"خۆت دەورە بدە بەو کەسانەی کە ئەتەوێت وەک ئەوان بیت، دەبیت بەوان
ئینسان لەکۆتایدا پێکهاتەی ژینگەی دەوروبەریەتی
خێراترین و باشترین ڕێگەیەکیش بۆ ئەوەی بەرزت بکاتەوە ئەوەیە خۆت دەوره بدەیت بەکەسانی بەرز، ئەم کارە زۆر بەرزت ئەکاتەوە با خۆشت هەستی پێ نەکەیت
کەسێک ئەڵێ ئاخر من چۆن ئەو ژینگەیە درووست بکەم؟
منیش ئەڵێم: ژینگەی ئیمڕۆ بریتیە لە ئینتەرنێت، ئەو زەمەنە بەسەرچوو کچێکی 18 ساڵ برادەرە کچە 18 ساڵ و نیوەکەی سەرچاوەی فکر و مەعریفەتی بێت و کاریگەری لەسەری هەبێت، ئێستا ئەو پەیج و چەناڵانە فکر و ئەخلاق و دەروون و ئیمانی درووست ئەکەن کە فۆڵۆووی کردوون
خۆت دەورەبدە بە پەیج و چەناڵی باش و بەرز، 20 پەیجی بەرز بۆ ماوەی 10 مانگ ڕۆژی دوو سەعات بەدیاریانەوە بە، لە مەکینەوە دەزگای دڵ و دەروون و عەقڵت دەگۆڕن=دەیکەن بەوەی خۆیان وان، جا بەرز بن بەرزیت، نزمیش بن نزمیت."

❤326💯45👏20🔥12🫡7✍5⚡4🤝2🤗2🥰1🏆1
"هیچ کەس سەرفراز نەبووە، ئیلا بە هاوەڵیەتی سەرفرازێک نەبێت."
❤335💯50❤🔥33🫡24🔥8🕊5🏆4✍3🥰3🤝2😍1
کاتی ئەوەیە ڕێچکەی ئەوان بە عەمەل بگرینە بەر
"بەندەی فەقیر بەیادی جارانەوە هەر موبایلێکم هەبوبێت هەر ڕەسمی شەریکەی لەسەر بووە(شاخ، دیوار، کوالا، ورچی پاندا...الخ)، بەڵام خیلافەن بۆ عادەتی خۆم چەندین مانگە بەجێگیری وێنەی سەر شاشەی موبایلەکەمم گۆڕیووە لە ڕەسمی شەریکەوە بۆ یەکەی سێبەر له رجالاتی ئیمان لە کەتائیبی شەهید عیزالدّین قەسسام
گەنجێکی حافز قورئانی شارەزا لە "IT"، قیناعێکی ڕەش دەکاتە دەمووچاوی بێ ئەوەی کەس بیناسێ و بڵێ دەست خۆش بێت، تەمەنی شیرین و عومری عەزیزی لە تەبەقەی تاریکی ژێر زەوی بەسەر ئەبات بەدیار دیلێکەوە دوور لە هەموو خۆشیەکی دونیا، پاشان شەڕێکی عەقڵی و دەروونی لەگەڵ گەورەترین دەزگای موخابەراتی عالەم دەکات، نەکەس ئەیناسێ تا مردن، نە چاوەڕێی دەست خۆشی لەکەس دەکات، بەڵکو بەئیخڵاسەوە تا مردن لە سەنگەرێک لە سەنگەرەکانی ڕباط وەستاوە
ئێمەش هەریەک لەکار و بوار و شار و پەیجی خۆیەوە بە ئەندازەی توانای خۆی با ببێتە یەکەی سێبەر، بە ئیخڵاس و پاڵفتەی خزمەت بکات لە سەنگەر(بواری) خۆیەوە تا مردن، ئیدی با لەدونیاش شەرەفی هاوەڵیەتی ئەوانمان نەبوبێ، هیچ نەبێ با شەرەفی شوێنکەوتنمان بۆیان هەبێ بە عەمەل."

