ئەدەبی دین و دونیا
7.6K subscribers
151 photos
8 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"گەر ئەتەوێت بە بەلاش مەزاجی خۆت باش بکەیت، ئەم بەیانییە لەخەو هەستایت 20-30 خولەک بچۆ بەر خۆر، پیاسەیەک بکە، زیکرێک، وردی قورئانت با لەبەر خۆر بێت

ڕووناکی خۆری سروشتی لەبەهێزترین دەرمانەکانی چاکسازی دەروونییە، وە تەنها کەسێک قەدری ئەزانێت لە ئەسکەندەناڤییا بژیت و 6 مانگ جارێک بگات بەخۆر."
335❤‍🔥32💯30🫡16🥰9👏6🕊4🏆3👌2🍓2😇1
"بڕیار و کارە ئاسانەکان ژیانێکی قورست بۆ دابین دەکەن لە داهاتوودا

بڕیار و کارە قورسەکان ژیانێکی ئاسانت بۆ دابین دەکەن لە داهاتوودا"

جارێکی دیکە بیخوێنەوە+شتێک لە عەمەل لەسەری بنیاد بنێ.
274👏22❤‍🔥21🤝9🤗8🫡5😢4🏆3🎉2🥰1🕊1
"تۆ خاوەنی 24 کاتژمێری لە ڕۆژەکەت، تەنها بەجێگیری ڕۆژی 2 سەعات تەرخان بکە بۆ بنیادنانی خۆت

-کتێبێک خەتم بکە
-شەرحێک گوێ بگرە
-پلەیەک سەربکەوە

پاشان ئەوە دووبارە لەسەرەتاوە ئەنجام بدەوە بۆ چەندین جار

دواتر تێ دەگەیت پێگەشتن بریتیە لە کۆمەڵە هەنگاوێکی سادە بەڵام (بەردەوام)، بۆیە لەکۆندا ئەوترا گەر لە 1000 شوێنی جیاوازی دارێکی گەورە بدەیت هیچ بەدەست ناهێنیت، بەڵام گەر 1000 جار لەهەمان شووێن بدەیت گەورەترین دار دەخەیت ودەبێتە هی تۆ

هەمان شوێن(کار)+هەزار جار دووبارەی بکەوە=پێگەشتن و بوونە نوخبە لەو بوار و کارە."
301❤‍🔥32🥰16🔥9🫡9👏7👌5🍓4🤝4🎉3🏆3
"ئەو کارانەی ئەنجامت دان و تەواوت کردن بەوەی لەبەردەستت بوو لە %100 نەبوون، هەزار قات باشتربوون لەو کارانەی دەتویست لە %100 ئەنجامیان بدەیت بەکامڵی بەڵام هەرگیز ئەنجامت نەدان

لەگەورەترین ڕێگرەکانی بەردەم بەرهەمداری بریتیە=لە وەهمی کامڵ بوون

-کێ وتی کە قورئانت خوێند ئەبێ ڕۆژی جوزئێک بخوێنی؟ دوو پەڕە بخوێنە

-کێ وتی کەوەرزشت کرد ڕۆژی ئەبێ سەعاتێک ئەنجام بدەیت؟ چارەکێ بیکە

-کێ وتی کە کتێبێکت خوێند ئەبێ هەمووی بخوێنی بەکامڵی؟ %40ی تەواو بکە و فێری بە و عەمەلی پێ بکە بەستە والله

هەزاران کاری بەسوود هەیە کە دونیا و ئاخرەتیان زۆر باشتر دەکردیت گەر ڕازی بویتایە ئەنجامت بدایە بێ ئەوەی داوای کامڵی بکەیت، هەندێک جار %30_%40 ژیانت زۆر زۆر باشتر دەکات گەر ئەنجامی بدەیت، واز بێنە لە هاوکێشەی یان کامڵ(%100) یان هیچ(%0)، هەندێک جار ڕازی بە بە(%60...الخ) سەرفراز ئەبیت."
324💯35❤‍🔥20🫡18🔥11👏63👌2🏆2🤝2🎉1
کات زەخیرە ناکرێت

