ئەدەبی دین و دونیا
7.59K subscribers
151 photos
8 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
خەڵوەتی بەرهەمداری(monk mode)

"ئەتەوێ لە بوارێک، ئامانجێک پێ بگەیت و پێ ناگەیت؟ هۆکارەکەی ئەوەیە پەرتکەرەکان وازت لێ ناهێنن لە سۆشیال میدیا و خەڵکی و مەوعیدەکان و فیلم و یاری و ماجەرەیات و چوونە دەرەوە

جا تۆ وەرە ئەمەم بۆ بکە، من خۆم ئەزانم چیت پێ ئەڵێم

-ئامانجەکەت دیاری بکە و بینووسە و هەڵیواسە با لەبەرچاوت بێت بەردەوام

-پەرتکەرەکان لەسەرو هەموویانەوە سۆشیاڵ میدیا بسوتێنە

-خەڵوەتێکی ۳ مانگی بکە(لانی کەم پشووی هاوین) کە تێیدا قوربانی ئەدەیت لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە بێ ئەوەی کەس بزانێت(عوزلەت)

دواتر تەماشای خۆت بکە بزانە چەند قات پێگەشتوویت و بەرەوپێش چوویت."
328❤‍🔥29🫡24💯18👏955🏆3🕊2🤝2
"-ڕۆژانە 30 خولەکیش بێت بخوێنەوە
-ڕۆژانە 30 خولەکیش بێت پیاسەیەک(وەرزشێک) بکە و بجوڵێ
-ڕۆژانە 30 خولەکیش بێت بەشێک لە قورئان بخوێنە+نوێژی سوونەت بکە
-ڕۆژانە 30 خولەکیش بێت خۆت بەرەو پێش ببە لە هەموو کایەکانی ژیانت

هەنگاوی بچووک+ماوەیەکی زۆر=بەرهەمی گەورە

هەنگاوی گەورە+بەردەوام نەبوون=کەوتن و شکست."
398💯46👏24❤‍🔥18😢135🫡5🕊4🏆4🤝4🥰3
"ئێستا دەتوانم بەمورتاحی و ئارامی سوێندت بۆ بخۆم کە تۆیەک کە لەو جیلە هاتی کە بەئاسانی موبایل و خەتت لەبەردەستە، دەتوانی ببیتە باشترین نوسخەیەک لەڕووی عیلم و عەقڵ و جەستە و فکر و کاریگەرییەوە کە لە مێژووی ڕەچەڵەکی سولالەی باپیرانت(Bloodline) هەبووە

تۆ بەدارە سحریەکەی دەستت(موبایل) دەتوانی بەیانیان لای موڕابطەکانی شنقیط لە نەباغییە موعەلەقەی عەنترە و لامیە الأفعال بخوێنی، نیوەڕۆش لای مەلالیەکانی بلادی ما وراء النهر خەریکی شەمسییە بیت لە عیلمی منطق لای خواجەکانی ئەحناف، عەسرانیش بۆ تەڕویحەی نەفس لە ڕباطي تەریم لە دۆڵی حضرموت فقهی یەمانی بنۆشی، ئێوارانیش لە هارڤارد کۆرسێکی علمی نەفس لای  پڕۆفیسۆرێکی ئێرلەندی وەربگری، شەوان درەنگیش بەیادی مارکۆس ئۆریلیۆس خەریکی خوێندنی حیکمەتی ڕیواقیەکان بیت

باپیرانت گەر هەزار جن لەبەردەستیان بونایە بەخەیاڵیش نەیاندەتوانی بەوە بگەن کە ئێستا موبایلەکەت لە 2025 بۆ تۆی دەکات، ئەترسم درەنگ تێ بگەیت کە چ گەوهەرێک بەدەستەوەیە بێ ئەوەی نرخی بزانیت(گەر نرخیت بزانیایە سجیلی دواین ڕیڵەکانت و سێرچەکانی گۆگڵت وەک ئێستە نەدەبوو)، بەکاری بێنە تا فرسەتە ئەو گەوهەرەی دەستت ئازیزم."
383😢34💯25🫡19🔥13👏96🕊32🤝2
ئازارەکەت هەڵبژێرە

"ژیان ئەسڵ تێیدا ئازارە، وە هیچ کار و هەڵبژاردنێک نییە ئیلا ئازاری خۆی تێدایە، بۆیە ئازار و قورسی کارێکی حەتمییە و هەر ئەبێ هەبێ، بۆیە تۆ خۆت بڕیاربدە کامەی هەڵدەبژێریت