❤362💯44😢42👏24🫡17❤🔥11🔥8✍5💔5🏆2🤝2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"نازانم چۆن بۆت دەربڕم هاوین(وەرزی پشوو) چ نیعمەت و گەوهەرێکە، بۆ ئەوەی تێیدا بچیتە(monk mode)خەڵوەتی بەرهەمداری تاکو بەقوڵی و تەرکیز کار لەسەر بوارێک و کارێکی گرنگت بکەیت کە زۆر پێشت دەخات
نیعمەتی ئەوەی لەپۆلی شەش نەبیت نیعمەتێکە تەنها تەلەبەی پۆلی شەش ئێستا هەستی پێ ئەکەن، بۆیە کە تەواو بوو تاقیکردنەوەکانت قەدری عافیەت و نەبوونی دەرس و امتحان بزانە
ساڵانە دوای امتحان دەمخستە سەر ئەم دەنگە ئەفسوناوییەی فارس عوض و ڕام دەکرد لە خۆشیدا کەدەڵێت..(مستحییل الحلم یتحقق) خەونەکە هاتە دی(خەونەکە لای من نەمانی امتحان بوو و هاتنی هاوین بوو)، (کان کابوسااا،..)
ئیتر هەستم ئەکرد ئازاد بووم و کاتی ئەوەیە مەجالم بۆ درووست بێت بۆ کارەکانم، قەدری عافیەت و نەمانی مەکتەب و زانکۆ بزانە و سوودەکەی بگوشە هاوینان، ئەم هاوینە بێ ئیش مەسوڕێڕەوە لە سۆشیاڵ میدیاکان، بچۆ حاڵەتی خەڵوەتی بەرهەمداری(monk mode)."

❤364💯47😢22👏20🔥17🏆5🕊4😇4🥰3🤗2🎉1
"تۆ ڕۆژانە سەدان زانیاریت پێ ئەوترێ، باشترین پێوەر بۆ زانینی ڕاستیەکان خوێندنەوەیان نییە بەڵکو تاقیکردنەوەیانە بە خودی خۆت، زۆر ئاساییە ئەکرێ زانیاریەکە هەڵە بێت یاخود ڕاست، بەڵام چۆن بزانم؟؟ بچۆ تاقی بکەوە
-نەفەرێک پێت ئەڵێ خەوی قوڵی شەوان تەرکیز و وزەیەکت پێ ئەدات بە پەنجا جۆری وزەبەخش و ئەشواگاندا پێت نادرێت..قسەکەی ڕاستە یان هەڵە؟ بچۆ تاقی بکەوە، ڕاست بوو بەردەوام بە، هەڵە بوو مەیکە
-نەفەرێک ئەڵێت، بچیتە(monk mode) و بەقوڵی تەرکیز بخەیتە سەر بوارێک و کارێک لەماوەی 6 مانگدا بەجۆرێک بەرەوپێش ئەچیت لەو بوارە خۆشت سەرسام ئەبیت، ئایا قسەکەی ڕاستە؟ نازانم....بچۆ تاقی بکەوە
لەکۆتاییدا خۆت ئینسانێکی عاقڵی باڵغی، پێویست ناکات زۆر بەگومان بیت لەسەر بابەتەکان بە خوێندنەوە، بچۆ بە لاشەی خۆت بەعەمەلی جێ بەجێی بکە، ڕاست بوو بەردەوام بە لەسەری، هەڵەش بوو وازی لێ بێنە
پێوەری حەقیقەت=ئەزموونکردنی خۆتە بە فیعلی و واقعی، پێویست ناکات بۆ هەموو حوکمێک پەنجا توێژینەوە بخوێنیتەوە، لاشەی خۆت و ئەزموونی خۆت لەهەموو توێژینەوەکان لە پێشترە."

❤298❤🔥31👏28✍13🫡13💯9🏆3🥰2😢2🤝2🕊1
"لەو شێوازانەی بیرکردنەوە کە زۆر یارمەتی داوم(لاشم وایە یارمەتی تۆ ئەدات)، ئەوەیە هەرچییەک ڕووبدات خۆم مەسولیەتی هەڵەگرم و نایخەمە سەر ئەستۆی کەس(با منیش هەڵە نەبم)
-گەر بچمە دەرەوە و باران ببارێت تەڕ بم، نایکەم بە هەڵەی کەشوهەوا و باران، ئەلێم نەخێر هەڵەی منە کە وریایی ئەوەم نەبوو ئەکرێ باران ببارێ(ئەمتوانی چەتر، یان سەیارە ببەم) هەرچیەک بێ خەتای خۆمە و بۆ جاری داهاتوو وریاتر ئەبم
-گەر کەسێک دەربکەوێت بەنزمی و کەمی باسی زانایان و پیاوە گەورەکان بکات، ئەڵێم هەڵەی منە کە نەمتوانیوە ئەو بەحرە لە عیلم کەشف بکەم بۆ خەڵکی و پێیان بدەم، بۆیە فڵان ناوی بەرز ئەبێتەوە لەکاتێکدا شایستە نییە
هەرچییەک هەبێت ئەیخەمە ئەستۆی خۆم، ئەمەش وادەکات لەناوەوە هەست بکەم پێویستە باشتر بم و زیاتر هەوڵ بدەم، بەڵام گەر شتەکە بخەمە ئەستۆی کەسانی دیکە(حکومەت، ئیسرائیل، دایک، باوک، مامۆستای ئاینی...الخ) ئەو کات هیچ جوڵە و کارێک ناکەم
مەسولیەتی هەموو شتێکی ژیانی خۆت بخە ئەستۆی خۆت، ئەمە وادەکات بجوڵێیت، ئەوەشی بجوڵی پێ دەگات."

