حاصڵی مەسئەلەی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو...
"بوونی پیاوێکی بەرزی هەوڵدەری بەرپرسیاری پارێزەرە کە ژن و منداڵی وەک گلێنەی چاوی خۆشدەوێت و دەپارێزێت، دین و دونیایان بۆ فەراهەم دەکات و دەستیان ئەگرێت بۆ سەڵاحی ئاخرەت و دونیایان
لەگەڵ ئافرەتێکی نەرموونیانی گوێڕایەڵ کە پاش قورسی و برینەکانی هەوڵدان لە لایەن پیاوەکەیەوە، لە ماڵێکی ئاوەدان و ئارام پیاوەکەی تیمار دەکات بەو سیحرە حەڵاڵەی پەروەردگاری پێی بەخشیوە کە خانم بوون و بنیادنانی ماڵێکی ئارامە
ئەوە فیتڕەتی سەلامەت و حاڵەتی تەندرووستە، بێ گوێدانە نەخۆشییە نەفسیەکانی مێ گەرا و نێر گەراکان کە لەم بابە دەنوسن و هەریەکەو ڕەگەزی خۆی دەپەرستێ
بەڵام بەداخەوە پێت ئەڵێم لەڕۆژگاری ئیمڕۆ کەم ژن و پیاوت دەست دەکەوێت فیتڕەت و عەقڵ و دەروونێکی سەلامەتی هەبێت تاکو بتوانی ئەرکەکان و مافەکانی لەگەڵ بەش بکەیت وەک ئەوەی وترا
حلی کۆتایی چییە؟
تۆ خۆت باش بە و ڕوکنەکانت تێدا بێت، خوای گەورە بەپێی نیەتی دڵی خۆتت بۆ دەکات."

❤300😢35❤🔥34👏25💯19⚡4✍3🫡3🥰2🏆2
"لەسەرەتای هەموو پەیوەندییەکدا، کەسی بەرامبەر زۆرترین سیفەتی چاکی خۆی نیشان دەدات، وە هەموو هەڵەیەک دەشارێتەوە، تاکو بتوانێ کەسی بەرامبەر بەدەست بێنێت و پەیوەندیەکە دابمەزرێ
بەڵام دواتر کاتێ نزیک دەبنەوە، توانای نامێنێ بەردەوام ئەکتەری بکات بۆیە سیفەتە نەبینراوەکان دەردەکەون و پەیوەندیەکە ڕوون دەبێتەوە، بۆیە لە کۆنەوە وتراوە مەڵێ کەس دەناسم تا سەفەری لەگەڵ نەکەیت و مامەلەی پارەتان نەبێت...بۆچی..؟
چونکە لە سەفەر و ماددیات زۆر سیفەتی ڕاستی کەسەکان دەردەکەوێت لە شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی و بێزاری وهەستەکان، جا کەسێکت بینی لە سەفەر و ماوە درێژەکان فاکتەرە جیاوازەکان سیفەتی خراپیان لێ دەرنەهێنا، ئەوە نەفسێکی بەرز و پاکە و شایستەی دۆستایەتیە."

❤325💯50❤🔥31👏22🕊7⚡6🔥5🤝4🥰3🏆3✍2
"لێت ناشارمەوە جۆرێک لە پێگەشتنی دەروونی و زیرەکی سۆزداری هەیە لە ئینسان زۆرم بەدڵە و زۆر ڕام دەکێشێت
ئەویش ئەو ئینسانەیە کە بەپێی مەوقیف و شوێن وکەسەکانی بەرامبەری تۆن و شێوازی قسەکردنی دەگۆڕێت، ئەزانێت لەکوێدا سوعبەت بکات، لەکوێدا ڕێز بنوێنێت، لە کوێدا بێدەنگ بێت، لەکوێدا ڕەقی بنوێنێت
پلەیەکی زۆر بەرزی پێگەشتنی ئینسانییە، بەرهەم و تێکەڵەیەکە لە ئەزموونی زۆر و خوێندنەوە و تێگەشتن لە ژیان و نەفەسی بەشەری
ئینسان لە حاڵەتی منداڵی دەروونیدایە، کاتێک لەهەموو حاڵەتێک و لای هەموو کەسێک، هەمان شێوازی ڕەفتار و قسەی هەیە، لانی کەم پێویستە تۆ لەژیان پانزە بۆ بیست کەسایەتیت هەبێت، وە هەر دانەیەکیان لەشوێنی خۆی بەکار بێنیت
مەترسە خۆشەویست، بڵێی چۆن فێرئەبم، خودی نوسینەکانی ئێرە لە هەموو کایە جیاوازەکانی مەعریفە و ژیان، ئەو کەسایەتیە بەهێزەت بۆ درووست ئەکات بە تێپەڕبوونی کات، بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت."

