ئازیزم تۆ دار نیت، بجوڵی...!
"ئەو زەمەن ئێکسپایەر بوو لە پۆلی شەش 70 بێنیت و بچیتە بەشی جوگرافیا ئیتر تاکە دەروازەی تۆ لەژیان بەشی جوگرافیا بێت
ئێستا ئینتەرنێت هەزاران پسپۆڕی و کارامەیی بۆداناویت کە 1000+ قات چانسەکانی زیاترە بۆ تۆ بۆ فێربوونی کارامەیی و پسپۆڕی جیاواز وەک لەزانکۆ و مەعهەد، ئەوەی لە بەردەستی تۆیە لە بوونی چانسی جیاواز و ئینتەرنێت بۆی دابین کردووی کوڕەکەی فیرعەونیش بەخۆی و باوکیەوە نەیانتوانیوە بگەن بە نیوەی
هەموو ئەمەش عادەتەن %90 بەخۆڕایی لەبەردەستت دانراوە، بۆیە چانسی ئەوە مەفەوتێنە کە تۆ لەزەمەنی 2025 بەدواوە دەژیت(کە پسپۆڕیەکانی ناو نێت، 1000+ قاتی واقع زیاتر بەردەستن)، بۆیە کاتەکانت بەدیار ڤڵۆگەر و مۆدێلەکانی سۆشیاڵ میدیا بەسەرمەبە، تۆ ئاڵتونت لەبەردەستە بەڵام هێشتا قەدری نازانیت."

❤259👏21❤🔥14🫡13🔥11🏆6😢4🕊4😍4🎉2🥰1
"من بەهەموو تەمەنم هێلکە و ڕۆنیشم خۆش دەرنەچووە، بەڵام گەر قەرار بەم بمەوێ ببمە چێشتلێنەر(شێف) کە ئاستی زانیاری و توانام لەم بوارە یەکسانە=بە سفر
هەر ئێستا ئەچم بۆ گۆگڵ سێرچ ئەکەم لەسەر مێژووی شێفیەتی و گەورەترین ئەعلامەکانی(پیاوەکانی) بوارەکە و قوتابخانە جیاوازەکانی، ئیدی ئەم سەرە داوە بەسە بۆم تا باشترین سەرچاوەکانی بوارەکەم دەست بکەوێت و بەقورسی ئیش لەسەر کارامەیی خۆم بکەم لە بوارەکە، کە لەماوەی (4_5) ساڵی داهاتوو بمبینیتەوه کە شێفی گەورەترین مەتعەمی هەولێر بم(مانگانە بە موچەی 80 گەڵا)
ئەم نموونە سادەیە بۆ ئەوە بوو پێت بڵێم ئینتەرنێت چۆن ئەتوانێ کەسێک کە خۆی و عەشرەتی شێفێکیان تێدا نەبووە بەتاریخی عائیلەکە، چانسی ئەوەی بداتێ ببێتە (TOP 5)ی بوارەکە لە وڵات."

❤280💯27🫡19👏16❤🔥14🕊4🏆3🥰2🔥1🎉1🍓1
نِعمَ المالُ الصَّالحُ للرَّجلِ الصَّالحِ
"نازانم بۆچی گەنجی دینداری ئێمە بە نائاگایی سیفەتێکیان تێدا چەسپاندووە کە لەوشەی(باشترین، بەرزترین، دەسەڵات، پارە، هێز،...الخ) ئەترسێ...بە کوفری ئەبینێ....خاوەنەکەی بە فاسق ئەزانێت..!!!
ئەکرێت پیغەمبەرێکی مورسەل بیت و حوکمی جین و ئینست لەدەست بێت وەک سولەیمان علیە السلام(بێ ئەوەی زیان بەمەقامی زوهدت گەشتبێ)، وە ئەکرێ لاشەت وەک خالیدی کوڕی وەلید بەهێز بێت بێ ئەوەی زیان لە ئیمانت بدات و ببیتە سیف الله المسلول
باشترینی شت دەسەڵات و پارەیە بۆ پیاوی ساڵح، لەکۆتایدا پارە ودەسەڵات و هێز هەر دەبێت لەدەست کەسێک بێت
بۆچی پیاوە ساڵحەکە نەبێت...؟"

