ئەدەبی دین و دونیا
7.6K subscribers
151 photos
8 videos
9 links
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
Download Telegram
"هەموو بەیانییەک کە لە خەو هەڵدەستی سەیری ئاوێنە بکە، ئەو کەسەی دەیبینیت ئەو کەسەیە کە ڕێگریت لێ ئەکات بگەیت بەئامانجەکانت(خۆت)

تۆ گەورە بوویت، ئێستا مەسولیەتی خۆت لەسەر خۆتە، لەو تەمەنە نەمایت پاپی و مامی 9ی شەو تەلەفزیۆنەکە بکوژێننەوە تا بخەوویت، ئێستا تاکە کەس کە بەرپرسیارە لە هەموو شکستێکت خۆتی، (خەوت، خواردنت، پەیوەندیەکانت، کاتەکانت لەچیدا سەرفی دەکەی.) هەمووی لەدەستی خۆتدایە

لەباشترین بڕیارەکانیش کە بیدەیت(کەسیش ڕێگریت لێ ناکات جگە لەخۆت) ئەوەیە دەست بکەیت بە(social media detox) بەڕۆژوو بوون لە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا(بێ سوودەکان)، گەرچی هیچ توێژینەوە و بەڵگەیەکم لانییە بەڵام دڵنیام ئەم بڕیارە لانی کەم بەرهەمداری ڕۆژانەت(%200) زیاد دەکات

کێ ڕێگڕە لەم کارە؟ حوکومەت، ماسۆنیەت، ئیسرائیل،؟

تەنها خۆتیت، مەسولیەتی خۆت و بڕیارەکانت هەڵگرە."
308💯41❤‍🔥30😢16🫡12💔118🏆4🕊3🤝2🔥1
"ئێستا گەر ئەتەوێت ئەتوانم 1000+نوسینت بۆ بنوسم لەسەر چۆنیەتی زیادکردنی بەرهەمداری لەژیانت

بەڵام بڕوام پێ بکە هیچی ناگاتەوە بەوەی ئێستا موبایلەکەت دابخەیت و هێور ببیتەوە و گڵۆپەکان بکوژێنیتەوە تاکو وەک بەنی ئادەمێکی سروشتی دوای عیشا بخەویت، ئیدی بەیانی لەخەو هەستایت ئەبینی سەعاتەکەی ماڵەوەتان هەر (24) سەعاتە بەڵام تۆ خاوەن(48) سەعاتی بەواقعی

باشترین ڕێگا بۆ بەرهەمداری ڕۆژێک، ئەوەیە شەوی پێشوو خەوێکی تەندرووست لە قوڵایی شەو خەوتبیت."
385❤‍🔥44😢26🥰21🕊17🫡149🤝7🤗2🎉1🍓1
ئەو شێوازەی دەرسێکی پێ دەخوێنیت دیاری دەکات کە لە عیلمدا دەگەیتە چ ئاستێک

-هەیە بەدیار انستا و چاتەوە گوێ دەگرێت
-هەیە تەنها گوێ دەگرێت
-وە هەمانە بەقەڵەم و وردەکاری دائەنیشێت ئیسفادە بکات لە وانەکە

بەئەندازەی ئەوەی بەکوالێتی وانەیەک دەخوێنیت بە ئەندازەی ئەوە سوودی لێ دەبینیت، هەیە گوێ دەگرێ ونیوەی فێردەبێت، هەیە گوێ دەگرێت و ڕوبعێکی فێردەبێت، هەشە بەدەستی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە لە وانەکە

هاوپێچ وێنەکە شێوازی خوێندنی یەکێک لە تەڵەبە نەجیبەکانە لەسەر شەرحی(المقدّمة الحضرمیة)، کەبەشێوازێک خوێندویەتی بەکامڵی ئیسفادەکە وەردەگرێت(قەڵەم، مەتن، تەعلیقە و حواشی).
304💯35😍22❤‍🔥1813👏7🏆5😢3🤝2🫡2🔥1
"تۆ نابی بەو کەسەی کە (حەزدەکەی) ببیت، تۆ ئەبیت بەو کەسەی کە (هەوڵی بۆ ئەدەیت) ببیت