❤377💯53❤🔥33🥰22🫡14👏8🏆7🍓6😇4🕊3🎉2
"جیهان لەبەرچاوی تۆدا وا دەگۆڕێت، 10 ساڵ جارێک جیهان بەهەموو بوارەکانیەوە پێستەی خۆی دەگۆڕێت و فەڕێی دەدات
لە ئیش، خوێندن، عیلم،....الخ
کە شتێکی نوێت پێ ئەوترێت دژایەتی مەکە، قبوڵی بکە، ئاسان وەری بگرە گەر بیرۆکەکەت دەربارەی کارێک هەڵە بوبێت و ئێسا ڕاستترەکەی دەزانیت، دژایەتی شتێکی نوێ مەکە تەنها لەبەر ئەوەی نوێیە بۆت..
تۆ گرەوی هەزار دۆلاریت لەگەڵ کەس نەکردووە، تا هیچ ڕایەکت نەگۆڕیت لە ژیان، زۆربەی بیرۆکەکانی ئێستا کە هەتە دەربارەی ژیان عادەتەن هی زەمەنی منداڵین(کە بیرت نەدەکردەوە) بۆیە نەرم بە لەگەڵ گۆڕانکاری و فێربوونی مانای نوێ، من بەمنداڵی دایک و باوکم فێریان کردبووم گەورەترین و مەزنترین سەرکەوتن لەژیان ئەوەیە ببمە دکتۆر و کارمەندی حکومەت وە شتێک لەمە باشتر نییە، تا ماوەیەکی زۆر ڕێگەم نەدەدا کەس دەست بدات لەم عەقیدە جێگیرەم(کە کەسێکی دیکە بۆی هەڵبژاردبووم)، بەڵام دواتر بینیم سەدان بواری دیکە هەیە لە ژیان لەڕووی ماددی و مەعنەوی تێربوونی زیاترت پێ ئەبەخشن و هیچیان کەمتر نییە لە دکتۆری(لەبەر دڵی ئەحباب و خزمان لە بەشە پزیشکیەکان ناڵێم لە پزیشکی باشترن)
تۆ ئێستا چاو کراوەیت و پێگەشتوویت، بیرو ڕاکانت دەربارەی ژیان دووبارە تەماشا بکەوە، کەلە ڕەق مەبە، نەرم بە، ئەکرێ فڵان ڕا کە 2015 بۆت درووست بووە ڕاستەکە بێت، بەڵام خۆ ئەکرێت هەڵەش بێت..وانییە؟
ئاساییە، قبوڵی بکە، نوێ ببەوە."

❤277💯44❤🔥27👏19🥰10🕊5✍3⚡2😍2🏆2🤝2
"تەماشا خۆشەویست، با ئاڵۆزەکەت بۆ سادە بکەم و نادیارەکەت بۆ ڕوون بکەمەوە
تۆ لە ژیاندا بەپێی ویستی خۆت کۆمەڵە ئامانجێکت هەیە وانییە؟ وایە
-ئیشێکی باش
-شەهادەیەکی بەدڵی خۆت
-هاوسەرێک بە کۆمەڵە مواسەفاتێک لە خەیاڵت دات ناوە
-نوسینی کتێبێکی باش لەبوارێکی دڵخوازت
-ئەنجامدانی پڕۆژەیەک...الخ(هەر شتێک بێت)
چۆن بگەیت بە ئامانجەکە؟
وەڵام: ببە بەو کەسەی کە ئامانجەکەت پێویستی پێیی هەیە، ڕاستەوخۆ پێی دەگەیت
تەماشا بکە بزانە کوالێتی و کارامەیی ئەو کەسانە چییە کە گەشتوون بەو ئامانجانە پێش تۆ؟ تۆش وەرە خووەکان و ڕێگەی ئەوان بگرە بەر و ببە خاوەن ئەو کوالێتی وخوو و کارامەییانە ڕاستەوخۆ دەگەیت
هەر بڵێی فڵان و فڵان ئامانجم هەیە ناتگەیەنێت بەهیچ، خۆزگە و حەز بستێک پێشت ناخەن، وەرە بزانە ئەو ئامانجە چەن ڕوکن و پێشەکی پێویستە
۱-ڕۆژانە چوار سەعات ئیش(بۆ نموونە)
۲-گرنگی دان بەخەوی قوڵ(بۆ نموونە)
۳-ڕۆژانە وەرزشی قورس بۆ دوو سەعات( بۆ نموونە)
٤-....الخ(بەپێی ئامانج و ویستەکەت) خاڵەکان دەگۆڕێن
وەرە لەخۆتدا درووستیان بکە، پیرۆزە وابزانە گەشتوویت."

