، گەر ئەو ماسولکەت بەهێز بێت دواتر بەدڵی خۆت لەچ بوارێکی دیکە بتەوێت ئەتوانیت بەکاری بێنیت، بۆیە هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کاتێک لەبوارێک پابەند ئەبیت و هەوڵ ئەدەیت، دواتر ئەم پابەندیەت بۆ هەموو کایەکانی دیکەی ژیانت ئۆتۆماتیکی دەگوازرێتەوە."

❤341💯41❤🔥15🏆13👏11🔥7🕊6✍5🫡5⚡4🍓4
"زۆر پرسیارم لێ کرا، سڕ و تەکنیک و وەسفەی سیحری بەهێزکردنی ماسولکەی پابەندی چییە؟
وەڵامەکە بریتیە لەوەی لە ڕاستیدا هیچ سڕێک و تەکنیکێک بوونی نییە..!!!
تەنها هەوڵبده و هەوڵبدە و هەوڵبدە تاکو نەفست ملکەچ دەبێت و پابەند دەبێت، هیچ نهێنییەک بوونی نییە
ئەتەوێ بتوانیت ڕۆژی 10 سەعات هەوڵ بۆ ئامانجە بەرزەکەت بدەیت؟ ئەتەوێت نهێنیە مەزنەکەت پێ بڵێم چۆن بیکەیت؟
بچۆ ڕۆژی 10 سەعات هەوڵبدە(ابتسامة؛)."
The secret is There is no secret

❤423💯60👏31❤🔥26🫡13⚡8🥰8🕊8🤝8💔5😢4
"پ/مامۆستا لەپۆلی شەشم خەریکە شێت ئەبم بۆ دەرەجە، حەزیشم لە چوونە دەرەوەیە، نازانم چی بکەم تکایە پلانێکی وردی قوڵ دابنێ بۆ ئەم حاڵەتە تایبەتەی من؟ چارەسەری من چییە؟
و/بچۆ سەعی بکە
پ/مامۆستا من زۆر عاشقی علومی شەرعیم، لەمنداڵیەوە ئاواتمە، زۆر زۆر تامەزرۆم تکایە ئەمەوێ نهێنی ئەوە بزانم چۆن فێربم؟ نهێنییە مەزنەکە چییە بۆم کەشف بکە؟
و/بچۆ دەست بکە بە خوێندنی یەکەم کتێب
پ/مامۆستا من تەمەنم فەوتااا، لەگەڵ کوڕی خاڵم دە ساڵە پێکەوەین بێ ئەنجام، خەریکە نەفسیییەن تێک ئەچم، چارە نەما تاقی نەکەمەوە، تکایە من چی بکەم تا ڕزگارم بێت لەمە؟ لە ئەزموونی قوڵی خۆتانە قسەم بۆ بکە؟
و/ بچۆ بلۆکی بکە
پ/مامۆستا گەنجێکم زۆر لاشەم لاوازە، ئەمەوێ باشتر بم، شەو و ڕۆژ بیر ئەکەمەوە چی بکەم نازانم تکایە؟، گەر بە ڤۆیسێکی نیو سەعاتیش بێت ڕازیم
و/بچۆ ئاسن بەرزبکەوە+ڕێژەی پڕۆتین زیاتر بکە لە خواردنەکانت.
خۆشەویستانم بڕوام پێ بکەن ڕێگەی سەرکەوتن هیچ نهێنی و سڕ و وەسفەی سیحری تێدا نییە، مەرج نییە بۆ ئەوەی وەڵامەکە زۆر تایبەت بێت مەقالەیەکی درێژ بێت، ڕێگەی سەرکەوتن بزانە+بچۆ بیکە و تەواو، [نهێنیەکە بریتیە لەخۆت]، هەرکات خۆت گەشتیتە قەناعەت دەیکەیت."