-سەعی ئازاری خۆی هەیە، دەرنەچوونیش ئازاری خۆی هەیە، ئازارەکەت هەڵبژێرە

-وەرزش و پابەندی خواردنی تەندرووست ئازاری خۆی هەیە، نەخۆشی و خەستەخانە وشەکرەش ئازاری خۆی هەیە، ئازارەکەت هەڵبژێرە

-ژیان بەتەنها ئازار و قورسی خۆی هەیە، زەواجیش ئازار و قورسی خۆی هەیە، ئازارەکەت هەڵبژێرە

-عیلم و فێربوون ئازاری خۆی هەیە، جەهل و نەزانینیش ئازاری خۆی هەیە، ئازارەکەت هەڵبژێرە."
474💯56👏27🔥22❤‍🔥21🤝12🫡7🏆5💔5🕊32
"فێربوونی زمانێکی نوێ بەجۆرێک بتوانی کتێب و نوسراو و بەرهەمەکانی ئەهلی ئەو زمانە تێ بگەیت، لە ژیاندا +1000 دەرگای نوێت بۆ دەکاتەوە، کە ئەسڵەن نەتدەزانی بوونی هەیە."
486💯60👏3822🥰18😢7🫡7🍓64🕊1😇1
"یەکەم نوسخە لە کارێکی نوێ کە ئەنجامی ئەدەیت 10 هێندە زیاتر کاتی ئەوێت لەئاسایی، ئاساییە قبوڵی بکە کە سەرەتاکان قورسن

بۆ جارەکانی داهاتوو باشتر وخێراتر ئەبیت تا دەگەیتە ئەوەی بەئاسایی ئەنجامی ئەدەیت

وە بۆ نا، زۆر بەردەوام بیت لە مومارەسەی کارەکە 10 جار خێراتر لەئاسایی ئەنجامی ئەدەیت."
410💯45❤‍🔥2921👏215🔥5🥰5🫡5🕊3🏆2
"فرسەت و چانسەکان بۆ کەسی ئامادەن، مەڵێ با وەزع چاک بێت ئنجا دەخوێنم با فڵان بێت ئنجا فڵان دەکەم

کە فرسەت هاتە پێش بۆ ئەو کەسانەیە لە ڕۆژانی پێشوو خۆیان درووست کردووە و ئامادەن، بۆیە چاوەڕێ مەبە باش بێت ئنجا خۆت درووست بکەیت، خۆت درووست بکە لەڕۆژانی قورس، با کە ڕۆژە باشەکان هاتن تۆ ئامادە بیت."
425💯55👏2318🥰9😢7🫡6🏆3💔3🤝3🕊2
"تۆ لەنێوانی (18_30) ساڵی وزەیەکی خەیاڵیت هەیە، وزەکە هێندە زۆرە زۆرینە نازانن چی لێ بکەن، ئەچێ ئەیدات بە

-چات و عیلاقاتی حەرام
-پۆڕن و دە×××ڕ
-موبایل و سۆشیاڵ میدیا ڕۆژی 10 سەعات
-ئەڵقە و فیلم و دراما

گەر هاتوو بتوانی درک بەوە بکەی چەندێ وزەت هەیە لەو تەمەنە، پاشان بێیت بیخەیتە خزمەت بنیادنانی خۆت و پڕۆژە و کارێکی چاکەوە، ئەوە دەگەیت بەشتانێک هەرگیز خەیاڵت نەدەکرد پێی بگەیت

من وزەی ڕۆژی 10 سەعات موبایل و چاتم تێدا بوو، هاتم دام بە عیلم ڕۆژی 20 دەرسی نیوسەعاتی کرد وە لێت ناشارمەوە هەنێ ڕۆژ دەگەشتە 32 دەرس..!!!

ووێنا بکە ڕۆژی 20 دەرس..
لە پێنج ساڵدا..8352155 دەرس ئەکات، نازانم حاسیبەکە تێک چوو(ابتسامة؛)

وزەیەکی خەیاڵیت هەیە خۆشەویست، مەیدە بەوەی زە مەیترێکس بۆیان داناوی، بیدە بەخۆت."
535🫡42❤‍🔥35🔥26👏23💯1912😢116🕊3🥰2
"پێویستە قبوڵی بێزاری(ملل) بکەیت لەڕێگای هەوڵدان و سەرکەوتن