❤310❤🔥29🔥19✍16👏11🫡7😢5🥰4🏆3⚡2🕊2
Forwarded from رِوَاقُ الشَّافعيّة
"سونەتە پێش سیواک و دوای سیواک بەینی ددانەکانی پاک بکاتەوە لەخواردن( بە زمانی ئیمڕۆ پەتی ددان)، وە ئەمە پارێزگاری ددانە لە کلۆر بوون"
الشیخ الفَقیه سعید باعشن
قلتُ= فوقەها قەومێکی ڕاقی بەرزن، هەر کەس تێکەڵیان بکات زەرەر ناکات، لەهەموو باسێکی ژیان حاڵیت دەکەن و فێرت دەکەن.

❤311❤🔥30💯27⚡9🫡7🔥4🏆3✍2🥰1🕊1🤝1
"شتێکت پێ ئەڵێم، مەرج نییە بۆ ئێستات سوودی هەبێت، بەڵام دڵنیام ڕۆژی خۆی هات لە موسیبەت و هەڵەی گەورە دەتپارێزێت
ئەویش ئەوەیە لەکاتی شڵەقانی هەستەکانت قسە و بڕیار مەدە، لەکاتی توڕەیی زۆر بڕیار مەدە، ڕێگە بدە خاو بیتەوە دواتر بەواقعی بڕیار بدە
هەستە بەرز ونزمەکانت کاتین و ئەڕۆن، بەڵام لەکاتی ئەو هەستە توندانە گەر بڕیار بدەیت بۆهەتاهەتایە لێیان پەشیمان دەبیت
قبوڵی بکە و ئاساییە کە زۆر هیلاک یان زۆر توڕە یان زۆر بێ ئومێد بیت، بەڵام لەو کاتانە هیچ بڕیارێکی گرنگ مەدە
پشوویەک بەخۆت بدە، سەفرەیەک بکە، بچۆ دەر هەوایەک هەڵمژە، خواردنێکی دڵخوازت بخۆ
ئیدی هەستەکانت دێنەوە ئاستی ئاسایی، ئەو کات بڕیارەکەت بدە، وەعادەتەن بڕیارەکەت جیاوازتر دەبێت وەک ئەوەی لەکاتی توڕەیی و بێزاری وبێتاقەتی ئەنجامت بدایە."

❤364❤🔥36💯34✍15⚡8🫡7🔥5🥰4🏆2🤝2🕊1
"خۆشەویستم تۆ هەموو دنیا ئەناسی و هەواڵت لەدەست دەرناچێت، چی دەبێت گەر تۆزێک خەریکی هەواڵەکانی خۆشت بیت و لەخۆت تێ بگەیت؟! وەرەقە و قەڵەمێک بێنە
-ڕۆژانە 24 سەعاتەکەت چۆن دابەشبووە؟ بەنرخترین ماددەی ژیانت(کاتەکانت) لەچیدا بەفیڕۆ دەچێت سەرنجی بدە، دواتر بەفیڕۆدەرەکان بسڕەوە
-ڕاکانت دەربارەی خۆت و ژیان چین؟ چەندێ ڕێزی خۆت ئەگریت؟ ئایا بۆ خۆت ئەشێیت؟
-ئەو کەسانە کێن گوێیان لێ دەگریت و فۆڵووت کردوون؟ ئایا لە پێنج ساڵی داهاتوو بایی پێنج چرکە سوودیان بۆ دین و دونیاکەت هەیە؟
-هاوڕێکانت کێن؟ زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ کێیە؟ تۆ پێکهاتەی پێنج نزیکترین کەسی لێتەوە
-بەتەمای لە پێنج ساڵی داهاتوو چی بکەیت بۆ خۆت و بگەیت بەکوێ؟ پلانت چییە؟ ئەوەی پلانی نەبێ بۆ ڕۆژەکەی و ژیانی شەیتان بەڕێوەی دەبات
ئاوا ئازیزم تۆزێ دانیشە خۆت بناسە، تۆ لە ڕیڵەکان تەماشای شێوازی خواردن دان بە زەڕافە ئەکەیت، چی تێ ئەچێت نیو سەعاتی ژیانی خۆشت بەیت بەخۆت؟!."