❤283❤🔥36💯28🫡16🔥12🏆6🤝3⚡2🕊2🥰1😍1
"عادەتەن پاش ساڵانێک لەئەزموون و تاقیکردنەوە و هەوڵدان تێ ئەگەیت
[ڕێگە راستەکە بەردەوام ڕێگە قورسەکەیە]
-ئیش و پارەت ئەوێت؟ سەدان ڕێگای ئاسان هەیە، بەڵام ڕێگە حەڵاڵەکە قورسترینە بۆ دەوڵەمەندی و پارە
-خۆشەویستی و سۆزداریت ئەوێت؟ 1000+ ڕێگا هەیە بۆ پەیوەندی ناشەرعی و هەڵە، بەڵام زەواج و حەڵاڵ لەهەمووی قورسترە
-عیلم و زانستت ئەوێت؟ هەزار نامیلکە و خولی دوو مانگی هەیە دەتکەنە موجتەهید و ئیمام و لەسەر میمبەر هەڵە بۆ شافیعی و مالک ڕاست ئەکەیتەوە، بەڵام عیلمی حەقیقیت بووێت ساڵانێکت ئەوێت بۆ زەبتی یەک علم وەک پیاوە گەورەکانی فەننەکە خۆی
بەگشتی هەرچیەک ئاسان بوو لێی بترسە(عادەتەن فەیکە)، ڕێگا ڕاستەکە بەردەوام قورسە(هەر بۆیە کەمینە پێیدا دەڕۆن)."

❤363💯41👏36🔥12✍8🫡6🕊5😇4🥰3🤝3🏆2
"هەموومان زۆرمان بیستووە لەسەر خراپیەکانی زەمەنی نوێ(مۆدێرنە) و زۆر ڕاستە، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کاتێک تۆ لەو جیلەی لە ساڵی 2025 دەژین ، زۆر بەئاسانی یەکێکی لەو کەسانەی کە موبایلت پێیە، جا تۆ چوزانی موبایل چییە و چی پێ دەکرێت..!؟
-تۆ ئەکرێت کەسێک بیت لەژێر پلەی سفرەوە
-هیچ ئەندامێکی خێزانەکەت زانا نین لەو بوار و کارەی کە ئەتەوێ پێ بگەیت تێیدا
-هیچ عیلاقات و واستەی حیزب و کەناڵ و ڕێخراوت نییە
بەڵام تۆ (موبایلەکەت+خەتێکت) پێیە: پیرۆزە ، ئەتوانی بەئیشی قورس لەسەر خۆت لە سفرەوە بگەیتە ئاستێک کە ئوستازەکانی ئەو بوارە خۆشترین ڕۆژیان ئەوەبێت لە علمەکەی تۆ سوودمەند بن و پرسیارت لێ بکەن
ئەم کارە ئاسانە؟ نەخێر زۆر قورسە
ئەکرێت ڕووبدات؟ لە ساڵی 2025 و بە بوونی (موبایلێک و خەتێک)=کە هەزاران سەرچاوەی مەعریفیت بەخۆڕایی بۆ دابین ئەکەن، بەڵێ ئەکرێ ڕووبدات لە%100."