ئەوەی ئەتەوێت لەژیان لەشتی چاک و بەرز هەموویان قورس وناڕەحەتە ڕێگەکەیان، جا گەر قورس نەبوایە هەمووان پێی ئەگەشتن، بەڵام سەیری دەوروبەرت بکە بزانە چەندێک پێی گەشتوون؟ بێگومان کەمێک

بۆچی؟

چونکە گەر ئاسان بوایە هەمووان دەیانکرد، سڕی بەنرخی شتە بەنرخەکان ئەوەیە هەمووان (حەزیان) لێیە، بەڵام هەمووان ئامادە نین (باج و قورسی) ئەنجامدانەکە هەڵبگرن."
355❤‍🔥45👏3321😍13🫡105🕊5🍓4💔2🤝1
"بەمنداڵی لەگەڕەک بەندە لە شەبەقی بەیانەوە تا ئێوارە بە دوای تۆپدا ڕای دەکرد، لەهەموو یارییەکان(هەلوکێن، چاوشارکێ، تەڕنەب، فڕیوە..الخ) یەکەمین و دواین هەڵبژاردەی من تەنها تۆپ و موشتەقاتەکانی بوو(بیست و یەکی، یەک گۆڵی، دوو گۆڵی،..الخ)

بەڵام داخی گرانم ئەوەبوو نەمەتوانی بچم بۆ ساحە یاری بکەم(ئیزن نەبوو) لەبەر بچووکیم ئیتر تاڵاوی(نەبوونی ئیزن) بێتاقەتی ئەکردم

بەڵام کاتێک گەورە دەبیت هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە تۆ پێویستت بە(permission) نییە بۆ کردنی هیچ کارێکی بەسوود

-ئەتوانی خۆت کاتی خۆت ڕێک بخەیت

-چ علم و بوارێکت دەوێت له ئینتەرنێت بیخوێنیت

-پەیوەندیەکانت خۆت هەڵیان دەبژێری

_کەس دەستت ناگرێت گەر سۆشیاڵ میدیا بێ سودەکانت بسوتێنی

هیچ شتێک لە نیعمەتی ئازادی هەڵبژاردن جوانتر نییە، تۆ ئێستا خاوەنی ئەو نیعمەتەی، پێویستت بە ئیزنی کەس نییە تا خۆت بکەیتە باشترین نوسخە لەخۆت و پێ بگەیت

سوود لە نیعمەتی بالغ بوون و گەورەبوون ببینە خۆشەویست، ئێستا کەس دەستی نەگرتوویت(تاکە ڕێگر گەر هەبێت ئێستا خۆتیت)."
326❤‍🔥43💯29👏26😢11🤝54🥰3🕊3🔥2🏆1
"لە کۆندا جەنگاوەرەکان کارامەییەی جەنگیان لێکەوە نزیک بوو، بەڵام خاڵی جیاکەرەوە بریتی بوو لە (درێژی نەفەسیان) لە جەنگکردن، جەنگاوەری کارامە ئەوەبوو کە جەنگێکی دەبردەوە چاوەڕێی جەنگی دواتری دەکرد و سارد نەدەبوویەوە، هەموو ڕۆژێک ئامادە بوو بۆ ئەوەی شمشێرەکەی خوێناوی بێت دووبارە بێ ئەوەی بێزار بێت لەزۆری جەنگەکان(وە پیاوانی گەورە بەو نەفەسە درێژە مەردایەتیان دیاری دەکرا)

بەهەمان شێوەش بەرهەمداری و چوون بۆ ئامانجەکان ئاوایە، بڕوام پێ بکە دەرسی یەکەم هەمووان حازرن بەڵام دەرسی کۆتا تەنها پاڵفتەیەک دەمێننەوە(کە ئەمانە ئومێدی مەزنیمان هەیە بۆیان)

ئیشی ئیمڕۆت کرد و تەواوت کرد، تەنها نەفەسێکی قوڵ هەڵکێشە و ئامادە بە بۆ جەنگی(ئیشی) ڕۆژی دواتر، سارد مەبەوە، با نەفەست درێژ بێت، هەموو ڕۆژێک لەهەمان کات، بێ دواکەوتن بە کڵاو و ڕمەکەوە لەبەردەرگا حازر بە بۆ ئیش بێ دواکەوتن