"واتا گەر تۆ ئیمڕۆ حەوت سەعات بەتاڵ بیت و هیچ نەکەیت، حەوت سەعاتەکەت بۆ هەڵناگیرێت بۆ هەفتەی داهاتوو..!، بەڵکو فەوتاوە و ناگەڕێتەوە هەرگیز

پێچەوانەی پارە و خواردن کە زەخیرە دەکرێن، واتا گەر ئیمڕۆ برنجەکە نەخۆیت ئەوا دەتوانی سبەینێ بیخۆیت و ئیسفادەی لێ بکەیت، خواردن زەخیرە ئەکرێت بەڵام کات زەخیرە ناکرێت

لام وایە بەخودی تێگەشتنت لەوەی کات هەڵناگیرێت و گەرما و گەرم ئیسفادەی لێ نەکەیت دەفەوتێ، شتانێکی زۆر لەڕەفتارەکانی ڕۆژانەت دەگۆڕێت."
337💯34👏20😢17❤‍🔥10🏆8🤝6🫡64🔥4🕊2
"لام وایە مەشغوڵ بوونی ئینسان بەو شتەی خۆشی دەوێت، وە کات بەسەربردنی لەگەڵ ئەو شتەی خۆشیدەوێت(مرۆڤ+کتێب+سروشت)، لەباشترین دەرمان و مەڵهەمەکانی برینە جەستەیی و دەروونییەکانە

هەر بۆیە ئەبینی زۆرێک لە عولەما و ساڵحین بەنییەتی شیفا دەرسی علمیان دەخوێند(وە چاکیش دەبوونەوە)، هەر لەم مانایەدا کاتێک شیخ الاسلامی ابن تیمیةَ نەخۆش دەکەوێت دکتۆر پێی دەڵێت نابێ سەرقاڵی عیلم بیت ئەویش دەفەرمێت:

[نەفسم بە عیلم دڵخۆش دەبێت، وە تەبعم پێی بەهێز دەبێت و ئیسراحەت دەکەم]

دکتۆریش دەڵێت: ئەمە لەدەرەوەی عەلاجی ئێمەیە

وە گەشتم بە کەسانی بەتەمەنی زێدی خۆم کە بەدووری لە شاخەکانی بەرامبەر ماڵەوە تووشی نەخۆشی دەبوون..!!

ئەمەش هەمووی ئەو مانای مەحبەتەیە کە باسمان کرد لە شیفای دەروون و جەستە."
284💯22👏15❤‍🔥14👌5🫡5🏆3🥰2😇1🤝1🤗1
پەرتبوون و کۆکردنەوەی نەفس

"ئەو کەسەی زۆرترین گەڕانی بەدوای عەیبی خەڵکی هەیە خۆی خاوەنی زۆرترین عەیبە، وە کەمترینی خەڵکی لە هەڵەدا ئەو کەسەیە نەفسی کۆبووەتەوە لەسەر خۆی بەجۆرێک مەشغوڵ بوونی بە بەرز کردنەوەی خۆیەوە بێ ئاگایی کردووە لە عەیبی خەڵکی

وە تا ئینسان نەفسی بەرز بێتەوە زیاتر ڕوو ئەکاتە بنیادنانی ئاخرەت و دونیای خۆی، تاکو نەفسیش نزم بێتەوە بەرەو گەڕان و مەشغوڵ بوون بەخەڵکیەوە دەڕوات و دوورە لەخۆی، هەر بۆیە لای حوکەما و عوقەلا ئیجماع(یەکدەنگی) هەیە کە کۆبوونەوەی نەفسێک لەسەر خۆی فەزڵە و پەرتبوونی بەناو خەڵکیدا زەمە، بۆیە ئیمامی ذهبي لە(سیر أعلام النبلاء) لەوەسفی یەکێک لە سەلەفی ساڵح بە وشەیەک فەزڵی دەنوێنێت و دەڵێت=[پیاوێک بوو خەریکی خۆی بوو و نەفسی کۆکردبوویەوە لەسەر خۆی]
289💯29❤‍🔥19👏15😢6🔥5🥰3👌2🕊2🏆1🤗1
"لە بەرەکەتەکانی(سوودەکانی) ئینتەرنێت+موبایلەکەی دەستت ئەوەیە چ زانست و بوارێکت بوێت ئەتوانیت بچیت (بەخۆڕایی) بەدەستی بێنیت و فێربیت، پاشان بێ ئەوەی هەزاران دۆلار بدەیت بەکەناڵێک تا ڕێکلامت بۆ بکات