❤314💯24👏23❤🔥17😍12🫡7🔥6🏆3🤝3✍2😇1
"مەرج نییە ئاگاداری هەموو هەواڵەکانی جیهان بیت خۆشەویست
-هەواڵی هونەرمەندان
-ترێندەکانی سۆشیاڵ میدیا
-سەیرکردنی پڕۆفایلی بوک و زاوا و کۆمێنتەکان کاتێک برادەرێکی زانکۆت لە فەیسبوکەکەی ئەنوسرێ(got engaged)
-کێشەی نێوان وڵاتەکان
ئەو بڕە لە زانیاری بێ سوود(بۆ ژیانی تۆ) کە لە موبایلەکەتەوە پێت دەگات، بەسە هەموو ئیبداع و زیرەکی مێشکت لەناوببات، بڕێکی کەمی سنوردار بەسە بۆ تۆ لە قۆناغی بنیادنانی خۆتدا
کابرایەک لەجەنگی ساردی یەکێیەتی سۆڤیەت وئەمێریکاوە چاوەڕێی جەنگی جیهانی سێهەم و ئەتۆمی ئەکرد(1947)، ئەوەتا ئێستا 2025ه هێشتا هەر سەیری هەواڵ ئەکات بزانێت کەی ئەمێریکا و ڕوسیا دەبێتە شەڕیان(80 ساڵە چاوەڕێیە و سەیری هەواڵ دەکات) بەڵام لەکۆتایدا هیچ نەبوو، ئەمیش تەمەنی فەوتا لەسەیری هەواڵێک کە هەرگیز ڕووی نەدا و سوودی بۆی نەبوو تا لەژیان بوو
وە هەندێ کەسیش لەماوەی ئەو 80ساڵە مەزنیان نوسییەوە و سەیری هەواڵیان نەکرد، چونکە ئەیانزانی کاتێک جەنگی ئەتۆمی رووبدات دوکەڵی ئەتۆمەکە پێش BBC زووتر هەواڵەکەت پێ نیشان دەدات...(هەواڵە گرنگەکان خۆیان بێ سەیرکردنی هەواڵیش پێت دەگەن)
هەواڵ و ماجەرەیات سوتێنەری تەمەنەکانن، وریابە لێیان، ئەترسم ڕۆژێک لەخەو هەستیت پاش چل ساڵ بۆت دەربکەوێت تەمەنت فەوتاندووە لە شتێک کە دوور و نزیک سوودی بۆت نەبووە لەبەرامبەردا واجبەکانی ژیانی خۆتت وازلێهێناوە."

❤323👏25💯23❤🔥17🫡13😍6✍4🏆3🤝2🔥1😢1
"-یەک سەعات هەوڵدان و بەرهەمداری تۆ سەرکەوتوو ناکات، هەروەک چۆن سەعاتێک سکرۆڵینگی بێ سوود تۆ فاشل ناکات
-یەک سەعات وەرزش تۆ ناکاتە کەسێکی تەندرووست، هەروەک چۆن پاکەتێک جگەرە نەخۆشت ناخات
چاوەڕێ مەبە کارە بچوکەکان بەیەک جار زیان و سوودت لێ بدەن، زۆرێک لە خەڵکی ئەڵێ: من هەوڵم دا و نەبووم بەهیچ و جگەرەم کێشا نەمردم...!!!
ئێ وایە ئازیزم[کارە بچوکەکان هیچ سوود و زیانیان نییە لەسەرەتاوە باش بن یان خراپ]
کاتێک(4_5) ساڵ بەردەوام ئەبیت لەسەر (وەرزش)، (جگەرە)، (عیلم)، (سناپ چات)، ئەو کات نەتیجەی کۆتایی ئەبینیت، بۆیە حوکم لەسەر هیچ شتێک مەدە بەجارێک، بەڵکو لەخۆت بپرسە
گەر 5 ساڵ لەسەر ئەم کارە بەردەوام بم دەگەمە ئەنجامێکی باش یان خراپ؟
با ئەمە پێوەری تۆ بێت بۆ تەحسین و تەقبیح(بەچاکدانان و خراپدانان)."