❤295❤🔥36💯32🫡13🥰9✍6👏6🕊5🏆5⚡3🤝2
"باوەڕ بەخۆبوون بریتیە لە=خاوەنداریەتی ، کاتێ ئینسان خاوەنی کارامەیی و بەهرە بێت باوەڕبەخۆبوونی زیاد ئەبێت ، تەماشای منداڵان بکە کاتێ یاری ئەکەن ، ئەوەی لە هەموویان کارامەترە لەیاری لەناو یاریگا کەسایەتی و باوەڕبەخۆبوونی زیاترە چونکە خاوەنی کارامەیی یارییە ، بۆیە تا پێت ئەکرێت کارامەیی نوێ فێربە لە هەموو کایەکانی ژیان وەک...
۱-زمانێکی نوێ جگە لەزمانی دایک
٢-لێخوڕینی ئۆتۆمبێل
۳-هونەری قسەکردن و پەیوەندی
٤-بەڕێوەبردنی کات
٥-وەرزش و پاراستنی جەستە
٦-بەدەست هێنانی شەهادە
۷-فێربوونی زانستێکی نوێ
٨-بەڕێوەبردنی ماڵ و ماڵداری و چێشت(بۆ ئافرەتان)
٩-....هەزاران کارامەیی دیکەی بەسوود
ئەوەشی نەوترا لە کارامەییەکان قیاسی بکە سەر ئەوانەی وترا ، چونکە تا کارامەیی نوێ فێربیت و کوالێتی کارامەیەکانت بەرز بکەیتەوە، تەندرووستی دەروونیت بەرزتر ئەبێتەوە"

❤350💯30🫡24🔥15🏆6❤🔥5✍4⚡4🕊3🤝2🥰1
"تاقەتت نییە هەوڵبدەیت؟
ناتوانی واز لە حەزەکانت بێنی؟
شەکەت و ماندوویت؟
زۆر ئاساییە ئازیزم هەموومان واین، و منیش لەتۆ زیاتر بێزارم
بەڵام من لام گرنگ نییە بێزارم یان نا، حەزم لێیە یان نا، جەوم هەیە یان نا، بارودۆخ گونجاوە یان نا
تاکە شت ئەیزانم ئەوەیە گەر بەیانی سەعات شەش پێویست بکات کارێکی گرنگ بکەم، ئەوە پێنج و نیو من لەبەردەرگا حازرم
ئەوەش بریتیە لە نهێنیەکە کە خەڵکی جیا دەکاتەوە= هەموو ئینسانێک ماندووە و بێزارە لە هەوڵدان بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە ئەهلی گەورەییەکان گرنگ نیە لایان ، بەڵکو ئەنجامی ئەدەن هەرچۆنێک بێت."

❤423💯56❤🔥38👏22🫡18⚡14🔥6✍4🕊4🥰3🏆3
"ئازیزم دنیاکە لەسەر خۆت قورس مەکە، پێش تۆ 100 ملیار کەس لەسەر ئەم زەوییە ژیاون، ئێستاش 8 ملیار کەس هاوبەشیت ئەکەن لەزەویدا
-هەر کێشەیەکت هەیە ملیۆنانی پێش تۆ تووشی بوون و چارەیان کردووە
-هەر ئامانجێکت هەیە ملیۆنانی پێش تۆ پێی گەشتوون
ئەوەی لەسەرتە تەماشای ئەوان بکە، بزانە چۆن کێشەکانیان چارە کرد، چۆن گەشتن بەئامانجەکە، ئەوان نەخشەکەیان لایە، کیبر و فیزت نەبێ بڕۆ لێیان وەربگرە و داوا بکە فێرت بکەن، تاکو وەک ئەوان تۆش بگەیت، ئەو نەخشەی تۆ بەدوای ئەگەڕێیت زۆرێک لایانە و دایان ناوە لە کتێب وڤیدیۆ و نوسینەکانیان، چاوەڕێ مەبە بەوەحییەکی ئاسمانی بۆت بێت، خۆت بڕۆ نەخشەکە بێنە و جێ بەجێی بکە."