ئەتوانیت خۆت هەر لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەو بوارەی شارەزایت بەخەڵکی بناسێنی و ڕزقی خۆتی پێ دابین بکەیت، ئینتەرنێت شتانێکی خەیاڵی بۆ دابین کردوویت

-تۆ ئەتوانی لەژوورەکەی قاتی سەرەوەی ماڵی خۆتان بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە (چەمچەماڵ-مەخمور) لە کۆمپانیایەکی (بەرلین-دبلن) ئیش بکەیت و بە یۆرۆ مەعاش وەربگریت

-وە ئەتوانی پاش پسپۆڕی لەو بوارە شەبەکەیەکی گەورەی عیلاقات درووست بکەیت لەگەڵ ئەهلی بوارەکەی خۆت(گەر دەربکەویت) وە ئەمە دەیان دەرگای گەورەی دیکەت بۆ ئەکات لەژیان

ئەمانە خەیاڵ نین ئەمانە واقعن کە من گەنجی پێنجوێن و سەیدسادقم بینیوە کردوویانە لە ماوەی(4-5) ساڵدا بوونەتە خاوەنی ئەوەی نوسیومە+هاوسەری باش+ژیانێکی جێگیر

لام وایە تێگەشتن لە حەقیقەتی ئینتەرنێت و کێکە گەورەکەی(چانسەکان) کە تێیدایە خەڵکی ئێمە (10-15) ساڵی دیکە لێی تێ ئەگەن، هەر بۆیە ئەبینی گەنجەکانمان پەیج دائەنێن ڕیڵی نوکتە و جنێوی تێدا پۆست ئەکەن یاخود پۆست بۆ یاریزانێک ئەکەن کە ئەسڵەن نازانێ تۆ هەیت یان نا، گەر لەجیاتی ئەوە گەنجی ئێمە پەیج و کەناڵێکی هەبوایە لەو بوارەی خۆی کە لە زانکۆ لێی دەخوێنێت یان حەزی پێیەتی(پزیشکی-زانستی-وەرزشی) وە پۆستی موحتەرەمی پسپۆڕی بەسوودی تێدا بکردایە ئێستا خاوەنی پێرسناڵ براندینگی خۆی بوو، بۆیە تۆ وامەبە خۆشەویستم لە(بوارێک-کارێک) شارەزای وەرە فێرمان بکە با ئیسفادە بکەین+خۆشت دەبیتە خاوەن پێرسناڵ براندی خۆت."
244❤‍🔥20💯16🔥9🫡9👏8🕊3🏆2🥰1🤝1🤗1
"نیوەڕوان دوای نوێژ لەڕێگا کە دێمەوە کاتی بەربوونی تەلەبەیە لە مەکتەب(ئەتەکیەت وایە لە شوێنی فەرمی بنوسی کاتی تەوابوونی دەوامی فەرمی قوتابیانە، بەڵام ئێمە خۆمانەین بەیادی جاران ئەڵێم [تەلەبە بەربوون] ابتسامة؛)

جیلی نوێ ژمارەیان بێ شومار زۆرە، ئاوا تەماشایان ئەکەم بیر ئەکەمەوە ئەم جیلە کێ پەروەردەیان ئەکات؟ دایک و باوک؟ مامۆستا؟

کاتی (منداڵ+هەرزەکار) لەگەڵ دایک و باوکی 2 سەعات تێپەڕ ناکات، بەڵام کاتی لەگەڵ موبایلەکەی ڕۆژانە 10+ سەعات تێپەڕ ئەکات

کەواتە پەروەردەی جیلی داهاتوو لەسەر ئینتەرنێت ڕووئەدات(ئیتر تۆ پێت خۆشە یان نا قبوڵتە یان نا دەردی کابرا ووتی: هەر ئەوەیە..!)