جەنگەکە درێژ خایەنە، تۆش نەفەستی بۆ درێژ بکە."
299❤‍🔥34💯22🫡22👏17🔥9🏆62🤝21🥰1
"گەر کارێکت هەبێت پێویستی بە یەک سەعات بێت، تۆش پێنج سەعاتی بۆ تەرخان بکەیت، ئەوە ئەو کارە یەک سەعاتییە هەر پێنج سەعاتەکەت داگیر ئەکات و درێژ ئەبێتەوە بەئەندازەی پێنج سەعات، بۆیە فێربە هیچ کارێک لەکاتی خۆی زیاتری پێ مەدە چونکە هەرچەندی پێ بدەیت وەک مەتات خۆی درێژ دەکاتەوە بەو ئەندازەیە

جاران مامۆستای کۆمەڵایەتی بۆ پشووی بەهار دە پەڕەی پێ ئەداین بۆ عوتڵەکە لەبەری بکەین، خۆی ئیشی یەک ڕۆژ بوو بەڵام ئێمە درێژمان ئەکردەوە و بە 20 ڕۆژیش تەواومان نەدەکرد

ئەو غەڵەتەی مناڵی بەگەورەی دووبارە مەکەرەوە، هەموو کارێکت چەندێک کاتی دەوێ ئەوەندەی بدەرێ، گەر زیاتری بدەیتێ بەئەندازەی ئەوە درێژ دەبێتەوە، خوێندنەوەی کتێبێک یەک هەفتەی دەوێ بەڵام ساڵێکی بۆ تەرخان بکەیت ئەوە ساڵێکی دەوێت..!!(وەک مەتات درێژ ئەبێتەوە بەئەندازەی ئەو کاتەی بۆی دائەنێیت)

ئەمە بریتیە لە یاسای پارکنسن بە خۆڵاسەیی(parkinson's law)، کە سوودێکی ئێجگار گەورەی هەیە بۆت."
337💯37👏36❤‍🔥14😢102🤝2🥰1🎉1😍1🏆1
"ئازیزم ئێستا باو باوی باسی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کاتە(وە شتێکی باشە و خراپ نییە)، بەڵام زۆرێک لە ئازیزان لە خاڵێکی زۆر گرنگ بێ ئاگان ئەویش بریتیە لە(energy managment)=بەڕێوەبردنی وزە

تۆ زۆر جار تاقەتت نیە کارە گرنگەکانت بکەیت نەک لەبەرئەوەی وزەت پێ نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی وزەکەت لەشتێکی دیکەی ناگرنگ سەرف کردووە، ئیتر بەشی کارە گرنگەکەی تێدا نەماوە

-تەماشای فلمێکی دوو سەعاتی ئەکات
-دوو سەعات لەگەڵ فڵان و فڵان چات ئەکات
-دوو سەعات سکرۆڵینگی انستا و سناپ و فیسبوک ئەکات

ئیدی شەو سەعات 9 دائەنیشێت بۆ کارێکی گرنگ ئەڵێ: تاقەتم نیە و پێم ناکرێ

ئازیزم تۆ لەسەرەتای ڕۆژ وزەکەت=%100، بەڵام لەگەڵ هەر چالاکیەک بڕێک لەوزەت دەڕوات، فلمێک(%20) دەبات، هەواڵ و چاتەکان(%20) دەبەن، سکرۆڵینگ(%30) دەبات، ئیتر کە هاتە سەعات نۆی شەو تۆ وزەت یەکسانە= بەسفر، نەک لەبەر ئەوەی وزەت نییە بەڵکو لەبەر ئەوەی پێش کارە گرنگەکەت وزەکەت هەمووی سەرفت کردووە

حل؟
کارە گرنگەکانت بخە سەرەتای ڕۆژ کە وزەت یەکسانە=%100

دواتر، ئینجۆی یۆر فری تایم."
345💯40❤‍🔥36👏28🔥13🫡6🥰43🕊3🏆2🎉1
"کێشەکە ئەوەیە تۆ ژیان و ئامانج و مردن و ئاخیرەتێکی بەرزترت لە خەڵکی دەوروبەرت ئەوێت، بەڵام ئەتەوێت وەک ئەوانیش بژیت..!!!