❤313💯39❤🔥18👏18✍10🕊5🔥3🥰2🏆2🤝2🎉1
لەگرنگترین بڕیارەکانی ژیانت کە لە 20+ ساڵییەوە ئەنجامی دەدەیت، بریتیە لە هەڵبژاردنی ئەو کەسەی کە زەواجی لەگەڵ دەکەیت، پێت خۆش بێت یان نا بتەوێت یان نا، لەم هەڵبژاردنە تۆ بەهەشت و ئاگری خۆت هەڵدەبژێریت بۆ 50+ ساڵی داهاتووی ژیانت، کەسیش دارێکی سیحری پێ نییە پێت بڵێ فڵان بەهەشتی تۆی پێیە یان ئاگر، بەڵام دوو ڕوکن هەن عادەتەن لەگەڵ بوونیان بەئەگەرێکی زۆرەوە هەڵبژاردنەکەت درووستە:
-ڕوکنی یەکەم کە بەهیچ جۆرێ تەنازول لێی نییە= بریتیە لە ئیمان و فەڕزەکان و ئەدەب و ڕەوشت(بەڵام بە تەنها ئەمە بەس نییە بێ بوونی ڕوکنی دووەم)ئەکرێ ئیماندار و خاوەن فەڕز بێت بەڵام تۆ ئارام نەبیت لای(چونکە سەڵاحی زەواج تێکەڵ نییە لەگەڵ سەڵاحی عیبادەتی دیکە) فڵان کەس بۆ نوێژ و زیکر زۆر ساڵحە بەڵام وەک تەبەعول(هاوسەریەتی) وانییە، چونکە عبادەتەکان پارچە پارچەن، هەیە ڕۆژووی زۆر بەرزە(فەڕز+سونەت) بەڵام زیکری لاوازە، بۆیە کەسێک عیبادەتی نوێژی باش بوو مەرج نییە عیبادەتی تەبەعولی(هاوسەریەتی) وابێت
-ڕوکنی دووەم بریتیە لەوەی ئەو کەسە (مەرجەکانی ژن بوون+پیاو بوونی تێدا بێت) کە ئەم مەرجانە هەریەک باسێکی سەربەخۆی ئەوێت، کە چۆن درووست ئەکرێن و دێنە جێ.

❤382👏48💯42❤🔥26🔥18😢13🫡8🕊6⚡5✍4🥰3
"وەرزی هاوین نزیکە(وەرزی بەرهەمداری)
ناکرێ دوای داخڵبوونی ئەم چەناڵە ئەم هاوینەت وەک هاوینەکانی دیکە بێت
ئیتر دەوام و زانکۆ داخرا، تۆ پابەند نیت بەهیچ گرووپ چات و ئەرکێکەوە تاکو (7/24) لە خەت بیت بەدرێژایی هەفتە
تۆ "CEO"=مودیری مێتا نیت، سێ مانگ موبایلت دابخە ، بچۆ حاڵەتی بەرهەمداری قوڵ ، ئیش لەسەر کارێک و بوارێکی گرنگت بکە کە زۆر پێشت دەخات، با کە ئەم هاوینە ڕۆشت تۆیان بینیەوە نەت ناسنەوه، گۆڕان ئەوە نییە ستایلی جل و سەعاتەکەت گۆڕیبێت بۆ جەژن، گۆڕان ئەوەیە کە تۆمان بینییەوە عەقڵیەت و فکرت بەرزتر بووبێتەوە و نوسخەیەکی زۆر بەرزتر بیت لەخۆت
تۆ قەرزار نیت، پارەی کەست خواردووە کاکە؟!!، ئەم توڕەهاتە(فیسبوک، سناپ، انستا، تێڵ) داخە بۆچیتە، با لەوسەری ڕووبارەکە کە یەکمان بینیەوە بەسەرفرازیی بتبینمەوە، سکرۆڵینگ هیچی بۆ کردی ئەم 10+ساڵەی ژیانت؟ یەک (monk mode) بدە بەخۆت ئەم هاوینە بزانە چی دەبێت، دواتر تا ماوی دوعام بۆ دەکەیت
دوعای تۆشم ناوێ خۆشەویست، بۆ خۆتمە، خۆت قازانج ئەکەیت."

❤409❤🔥52👏46🫡26✍10⚡6🥰6🎉4🕊4🤝4😇1
"بچۆ دەرەوە، کات بکوژە، غەڵەت بکە، (24/7) خەریکی سۆشیاڵ میدیا بە، هیچ ئامانج و پلانت نەبێ ، حەزت لە چییە بیکە بێ ڕێگری و سنور
دوای مانگێک دێیتەوە دەزانی ئەوە هیچ"دڵخۆشی" پێ نەدایت و تێری نەکردی، تۆ ئینسانیت، پێویستت بەمانایە، پێویستت بەوەیە شتێک بکەیت شانازی پێوە بکەیت، نەپۆڕن تۆ تێر دەکات، نە سۆشیاڵ میدیا، نە گۆڕانی
تۆ پێویستت بەشتێکی بەرزترە، شتێک لەپێناویدا ماندوو بیت، لەوێدا لەناو قورسیەکان هەست بەمانای چێژ و ئارامی دەکەیت."