بۆیە هاتنە ناوەوەی پیاوی ساڵح و ئافرەتی نەجیب لەهەموو بوارەکان بۆ ناو سۆشیاڵ میدیا و درووستکردنی ناوەڕۆکی بەسوود بووەتە واجبێکی وەقت، ئێستا دەست پێ بکەین ئاسانترە وەک لەوەی (10_15) ساڵی دیکە لەخەو هەستین

هەرکەس ئینتەرنێت کۆنتڕۆڵ بکات جیلی داهاتوو کۆنتڕۆڵ ئەکات= ئەمە یاسا جێگیرەکەیە

ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کێ ساحەکە کۆنتڕۆل ئەکات؟ پیاوە باشەکە یان پیاوە خراپەکە."
331💯51👏24🔥21❤‍🔥105🫡5🥰3🕊2🤝2🏆1
"هەموو کەسێک کە شارەزای بابەتێکە مەرج نییە شارەزای ئەوەبێت کە چۆن ئەو بابەتە بگەیەنێت

تەماشای موعیدەکانی زانکۆ بکە یاخود دکتۆرێک کە شارەزای بوارەکەی خۆیانن بەقوڵی بەڵام توانای ئەوەیان نییە کەسی بەرامبەر حاڵی بکەن..!!

بۆیە لەگەڵ فێربوونی ئەو کارامییە قورسە(پسپۆڕییەک) لەگەڵیشیدا فێری کارامەییەکی نەرم ببە(کە زۆر گرنگە) ئەویش فێربوونی توانای گەیاندنی عیلمەکەیە بەکەسانی ئاسایی کۆمەڵگا

لانی کەم تۆ پێویستت بەتواناکانی گەیاندنە بۆ فێرکردنی منداڵەکانی خۆت لە داهاتوودا، بۆیە ئەم کارامەییە نەرمە(توانای گەیاندنی عیلم) لەخۆتدا بەرز بکەوە بێ ئەندازە بەسوودە، وە ئەم کارامەییە لەو جۆرانەی کارامەییە کە لە%20ی علمەکە پێکدەهێنێت بەڵام کاریگەریەکەی هێندەی لە%80 دەڕوات، (ڕێگەی فێربوونیشی ئەوەیە خۆت لەجێی کەسی بەرامبەر دابنێ کە مێشکی خاڵییە لەو زانیاریانەی تۆ، پاشان قسەی بۆ بکە)، قسە بۆ خۆت مەکە قسە بۆ ئەو بکە."
268👏31❤‍🔥30💯18🫡54🥰3🔥1🕊1🏆1🤝1
"%97 دانیشتوانی وڵاتی ئێمە ئێستا، گەر بۆ یەک ڕۆژ سمارت فۆنەکەیان لێ دوور بخەیتەوە هەست بە(قەلەقی_بێزاری_بێ جەوی) دەکەن، بەڵام لەهەمووی خراپتر هەستێکیان بۆ درووست ئەبێت کە بریتیە لە هەستی(FOMO)=واتا هەستی لەدەستدانی شتێک(fear of missing out)

کە ئەمه بریتیە لە قەلەقیەکی ناڕەحەت کە کەسەکە دەترسێت

-چاتێکی بۆ هاتبێت بەڵام ئاگای لێ نەبوبێت

-(پۆستێک، ترێندێک_مەوزوعێکی گەرم) هەبووبێت لە سۆشیاڵ میدیا بەڵام ئاگای لێ نەبوبێت