❤335💯37👏17🫡14❤🔥13✍4🎉3🍓3🔥2🏆2🤝1
"ئینتەرنێت و موبایل شمشێرێکی دوو دیوە(باش و خراپ)
-ئەتوانی لێیەوە بڕێکی عەجیب لە کارامەیی و زانیاری فێربیت کە هیچ کەسێک لە باپیرانت بەئاواتیش پێی نەگەشتوون
-ئەتوانی لەڕێیەوە بگەیت بە چانسی گەورە
-ئەتوانی لەبوارەکەت(پزیشکی_زانستی_وەرزشی) پێرسناڵ بڕاندی خۆت درووست بکەیت و پیشانی هەزارانی بدەیت بێ ئەوەی پێویست بکات وەک ساڵانی(2000) پارەیەکی خەیاڵی بدەیت بە چەناڵەکانی TV تا بتناسێنن لەڕێکلامەکانیان
لەبەرامبەریشدا ئەتوانی
_سەیری پۆڕن و گۆڕانی پێ بکەیت
_چات و عیلاقەی حەرامی پێ ئەنجام بدەیت
_سەیری کۆمەڵە هەواڵێکی پێ بکەیت کە تا ڕۆژی مردنەکەت سوودی سڵق+تورێکیان بۆ دین و دونیات نییە
لەکۆتایدا بڕیار و هەڵبژاردنێکی سادەیە خۆت ئەنجامی دەدەیت، بەڵام بڕوام پێ ناکەیت ئەم بڕیارە سادەیە(بڕیاری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت) چۆن ژیانت ئەگۆڕێت."

❤258💯28❤🔥23👏19🏆10🔥3🕊3🤝3🎉1💔1🍓1
"عەزیزەکەی من کە تۆ لەسەرەتای لاوی و گەنجیت و توانای زەواجت نییە و زانکۆ یان زروف ڕێگریت لێ ئەکات، پەناگیرت ئەکەم بەخوای گەورە چات(قسەی گشتی) لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت گەر بەناوی فێرکردنی قورئانیشەوە بێت سەرەتا
هیچم نەبینی تەمەنی گەنج و ئاوات و کاتەکانی بسوتێنێت وەک چەرخی عیلاقات(کاتێ ئەڵێم عیلاقە خەیاڵت بۆ منداڵبوون نەچێت، ئەکرێ چاتێک بێت کە ڕۆژانە خەیاڵ و وزە و کاتت ئەبات)، ئەو کەسەی لە تەڵەی عیلاقات ڕاو کراوە توانای هیچ کارێکی مەزنی نامێنێت (نە پڕۆژەی کەسی_نە ئومەتی) بۆیە نێوانی خۆت و ڕەگەزی بەرامبەر بەهەزار دیواری پۆڵا دابخە، وە هەر پەیوەندیەک لەماوەی یەک هەفتە نەگاتە ئەوەی بچێتە قۆناغی مارەبڕین زیانی لەسوودی زیاترە
هەر تەمەنێک تاقیکردنەوەیەکی هەیە، ئەمەش تاقیکردنەوەی تەمەنی ئێستای تۆیە، گەر لەمە بکەویت لە تاقیکردنەوەکانی دیکەش لاواز ئەبیت، بۆیە یەک جار قەرارێکی کامڵ و عاقڵانە بدە و کۆتایی پێ بێنە، من و تۆش ئەزانین کامە ڕاستەکەیە بەس خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین."