شتێکی هەڵەیە بە هەمان ڕێگای کەسانێک بڕۆیت دواتریش داوا بکەیت بەرهەمت لەوان جیاواز بێ، دڵنیابە گەر لایف ستایلت(خەوت، هەوڵدانت، موبایلت، عیلاقاتت) وەک فڵان و فڵان بێت، ئەوە بەرهەمیشت وەک ئەوان دەبێت."
346👏38💯33😢24❤‍🔥124🥰2🏆2🫡2💔1🤝1
"جۆرەکانی خوێندن دوو جۆرن

-خوێندنی واجب=کە بەزۆر لەلایەن حکومەت و خێزانەوە ڕەوانەی دەکرێیت

-خوێندنی سەربەخۆ=کە خۆت بڕیار ئەدەیت لەدەرەوەی زانکۆ و قوتابخانە فێربیت

جا کە لەمە تێگەشتیت بزانە=باشترین جۆری خوێندن بۆت خوێندنی سەربەخۆیە و ساڵێکی یەکسانە بەدەساڵی خوێندنی حوکمی ، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە کەس لێت ناپرسێتەوە لێرە ، تەنها خۆت حاکمی خۆتیت بۆیە کەمینە ئەتوانن پابەند بن پێوەی ، بۆیە گەر پابەندی ئەم کارە بیت بەردەوام خاڵێک لە پێش خەڵکیەوەیت."
375💯59❤‍🔥2515🕊8🎉6🫡5🔥3🥰3🏆2
"-باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی مەلە ئەوەیە خۆت فەڕێ بدەیتە ئاوەکەوە

-باشترین ڕێگا بۆفێربوونی بزنسێک دەست کردنە بە بزنس

-باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی علمێک دەستکردنە بە خوێندنی ئەو عیلمە

-باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی خەیاتی دەستکردنە بەخەیاتی

لەژیاندا زۆر باوەڕم بە نەزەڕیە و بیرۆکەی ئەوە هەیە(خۆت تووش کەیت)، واتا خۆت فڕێ بدەیتە مەوزوعەکە، ئیتر خۆت لە ڕێگا پێ ئەگەیت وتێ ئەگەیت و فێر ئەبیت، بەڵام تۆ تەنها خەیاڵ بکەیت و بیربکەیتەوە لەئامانج وکارێک بێ ئەوەی بەعەمەلی بیکەیت، هەرگیز بستێک بەرەو پێش ناچی، کەس بە بیرکردنەوە لە مەلە فێری مەلە نەبووە، ئەبێ خۆت تووش کەیت فێر ئەبیت، تا خۆو فڕێ نەیەیت بۆت نابێت

مەغریب لەڕێگای مزگەوت بیرم ئەکردەوە لە پڕۆژەی فەقیهی شافیعی کە دەستم پێ کردووە، لەدڵی خۆمدا ئەمووت ئەوە بەجدیتە ئەتەوێ کارێکی وا بکەیت..!!!(زۆر قورس و بەهیلاک بەرە ئەو کوالێتییە بەرزە لە عیلم)

دواتر ئەمووت قەینا خۆت تووش کە، بەوە پێ دەگەیت."
311❤‍🔥36💯24🫡20🏆14👏10🕊5🥰4🍓42🤝2
وەهمی دەست بەتاڵی لە داهاتوودا

"لە دەرگا ترسناکەکانی شەیتان کە داخڵی ئەبێت بۆ ڕێگرتن لە ئیماندار بۆ کردەوەی چاک و پڕۆژەی بەسوود ، بریتیە لەوەهمی کاتی گونجاو و دەست بەتاڵی لە داهاتوودا ، لە ڕاستیدا کاتی گونجاو هەرگیز نایەت وە هەرگیز ڕۆژێک نایەت دەست بەتاڵ بیت و ئیشت نەبێت ، هەموو زەمەنێک ئیش و قورسی خۆی تێدایە قورسترێک لەزەمەنی پێش خۆی ، چونکە مەعلومە لای عوقەلا تا تەمەن بڕوات کارەکان و ئەرکەکان زۆرتر ئەبن ، بۆیە (وەهمی دەست بەتاڵی لە داهاتوودا) زێڕینترین کاتەکانت لەناودەبات و گەنجیت دەکوژێ و هیچ کارێکی گرنگ ناکەیت بەهۆیەوە ، تاکو لەبەردەرگای پیری ڕادەوەستی و ئاوڕ دەدەیتەوە بۆ گەنجی ، ئەو کات بۆت دەردەکەوێت کاتی بەتاڵ و زێڕینت ڕابردوو بوو نەک داهاتوو ، وە ئەوەی لە ڕابردودا دەتتوانی بیکەیت زیاتر و گونجاوتر و باشتر  بوو وەک لە داهاتوو".
325💯40🔥17👏17❤‍🔥13💔9🫡532🏆2🤝1
"چارەسەر بەردەوام بریتیە لە جوڵە و ئەنجامدانی کارەکە