هەستێکی گەورەی (لەدەستدان) بۆ کەسەکە درووست ئەبێت بەجۆرێک ناتوانێت دوای ڕۆژی یەکەم بتوانێت بەرگە بگرێت بۆ ڕۆژی دووەم سمارت فۆنەکەی لاوە نەبێت، کەی بوو دواین جار له ژیانت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ off بوویت لە ئینتەرنێت بەویستی خۆت بێ ئەوەی هۆکارێک(نەخۆشی-سەفەر) ناچارت بکات؟؟ بێگومان بیرت نایەت لەبەر ئەوەی تۆش وەک هەمووان ئاڵوودەیت

موبایل کاتێک زەنگۆڵەکانی(notifications) لێدەدرێن هەمان ئەو ناوچەیەی مێشک کارا دەکات کە کاتێک کەسەکە لەژیانی واقعی کەسێک بانگی دەکات(هەستی بانگکردن قورس و مەحاڵە ئاوڕنەدانەوە بۆی)

هەر بۆیە کاتێک موبایلەکەت داناوە لەسەر زەوییەکە وە (زەنگۆڵەکان دێن+هەستی FOMO)، ئەوا ویستی تۆ بۆ کردنەوەی موبایلەکەت ویستێکە هێندە زۆرە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، وەک کەسی ئاڵوودەی هیرۆیین کاتێک جورعەیەک لە ماددەکە دانراوە ناتوانێ کۆنتڕۆلی خۆی بکات کە بەکاری نەهێنێت."
250😢42💯22❤‍🔥11👏115🤝4💔3🏆2🔥1👌1
پێگەشتن بەهۆی هەڵەکانەوە

"هەڵەت کردووە؟
بێگومان تۆش وەک هەمووان وایت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن مامەڵە ئەکەیت دوای هەڵەکانت

-دەرس و حیکمەتی نێو هەڵەکە فێربە+لەجارەکانی داهاتوو دوبارەی مەکەوە، هەندێک جار کردنی یەک هەڵە دەتپارێزێت لە کردنی 1000+ هەڵەی لەو شێوازە لە داهاتوودا(چونکە زیانەکانی هەڵەکە فێربوویت و دووبارەی ناکەیتەوە)

-پاشان ئەو وانەیەی لەهەڵەکە فێری بوویت وەک ئامۆژگاری و سوود بیبەخشە بەخەڵکی، بەم شێوازە هەم خۆت سوودمەند دەبیت هەم خەڵکی

هەموو مرۆڤێک(باش+خراپ) تووشی هەڵە دەبێت ئەمە قەتعەن وایە، بەڵام جیاوازیەکە کاتێک درووست ئەبێت کە کاردانەوەمان بەرامبەر هەڵەکە چۆنە، تۆ هەڵەکەت بزانە+تەوبەی لێ بکە+دووبارەی مەکەوە، ئەوا لەڕیزی سەرفرازانی."
258💯23👏20👌6🔥5🏆4🫡4🥰2🍓2🤝2🎉1
"هەموو سوچێکی سەر ئەم زەوییە (صیدنایا)ی تایبەت بەخۆی تێدایە، کە بێ هۆکار کەلەپچە ئەکرێیت و دەخرێیتە ژوورێکی یەک بەدوو مەتری بۆ ماوەی 40 ساڵ سجن ئەکرێیت بەتەنها بێ ئەوەی ڕووناکی خۆر لێت بدات+سوکایەتی و لێدانی ڕۆژانە، هەزاران هەزار گەنجی وەک تۆ ئێستا لەوێدان کە ڕۆژانێک ئەگەری چوونە ژورەوەیان بۆ ئەوێ وەک ئەگەری ئێستای تۆ بوو(بەڵام ئێستا لەوێن) خوای گەورە ئازادیان بکات

خودی ئەوەی لە ژوورێکی مەتر بە دوو مەتری زیندان نیت+نان و ئاو و تەوالێتی پاکت هەیە+خەت و موبایل، بەسە بۆ ئەوەی بوترێ تۆ لە نیعمەتێکی زۆر زۆر مەزنی و لەهیچت کەم نییە

بەکاری بێنە نیعمەتی هەوا و ئازادی و نان ئازیزم، نیعمەتێکی زۆر زۆر گەورەن."
330😢70💯36👏15💔155🕊4👌3🤝3🫡3🏆1
موغاڵەتەی تێچووی زۆر

"ئینسان زۆر جار لەسەر کارێکی هەڵە بەردەوام دەبێت، چونکە لە ڕابردوودا تێچوویەکی زۆری هەبووە

کتێبێکی گرانی کڕیوە و سوودی نییە، بەڵام هەر بڕیار ئەدات تەواوی بکات چونکە پارەی پێ داوە، لەکاتێکدا گەر تەواوی بکات لەگەڵ پارەکەی کاتیشی دەفەوتێ..!!