❤330💯35❤🔥33👏31🫡24😢9💔7✍3🔥3🥰2🕊2
"تۆ پێویستت بەتەنهاییە
_دوور لە موبایل+قەرەباڵغیەکەی ناوی
_دوور لە خەڵکی
_دوور لە هەموو پەرتکەرێک
پیاسەیەکی دوور و درێژ بکەیت هەفتانە بیر لەخۆت و ژیانی خۆت بکەیتەوە( موبایلەکەت قفڵە و لەماڵەوە دات ناوە)
-هەڵەکانم چین..؟+ئەی چۆن چارەیان بکەم
-کارە باشەکان+خاڵە بەهێزەکانم چین؟ ئەی چۆن زیادیان بکەم
_ئەو شتانە چین ڕێگری ئەکەن لە زیادبوونی ئیمان و عەمەلی ساڵحم؟ چۆن لایان بدەم؟
_ئایا خەوم باشتر و ڕێک بێت نابمە کەسێکی باشتر لە ئاخرەت ودونیای خۆم؟ ئەی باشە بەچ ڕێکارێک ئەمە بکەم؟
ئینسان بەرهەمی خەڵوەتەکانیەتی، تۆ پێویستت بە بەڕۆژووبوونی دۆپامینە، پەرتکەرەکان لابە، بەتەنها بە جار جار، کەس لە قەرەباڵغیدا پێ نەگەشتووە
لەژیانمدا گەر هەر بیرۆکەیەکم بۆ هاتبێت بەسوود بوبێت مەمنوونی پیاسە (دوو_ سێ) سەعاتیەکانی جادەی پیرەمێرد و مەولەویم کە بەتەنها سەیری عەرەبانە و گەڵامێوەکانی ژنەکانی بەر بەلەدیەکەم کردووە، خەڵوەتی کاتی واجبە بۆ ئینسانێک بیەوێت ببێت بە کەس، ببێت بە فەرد."

❤307💯40❤🔥30🫡20👏17😢10✍4🏆3🔥2🤝2🥰1
"ئیمتحانات وا کۆتایی پێ دێت، هاوین نزیکە(وەرزی پشوو و بەرهەمداری)
بەواجب واجبە لەسەر ئینسانی عاقڵ بچێتە حاڵەتی(monk mode) دۆخی ڕاهبەوە=کە لەهەموو پەرتکەرێک دوور ئەکەویتەوە و بەلەیزەری تەرکیز ئەخەیتە سەر پڕۆژە و کارێکی زۆر گرنگت
کات کاتی هاوینە، وەرزی بەرهەمداری."

❤286💯42❤🔥14🔥14😢11🕊5🫡5🏆3🤝3🥰2🎉1
"سروشتی ئینسان سروشتێکی شەخسییە، هەر بۆیە هەموو ئاینە ئاسمانیەکان و قانونە عەقڵیەکان دەیپارێزن، تایبەت مەندی و پاراستنی خسوسیەت بەهایەکی ڕەسەنی ئینسانە
-بۆیە ئەبینی ئینسان پۆشاک دەپۆشێت بۆ پاراستنی خسوسیەتی لاشەی(بەڵام سۆشیاڵ میدیا دەری دەخات)، بەردەوام پێویستە دەرکەویت بە ستایلی جیاواز، چونکە لەدنیای مۆدێرن دوو ڕەسم بەیەک نەوع جلەوە عەیبەیە
-ئینسان دیوار و سەقفی درووست کردووە لەماڵەکەیدا، بۆ پاراستنی خسوسیەتی ماڵ و سفرەکەت و دۆستانت(بەڵام سۆشیاڵ میدیا دەری دەخات) هەمووان ئەزانن کێ خزمەتە و کێ هاوڕێتە و سفرەکەت چ نانێکی لەسەرە
کۆی پڕۆسەی سۆشیاڵ میدیا، پڕۆسەیەکی دژ بە فیتڕەتی سروشتی ئینسانە، گەر وریا نەبیت تایبەترین بەهاکانی ئینسان بوونت لێ دەسەنێتەوە کە بریتیە= لە خسوسیەت، ناکرێ ئینسان ناوەڕۆکی بابەتەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بریتی بێت لەژیانی کەسی خۆی(ڕۆشتنی بۆ عەمرە، سفرەی ماڵ، خێرکردنی..الخ) وەک ڤڵۆگەر و یوتوبەرەکان دەیکەن، نزمترین زیانی ئەمە بریتیە= لە تێکدانی پەیوەندی خۆت لەگەڵ خۆت(وە بەسە بەمە بوترێت موسیبەت)، زیانە گەورەکەشی(بۆ عاممەی خەڵک) پەرەدانە بە نەخۆشی ئەم عەصره کە بریتیە لە بڵاوکردنەوەی تەفاهەت(بێ مانایی)."

