"ئەهلی حیکمە لە کۆندا دەیانفەرموو
[کیلۆیەک عیلم پێویستی بە دە کیلۆ عەقڵ هەیە لەگەڵی]، چونکە خەڵکی با زانیاری زۆریان لابێت ، بەڵام پێویستیان بە عەقڵێکی زیاترە بۆ هەزمی زانیاریەکان و بەکارهێنانیان وەک خۆی و بەستنەوەیان بەیەکدی بە شێوازێک کە مەعریفەیەکی ڕاست درووست بکەن ، بۆیە گەر لە کۆندا وەسفی عالمێک بکرایە ئەوترا عەقڵی لە عیلمی گەورەترە ، گەر زەمیش بکرایە ئەوترا عیلمی لە عەقڵی زیاترە"

❤372💯38❤🔥29👏16✍7🫡7⚡5🕊5🥰4🔥1🏆1
"شەوانی هاوین(خۆشترین ساتەکانی ساڵ لای من) ناتوانم وەک زستان دوای عیشا بخەوم، وە دانیشتبووم ئێستا بیرم لە بابەتێک ئەکردەوە دەربارەی جینات، ئەویش ئەوەیە خوای گەورە= [غەریزەتی ئینسانی بەجۆرێک درووست کردووە کە یارمەتی دەرێکی گەورەیە بۆ ئەوەی بەردەوام مرۆڤایەتی باشترین جیناتەکانی بمێننەوە]
-غەریزەتی پیاو دەیەوێت ئافرەت پێستی ناسک و ساف بێت= کە ئەمه نیشانەی تەندرووستی جگەر و سوڕی خوێنە
-غەریزەتی پیاو دەیەوێت سنگی ئافرەت پڕ بێت= وەک عەرەب دەڵێ گەرمکەرەوەی ماڵ و تێرکەری منداڵە(شیری زۆرە بۆ منداڵ)
-غەریزەتی ئافرەت دەیەوێت پیاو لاشەی ڕێک بێت و قەڵەو نەبێت، سنگی فراوان وسکی تەخت(شکڵی V=ڕاوچی) کە ئەمه نیشانەی زۆری ماسولکەیە لە پیاوەکە و زۆری ماسولکە وا دەکات بەردەوام تێستێستیرۆن لە ئاستێکی بەرز بێت و وەچەی زۆر و تەندرووست بەرهەم بێت
واتا =[خودی غەریزەت بە نائاگایی باشترین جۆری جینات بۆ تەزاوج هەڵدەبژێرێت] بۆیە لە نەتیجە عادەتەن وەچەیەکی جینات بەرز دەخرێتەوە."
دووبارە مانایەکی دیکە بوو لەشەوانی هاوین فڕی بەمێشکمدا، بەم نوسینە وتم با بیبەستمەوە هەروا نەفڕێت، خەوتان خێر و بەرەکەت.

❤356💯36❤🔥29✍18🕊12🥰8💔8😢7😇2🏆1🤝1
"ئەمەی باسم کرد دەربارەی غەریزەت بوو، بەڵام ئینسان بونەوەرێکە تەنها بە غەریزەت حوکم نادات
وە سەرنجڕاکێشی ئینسان لە %40+ بەستراوە بە حاڵەتێکەوە پێی ئەوترێ [Behavioral Attractiveness]=سەرنجڕاکێشی ڕەفتاری
کە فکرەکە بریتیە لەوەی لە ئینساندا سەرنجڕاکێشی تەنها پەیوەست نییە بەلاشەوە، بەڵکو پەیوەندیەکی گەورەی هەیە بەڕەفتارەکانی کەسەکەوە،[تۆنی دەنگی، بەهاکانی، شێوازی جوڵە، فراوانی ڕۆحی و پێکەنینی، بەخشندەیی و سۆزی...الخ]
بۆیە ئینسان لەوێنە دوو کەسی پێ نیشان دەدرێ غەریزەتی دانەیەکیان بەجوانتر هەڵدەبژێرێت، بەڵام کاتێک بەڕۆح و ڕووبەڕوو کەسەکە دەبینێت ڕای دەگۆڕێت بۆلای ئەوی دیکە، بۆچی؟ چونکە سەرنجڕاکێشی ئینسان بەشێکی گەورەی بەستراوەتەوە بە=Behavioral Attractiveness، وە ئینسان تەنها ماددە نییە بەڵکو ڕۆحیشە فتأمل."