❤438💯63❤🔥45👏36🤝16🫡12✍7🏆5🥰3🕊3⚡1
"وە بزانە خۆشەویست ، عیلم پێویستی بە بەتاڵ کردنەوەی خەیاڵە لەدونیا و ئەوەشی لە دونیادایە ، وە تەرخان بوون بۆی تاکو لەخۆشت غائیب دەبیت و تەرکیزت دەچێتە سەر ماناکان ، بشزانە بێماناترین درۆی ناو عیلم خوێندنەوەی خێرایە ، پەڕەکە بکە بەچەند بەشێکەوە هەر بەشێکیش بکە بەچەند پارچەیەکەوە ، پارچە پارچە یەک یەک وردببەوە و بیخوێنەوە و حاڵی بە لەو پارچەیە ، پاشان وەرە سەر پارچەی دواتر، ئیدی دواتر، تاکو لەکۆتایدا تابلۆی تەسەوڕەکەت(وێناکردنەکەت) کامڵ ئەبێت، بەم شێوازە لە بەشێکەوە بۆ گشت دەڕۆیت ، بەڵام گەر لە گشتەوە دەست پێ بکەیت نە لە بەش(جزء) تێ دەگەیت نە لە گشت(كلّ) ، وە بزانە ئیتقان بەزۆری مانەوە لەسەر بابەتەکانی عیلمێک بەدەست دێت تاکو بابەتەکانی لە مێشکت دەگیرسێن و خومرە دەبن (پێ دەگەن) ، بشزانە جاری یەکەمی خوێندنەوەی هەر مەسەلەیەک تێ نەگەشتووی با واشبزانیت تێ گەشتووی ، چونکە ڕۆحی عیلم تەکڕار و وەستان و تێپەڕینی ماوەیە تاکو مەسائلەکان پێ دەگەن لە مێشکت."
❤274💯27🔥16👏15😍10🫡7✍5🕊5🤝4🏆2🥰1
"فێری عیلم بە، چونکە گەر ئیمڕۆ تۆ بچووکی ناو خێزان و ژینگەکەت بیت، سبەینێ دەبیتە گەورەیان و چاویان لەسەر تۆیە
وە کەسێک لە ئێوە نازانێت کەی پێویستیمان بە عیلمەکەی دەبێت، هەموو ئەوەی لە ئەهلی فەزڵ و عیلم ئێستا تۆ دەیانبینیت کە ژمارەیان زۆر زۆرە، ڕۆژێک دێت وڵات و ناوچەکان لێیان بەتاڵ دەبنەوە و دەمرن، ئەو کات هەمووان چاویان لەدەست و دەمی تۆیە، بۆیە پێش ئەوەی ببیتە ڕەئس و گەورەی، (خێزانێک+شوێنێک+مزگەوتێک) خۆت درووست بکە و پێ بگە، چونکە کەبوویتە ڕەئس و گەورە دوای ناتوانی تەفەقوهی پێویست بکەیت
فێربن و پێ بگەن، چونکە گەر ئێوە ئیمڕۆ بچووکی ئەم قەومە بن، سبەینێ دەبنە گەورەی ئەم قەومە، قەومەکانیش گەورەکانیان بەڕێوەیان دەبەن."

❤355❤🔥38💯33👏25🫡12⚡6✍5😍5🤝5🕊4🏆1
"ئەتەوێ لە بوارێک، ئامانجێک پێ بگەیت و پێ ناگەیت؟ هۆکارەکەی ئەوەیە پەرتکەرەکان وازت لێ ناهێنن لە سۆشیال میدیا و خەڵکی و مەوعیدەکان و فیلم و یاری و ماجەرەیات
جا تۆ وەرە ئەمەم بۆ بکە، من خۆم ئەزانم چیت پێ ئەڵێم
-ئامانجەکەت دیاری بکە و بینووسە و هەڵیواسە با لەبەرچاوت بێت بەردەوام
-پەرتکەرەکان لەسەرو هەموویانەوە سۆشیاڵ میدیا بسوتێنە
-خەڵوەتێکی ۳ مانگی بکە(لانی کەم پشووی هاوین) کە تێیدا قوربانی ئەدەیت لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە بێ ئەوەی کەس بزانێت(عوزلەت)
دواتر تەماشای خۆت بکە بزانە چەند قات پێگەشتوویت و بەرەوپێش چوویت."