❤418💯59🫡25👏24✍14🥰6🕊5🏆4⚡3🔥3🤝3
"پێی دەڵێیت فڵان کەس گیان نوێژەکەت بەو شێوازە بەتاڵە، نابێ بەقوربانت بم
دەڵێ:من موهەندیسم تۆ قسە بۆ من ئەکەیت؟ ڕۆڵە کاتێ من نوێژم ئەکرد تۆ مناڵ بوویت، ڕەمەزانیش خۆم لوقمە قازیم دابەش ئەکرد لەمزگەوت
ئێ خۆشەویستم لوقمە قازی دابەشکردن و نوێژکردنی قەدیم و ساین و کۆساین چ عیلاقەیەکی بە نەخشەسازی فیقهی و علمی شەرعەوە هەیە؟
دەلاک ناتوانێ بەدکتۆر بڵێ تۆ قسە مەکە لەسەر پزیشکی، کاتێ من سەرم چاک ئەکرد تۆ لە پۆلی شەش بوویت...بۆچی؟
ئێ چونکە دەلاکی هیچ عیلاقەی بە زانستی پزیشکیەوە نییە..!!!
خۆشەویستانم، گەر ئێوە زۆر زۆر هەوڵدەر بن ئەوپەڕی پسپۆڕی علمێک و شارەزای دوو بوارن، ئیتر ماباقی ئوموری ژیان تۆ عەوام(ناپسپۆڕی تێیدا)
خزمێکمان لە گوند لەم ماوەیە باسی مەڕ و مانگای بۆ ئەکردم، وەک تەڵەبە دانیشتبووم گوێم بۆ ئەگرت، وە نەمدەوت من عەرەبی ئەزانم تۆ کێیت قسە بۆ من ئەکەیت
چونکە عەرەبی هیچ عیلاقەی بەشێوازی مانگا بەخێوکردنەوە نییە..!!!، من عەوامم لە بابەتی ئاژەڵداری و واجبە گوێ بۆ پسپۆڕی بوارەکە بگرم
خۆزگایە ئەم ڕێسا عەقڵییە سادانە فێرئەبووین."

❤452💯75👏43❤🔥36🕊13✍10🏆6🔥4🥰3🤝3🤗3
"هەتا قورسی و ناڕەحەتی لە ژیانت زۆربێت، ئەبێت ببێتە هۆکاری ئەوەی ببیتە کەسێکی باشتر و زیاتر هەوڵ بدەیت
تۆ کە دۆخت باش نییە، ئەمە ئەبێ گەورەترین پاڵنەری تۆ بێت بۆ هەوڵدان، تێ ناگەم گەر نەبوونی و برسیەتی و بێ عیلمی و چاوەڕوانی دۆستانت وات لێ نەکەن هەوڵ بدەیت ئەبێ چی وات لێ بکات هەوڵ بدەیت..!!!، تێر بۆ هەوڵی نان بدات ئەبێ برسی بیدات
ئەو ئینسانەی لەکاتی ناخۆشی تاقەت وتوانای هەوڵی نییە قەت لەکاتی خۆشیش نایبێت
وتیان پێم فڵان کەس لێی گەڕێ قسەی غەڵەت ئەکات نەخۆش و پیرە
منیش وتم:لەبەر ئەوەی نەخۆش و پیرە و بەرەو مەرگ دەڕوات دەبێ باشترین ڕەوشتی هەبێت..!!
قورسی دەبێت ببێتە هۆی چاکتربوونت نەک خراپتر بوونت
وە بزانە قورسترینی زەمانەکان ناگۆڕێن گەر باشترینی هەوڵەکانت ئەنجام نەدەیت تێیاندا."

❤394💯66🥰20✍18❤🔥13🔥11👏11😢11🕊6🏆3🫡3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"هیچ مامۆستایەک نییە عالم درووست کات، ئەوەی عالم درووست ئەکات شێوازی خوێندنەوەیە(خۆیەتی)
گەر لات وایە هەر لەبەرئەوەی لای فڵان ئەخوێنی ئەبیتە عالم ئەمە وەهمە، بەڵکو نەفسی خۆت خۆت ئەکات بە عالم
شێوازی خوێندنەوەی کوتوبی علم عالم درووست ئەکات یان نیمچە عالم یان بەناو عالم."
شیخ البلاغیین في الأزهر الشریف
قلتُ=پێگەشتنی حەقیقی تەڵەبە بەوە نییە لای کێ فێردەبێت، بەڵکو بەوەیە کە بە چ هیمەتێکەوە ئەیەوێ فێربێت، شافیعی لە مالکەوە علمی وەرگرت وە هەزارانی تریش وەریان گرت، ئەی بۆ هەموویان نەبوون بە شافیعی...!!، چونکە تەنها شافعی شافعی بوو، وە شافعی شافعی درووست کرد، ئیمامی مالک هۆکارێکی گرنگ بوو بەڵام سەبەبی حەقیقی نەبوو، چونکە گەر هۆکاری سەرەکی ئەبو بوایە دەبوو هەموو قوتابیەکانی شافیعی بن.