❤336💯43❤🔥25👏19🍓9🥰8🕊6🫡6🤝3⚡2🎉1
"ئاڵوودەیی موبایل=نەخۆشی گەنج لەم زەمەنە، وە تەقریبەن هیچ کەس ڤیتۆ و پارێزبەندی نییە دژی ئەم دەردە
بەڵام بەم خاڵانە ڕێژەی زیانەکەی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنیت
-هەموو زەنگۆڵەکان سایلنت بکە
-لەتەنیشت سەرت دایمەنێ پێش خەو و بەهیییچ جۆرێ مەیبە ژووری خەو(تاکو پێش خەو و لەکاتی لەخەو هەستان موبایل نەکەیت)
-هەموو ئەپ و یاری و وێنەکانی موبایلەکەت بسڕەوە(جگە لە پێویستیەکان)، تاکو هیچ شتێکی سەرنج ڕاکێش نەبێت دەستی بۆ ببەیت
-(ڕۆژانە-هەفتانە) کاتێک با هەبێت تێیدا بەڕۆژووبوونی دۆپامینی موبایل ئەنجام بدە، بۆ نموونه ڕۆژانە لانی کەم تا نوێژی عەسر دەست بۆ موبایل نابەم(لە سندوقێک دوور لە خۆم دایدەنێم)، وە هەفتانە ڕۆژانی جومعە یاخود شەممە موبایل بەهەموووو جۆرێک قەدەغەیە
ئەمانە ئەنجام بدە+دڵنیابە فەشەل دێنیت لەیەکەم هەوڵ+دووبارە هەوڵ بدەوە= دەگەیت بە ئەنجامێکی زۆر تایبەت."

❤411💯42👏27😢18✍11🫡7🕊6⚡5🥰4🏆3🤝1
"زۆری زانیاری بەیەک جار، وەک زۆری خواردنە دوای تێری، لاشە ئیسفادەی لێ ناکات و پێی هەزم ناکرێت
کاتێک ئەتەوێت فێری عیلمێک بیت، بریار مەدە بەیەک جار هەمووی بخوێنیت، چونکە مێشکت ناتوانێت هەزمی بکات، ڕێگە بدە بە پارچەی بچووک بچووک هەزم بکرێت، هەر ڕۆژەو پارچەیەک تاکو خەتمی ئەکەیت
کات بەخۆت بده، ڕێگە بدە فێربوون، زەمەنی سروشتی خۆی وەربگرێت."

❤422💯54🥰19🕊15❤🔥10🫡8🍓6🏆5🔥3🎉1😇1
باوکێکی 70 ساڵ بە کوڕەکەی وت
"گەر ئەتەوێ بچیت بۆ ڕاکردن، بچۆ ڕابکە، چاوەڕێی هاوڕێ وکەسێک مەبە لەگەڵت بێت
درەنگ بێ یان زوو لە جاری دەیەم یان بیستەم، ئەوانەی حەزیان لە ڕاکردنە و لەتۆ ئەچن خۆیان دەتدۆزنەوە و دەبنە هاوڕێگا و هاوڕێی کارەکەت."
قلتُ= بۆم دەرکەوتووە لەم دواییانە ئەمە لەهەموو کایەکانی ژیان وایە، کاتێک سەرەتا دەست دەکەیت بەکارێکی چاک و پابەندی کەست لەگەڵ نییە، بەڵام دوای ماوەیەک کەسانێکی چاکی ووەک خۆت لەسەر ڕێگاکە دەبینی و دەبنە دۆست.