-خوێندنەوەی کتێب بێزاری تێدایە، بەڵام موبایل چێژبەخشە

-وەرزشکردن بێزاری تێدایە، بەڵام فاست فود چێژبەخشە

-هەوڵدان و نەچوونە دەر و خەڵوەتی بەرهەمداری بێزاری تێدایە، بەڵام سەفەر چێژ بەخشە

خودی پڕۆسەی سەرکەوتن ڕێگایەکی بێزاراوییە، وە خودی پڕۆسەی فەشەل ڕێگایەکی چێژبەخشە، بەهەشت بە ناخۆشی دەورەدراوە و ئاگریش بەخۆشی

بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کاتێک قبوڵی بێزاری ڕێگای سەرکەوتن دەکەیت دواتر دەگەیت بەئارامی و سەلامی داخلی و هەست بەچێژێکی قوڵ دەکەیت کە دەگەیت بە ئەنجام، بەپێچەوانەی ڕێگای فەشەل کە سەرەتاکەی خۆشە بەڵام کۆتاییەکەی هێندە قورسە و ناڕەحەتە نەعلەت لەخۆت ئەکەیت

قبوڵی بێزاری بکە ئازیزم، ڕێگای سەرکەوتن ڕێگایەکی بێزاراوییە."
375💯5720👏11🔥9😢8🥰5🤝5🕊3💔2🏆1
"بێ پلانی بکوژ و سوتێنەری تەمەن و کاتەکانی ڕۆژەکەتە، کاتێک پلانێکی دیاریکراوت نییە ڕۆژانە، هەرچەند کات و وزەت هەبێت هەمووی وون دەبێت بێ ئەوەی بزانی بۆ کوێ ڕۆشتووە..!!

ئەو کەسەی بەیانیان هەڵدەستێت نازانێت پلانی ڕۆژەکەی چییە، ئەوە شەیتان و نەفس و حەزەکانی پلانی ڕۆژەکەی بۆ دائەنێن، وە بەسە نەگبەتی بۆ ئینسان ئەو سیانە بەڕێوەی ببەن

تۆ پێویستت بە بەڕێوەبردن و ڕێخستنی کاتەکانتە ئازیزم، بێ پلانی وەک کونی ڕەش وایە هەموو کاتەکانت قووت دەدات بێ ئەوەی بزانی چیت کردووە، وەرەقە و قەڵەمێکی ڕۆژانەت با هەبێت نەخشەی ڕۆژەکەت و کارەکانتی تێدا بنووسە، خودی ئەم وەرەقە سادەیە ڕێژەی بەرهەمداریت لە %200 بەرزتر دەکاتەوە لە ئێستات."
321💯40❤‍🔥19🤝15😢95🫡5👏2🏆2🔥1
"زۆرینەی خەڵکی ئێمە مەشغوڵن بەڵام هیچ ناکەن(بەرهەمدار نین)

ئایا هەست ئەکەیت کاتت نییە و فریای هیچ ناکەویت بەڵام لە کۆتایی ڕۆژەکەشت هیچ بەرهەمێکت نییە دەستی بۆ ڕاکێشیت؟

عادەتەن دەڵێت بەڵێ، کەواتە پیرۆزە تۆش لەڕیزی خۆمانیت، مەشغوڵە بێ ئیشەکان

چارەسەر بریتە لەوەی ئەولەویەتی ژیانت دیاری بکەیت(فقهُ الأولویات)

-دانیشتن و دەمەتەقێ نیوسەعات دوای نوێژ لەگەڵ ئەهلی مزگەوت ئەولەویەت نییە، ئەولەویەت ئەو دەرسەیە دوو مانگە دوای دەخەیت

-سکرۆڵینیگ و چاتەکان ئەولەویەت نین، ئەولەویەت ئەو خزمە نەخۆشەیە دوو مانگە ئەتەوێ سەردانی بکەیت و چاتکردن لەگەڵ دڵە شێت ناهێڵێ کاتت بۆی هەبێ


فێری ئەولەویات بە لەژیانت، بزانە چی لەپێش چیەوە دابنێیت، دەبیتە بەرهەمدار نەک تەنها مەشغوڵ."
336💯39❤‍🔥18🫡16👏14😢1110🕊4🤝3🥰2🏆1
"پرسیاری کرد : چۆن بزانم ئەولەویەتەکانی ژیانم جیا بکەمەوە لە کارە ناپێویستەکان؟

قلتُ= وا دابنێ کە 100 کار هەیە تۆ ئەتەوێت بیکەیت(بەگرنگ و ناگرنگەوە)، وەرە لە خۆت بپرسە گەر بەیانی بمرم و تەنها ئیمڕۆم لەژیاندا مابێت لەو 100 کارە کامەیان ئەنجام دەدەم؟
بەم شێوەیە کاری ژمارە "1" دیاری ئەکەیت