❤365💯34👏24🕊15🏆9✍8🫡7⚡3🔥3🥰3🤝1
"گەر ئەتەوێت کارێک بکەیت مەزاجت باش بکات، یاخود بیرکردنەوەی ئیبداعیت بداتێ بۆ زۆر لایەنی ژیانت، بەیەک وشە پێت ئەڵێم= بچۆ پیاسە بکە
پیاسە پێویستی بە تکت بڕین و پارە نییە، لەشار بێ یان گوند ئەنجام ئەدرێت، بەڵام ئەو سوودە دەروونی و عەقڵی و جەستەییانەی(بە عەمدی جەستەم خستە دوای دەروون و عەقڵ) پێت ئەبەخشێ زۆر لەوە زیاترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە
پیاسە شیفای دەروون و برینەکانە+توانای چارە و بیرکردنەوەت زۆر بەرز ئەکاتەوە بەتایبەت گەر پیاسەکە پیاسەی درێژ بێت."

❤335💯32😢27👏16🥰14✍7🏆4🫡4🕊3🍓3🤝2
"وا یەکی شەشە، خۆی 2025 دوو مانگە هاتووە نازانم چۆن گەشتینە مانگی شەش بەڵام ئیتر کات ئاوایە، وەک هەورەکان دەڕوات
بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە هاوین دەستی پێ کرد(وەرزی بەرهەمداری)
-بەیانیان wi_fi بکوژێنەوە
- گرنگترین کارەکانی ڕۆژەکەت بنوسە(3_5) دانە
-یەک یەک خەتمیان بکە و سەحیان لێ بدە
-پشووی(بێ شاشە) بدە لەنێوان کارەکان
-هەموو کارەکانت %100 ئەنجام بدە
کە تەواو بوویت نزیکی ئێوارە و سەرەتای شەو پشوو بدە و بەدڵی خۆت چیت ئەوێت بیکە بێ ئەوەی هەست بە تاوان بکەیت(Guilt-free enjoyment)، چونکە ئەرکەکانت بەجوانی کردووە
بەم شێوەیە ڕیکەڤەری دەبیتەوە بۆ بەیانیت
ئەوەی وترا ڕۆژانە دووبارەی بکەوە."

❤395❤🔥48💯32👏24✍13😍5🕊4🏆4🤝4🫡4🍓2
"یان ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە، یان بیانوویەک."
❤400💯73😢41👏24💔16🕊11✍9🫡7🍓4🏆3🤝3
"لەگەڵ کۆمەڵە برادەرێک باسی ئەوەمان دەکرد، کە ئایا خۆشترین شار و وڵاتی جیهان کوێیە بۆ ژیان؟
هەریەک ڕایەکی هەبوو و تایبەت مەندیەکانیشی باس ئەکرد( خەلیج، ئەمێریکا، سویسرا، سعودیە..الخ)
بەڵام من لام وایە، خۆشترین شار و وڵاتی جیهان ئەو شوێنەیە کە تۆ ئەتوانیت تێیدا مورتاح و ڕێزلێگیراو و خۆش بژیت، تۆ ئەکرێ لە خلیج بژیت بەڵام کارمەندێکی پاککەرەوە بیت دوور لە خێزانت و خەڵکیش باش نەبن لەگەڵت، وە ئەکرێ لە وڵاتێکی ئەفریقیا بتکەنە وەزیرێکی ڕێزلێگیراو و ڕێز لە خێزانەکەشت بنێن و ئارام بیت لایان
بۆیە بابەتی خۆشترین و باشترین شار و وڵاتی جیهان، بابەتێکە من حیثُ أنت لا من حیثُ هِيَ، (لەڕوانگەی ژیانی تۆ تێیدا دیاری ئەکرێت ، نەک لەڕوانگەی شارەکە خۆیەوە)."
ئەمە مانایەک بوو بە سینەمدا تێپەڕی ئێستا، حەزم کرد بەم نوسینە بیبەستمەوە.

❤417💯58❤🔥32👏26🕊11🔥8✍5🏆5🥰4😍4🤝3
"لەو شتانەی کە دەیکەمە بەڵگە لەسەر کەماڵی عەقڵ و ڕەوشت و زیرەکی سۆزداری ئینسانێک، بریتیە لەوەی کاتێک کەسانێک دێنە میوانی، زیاتر گرنگی بەنەناسراوەکە دەدات وەک لە ناسراوەکە
چونکە ناسراو ناسراوە، بەڵام غەریب هەست بەنامۆیی دەکات و پێویستی بە موڵاتەفە و کرانەوەی زیاترە خاوەن ماڵ لەگەڵی ئەنجام بدات تا هەست بە دابڕان نەکات."