❤337💯52❤🔥31🫡21✍9👏8🥰4🔥2🕊1🏆1🤝1
"مناڵ بووین لەگەڵ جەماعەتی گەڕەک، بەجوتێ نەعلەوە چووین بۆ قاعەیەکی نزیک لای ماڵی خۆمان، وتمان کاکە هاتووین ناو بنوسین بەس بەمەرجی ئەوەی زۆر زل نەبین(ابتسامة;) وەک ئەو پیاوە(دەسمان ڕاکێشا بۆ ڕەسمێکی ڕۆنی کۆڵمان کە لە قاعەکە هەڵواسرابوو)، لامان وابوو بەخودی دەستدان لە دەمبڵسەکە ئەبیتە وەحش، دواتر گەورە بووین تێ گەشتین بۆ ئەو ئاستە بەرزە لە ڕووی ماددی لانی کەم مانگانە دەبێ 70 گەڵا لەخۆتدا سەرف بکەیت بە ستیرۆید و گرۆث هۆڕمۆن...الخ بۆ ساڵانێک، بێجگە لە جوهدێکی وەحشیگەرانەی درێژ خایەنی بەردەوام+جیناتێکی خەیاڵی، ئنجا ئەکرێ تۆزێک تەنها یەک تۆز نزیک بیتەوە لەو پیاوەی ئەو وێنەیە(وە هیچ کەس لەکوردستان بەعومری نەگەشووەتە ئەو ئاستە) بەس من ئەترسام بەو جوتە نەعلەوە بگەم لەکاتێکدا ئەو زەمەنە ڕۆژانەکەم 250 دینار بوو بۆ مەکتەب+250 دینار بۆ عەسران
لە علمیشدا هەروایە، کاتێ یەکەم ڕۆژ دەست پێ ئەکەیت و سەرەتایت ئیمامی شافعی بەتەڵەبەی خۆت ئەزانی و زۆر نزم سەیری گەورەکان ئەکەیت ، دواتر کە عەقڵت و ئیدراکت باڵغ ئەبن و خەریک ئەبیت، تێ ئەگەیت لەدنیای خەیاڵات ژیاویت و گەشتنە ئەو پلە بەرزانە، دەیان فاکتەری قورسی مەزنی دەوێت فتأمل."

❤318👏42❤🔥25💯17😢14🕊8✍6😍6🏆5🤝5💔3
"بابەتی گەشتنە ئاستی گەورەکان لە هەر بوارێک هەر هەوڵدان نییە(کە ئێمە باشترینمان نیوەی ئەوانیش هەوڵ نادەین)
بابەتەکە ڕەبتێکی سەرەکی هەیە بەجیناتەوە، ئەکرێ بەقەد دە هێندەی cbum(ئەو پیاوەی وێنەکەی سەرەوەیە) خۆت هیلاک بکەیت و پارە سەرف بکەیت، بەڵام ناگەیت بە نیوەی ئاستی ئەو!! بۆۆچی؟؟!!!
چونکە جیناتی ئەو کە لە باوانییەوە بۆی گوازراوەتەوە +1000 هێندە لەتۆ بەهێزتر و باشترە
لە علمیشدا هەروایە، مەسەلەکە هەر ئەوە نییە گۆگڵت لایە و بایی دوو دەفتەر کتێبت لە کتێبخانەکەت هەیە، جیناتی مێشکی تۆ سنوردارە لەچاو جیناتی مێشکی زۆرێک لە گەورەکانی پێش خۆت
جا کاتێ پیاوێک ئەبینم سنوری جیناتی مێشکی خۆی ئەزانێت و ئەزانێت سنوری جیناتی مێشکی گەورەکانی پێش خۆی چەند بووە، لام گەورە ئەبێت والله
وە ئەمە مانایەکی وردە(جینات و کاریگەری لەسەر توانای عیلمی)، لێی ڕابمێنە، چونکە کەسێک لێی تێ بگات، واتا جیناتی مێشکی باشە(ابتسامة;)، جا ئەزانم ئێستا زۆر ئەحباب هەن توڕە ئەبن و ئەڵێن تۆ مێشکی ئێمە سنوردار ئەکەیت...، ئازیزم سنورداری ناکەم، تەنها سنورەکەیت پێ نیشان ئەدەم و ئەمەوێ بەپێی ئەوە مامەڵە بکەیت، کەس دەستی کەسی نەگرتووە بچێتە ئاستی ڕۆنی کۆڵمان ، بەڵام جینات موساعید نییە ئیتر با خۆشی عاجز بکات و بڵێ ئێوە سنوردارم ئەکەن و ئێوە موقەلید و دواکەوتوون، جینات کلیلێکی زۆر گرنگە کە لەدەستی کەسمان نییە، تاوانی منی تیا نیە کە جیناتی عەقڵی شافعیم دیووە لەگەڵ تۆدا و بەراوردی ئەکەم(زۆر دوورن) هەوڵدانیشتان زۆر دوورە، ئیتر چۆن تۆ بە ئەو هاوتا ئەکەم..!!
وە لەژێر ئەم نوسینە شتانێک لەمانای قوڵ هەیە ، لێی ڕابمێنە."