پەیوەندیەکی خراپ هەیە زیانی لێ ئەدات، وازی لێ ناهێنێت چونکە کاتی تێدا سەرف کردووە

هەمووان بڕیاری هەڵە دەدەین، هەر کات دڵنیابوویتەوە لە هەڵەیەکت کۆتایی پێ بێنە، بەردەوام مەبە، مانەوە لە هەڵەیەک بریتیە لە دوو هەڵە، وە وازهێنان لە هەڵەیەک بردنەوە وقازانجە."
269💯32❤‍🔥28👏13🫡11🔥82🏆2🍓2🥰1👌1
"ئەو کارە چییە کە ئەگەر ئێستا نەیکەیت و پێیدا نەڕۆیت، 10 ساڵ دواتر پەشیمان ئەبیتەوە و ئازار دەچێژی کە نەت کردووە لە کاتی خۆیدا..؟"
305😢51❤‍🔥34💔15🔥97👌6🍓4🕊3🏆2🤝2
"ترسی هەموو شتێک بەئەزموونکردن(مومارەسە) لادەچێت

-یەکەم سیمیناری زانکۆ دڵنیابە دەترسی

-یەکەم موقابەلەی ئیش دڵنیابە لەیەکەم دانیشتنی ماڵی خەزورت ترس و قەلەقی زیاترە

-یەکەم (دەرس-وتار-ئیمامەتی) زۆر ئاساییە دەست و قاچ لەرزینی لەگەڵ بێت

بەڵام کاتێک بڕیار ئەدەیت قبوڵی بکەیت جارەکانی سەرەتا قورسن و ڕووبەڕووی دەبیتەوە بێ ئەوەی لێی ڕابکەیت، لە جاری (10_20)ئیدی ڕاهاتوویت و وەک خواردنەوەی پیاڵەیەک چا دێتە بەرچاوت تا دەگەیتە ئاستی ئیحتراف و پسپۆڕی لەئەنجام دانی

بەڵام گەر لەبەر ترسەکەت جاری یەکەم ئەنجام نەدەیت(کە بێگومان باش نابیت لەجاری یەکەمدا)، ئەوا هەرگیز باش نابیت، بۆیە قبوڵی بکە کە باش نیت و دەترسیت تاکو بگەیتە ئاستی ئیحتراف، هەر کەس قبوڵی سەرەتایی بوون نەکات لەبوارێک ناگاتە ئاستی بەرزی تێیدا."
309💯42❤‍🔥22🫡13😢10🔥8👏4🥰2🏆2😇2🍓1
"خێراترین و باشترین ڕێگا بۆ گۆڕینی خۆت بریتیە لە=گۆڕینی ژینگەی دەوروبەرت

بتەوێت یان نەتەوێت هەموو شتێک لە دەوروبەرت کاریگەری دەخاتە سەر تۆ

-شێوازی خەوتنت
-ئەو خواردنەی دەیخۆیت
-پەیجەکانی کە تەماشایان دەکەیت
-ئەو کەسانەی گوێیان لێ دەگریت

لەکۆتایدا تۆ پێکهاتەی نزیکترین پێنج کەسیت لێتەوە، بۆیە گەر ئەتەوێت دەست بکەیت بەگۆڕینی خۆت ئەوە سەرەتا دەست بکە بەگۆڕینی دەوروبەرت."
328💯44😢19👏16🫡14❤‍🔥64💔4🤝4🤗2🔥1
"تەماشا خۆشەویست، بەڕاستەوخۆ بێ ئەملا و ئەولا پێت دەڵێم: لەڕێی عیلمدا ڕێگای خێرا و هاک بوونی نییە