❤485💯71❤🔥40🔥16🥰15🕊11🤝6✍5😇4🎉1🏆1
"سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجەکەت تەنها نیوەی ڕێگاکەیە، نیوەکەی دیکەی بریتیە لە مانەوە لەو ئاستە و لەو بەرزییە
-کێش داگرتن نیوەی ڕێگاکەیە، مانەوە لەو کێشە ڕێکە بە وەرزش و خواردنی ڕێک، نیوەکەی دیکەیە
-فێربوونی علمێک نیوەی ڕێگاکەیە، مانەوەی مەسائلەکان لەمێشکت بە بەردەوامی موڕاجەعەی، نیوەکەی دیکەیە
-فێربوونی زمانێک نیوەی ڕێگاکەیە، مانەوەی زمانەکە لەمێشکت بە مومارەسەی ڕۆژانەی، نیوەکەی دیکەیە
واتا کاتێک ئەگەیت بەسەرکەوتن و شتێکی بەرز وەک وابێت خانووی کرێت گرتبێت، ئەبێ هەموو ڕۆژێ کرێی سەرکەوتن بدەیت، کۆشکی سەرکەوتن کەس ناتوانێ بیکڕێ ، تەنها بەکرێ دەگیرێت، بۆ مانەوە لەو شوێنە بەرزە پێویستە ڕۆژانە کرێ بدەیت(بەڵام بە بڕێکی کەمتر لەوزە و کات وەک لە سەرەتات کە دەستتت کرد بەهەوڵدان)، ئەمەش مانایەکی دەقیقە زۆر کەس لێی غافڵ ئەبن بۆیە زۆرێک پلەیەکی باش لە زمانێک، علمێک، دەبڕن بەڵام دواتر سفر دەبنەوە، لەبەر بێ ئاگاییان لە مەفهومی ئەوەی سەرکەوتن تەنها بەکرێ دەگیرێت و ناکڕدرێت، وە دەبێ هەموو ڕۆژێک کرێی ئەو سەرکەوتنە بدەیت تاکو لات بمێنێتەوە."

❤387💯60❤🔥20🥰16✍8🫡8🕊6🔥3🎉3🤝3😇2
"خوێندنی یەک کتێب و دووبارەکردنەوەی 10 جار+عەمەل کردن بەوەی لەناویدا هەیە، باشترە لە خوێندنەوەی 10 کتێبی جیاواز
عیلم واتا تەکرار(دووبارەکردنەوە)+عەمەلکردن بەوەی فێری بوویت
بۆیە لەکۆنەوە وتراوە=خاوەن یەک کتێب لەخاوەنی دە کتێب دەباتەوە، هۆکارەکەشی ئەو مانایەی سەرەوەیە بۆم باس کردی بۆیە پەلە مەکە لە فێربوون فتأمل."

❤417💯57👏28🫡22❤🔥11🕊10😢5🥰4🔥2🏆2🎉1
"ڕووداوەکانی ژیانت دەبنە دوو بەشەوە
۱-شتانێک کە دەتوانی کاریگەریت لەسەریان هەبێت و شتێک بکەیت بۆیان، وەک هەوڵدان، عیبادەت، سەعی، وەرزش.
٢-شتانێک کە هیچ لەژێر کاریگەری تۆدا نین و ناتوانی هیچ بکەیت بەرامبەری وەک، کەشوهەوا، وشکەساڵی، ڕەفتار و قسەی خەڵکی، نرخی دۆلار..الخ
جا کە ئەمەت زانی بزانە، زۆرینەی خەڵکی %60"ی ووزەیان سەرف ئەکەن لەو شتانەی هیچ دەسەڵاتیان دەربارەی نییە وە ئەمە کارێکی زۆر هەڵەیە، تۆ فوول تەرکیزت بخە سەر ئەو کارانەی لەژێر کاریگەری خۆتدان وە واز بێنە لەو شتانەی کە هیچت پێ ناکرێ دەربارەی، وزەیەکی خەیاڵیت بۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمداری ڕۆژەکەت."