❤230❤🔥31👏13💯9😢7✍5🔥5🫡5🏆3🕊2🤝1
"لە مانا عەجیبەکان کە تەماشام کردووە ئەوەیە، خەڵکی تقلید(قبوڵکردنی قسەی کەسانی پسپۆڕ) لەهەموو بوارەکان وەردەگرن جگە لە شەریعەت نەبێت
کاتێک دایکت ئەبەیت بۆ ئیخسائی دڵ و دەمار، لەخۆتەوە تەداخولی ئیشی دکتۆرەکە ناکەیت بڵێی وەالله من پیاوم دکتۆرەکەش پیاو فەرقمان چییە، بۆ من چیمە؟ مێشکم نوقسانە؟ بۆچی خۆم بڕیار نەدەم؟
نا تۆ زۆر بەئاسانی ئەزانیت ئەو پیاوە پسپۆڕە لەو بوارە، +25 ساڵی لە بوارەکە سەرف کردووە، PHD لە بەڕیتانیا هێناوە له پزیشکی، ئیدی قسەکانی قبوڵ ئەکەیت بێ فەلسەفەی زیادە، بۆچی؟ چونکە پسپۆڕە و تۆ پسپۆڕ نییت، ئێ زۆر ئاساییە بەقوربان
کە خانوو درووست ئەکەیت خۆت تەداخولی شێوازی بیناکە ناکەیت، کاکەی موهەندیس بیست ساڵە ساین و کۆساین و تەقسیم ئەخوێنێ، ئیتر تۆ لات ئاساییە موقەلیدی موهەندیسەکە بیت هەروەک چۆن لات ئاسایی بوو موقەلیدی دکتۆرەکە بیت(لێرەدا تقلید نیشانەی عەقڵی تۆیە نەک چەقبەستوویی)
ئێ ئازیزم لە علمی حەڵاڵ و حەرامیش وایە، ئیمامی مالک پسپۆڕە، +60 ساڵ لە بوارەکە بووە، بۆیە قسەکەی وەردەگریت هەروەک قسەی دکتۆرەکە و هیچ عەیبەشی تیا نییە، تقلید نیشانەی عەقڵە، جگە لەو پسپۆڕیەی کە خۆت +20 ساڵت تێدا سەرف کردووە"

❤301💯43👏30🔥15🕊5🫡4⚡2❤🔥2🥰2🤝2🏆1
ئەدەبی دین و دونیا
-ڕوکنی دووەم بریتیە لەوەی ئەو کەسە (مەرجەکانی ژن بوون
مەرجەکانی ژن بوون و ڕوکنەکانی....
-دەبێ ئەو ئافرەتە پیاو بێت لەگەڵ پیاوان و خۆی بپارێزێت [فالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ]، بەڵام ژن بێت لەگەڵ پیاوەکەی، وە ئەمە لە گرنگترین خاڵەکانە کە زۆرێک لە خەڵکی بێ ئاگان لێی، بۆیە عائشە رضي الله عنها لە وەسفی باشترین ئافرەتدا دەڵێت=[فارغة القلب الا من الزینة لبَعلها]، دڵی بەتاڵە لەهەموو شتێک جگە لە زینەت و ڕازاندنەوە نەبێت بۆ پیاوی خۆی، وە ئەبێ خەڵکی تێ بگەن غەریزەت و خەلیقەتی خوای گەورە بۆ بەندەکانی خۆی وایە کە هەزار دکتۆرا و عیلم و شەهادە لەدڵی پیاوێکدا یەکسان نیین بە ساتێک لە زینەت و جوانی و ناز و مەکر.
-ئەو ئافرەتە گوێڕایەڵی (پیاوەکەی) بێت و گەورەیی ماڵەکەی (پیاوەکەی) بێت، چونکە تەبیعەتی پیاوەتی زاڵ بوون و بەڕێوەبردنە، گەر نێرێکی دیکە لە ماڵەکە هاوبەشی بکات دەبنە دوو نێر کە بەردەوام شەڕ دەکەن، بەڵام گەر لەگەڵ فیتڕەتی پیاوەتی بۆ زاڵی و پاراستن و کەسابەت، مێیەکی نەرموونیان لە ماڵەکە بێت، ئەو ماڵە دەبێت بەماڵ، وە بەهێزترین خاڵی ئافرەت لاوازیەتی بەرامبەر پیاوەکەی، گەر مونافەسەی بکات دەبنە دوو نێر لە ماڵێکدا، گەر ئیتاعەی بکات دەبنە خێزان."