❤338💯50✍21❤🔥12⚡10🥰10🍓5🤝5🔥3🕊3🏆3
"بەرهەمداریت دەگاتە بەرزترین ئاست، کاتێک ئەتوانی بەتەنها دابنیشی دوور لە سۆشیاڵ میدیا و شاشە و چات و TV، خەریکی کارەکەت بیت
کاتێک بڕیار ئەدەیت قبوڵی(مَلل) بێزاری هەوڵدان بکەیت، کە خولەکەکانی سەرەتای کارەکەت هیچ چێژبەخش نییە و ئەتەوێت بەهەر بیانوویەک بێت لێی ڕابکەیت بەرەو سکرۆڵینگ
جا لەو ساتە کە خۆت دەگریت وبەردەوام ئەبیت لە دۆخی بەرهەمداری بێ ئەوەی پەرت بیت و واز بێنیت، ئا لەو ساتەدا تۆ لە زۆرینەی خەڵکی جیادەبیتەوە و ئومێدی نەجیب بوون و هەڵکەوتەیی هەیە بۆت."

❤417❤🔥48💯43👏32✍19🕊11🫡8🥰7🔥5🏆3🍓3
"هەنێ جار شتانێکت پێ ئەوترێ لەجۆری دراوە قورسەکانی عیلمن کە گەشتن پێی ساڵانێکی دەوێ لە خوێندنەوەی قوڵ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی پێت دەڵێ بەخۆڕایی و ئاسانی دەیخاتە بەردەستت، تۆ ناتوانی سوودی لێ ببینی، وەک وتراویشە=[easy come easy go]، بۆیە دەبێت بە ئاگاییەوە (کارامەیی قەدرگرتنی عیلم) لەخۆتدا بەرز بکەیتەوە، تاکو بتوانی سوود ببینی لەو زانستە بەرزەی کە بەئاسانی خراوەتەوە بەردەستت لەلایەن خەڵکانێکی دڵسۆزەوە لە پسپۆڕییە جیاوازەکان."
❤404💯53❤🔥30👏30🕊10🫡8🥰5🏆5✍2🤝2
"بەیانی لەخەو هەستایت، جەوت فوولە؟
-ئەوەی لەسەرتە %100 ئەنجامی بدە
بەیانی لەخەو هەستایت، جەوت نییە؟
-ئەوەی لەسەرتە %100 ئەنجامی بدە
تۆ وەک ئینسانێک هەستەکانت جێگیر نین، بۆیە گەر بەرهەمداری ببەستیتەوە بە هەستەکانتەوە فەشەل دێنیت، من گەر بەس ئەو ڕۆژانە خەریکی هەوڵدان بم کە فول جەوم هەفتەی دوو ڕۆژیش هەوڵ نادەم...!!
تۆ ئەگەیتە ئاستێکی ترسناک لەبەرهەمداری کاتێک ئەوەندە عەقڵیەتتت پتەو دەبێت، کە ئەوەی لەسەرتە ڕۆژانە ئەنجامی ئەدەیت بەچاوپۆشی لەوەی جەوت هەیە یان نا، حەزت لێیە یان نا
تاکە شت ئەیزانیت ئەوەیە، کە ئەنجامی ئەدەیت، چونکە پێویستە ئەنجامی بدەیت."

❤438💯60❤🔥32👏30🥰15🫡11🤝7🕊6✍5🔥5🏆3
"تەواو ئیتر تۆ مناڵەکەی جاران نەمایت، مەسولیەتی هەموو قەرارێکی ژیانت هەڵبگرە
تۆ بالغ بوویت و گەورە بوویت، پێش ئەوەی لەبەردەم کەس مەسولیەتی قەرارەکانت هەڵبگریت لەبەردەم خۆت هەڵیبگرە، هەموو شتێک لە ژیانت کە ئێستا ڕووئەدات بەرهەمی بڕیارەکانی خۆتە و کەس زۆری لێ نەکردوویت
هیچ نەفەرێک نەوەستاوە بەسەر سەرتەوە بڵێ ئەبێت انستا و سناپ بکەیت، یان ئەبێ علم و هەوڵدان بکەیت
لەکۆتایدا تۆ ئازادی، خۆشت بەرپرسی نەتیجەکەیت، چاکە بێت خۆت خاوەنیت، خراپەش بێت هەر خۆت، هیچ مەخە ئەستۆی حکومەت و دایک و باوکت و سەرۆک بەش
کەسیان دەستیان نەگرتوویت لەوەی ببیتە نوسخەیەکی زۆربەرز لەخۆت،
ئێستا کەس دەستی گرتوویت؟ نەخێر
دەبڕۆ ئەو موبایلە لابدە و خەریکی ئەو کارە گرنگە بە کە ماوەیەکە دوای دەخەیت."