(پابەندی و بەردەوامی لەهەموو شتێک گرنگترە)

ئەو کەسەی زۆرترین کتێبی هەیە یاخود چاپی چاک نابێتە زانا، ئەو کەسە پێ دەگات و ڕۆژێک سەرەکان بۆی بەرزدەبنەوە کە بەردەوام دەبێت و هیچ داینابڕێت لە عیلم

-ڕۆژێک خەریکی و دوو ڕۆژ تاقەتت نییە(ناگەیت بەهیچ گەر ئیمامی شافیعی خۆی دەرست پێ بڵێتەوە)

-هەموو ڕۆژێک خەریکیت سەرەڕای نەخۆشی و کێشەی عایلی و زروفی قورس(پیرۆزە تۆ دانا و زانای داهاتوومانی بەئەگەرێکی زۆرەوە ان شاء الله)

عیلم بۆ ئەو کەسانە نییە کە بەوەرز و جەو خەریکی عیلم و کتێبن(پێشانگای کتێب، سەردانی ماڵی فڵان مامۆستا....الخ)

عیلم بۆ ئەو کەسانەیە لە خەستەخانە کە چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی دۆستێکیەتی لە عەمەلیات خەریکی عیلمە، ئەو ڕۆژەی کە خۆی بێ جەوە هەر خەریکی عیلمە، لەڕێگا وسەفەر هەر خەریکی عیلمە، لە نەبوونی هەر خەریکی عیلمە، کاتێک عیلم دەبێتە ئسلوبی ژیانت ئەگەری پێگەشتنت تێیدا و نەجیب بوونت زۆرە بەئیزنی الله عز و جل."
331🫡30👏21💯19😢159❤‍🔥6🕊5🎉3🏆2🔥1
"حەقیقەتی ئەوەڵ قبوڵ بکە کە کارە باشەکان(عادەتەن قورسن و بەیەکەمجار سەرناگرێت بۆت)

-عادەتەن لەیەکەم موقابەلەی ئیش وەرناگیرێیت

-عادەتەن یەکەم جار کە دەست ئەکەیت بەوەرزشێک ناتوانی بەردەوام بیت(زۆربەی پاڵەوانەکان دوای دە جار، پابەند بوون بە وەرزشەوە)

-عادەتەن یەکەم کتێب کە لە پسپۆڕییەک دەیخوێنیت جوان لێی تێ ناگەیت

ئاساییە و ئەسڵ وایە یەکەم جارەکان سەرناگرێت(سەربگرێت شتێکی دەگمەنە)، بۆیە قبوڵی بکە و مەڕوخێ، تکتی یاریەکە ببڕەوە بۆ جاری (٢-٤-٧)، دوای جاری دەیەم دەردەکەوێت فڵان شت بۆت گونجاوە یان نا، نەک جاری یەکەم، گەر لەیەکەم فەشەل ئینسان وازی لە ئامانجێک بهێنایە زۆربەی پیاوە مەزنەکان لەمێژوودا دەرنەدەکەوتن(چونکە زۆرینەیان لە جاری یەکەم لاواز بوون)."
246💯36👏236🤝5🏆4🥰3👌3🔥2🕊2😍2
"_لە هەموو کەس زیاتر خەریکی بە
_لەهەموو کەس باشتر بە تێیدا
_لە هەموو کەس  زیاتر کاتی تێدا سەرف بکە
-لە هەموو وردەکاریەکی شارەزا بە لە بچووکەوە پێش گەورە
-بە کوالێتیەک بیکە کە گەورەترینی دوژمنەکانت نەتوانێت ڕەخنەی لێ بگرێت

بەگشتی ئەوە بریتییە لە ڕێسای ئەوەی لە بوارێک لەباشترینەکان بیت."
358❤‍🔥32👏25🔥18🥰118💯8🏆5🫡5🕊3🤝1