❤286👏40💯34❤🔥23😍8🕊4🤝4✍3🥰3🫡3🏆1
حاصلی مەسئلەی ڕوکنەکانی کەماڵی ژن بوونی ئافرەتێک بۆ پیاوەکەی ئەم دوو خاڵەیە، کە ئافرەتێک تێیدا هەبێت باشترینی ئافرەتانە بۆ پیاوەکەی
١- گرنگی بدات بە زینەتی ناوەوە و دەرەوە، لەجوانی تەبع و ڕازاندنەوەی ڕووکەش و نەرموونیانی و مەکری خانمان، وە خاڵیبوونی لە غەیبەت و درۆ و بوختان و فێڵ و تەڵەکە کە زینەتی ناوەوەی تێک ئەدەن،
۲-گوێڕایەڵی (پیاوەکەی) بێت و ئیتاعەی بکات بە ئیحسان، چونکە هیچ دەوڵەت وخێزان و دامەزراوەیەک نییە ئیلا سەرکەوتنی پێویستی بە قائید و گەورەیە، جا گەر شوێنێک فرە کوێخایی بێت ئارامی تێدا نییە
بۆیە یەکێک لە حوکەمای شیوخی بنی العنبر دەڵێت=[باشترینی ئافرەتان نەرمونیانی ئاسان مامەڵەیە(قەووامەتی داوە بە پیاوەکەی)، یارمەتی پیاوەکەی دەدات لەسەر قورسی ڕۆژگار (خاوەن تەقوا و ئیمانە)، وە کاتێک پیاوەکەی سەیری دەکات دڵی خۆش دەبێت(خاوەن زینەت و نازی ئافرەتانە).]
جا هەر ئافرەتێک ئەم مەرجانەی تێدا بێت بگاتە پیاوێک کە مەرجەکانی پیاوبوونی تێدا بێت(باسی ئەم مەرجانەش دەکەین لە شوێنی خۆی)، ژیانێکی خۆش و خێزاێکی زۆر نموونەیی پێک دێنن و دەبنە ئەو کەسانەی کەلەوەسفیان ئەوترێ=[هەر کەس زەواجی نەکردبێ خۆشی ژیانی نەدیووە.].

❤286👏38❤🔥32🥰19💯16😢7✍4🕊4🫡3🍓2🏆1
مەرجەکانی پیاوبوون و ڕوکنەکانی...
"باپیرانت لە 1000+ ساڵ پێش ئێستاوە، ڕاوچی بوون(ڕزقیان دابین کردووە)، وە خێزانەکەیان پاراستووە لەهەموو مەترسییەک(پارێزەر بوون)، بۆیە ئەتوانم بەیەک وشە پێت بڵێم ڕوکنی سەرەکی تۆ بەرپرسیار بوونە، تۆ خێزانت ئەپارێزی لەسەرما و گەرما و هەموو خراپەیەک وەک پاراستنی گلێنەی چاوت، وە بۆ ئەوەی بگەیتە پلەی ئەوەی پیاوێکی قەووام و پارێزەر بیت ناچاریت هەموو ژیانت بنیادنان و هەوڵدان بێت، بۆیە قورسترین ئەرکێک لەسەر ڕووی زەوی بریتیە لە پیاوبوون=بەرپرسیار بوون
-پاشان کەس ناتوانێ پشتت پێ ببەستێ گەر خۆت بەرز نەبیت، ژنەکەت پیاوێکی بەهێزی دەوێ، وە منداڵەکانت باوکێکی بەهێزیان دەوێت، وە ئافرەت قێز دەکاتەوە لەوشەی تاعەتی هاوسەر، گەر پیاوەکەی پیاوێکی بەرزی خاوەن بەپرسیاری و ڕەحم نەبێت بۆی، تۆ ئەبێت خۆتت درووست کردبێت و خێزانەکەشت درووست بکەیت، ئەو کات شانازیت پێوە ئەکەن، منداڵەکان سەبەرزن کە گوێڕایەڵیت بکەن لەگەڵ دایکیان(کە غەیری چاکە و ئیحسان و بەرزی) هیچ وشەیەکت بۆیان نییە
بەڵام پیاوێکی بێ بەرپرسیاری و عەقڵ و بەرزی، لاوازە، تۆش لاواز بوویت ناچار ئەو دەبێت بە پیاو و خێزان نامێنێت."

❤236👏36💯28❤🔥24🕊9⚡4🥰4🔥3🫡3🤝2✍1