❤444💯53🫡39🔥27👏15✍12❤🔥10🕊4🤝4🥰3🏆2
"هیچی ناوێت و هیچی تێ ناچێت خۆشەویست
-پلەی لیستەکانی یوتیوب بەخۆڕاین
-کتێبی pdf و مەقالەکان بەخۆڕاین
-موحازەرات و سیمینارەکان بەخۆڕاین
-پەیج و چەناڵە باشەکان بەخۆڕاین
-پۆدکاستە بەنرخە چەند سەعاتیەکان بەخۆڕایین
تەنها وای فای مۆبایل و تابلێتەکەت ئۆن بکە و نەفسێکی پابەند بە، هەرگیز فێربوون و پێگەشتن هێندەی ئیمڕۆ ئاسان نەبووە لە مێژوودا، سوودی لێ ببینە، مەرج نییە ئەم نیعمەتە کۆتایی نەیەت."

❤464💯59❤🔥34👏19✍14😢10🥰7🕊5🫡5🏆3
"کاتێک وای فای مۆبایلەکەت ئۆن دەکەیت
هەزار ڕێگا هەیە کاتی پێ بکوژیت
-سکرۆڵینگی بێ کۆتا
-چاتی بێ ئامانج(لەسەروو هەموویەوە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر)
-تەماشای ژیانی خەڵکی
-گۆڕانی
-پۆڕن
هەزار ڕێگاش هەیە خۆتی پێ بەرز بکەیتەوە
-پۆدکاستی بەسوود
-وانە و موحازەرەی یوتیوب
-کۆرس و خولە بەسوودەکان
-کتێبی pdf کە دەستت ناکەوێت بە واقع
-تەماشای نوسین و بەرهەمی بەسوود
هەڵبژاردنی خۆتە، فەرموو خۆشەویست"

❤419💯61❤🔥45🍓19🥰13✍10🫡8🕊7🔥3🏆3🎉2
ئینسان مروئەت و جوامێری کامڵ نابێت تا نەبێتە خزمەتکاری ئەو کەسەی یەک چاکەی بەرامبەر کردووە...
"بەندە وەک سوعبەتێک(کە بەجدیشمە) لەگەڵ خانەوادەی خۆم پێم وتون، کە دەستم کردە ئیش و بەرهەمداری ئەگەر سەرۆکی حکومەتیش داوا بکات ناچمە دەر لەماڵ، وە بالفعل وایە سەدان و سەدان دەعوەتی قەل و قاز و برژاوم ڕەت کردووەتەوە لەپێناو عیلم
دوێنێ شەو برایەک کە چاکەیەکی بەسەرمەوە هەیە داوای کرد 100 وردە مەلزەمەی بەعام بۆ وەرگێڕم(لەبابەتێکی دوور لە حەزی خۆم) و دوانزەی شەو گەشتمەوە ماڵ
ماڵەوە وتیان بەپێکەنینەوە ئەی تۆ نەت دەوت سەرۆکی حکومەتیش داوا بکات خەڵوەتی علمی بۆ تێک نادەیت؟
وتم:بەڵێ ئێستاش وا دەڵێم، بەڵام ئەمەیان جیایە، هیچ نەبێ بیرمە لانی کەم جارێ لەجاران پارەی کرێی پاسی بۆ داوم بۆیە حسابی لام، لەسەروو حسابی پاشاکانەوەیە و واز لەعلم دێنم بۆی
خۆشەویستانم کاتتان بپارێزن لە فەوتان بەرامبەر سۆشیاڵ میدیا و بێ مانایی، بەڵام بەرامبەر خێزان و دۆست و ئەهلی فەزەڵ بەسەرتانەوە شتێک بوونی نییە بەناوی پاراستنی کاتەوە، نەچی بچی کات بدەیت بە تیک تۆک بەڵام بەرامبەر نزیکترین کەسەکانت بێ ئەمەک بیت (لەکاتی پێویستیان) پێت."