پاشان هەمان پرسیار دووبارە بکەوە، کاری ژمارە "2"ش لەڕووی گرنگیەوە دیاری ئەکەیت، بەم شێوەیە تا کۆتا دانە

مردن ڕاستگۆترین پێوەرە، هەرگیز هەڵە ناکات."
451💯57❤‍🔥28😢25🫡105👏5🕊4🤝4🥰2🏆2
" بابەتی سەرکەوتن و چاککردنی ژیانت بابەتێک نییە لە پڕێکدا ڕووبدات، بەڵکو جۆرێکە لە جۆرەکانی یارییە درێژمەوداکان(long term game)، کە نەفەسێکی درێژ و سەبڕێکی ستراتیجی ئەوێت

-گەر بۆ دە سەعات دانت بشۆیت سوودێکی ئەوتۆی نییە..!! ڕۆژانە پێنج خولەکی بۆ دابنێ سوود دەبینیت و دانەکانت پاک و سپی دەبن

-گەر بچیتە قاعە دە سەعات تەمرین بکەیت نابینیت ماسولکەکانی سکت دەرکەوتوون..!!، بەڵام گەر ڕۆژی 30_40 خولەک بەردەوام بیت دوای شەش مانگ بەیەکتر شاد دەبن

-3 کیلۆ گۆشت بەسەریەکەوە بخۆ لاشەت هەزمی ناکات و سوودی نییە بۆی، بیکە بەپارچەی بچوک بچوک ڕۆژانە بیخۆ سوودی هەیە

سەرکەوتن= هەنگاوی بچووکی ڕۆژانە+ بەردەوام+ ماوەیەکی درێژ بەسەری بڕوات(شەش مانگ لانی کەم)

ئێستا دانم ئەشۆرد پێش خەوتن ئەمە هات بەمێشکمدا، فڵچە و مەعجونەکەم دانا و بیرۆکەکەم بەستەوە پێش فڕینی بەم نوسینە، با بچم پێنج دەقە دانم بشۆم، لەسەر ئیزنتان مەشایخەکانم، گڵۆپەکان بکوژێننەوە(ابتسامة;)
440💯43❤‍🔥37🥰26👏11🍓11🕊873🔥3🏆3
"وێنای باشترین ڕۆژت بکە، گریمان باشترین ڕۆژت ئەوەیە فڵان و فڵان کاری تێدا بکەیت و سەعات ئەوەندە هەستی و عیبادەتت باش بێت...الخ

وێنات کرد؟

هەوڵبدە بەیانی ئەنجامی بدە."
409💯33🫡28😢16🔥105🤝5👏4🕊4🥰2🏆2
"گەر هەمان ئەو کارانە دەکەیت کە خەڵکی دەیکەن، چاوەڕێی ئەنجامێکی جیاوازتر مەبە لەوان، تۆ پێویستە شتێک (زیاتر+قورستر+بێزاراوی"تر) لەخەڵکی ئەنجام بدەیت تاکو بەرهەمێکی باشتر و جیاوازترت هەبێت لە ژیانت."
391💯51❤‍🔥30🫡2986🍓5🥰3😇3🤝3🏆1
"هەموو ئەوەی پێت ئەڵێم ئازیزم بۆ یارمەتی تۆیە، بەڵام پێویستە تۆش یارمەتی خۆت بدەیت بەوەی عەمەلی پێ بکەیت، من تەنها ئەتوانم شوێنی ئاوەکە پیشانی ئەسپەکە بدەم و بیبەمە سەر ئاوەکە، بەڵام دواتر بەدەست خۆیەتی ئاو دەخواتەوە یان نا

نیوەی ڕێگاکە فێربوونی ئەم مانایانەی ژیانە، ئەمەیان لێ گەڕێ بۆ من، خۆم بۆت ئەکەم، بەڵام نیوەی کۆتایی ڕێگاکە منی لێ نیم، ئەبێ خۆت بیکەیت ئازیزم، سیقەم پێتە ان شاء الله لەوپەڕی ڕووبارەکە بەسەرفرازی ئەتبینمەوە."
422💯53🫡37❤‍🔥33🥰12🕊8💔53🔥3🏆3🤝2
"زۆرێک لەکچی گەنجی دیندار لەڕۆژانی ماڵی باوکی و نەبوونی مەسولیەت، ویردی سێ جوزئی هەیە لەقورئان+زیکر و ئەوراد+خێوەتگەی پەروەردەی....الخ

دواتر کە زەواج دەکات و دەچێتە قورسایی مەسولیەتی ماڵ، ئەم عیبادەتانە زۆر کاڵ دەبنەوە، وەشەیتانی لەعین پێی دەڵێت مێرد و منداڵت ڕێگرن لە عیبادەت و لەخوای گەورەت دوور دەخەنەوە..!!