بەتەمای علمێکی؟ بچۆ بیخوێنە
بەتەمای ئیشێکی؟ بچۆ تەقدیمی بکە
بەتەمای......؟ بڕۆ بەباوکی بڵێ و بچۆ پێشەوە(بێگومان گەر ئامادەیت بەنزمترین حەدد)

تاکە ڕێگەی گەشتن جوڵەیە، کەس بەخەیاڵکردن نەگەشتووە بەهیچ، جوڵە وات لێ ئەکات کوالێتی بیرۆکەکانت بزانیت و لەواقیع ڕێژەی سەرکەوتنیان تاقی بکەیتەوە، ناکرێ هەتاهەتایە هەر لەدڵی خۆتا بیری لێ بکەیتەوە

ئەی ئەگەر کردم و فەشەلی هێنا؟

پیرۆزە براکەم پیرۆزە کوانێ شیرینی؟؟!
گەر ئەنجامت دا و فەشەلی هێنا واتا ئێستا تۆ ئەزانیت خاڵی لاوازی پلانەکەت چی بووە، بچۆ چاکی بکە، دووبارە تکتی یارییەکە ببڕە و ئەنجامی بدەوە تاکو سەردەگرێت، تۆسقاڵێک لە کردار باشترە لەبارێک لە پلان و قسە و خەیاڵکردن

ئازیزم یەک ئەنجام دان لە واقیعدا باشترە لە هەزار بیرۆکە لە خەیاڵتدا، ناڵێم هەڵەشە بە، بەڵام ناکرێ هەتاهەتایە هەر خەیاڵ بکەیت، ڕۆژێ هەفتەێ دەڕۆژ خەریکی پلان ببە، دواتر ڕاستەوخۆ بچۆ سەر کردار، کردار تۆ بنیاد دەنێت فتأمل"
306👏29💯21🥰18❤‍🔥14🫡9🔥6🏆32🤝2😇1
"گەر ناتوانی بەئاسانی شەرحی بکەیت، کورت و پوخت واتا خۆت هێشتا جوان تێنەگەشتوویت لێی

لە وردترین و ڕاستگۆترین پێوەرەکان بۆ ئەوەی بزانیت لە بابەتێک دەزانیت یان نا، ئەوەیە بێیت بابەتەکە شەرح بکەیت بۆ کەسێک کە مێشکی خاڵییە لەو بابەتە و بتوانی زۆر جوان بۆی شیتەڵ و ئاسان بکەیت

گەر نەنکت و مناڵەکەی دراوسێکەتان بەمێشکێکی ساف دانیشتن بۆ قسەکانت و لێت تێ نەگەشتن، واتا هێشتا ماوتە....
-بچۆ زیاتر بخوێنەوە
-لای چەندین کەس و کتێبی جیاواز هەمان زانیاری وەربگرە
-باشترینی هەمووان بێنە و لێکی بدە تاکو بتوانی جەنابی نەنکت حاڵی بکەیت لەو بابەتە

ئەزانم پێوەرێکی زۆر قورسە ئەوەی باسی ئەکەم، بەڵام بڕوام پێ بکە بە گەشتنە ئەو ئاستە لەهەر بوارێک، تۆ ئەگەیتە "TOP3"ی وڵات زۆر بەئاسانی لەو بوارە."
308❤‍🔥24👏16💯16🕊13🤝43🏆3🎉2💔2🥰1
"زەمەنی پێش جیلی تۆ، کاتی(بەرنامەی بەرنامە و مەکتەبەکەی مستەر)، تاکە ڕێگا بۆ دەرکەوتنت  ئەوەبوو کوڕە خاڵی مودیری کەناڵی خاک یان کوردستات بویتایە، یان واستەت هەبوایە لە هێزەکانی حەفتا وهەشتاوە، یان کوڕی خەتیبی مزگەوت بویتایە(کە ئەچوو بۆ سەیران ودەعوەتی تۆ وتارت ئەدا)