❤476💯65👏28🫡22🕊12✍8🥰6⚡5🔥5🍓4🏆3
"بەرهەمە مەزنەکان، دوای ماوەیەکی زۆر دێنە دەستت
میدالیای ئاڵتونی ئۆلۆمپیاد دوای 15+ ساڵ هەوڵدان لەلایەن وەرزشکارەکەوە لەو بوارە دێتە دەستی، بەهەمان شێواز لە بڕوانامە و بزنس و پەروەردەی منداڵ
هیچ شتێکی مەزن و گەورە بوونی نییە بەساتێک بێتە دەستت، قانونی یاریەکە و ڕێساکانی ژیان بزانە، پلانی درێژدابنێ، با نەفەست درێژ بێت
وە سەرکەوتووترین کەسەکان ئەوانەن کە پلانی درێژمەودایان هەیە، پلانی 10+ ساڵی نەک تەنها پلانی ئەم ڕۆژە و بەیانی، بەردەوام پلانە درێژ مەوداکان و ماوە زۆرەکان دەتگەیەنن بەشتی مەزن
واجب نییە ئەم قسانە جێ بەجێ بکەیت، تەنها نەخشەی دوورگەی گەوهەرەکانم پێ نیشان دایت، گەر ڕۆژێک بڕیارت دا بڕۆیت......"

❤338✍23🔥16👏15🥰13🫡9🕊6🏆5🍓5🤝5😍3
"پێی ئەڵێیت فڵان کەس گیان، بە پاسکیلەوە لە دەورت گەڕێم، ئێستا دەست بکەیت بە لەبەرکردنی قورئان یاخود فێربوونی فڵان عیلم یاخود فێربوونی فڵان بوار، 5 ساڵی تر مایەی شانازی هەموومانی، پسپۆڕی لە بوارێک، شارەزای لە علمێک، قورئان لە سینەتایە، دەبیتە نورێک بۆ خۆت و خەڵکی
دەڵێ: جا خۆ من تا ئەوە ئەکەم 5 ساڵی تر ئەبم بە 30 ساڵ..!!!
ئێ برای باوکم، خۆ گەر ئەو کارە گرنگەش نەکەیت هەر ئەبیت بە 30 ساڵ..!!، کات زەخیرە ناکرێت
بخەوی یان هەوڵبدەی هەر ئەبیت بە 30 ساڵ، ئێ بۆ 30 ساڵێکی بەرز نەبیت لە جیاتی 30 ساڵێکی لاواز..؟
بیرت بێت=[گەر ئەو کارە گرنگەش نەکەیت، کات هەر دەڕوات، هەر دەبیت بەوەندە ساڵ، کات زەخیرە ناکرێت.]"

❤474💯57🔥30👏28😢15🫡11✍8🏆7🕊5😍3🤝3
"گەر قەناعەت بکەیت یان نا، تۆ ژینگەکەت مێکشت پڕۆگرام ئەکات بەردەوام
-هەموو شتێک لەدەوروبەرت تۆ درووست ئەکات، فڵان ڤڵۆگەر قەناعەتەکانی خۆی دەربارەی ژیان بۆ تۆ دەگوازێتەوە لە ڤیدیۆکانی پێت ئەڵێ:
(گەر سەیری فڵان فلمت نەکردبێ ژیانت فەوتاوە)+(گەر لە فڵان مەتعەم هاوسەرەکەت دەعوەتی نەکردوویت بۆ کریسمس زەواجت نەکردایە باشتر بوو)، هاوڕێ خراپەکەت پێت ئەڵێ، (خێزان زیادەن لەژیان، ژن هەمووی خیانەت کارە، پیاو هیچی باش نییە، سوودت بۆ کەس نەبێت)
ئەم ڕستانە لائیرادی دەچنە لاواعی تۆوە، ئیدی دوای ماوەیەک وردە وردە دەگەیتە هەمان قەناعەت با سەرەتاش لات بێ مانا بووبێت، ژینگەکەت پڕۆگرامی مێشکی تۆ ئەکات بتەوێ یان نا
چارە چییە؟
ژینگەیەکی پاک و چاک بۆ خۆت درووست بکە لەکەسانی بەرز، کە شتەکانیان گوێ دەگری و دەبیستی و تێکەڵیان بکە، تا عەقڵیەتی چاکی ئەوانت بۆ بگوازرێتەوە، تۆ پێکهاتەی ئەوانەی گوێیان بۆ دەگریت و نوسینەکانیان دەخوێنیتەوە وتەماشایان دەکەیت.

❤397💯55❤🔥26🫡22🥰11⚡6🕊6🔥3🎉3🏆3🤝3
Forwarded from رِوَاقُ الشَّافعيّة
"ئامانجم ئەوەیە، لای دیوانی خوای گەورە، بە شەرعزان و فَقیه بنوسرێم."
ئامانجێکی زۆر گەورە و جوانی قیامەتیە والله، وە شایستەی ئەوەیە ماڵ و موڵکی بۆ دابنێیت، هێشتا کەمه.

❤412💯47👏22🔥19❤🔥12🫡9🏆7🥰6🕊6⚡5🎉3