❤290👏43💯31❤🔥29👌10✍8🫡3😢2🏆2🤝2🕊1
"لە قۆناغی زانکۆ و بیستەکان و سیەکانی تەمەن تۆ لە قۆناغی زێڕینی، ئاڵتونەکەت مەخە پیساییەوە بە لەناوبردنی لەناو ماجەرەیات و کات کوشتن و جەنگە وەهمیەکان و تەمەڵی و بێ هیمەتی، ئەو تەمەنە تەمەنی عەمبارکردنی بەحرێکە لە خەزێنەی علوم و کارکردن، تاکو لە چلەکان و پەنجاکان بەرهەمەکەی بدووریتەوە، پەناگیرت ئەکەم بەخوای گەورە، ڕۆژێک لە چلەکانی تەمەنت لەخەو هەڵسیت و درک بەم قسانە بکەیت و پەنجەی پەشیمانی بگەزیت کە زێڕینترین قۆناغی تەمەنت بەفیڕۆچووە، بۆیە ئێستە دەست پێ بکە"
❤406🫡32❤🔥24🏆24🥰18💯17👏9🔥3🕊2🤝2🤗1
"کێشەکە ئەوەیە تۆ لە ساڵی 1900 ناژیت خۆشەویست، بەڕێزان بەخێربێن بۆ ساڵی 2025، ساڵی بازرگانی بە کات و تەمەنی مرۆڤەکان
-هەمووان داوای کاتی تۆ دەکەن
-سەدان کەناڵی ئاسمانی بە بودجەی ملیۆنان دۆلار ئەیانەوێ کاتیان بەیتێ
-زەبەلاحێکی تەکنەلۆجی وەک مێتا و تیکتۆک داوای کاتت ئەکەن
-خولە جیهانییە وەرزشیەکانی بەوێنەی پریمەرلیگ داوای کاتت ئەکەن
بەسادەیی هەمووی کاتی تۆیان دەوێ، کاتی تۆ پارەیەکی خەیاڵی ئەکات و بەنرخترین ماددەی سەر زەوییە کە ئێستا بازرگانی پێوە دەکرێت، هەمووان ئەوە ئەزانن بۆیە لێت دەبەن بەس کێشەکە ئەوەیە تاکە کەس خۆتیت کە ئەمە نازانیت."

❤282😢36👏20❤🔥15💯15✍5🕊3💔3🤝3🫡3🏆1
"لەو کتێبە بەرزانەی نرخی کات و پاراستنی و قەدرگرتنیت فێرئەکات،ئەم کتێبە بەرزەی ڕەیحانەی زانایانی شام شێخ عبدالفتاح أبو غُدەیە،کە واجبە بەواجبێکی سناعی لەسەر تەڵەبە ئەم کتێبە تەماشا بکات لەزەمەنی پەرتبوون و سوتێنەرەکانی تەمەن و سۆشیاڵ میدیا"
پاڵفتەی کتێبەکە بەزمانی کوردی لەم موحازەرەیەدا بەردەستە، کلیک بکە."

❤257💯18👏17🤝14🫡10🔥3🥰3✍2🕊2🎉1🏆1
"جیهان ئابوری(پارە) بەڕێوەی دەبات، وە هیچ کەس هێندەی بازرگانەکان ئامادەنین بیرۆکەی ترسناک بەکاربێنن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی پارە، جاران تەرکیزی سەرەکیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی و کارگەکان و کانی ئاڵتون و کانزاکان بوو
بەڵام بەداخەوە پێت ئەڵێم تۆ لەو جیلەی لە ساڵی 2025 دەژیت، کە بناغەی ئابوری دامەزراوە لەسەر بردنی کات و ئاگایی(attention economy)، کێ لەهەمووان زیاتر کات و ئاگایی ببات دەبێتە دەوڵەمەندترین، كات و ئاگایی تۆ پارە دەکات بۆیە وەحشیگەرانە لێت دەدزرێ بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت، مێتا(فەیسبوک) زۆرترین کات و ئاگایی خەڵکی دەبات بۆیە خاوەن ئابوریەکی زەبەلاحە، پریمەرلیگ زۆرترین کات وئاگایی خەڵک دەبات بۆیە لە دەوڵەمەندترین خولەکانی ئەوروپایە
ئابوری جیهان بەرەو قوتدانی کات و ئاگایی تۆ دەڕوات، هەمووان کاتت دەخۆن، کێشەکە ئەوەیە ئەوان زۆڕ بەهێز وزیرەکن و سەدان پسپۆڕی دەروونیان لایە کە چۆن زۆرترین کات تۆ لای خۆیان بهێڵنەوە، گەر ئاگاییت نەبێت بەجیهانی ئەمڕۆ کە چۆن بەڕێوەدەچێت بەنرخترین ماددەی خۆت کە کاتە(ژیان) لەدەستی دەدەیت، وریابە خۆشەویست."