غەیری ئەوە، هەرچیت پێ بوایە دەرنەدەکەوت و کەس پێی نەدەگەشت

بەڵام بەهاتنی ساڵی (2025) ئینتەرنێت دواین بزماری لە تابوتی (TV)ی دا، وە دارە سحرییەکە(موبایل) وای کرد هەموو کەسێک کەناڵێکی ڕاگەیاندن لە ماڵیدا هەبێت

لەچ شتێکدا بەهرەت هەیە و خۆت درووست ئەکەیت، ئەتوانی بێ منەت لەهەموو حزب و کەناڵ و میمبەرێک بیگەیەنیت بەهەزاران

ئەمە چانسێکی مێژووییە دراوە بە ئینسانەکان، بەڵام کەم کەس درکی پێ ئەکات، وە کەمتر لەو کەمەش سوودی لێ دەبینێت."
271💯40👏23🔥13😢12❤‍🔥4🎉3🏆32🥰1🕊1
"لە ماوەی(٤-٥) ساڵی داهاتوودا:

-هەواڵەکانی ئیمڕۆ
-گۆڵەکان و یاریەکانی ئیمڕۆ
-موناقەشە و ترێندەکانی ئیمڕۆ
-هەواڵی هونەرمەندان وگۆڕانییەکان
-پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیاکان+سکرۆڵینگی بێ کۆتای انستا وسناپ و فیسبووک

هیچ نرخێکیان نەماوە و فلسێکی سوور ناکەن لە بازاری حەقیقەت، تەنها ئەوە بۆت ئەمێنێتەوە کارامەییەک و علمێکی حەقیقیە

ئازیزم ئیمڕۆ خەریکی هەر کارێک بوویت لەخۆت بپرسە کە ئەم کارە پێنج ساڵی دیکە لەسەری بەردەوام بم دەگەمە کوێ؟

-گەر هەواڵ بێت ئەگەیت بە=هیچ(هەواڵەکانی جەنگی جیهانی دووەم زۆر لەمانەی ئێستا گەرمتر بوون و ئەوانەی سەیریان کرد نەگەشتن بەهیچ)

-گەر وانەیەکت لە علمێک سەیرکردووە، بۆ پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوام بیت=هەزاران وانەت خوێندووە و پسپۆڕ و ئوستازی ئەو بوارەیت

-گەر کەسابەتێک بێت، پارەیەکت بۆ خۆت و خێزانت دابین کردووە و لەشت ساغ بێت

خۆڵاسەی قسان=تەرکیز بخە سەر ئەو کارانەی لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوو کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دین و دونیاکەت هەیە سەرفراز ئەبیت."
307💯35❤‍🔥22🤝107👏6🥰3🏆3🔥2🎉1💔1
"ئەم پرسیارە+وەرەقە و قەڵەمێک، بەسە بۆ ئەوەی لانی کەم %300 ژیانێک و ئاخیرەتێکی باشترت بۆ دابین بکات

وەرەقە و قەڵەمێک بێنە و هەر کارێکت کرد لە بەرامبەری بنووسە:

گەر ئەم کارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بم لەسەری دەگەمە کوێ؟

ورد و درشتی ڕەفتارەکانی ڕۆژەکەت بنوسە و ئەمەش لە بەرامبەری، ئیدی بۆت دەرەکەوێ زۆر کار هەن دەیانکەیت حەرام نین، بەڵام موسیبەتە گەر بیانکەیت و بەردەوام بیت لەسەریان(بۆیە شەرم دەکەیت لە خۆت کاتێک لەسەر وەرەقەکە دەیانبینیت، ئیدی دەیانسڕیتەوە لە ژیانت)