خوشکی بەڕێزم:
مێردەکەت فەڕزی تۆیە و منداڵەکەت سونەتت و ماڵەکەت ویردت

ئەترسم زیکرت بە عیبادەت دانابێ و ماڵ و مێرد و مناڵی خۆتت بە دونیا..!!

هەموو تەمەنێک و قۆناغێک عیبادەتی خۆی هەیە، ئێستا عیبادەتی تۆ ماڵەکەتە، نەچی بچی بە قسەی فێمێنیست و نەزانەکان  کاریگەربیت، فقهت هەبێت و ورد بە، فتأملي بارك الله فیكِ."
540👏53💯52❤‍🔥43🥰117🕊5🫡5🎉2🍓2🤝2
"حەقیقەتە قورسەکان قبوڵ بکە کاتێک بەئاسانی پێت ئەوترێت، لەجیاتی ئەوەی خۆت بکەویتە ناوی و ئازاری زۆر بچێژی پاشان قەناعەت بکەیت

فڵان پێش تۆ بە ڕێگاکە ڕۆشتووە، ئەزموونەکەی خۆی بەخۆڕایی پێ وتویت کە چەندێ تاڵە، پێویست ناکات تۆش بچیت هەمان تاڵاو بچێژی تاکو باوەڕی پێ بکەیت..!!، لەکۆندا ئەهلی حیکمە دەیانوت عاقڵ ئەو کەسەیە کە لە هەڵەکانی خۆیەوە فێردەبێت بەڵام حەکیم ئەو کەسەیە لە هەڵەکانی کەسانی دیکەوە فێر دەبێت

ئەتوانی کاتێک حەقیقەتە قورسەکانی ژیانت بەخۆڕایی وئاسانی پێ ئەوترێ، تۆش بەئاسانی قبوڵی بکەیت بێ فەلسەفەی زیادە و گومانی ناپێویست.!!

ئەتوانی بەڕێگە ئاسانەکە فێربیت یاخود ڕێگە قورسەکە

ژیانت=بڕیارەکانت."
332💯42👏28❤‍🔥2610🕊65🔥3🥰3🤝3🫡3
"بەدوای پەپولەدا ڕامەکە دەفڕێت..!!، باخچەیەکی ڕازاوە درووست بکە، پەپولەکان خۆیان دەفڕن بۆلات."
443💯42🥰34👏28❤‍🔥22🫡108🤝53🔥3🏆3
"لە کارامەییە نەرمە گرنگەکان(soft skill)، بریتییە لەوەی ئینسان فیقهی ئەولەویاتی هەبێت=[بزانێت پلەبەندی کارەکان چۆنە و چی پێش چی دەخرێت]

گەر نەخۆشێک جەڵدە لێی دابێت بەپەلە ببرێت بۆ تەواری، دکتۆر سەرقاڵی پڕکردنەوەی ددانی بێت نەخۆشەکە دەمرێت

دواتر بە دکتۆرمان وت بۆ فریای نەکەوتی؟، وتی ئاخر دانی کلۆر بوو

ئێ وریا گیان ئەزانین دانی کلۆرە و جلەکەی پیسە...الخ، بەڵام لەپێشترین کار بۆی لە ئێستادا بریتییە لە ڕزگارکردنی لە جەڵدە، فیقهی ئەولەویەت بریتیە لەوەی سەرەتا ڕزگاری بکەین پاشان جلەکەی ئەگۆڕین کە باشتریش بوو دانی چاک ئەکەین

زۆرینەی ئێمە وەک ئەو دکتۆرە وریایەن، ژیانمان پڕە لە جەڵدە، ئەچین ددانی کلۆر پڕئەکەینەوە

مەرج نییە ئەو کارەی ئێستا دەیکەیت خراپ بێت، خودی ئەوەی لە ڕیزبەندی کارەکان دەرەجە یەک نییە بەڵام تۆ ئەنجامی ئەدەیت، ئەمە هەڵەیە و موسیبەتە، ڕاستە ددان پڕکردنەوە گرنگە بەڵام جەڵدەی دڵەکە یەکەمین و لەپێشترین کارە، خاوەنی عەقڵ و فقهێکی ورد بە لەژیانت ئازیزم، ڕیزبەندی کارەکانت دیاری بکە پاشان خەریکی پلەی یەک بە تا کۆتایی بە تەدریجی."
362💯42👏25❤‍🔥2412🫡12🕊5🥰4🔥3🤝3🏆2