❤282💯37😢25👏22🤯6💔4🏆3🫡2✍1🕊1🤝1
"خەڵکی پاش دەیان ساڵ لە بوونی جگەرە هەستیان بە خراپیەکەی کرد، وە سەدان ساڵ پاش بوونی شەکر زانیان ژەهرێکی بکوژە، مرۆڤەکان بەردەوام درەنگ هەست بە شتە زیانبەخشەکانی دەوروبەریان دەکەن و پێویستە (سێ-چوار) جیل ببنە قوربانی تاکو جیلی پێنجەم و شەشەم هۆشیار ببنەوە
بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە من لەساڵی 2100"وە بە "Time Machine"
هاتووم بۆلات خۆشەویست، وە پێت دەڵێم بکوژترین ژەهری جیلی 2025 بریتی بوو لە=(دۆپامینی بێ نرخ)، جاران باپیرانت بۆ ئەوەی بڕێک لە دۆپامینیان دەست بکەوێت ناچار بوون بچن جیهان داگیر بکەن، بەڵام تۆ ئێستا هەمان بڕ له دۆپامین دەڕژی کاتێک لەسەر قەنەفەکە کاڵ ئۆف دیوتی ئەکەیت(یەعنی شەڕە تەقە بە پلێستێشن)ابتسامة؛
جاران باپیرانت ناچار بوون بەدەستی ڕووتی پڵنگ ڕاوبکەن و دارە سەدان ساڵەکان ببڕن تاکو مێیەک پیاوەتیان ببینێت و ڕازی بێت زەواج بکەن(جیماع)، بەڵام تۆ ئێستا بە کلیکێک هەمان بڕ لە دۆپامینی سێکس دەڕژیت لە چرکەیەکدا بە دیار پۆڕنەوە، کە باپیرانت ساڵانێک هەوڵیان بۆ هەمان بڕ دەدا تاکو دەستیان بکەوێت
لات وایە ئەمە شتێکی باش وخۆشە ئاوا ئاسان دۆپامینت دەڕژێ؟
ئەمە بەنزیکەیی تۆ لەناودەبات و لە واقیع ئامادە نییت هیچ شتێک بکەیت چونکە پێوییستت بە دۆپامین ڕشتن نییە، تۆ لەسەر موبایلەکەت سەدان قات ڕژاوە، خۆزگە ئەکرا بەسێ چوار زمان بۆت بنوسم دۆپامینی ساختە چەن ترسناکە لەسەرت چونکە تەنها بەکوردی بۆم دەڕنابڕدرێت."