❤421👏44❤🔥37💯31🔥11✍6🥰6🫡4😇3⚡2
"لە قەناعەتە کۆنەکانم کە تاکو ڕۆژگار زیاتر تێپەڕێت زیاتر لێی دڵنیا دەبمەوە کە ڕاستە، بریتییە لەوەی=[کە ئینسان بەرهەمی ژینگەی خۆیەتی]
تۆ بەو ژینگەی کە تێکەڵی دەکەیت و تێیدا دەژیت کەسایەتیت دیاری ئەکرێت، ئەکرێت لای کەسانێک وەک کەسێکی بەرز و باش بتوانی مامەڵە بکەیت، بەڵام لای کەسانێکی دیکە ناتوانی، لەکاتێکدا تۆ هەر تۆیت، بەڵام ژینگەکە جیاوازە، ئینسان لەناخیدا قابیلیەتی شەڕ و چاکەی تێدایە بەڵام ئەوە ژینگەکەیەتی کە دیاری ئەکات کامیان گەشە بکەن
بۆیە لە حەدیسە مەشهورەکەی أبوسعیدی خودری لە موسلیمدا=[کاتێک کەسێک نەوەد و نۆ کەس دەکوژێت+دەیکاتە سەد، دواتر پرسیار دەکات لەسەر زاناترینی ئەهلی زەوی کە کێیە بۆ ئەوەی تەوبە بکات، تاکو دەچێتە لای پیاوە عالمەکە ئەویش پێی دەڵێت بچۆ فڵان ژینگە و زەوی کە پیاوانێکی ساڵحی لێیە...الخ]
مەحەلی شاهید=زاناترینی ئەهلی زەوی چارەسەری کوشتنی سەد نەفسی بە ژینگە بەستەوە."

❤339👏26❤🔥24💯24🍓9✍5😢5⚡2🏆2🤝2🕊1
"کەسایەتیت ژینگەکەت دیاری ئەکات، بۆیە باشترینی ژینگەکان هەڵبژێرە کەتێیدا گەشە ئەکەیت و باشتر ئەبیت، وە ئەو ژینگانە بڕوخێنە و بیانسڕەوە کە تێیدا هەست بەلاوازی و خراپی و بەرەوپێش نەچوون ئەکەیت
وە بزانە=هەندێک جار بەرەوپێش نەچوون، خۆی لەخۆیدا گەورەترین دواکەوتنە، چونکە بەردەوام ژیان بەرەوپێش دەچێت بۆیە گەر تۆ وەستابیت ئەوە دواکەوتوویت با دواش نەکەوتبیت، فتأمل هذا فإنّهُ دقیق."

❤353💯27👏24🔥14⚡8🫡8✍3🥰3🍓3🕊1🤝1
ئامۆژگارییەک کە بێزار نابم لە وتنەوەی بە گەنجان بۆ پاراستنی تەمەنیان لە سووتان
"هەر پەیوەندییەک گەر لەماوەی یەک هەفتە نەگەشتە مەجلیسی مارە بڕین و سەردانی فەرمی دایباب، زیانی زۆر زیاترە لە سوودی، وە عادەتەن ئەم جۆرە لە پەیوەندی(بێ زەواج) وەک کونی ڕەش وایە، هەرچەند وزە و کاتی بەیتێ هەڵیدەلوشێ و لاوازت ئەکات و هێشتاش نەگەشتووی بەهیچ، بۆیە خۆت یەکلاییی بکەوە یان دووربە لەحەرام و پیاوانە قەتعی بکە، یاخود لەهەفتەیەک بیگەیەنە لایەنە فەرمییەکان (ماڵەوەی هەردوولا) و بیکە بەزەواج، غەیری ئەمە کوشتنی نەفس و کاتی خۆتە، یان زەواج یان قەتع، سێهەمیان هەڵبژێری زەرەری قورس ئەکەیت، هەواڵەکانیش گەر بڕوایان پێ نەکەیت خۆیان بەواقعی نیشانت دەدەن."

❤400💯61👏29😢24❤🔥18✍9🫡4💔3🤝3🕊2