❤383👏39💯34❤🔥26🥰13⚡8🕊6🫡6🔥3🏆2🎉1
"کەم مەخەوە، خەوی خۆت بە تێری وەربگرە، هیچ شتێک شیفای شکانی عەقڵ و ماسولکە و جەستە نادات وەک خەو، خەو شیفا و دەرمانێکی سحرییە
پێویست ناکات هەست بە تاوان بکەیت کە کات ئەدەیت بەخەو، چونکە هەندێک پشوو ئیشە و هەندێ ئیسراحەت جدییەتیە
دوو سەعات هەوڵدان بەتێرخەوی=هەشت سەعات هەوڵدان بەکەم خەوی
خەوی چاک ڕێگری دەکات لە سووتانت و ساردبوونەوەت، وە کامڵترین قووەتی عەقڵی و جەستەیی خۆتت پێ دەدات، ئینسان دەگاتە بەرزترین پلەی قووەتی عەقڵی و جەستەیی خۆی کاتێک تێرخەو دەبێت، وە غەیری خەو هیچ سەپلمێنتێک ئەمەت بۆ ناکات."

❤524💯66😢18🕊18⚡11🫡11🥰8👏7🤝6🏆3🎉2
"گەر تەنها قەرار بێت لە لایەنی ماددی و کۆمەڵایەتی و ئیش و لاشە و عەقڵ تەنها ئیش لەسەر یەک دانەیان بکەیت، ئەوە بێ یەک و دوو عەقڵ هەڵبژێرە
ئەکرێ هەموویانت هەبێت بەڵام بێ عەقڵ لەناودەچن، بەڵام گەر تەنها عەقڵت هەبێت ئەوانی دیکە هەموویان درووست ئەبن زوو بێت یان درەنگ
گەورەترین ماددەی خامی تۆ سەرمایەگوزاری تێدا بکەیت عەقڵتە، چاک بێت هەموو شتێکت چاک ئەبێت، ئاگاداری بە و خزمەتی بکە بە لەگەڵبوونی عوقەلا، چونکە هاوەڵیەتی پیاوی عاقڵ، عاقڵت دەکات."

❤414💯58👏24🫡15✍8🏆5🤝5🤗5🥰3🕊3🍓3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"سەیرکە ڕۆڵە...!!!!
پەناگیرت ئەکەم بەخوا، کە شتێک بخوێنیتەوە شایەنی سەرسوڕمان بێت و سەرت نەسوڕمێت."
سیدنا الشیخ
"قلتُ=لە نیعمەتە مەزنەکانی خوای گەورە بەسەر ئینسانەوە ئەوەیە کە توانای جوانبینی و چێژبینینی هەبێت لەبەرزی و جوانی، نەفسێک هەیە بە ئایەتی قورئان و علومی شەرع و حیکمەتی حەکیمان سەرسام ئەبێت، نەفسێکیش هەیە بە لایڤی تیک تۆک و جنێودان سەرسامە، بۆیە نیعمەتی بینینی بەرزی شتە بەرزەکان نیعمەتێکی زۆر گەورەیە کە زۆرێک لێی بێ بەشن."