❤241😢46💯21👏19❤🔥7✍5🕊3🏆3🫡3💔2🔥1
"-دۆپامین(هۆڕمۆنی ویستن و حەز) وای لە جەنگیز خان و پیاوەکانی کرد بەیانییەک لەخەو هەستن بڕیار بدەن جیهان داگیر بکەن
-دۆپامین وا دەکات پیاوێک بچێت ئیش بکات بەیانی تا ئێوارە تاکو بتوانێت ببێتە خاوەن خێزانی خۆی
هەموو شتێک دۆپامین هانت دەدات بۆی، بەڵام موسیبەتەکە بە سادەیی بریتیە لەوەی بۆ مێشکی ئینسان بڕی دۆپامینی دەردراو لە (بابەتە ساختەکان) زیاترە لە بابەتە گرنگەکان، واتا:
-دۆپامینی سەیرکردنی هەزاران ئافرەت لە سایتەکان زیاترە وەک لە دۆپامینی ئەوەی یەک هاوسەرت هەبێت(بۆیە گەنج هاوسەرگیری ناوێت، جاران بوایە دۆپامین پێی دەکرد، بەڵام ئێستا جورعەیەکی زیاتری دەست ئەکەوێت لە پۆڕن)
-دۆپامینی سەیرکردنی دراما و ئەکشن و فلمی ڕۆمانسی و بەتەڵەکە ئەفڕێت...الخ، زیاترە له دۆپامینی سەعیکردن و کەسابەت کردن(بۆیە گەنج سەیری گەیم ئۆف ثرۆنس ئەکات و تاقەتی هەیە بەڵام تاقەتی ئیش و کەسابەت و عیلمی نییە)
موسیبەتەکە لەوێدایە(پۆڕن-فلم-سۆشیاڵ میدیا) دۆپامینێکی (ساختەن-بێ نرخن)=بەو واتایەی 200 ساڵ سەیری فلم+سۆشیاڵ میدیا بکە تۆ هەر خۆتی، بایی تور+سڵقێک بەرەوپێش ناچیت
بەڵام دۆپامینی حەقیقی(ئیش-کەسابەت-جەنگ-زەواج-عیلم) تۆ دەکاتە خاوەن موارد(بەرهەمی) حەقیقی کە بێ هەژمار زۆرن
چارەسەر؟
دۆپامینی بێ نرخ لەژیانت قەتع بکە، تا بتوانی هەست و تاقەتی کردنی کارە ئاساییەکانت هەبێت، بێگومان چاتێکی وەهمی لەگەڵ دڵە شێت خۆشترە لە قسەکردن لەگەڵ دایکت بۆیە تاقەتت نەماوە قسە لەگەڵ دایکت بکەیت، بەڵام سۆشیاڵ میدیا بێ سوودەکان بسوتێنە+دڵە شێتیش بلۆک بکە(ابتسامة;)، تامی قسەکردنت لەگەڵ دایک و خێزانت بۆ درووست دەبێتەوە و دەبیتەوە ئینسانێکی سروشتی."

❤317💯46👏28🥰12🔥6🤝6⚡4✍4💔4🕊3🏆3
" تۆ زۆر لات ئاساییە 12 ساڵی تەمەنت دانا بۆ خوێندنی مەنهەجێک کە خۆت هەڵت نەبژاردووە، ناو وساڵ و تەمەنی کەسانێکی بێ شومارت لەبەرکرد بێ هوودە، زۆریش لات ئاسایی بوو 4 ساڵی زانکۆت خستە سەر بۆ خوێندنی بەشێک کە عادەتەن حەزت لێی نەبوو و بەزۆرشتت لەبەر کرد، 16 ساڵی تەمەنی شیرین و عومری عەزیزت دانا بێ ئەوەی مویەکت بجوڵێ و پەشیمان بیت
تێ ناگەم بۆچی کە دڵسۆزێک پێت ئەڵێ لانی کەم ئەم هاوینە بچۆ (monk mode) دۆخی خەڵوەتەوە بۆ بەرهەمداری و فێربوونی بوارێک خۆت حەزت لێیە و سوور دەزانی سوودێکی زۆردەبینیت لات قورسە..!!
16ساڵت فەوتاند بۆ خەڵک و حکومەت
با 6 مانگیش بە خاڵسی بۆ خۆت بێت."

❤356😢48👏37💯31❤🔥15✍7💔6🫡6🕊4🏆2🤝2
"من تێکەڵیەکی زۆرم لەگەڵ چینەکانی کۆمەڵگا هەیە و ئاگاداریانم، ئەتوانم بڵێم لە ژیانمدا دوو چینم بینیوە لە خەڵکی دەسیان زۆر خراپ سووتاوە
-چایچیەکانی بەردەرکی سەرای لای وەستا بایزی جگەرچی، کە ئەم چینە ئینکاریان لێ ناکرێ و قوتی ژیانیان لەسەر ئەو پیشەیەیە، بۆیە هێندە دەستیان سووتاوە هەست بەگەرمی (چا)کە ناکەن کە دەیدەن بەموشتەری(وە ئینکاری لەم چینە ناکەم)
-ئەمما چینی دووەم بریتین لەو گەنجانەی کە لە قۆناغی بیستەکان بێ ئامانج و بەرهەمداری سوڕانەوە تا گەشتنە زەواج
ئەم چینە دوای کەوتنە جدیەتی ژیانەوە بیریان دەکەوێتەوە چەندێ کاتی زێڕینیان هەبوو خۆیان درووست بکەن لەهەموو کایەکانی ژیان، بەڵام بەفیڕۆیان دا و ئێستا نوقم بوون لە مەسولیەتی ژیان، زۆرێکیان تووشی حاڵی نەفسی قورس دەبن و پەشیمانی خەریکە وێرانیان دەکات، بۆ 2 سەعاتی فری دەگەڕێن ڕۆژانە خۆیانی تێدا درووست بکەن، لەکاتێکدا جاران 20 سەعاتیان فری هەبوو و دەفەوتا
پێش گەشتنە ئەو ڕۆژە خۆت درووست بکە(دواتر درووستیش ببیت دەبێت دە قات باج بدەیت)، ئیمانی، جەستەیی، دەروونی، عیلمی،(گەر ئافرەتی ماڵداریش) هەموو ئەمانە بنیاد بنێ پێش ئەوەی 24 سەعاتەکەت هاوبەش بکەیت لەگەڵ هاوسەرت."