وێنا ناکەیت، وەرەقە و قەڵەمێک و ئەو پرسیارە چۆن بەرزت ئەکەنەوه."
338❤‍🔥31💯30🫡26🔥166👏5🕊3🏆3🍓3🥰2
"کێشەکەی تۆ نەبوونی موارد(سەرچاوە) نییە، هەموو شتێکت لەبەردەستە، تەنها پابەندی و تەرکیز و دەست پێکردنت کەمە

فەرقی نییە موبایلەکەت هەزار دۆلارییە یان سەدی، خانوەکەت سێ قاته یان دوو ژوور، ئەمانە هیچ کاریگەریان نییە

تۆ خەت+موبایلێکت لەبەردەستە، ماددە خاممە علمییەکان بۆت دانراون، تاکە شتێک کە نوقسانە لێت بریتیە لەوەی دەست پێ بکەیت+پابەندبیت لەسەری بۆ ماوەیەکی باش

ئیتر لەوپەڕی ڕووبارەکە دەتبینمەوە بەسەرکەوتوویی و سەرفرازی."
305💯27❤‍🔥2317😢9👏6🤗6🤝4🥰1🎉1🏆1
"هەرکەسێک ئەیەوێت خوای گەورە فەتحی بۆ بکات لە عیلم و عەمەل با زمانی بپارێزێت لە قسەکردن لە شتانێک کە پەیوەندی بەوەوە نییە با حەرامیش نەبن+قسەی حەرام(غەیبەت، درۆ، بوختان)

وە با چاوی بپارێزێت لە شتانێک کە پەیوەندی بەوەوە نییە با حەرامیش نەبن+چاویشی لە حەرام بپارێزێت(دەموچاوی ڕەگەزی بەرامبەر، گەر زۆر زەرور بوو تەنها ڕوخسار و دەست سەیر بکات)

وە گوێی بپارێزێت لە شتانێک پەیوەندی بەوەوە نییە(ماجەرەیات)+ گوێشی بپارێزێت لە حەرام(هەرچییەک حەرام بێت وتنی حەرامە گوێگرتنی وەک جنێو و غەیبەت...الخ)

وە شتێک لە عەمەلی ساڵحی شاراوەی هەبێت لەنێوان خۆی و پەروەردگاری کە جین و ئینس ئاگاداری نەبن

ئیدی ئەم عەبدە نزیکە خوای گەورە فەتحی بۆ بکات لە عیلم و عەمەل."
390❤‍🔥56😢2515👏13🤝8🔥7🫡4🕊3🏆3🥰2
"کەسانێکی بێ شومارم دیووە کە هۆکاری سەرکەوتنیان لەژیان قورسیەکان و موسیبەتەکان و ڕێگرەکانیان بوون

نەفسە بەرزەکان ڕێگری و ناڕەحەتیەکان دەکەنە پەمپێک بۆ هاندانیان کە سەرکەون

-ئەبێتە(باوک-دایکێک)ی زۆر باش چونکە خۆی هەتیو بووە و بێ نازی دایک و باوک گەورە بووە یان لا سمح الله دایک و باوکی خراپ بوون بۆی

-ئەبێتە(ژن-پیاو)ێکی زۆر باش بۆ هاوسەری چونکە ژینگەی خێزانی خۆی باش نەبووە

-ئەبێتە عالم و دانا و زانا چونکە لە عائیلەکەیدا عالمی تێدا هەڵنەکەوتووە

ڕق و توڕەیی ناڕەحەتیەکانی ژیان کەسانێکی زۆر هەن کردوویانە بە بەنزینی سەرکەوتنیان لە ژیان(من کەسێکم ئەناسی پارەی فڵان کتێبی پێ نەبوو لە ڕقا بەدەستی خۆی هەمووی نوسیەوە و لەبەری کرد..!)

تۆش ئەتوانی وابکەیت، وە ئەشتوانی دانیشی ناڕەحەتیەکان زیاتر لەخۆت قورستر بکەیت

لەکۆتایدا ئەو عەقڵیەتەی کە هەتە زۆر شت لەژیانت ئەگۆڕێت، بۆیە باشترین شتێک کاری لەسەر بکەیت قووەتی عەقڵی و دەروونیتە."
336💯43❤‍🔥31👏17🥰11🫡10🏆5🤝43🔥2🤗2