❤499💯57😢37👏27🥰17✍12❤🔥8🕊6🫡6💔5🍓4
"لە نیعمەتە مەزنەکان کە خوای گەورە داویەتی بەپیاوان ئەوەیە، گەر پابەند بن دەتوانن بەردەوام لە حاڵەتی (hunting mode) دا بن=دۆخی ڕاوچی
-بەدووای مەزنییەک دەگەڕێن تۆماری بکەن
-ئامانجێکی بەرزیان هەیە هەوڵی بۆ ئەدەن
-شتانێکی گرنگ هەیە قوربانی بۆ ئەدەن
پیاوانی ڕاستەقینە کە دەچنە حاڵەتی (hunting mode)، هەست بە برسیەتی دەکەن بۆ ئامانج و کارێکی بەرز، بۆیە هیچ شتێک هەرچی بێت ناتوانێ ڕێگریان لێ بکات لەوەی ڕۆژانە کەمتر لە 14+ سەعات هەوڵبدەن، بەڵام ئەم دۆخی ڕاوچییە، هەروەک ماباقی غەریزەکان پێویستی بە پەروەردە هەیە، هەروەک پڵنگێکی بچووک غەریزەتی ڕاوی تێدایە بەڵام لەڕێی تەماشاکردنی پڵنگە ڕاوچیەکانی باوانی ئەو غەریزەتە کامڵ ئەکات، بەڵام ئەو بەچکە پڵنگە سەرەڕای بوونی غەریزەتی ڕاو گەر له باخچەی ئاژەڵان لای پاندا بەخێوی بکەین غەریزەتە ڕاوچییە حەقیقیەکەی لەدەست دەدات
تۆی پیاویش لای پیاوانی بەرز بژی لە مێژوو و ئێستادا، تاکو غەریزەتی (hunting mode) تێتدا کامڵ بێت، بەڵام کاتەکەت لەدیار موبایل و نزمیەکان بەسەر ببەیت ناگەیتە پلەی پیاوانی کامڵی باڵا لە سولالەی باپیرانت و غەریزەتی ڕاو دەمرێت لە ناختدا."

❤314💯47❤🔥24💔8🫡6⚡5🔥4🥰4🤝4🕊3🏆2
"هیچ چانسێک وفرسەتێکی ڕۆژەکەت لەدەست مەدە بۆ جوڵە و پیاسە،
پیاسەکردن:
-مێشکت ساف دەکات
-بیرۆکەت بۆ دێت
-وەرزشێکی خۆڕاییە
-مەزاجت و حاڵەتی دەروونیت شیفا ئەدات
-دوورت دەخاتەوە لە جەنجاڵی ناو موبایلەکەت
پیاسە و جوڵە، حاڵەتی دەروونی و جەستەیی وفکریت بەرز دەکەنەوە، بۆیە هیچ فرسەتێک لەدەست مەدە بۆ ڕۆشتن و جوڵە لە ڕۆژەکەت."

❤417❤🔥52🍓22😍20🫡15🔥8✍7🏆5🥰3🎉1😇1
تاکو لە زیندانی موبایلەکەت ڕزگار بیت:
-نۆتیفیکەیشن(زەنگۆڵەکان) هەمووی داخە
-لە تەنیشتی موبایلەکەتەوە مەخەوە
-بەیانیان یەکەم شت موبایل مەکە
-هەموو ئەپەکان بسڕەوە، جگە لەوانەی قازانجی گەورەی ڕاستەخۆیان هەیە بۆت
-دۆپامینی بێ نرخی موبایل بگۆڕەوە بە دۆپامینێکی حەقیقی(کتێب+قاعە+فێربوونی کارێک)
-پێش دەست دان لەموبایل بزانە بۆچی بەکاری دێنیت
-هەفتانە با ڕۆژێک هەبێت دوور بیت لە هەموو جۆرێکی شاشە
-تاکو شاشەکە گەورەتر بێت، زووتر لە ئاڵوودەیت چاک ئەبیتەوە

❤416💯41👏32😢19❤🔥11🕊10✍5🥰2🎉1🏆1😇1
"هەرچەند زانیاریت پێ بدەم دەربارەی ئەوەی چۆن بەرهەمدار بیت، ناتوانم زانیاریەکت پێ بدەم عەمەلی تر و باشتر لەوەی کە فێری ئەوە بیت
ئەو کارەی گرنگە و بەسوودە پێشی بخە و ئەو کارانەی بەسوود نین و گرنگ نین پێشیان مەخە و بیانسڕەوە، هەمووان خاوەن 24 سەعاتین زۆر بە عەدلەوە، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە ئەو کارانەی ئەیکەین چین؟؟ تا چەند گرنگن؟ تا چەند لە پێشترن
باشترین و گرنگترین کارەکانت پێش بخە و ئەنجامی بدە بەسەر ئەو شتانەی گرنگ نین و هیچیان لەسەر دانامەزرێ."