❤386💯39👏34🏆11🫡10✍5🔥4🥰3🕊2🤝2🍓1
خۆت هەڵبدە ناوی بەوە فێردەبیت
"فێربوونی مەلە کارێکە ئاسان نییە، دەترسی بچیتە دوو مەتریەکە، ئامادەش نیت ئەنجامی بدەیت بەڵام برادەرێک لەپشتەوە پاڵت پێوە ئەنێ و ئەکەویتە ناوی ئیتر ترست دەشکێت و فێردەبیت
ژیان و ئامانجەکانیش وان، بەئیسراحەتی خۆت ناتوانی بچی بۆیان، ناچاریت خۆت فەڕێ بدەیتە ناوی ئنجا پێ ئەگەیت
-لە(دەرسێک-علمێک) ئەترسی؟، فشەیە خۆت هەڵبدە ناوی ئاسان ئەبێت
-دەمێکە ئەتەوی بچیت بۆ قاعە و ناچی؟ ئیمشەو بچۆ خۆت فڕێ بدە ناوی با هیچیشی لێ نەزانی، لەڕێگا تۆش وەک ئەو عالەمە فێر ئەبی، کەس لەسکی دایکیەوە نەیهێناوە
تۆ سنورێکت لەترس و وەهم بۆ خۆت درووست کردووە بۆ زۆر کاری چاک، چارەسەرەکەی ئەوەیە خۆت فڕێ بدەیتە ناو کردنی کارە چاکەکان تا ترست بشکێت، ئیتر دواتر پێ دەگەیت خۆت
بەڵام گەر خۆت فڕێ نەدەیت(دەست پێ نەکەیت)، هەرگیز پێ ناگەیت."

❤369💯34👏29😢12❤🔥10✍9🔥4⚡3🏆3🥰1🎉1
"کاتێک ئەچیتە زانکۆ گەر ئینتەرنێت بەکاربێنیت بۆ فێربوون لە بوارەکەی خۆت ئەوە تۆ یاریەکە(3_0) دەست پێ ئەکەیت لەگەڵ هاوپۆلەکانت(بەردەوام سێ هەنگاو لەپێش ئەوانیت)
تۆ لە یوتیوب +1000 دەرسی کوالێتیت لەبەردەستە لەبوارەکەت و خۆت فێردەکەیت، بەڵام هاوپۆلەکانت لەیوتیوب سەیری ڤیدۆ و ڕیڵی بێ سوود ئەکەن:
_شێوازی خواردن دان بە زەڕافە
_شۆۆک فڵان هونەرمەند لەبەرنامەکە توڕە بوو
_فڵان خان تەقاندیەوە(ئەچیتە سەر ڤیدیۆکە باسی بەرواری نوێترین گۆڕانی خۆی ئەکات)
پیاوە مووزەردەکان پەندێکیان هەیە ئەڵێت[don't shoot yourself in the foot]= فیشەک مەنێ بەقاچی خۆتەوە...!!!!
ئێ تۆ سیلاحەکەت پێیە(ئینتەرنێت) بەڵام کەسەیری هەواڵ و ماجەرەیاتی پێ ئەکەیت تۆ تەقە لە قاچی خۆت ئەکەیت، ئیتر ناتوانی بڕۆیت
تەقە لەقاچی خۆت مەکە..."

❤390❤🔥47👏35🫡32😢14✍9🍓5🕊4🏆3🥰2🤝2