❤376❤🔥44💯38🔥15✍14🫡8😢4⚡2🥰2🎉1🏆1
"ساڵانە باشترین یاریزانەکانی بەڕازیل جیهان دادەپۆشن و لەپێش وڵاتانی وەک بەڕیتانیا و فەڕەنسا یاریزان بەرهەم دەهێنن سەڕەڕای ئەوەی ژێرخانی وەرزشی وڵاتانی ئەوروپا لە بەرازیل زۆرر بەهێزترە، هۆکاری ئەمه چییە؟
بریتیە لە ژینگە، ژینگەی بەرازیل وا دیزاین کراوە لەگەڵ یەکەم هەناسەی چوونە کۆڵان تۆپێک دێته قاچت، هەمووان یاری دەکەن، تۆپی پێ یاری شەعبە، کلتوورە، ئسلوبی ژیانە، هەربۆیە کۆڵانە فەقیرەکانی ڕیۆ یاریزانێک بەرهەم دێنن لە ناوچە ڕاقیەکانی مانهاتن بەرهەم نایەت، تۆ ژینگە درووست بکە بەرهەم خۆی دێت
بۆ علومی شەرعیش گەورەترین کارێک ئێمە بیکەین درووستکردنی ژینگەی عیلمە، کردنی عیلمە بە کلتوور، بەسەقافەت، بە ئسلوبی ژیان، ئێمە ئێستا خاوەن ژینگەی عیلم نین، بۆیە پێش درووستکردنی زانا دەبێ ژینگەکە درووست بکەین، دواتر زانایان خۆیان بەرهەم دێن لەو ژینگەیە فتأمل."

❤391💯42👏34✍14⚡8🥰5🕊5🔥3🫡3🎉1🏆1
"تاکو لە شەوقی شاشە دووربیت، دڵخۆشیت و ئارامیت و عیبادەت و عیلمت زیاتر ئەبێت."
❤486💯79🥰25🔥17⚡10✍8🕊7😍5🫡5🤝3🏆2
کاتێک دەست ئەکەیت بەوەی:
-نوێژەکانت ڕێک دەکەیتەوە و لەکاتی خۆی دەیانکەیت
-دوور دەکەویتەوە لە سۆشیاڵ میدیا و سوتێنەرەکانی تەمەن وەک هەواڵەکان
-(ژوور-ماڵ)کەت ڕێک و پاک دەکەیتەوە
-ڕۆژانە کۆمەڵە ئامانج و بەرهەمێکت دەبێت(دەرسێک-ئیشێک-وەرزشێک-پیاسەێکی درێژ)
-لەگەڵ خێزانت و دەوروبەرت نەرموونیانتر مامەڵە دەکەیت
دەبینی لائیرادی و ئۆتۆماتیکی
-ڕێژەی دڵخۆشی و ئارامیت بێ سنور بەرز دەبێتەوە
-وە دەزانیت تەندرووستی دەروونی شتێک نییە لەپڕێکدا ڕووبدات بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەرە بە ڕەفتارەکانی ڕۆژانەت کە ئەنجامی دەدەیت."

❤518💯76❤🔥37🥰34✍17🕊8🤝8🏆4🎉2🍓2😇2
"ژیانی تۆ ئێستا لەلایەنی ئیمان و عیلم و ئیش و بەرهەمداریەوە، بەرهەمی ئەو ڕەفتارانەیە کە لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوو ئەنجامت داون
بەدڵت نییە؟
ئەتوانی لە ئێستاوە کۆمەڵە ڕەفتار و خووێکی باش بۆ خۆت زیاد بکەیت تاکو 5 ساڵی داهاتووت زۆر لە ئێستات باشتر بێت."

❤427💯49❤🔥28👏23😍16✍11🫡7🕊6🥰5😢5🏆2