گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
360 subscribers
1.57K photos
47 videos
24 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
|خەلەف، وایەم‌ڕۊت، وادارۊ
|Periploca aphylla Decne.

چەند ڕۆژ بوو بەدوای دۆزینەوەی ناوی کوردی و زانیاری گیاناسی ئەم دەوەنەوە بووم. خەلەف لە ناوچەکانی گەرمیانی ئیلام و کرماشان و خانەقین و مەندەلی هەیە. جۆرێکە لە بنەماڵەی داری ژاڵە. شێوەی دار و لاسکی وەک چوالەی شووشین وایە، گەڵای پێوە نییە و تەرز و پۆی هەمیشە سەوزە. ئاژەڵدارانی بیاوان بۆ سووتەمەنی سوودی لێ دەبینن.
ناوێکی دیکەی وادارۊیە. واتا دەرمان و دارووی باداری ـ ژانێ لە جەستە ڕاناوەستێ ـ .
فارسی بەم دەوەنە ئێژن: گیشدر ـ کتوس.

ئیرەج مورادی
۲۱ی گوڵانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
لە خزمەت دایکە نیشتمان...

ئیرەج مورادی
۲۱ی گوڵانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
|دوویەمین فستیڤاڵی شەلوشەپک و جل‌وبەرگێن کوردی ـ زاخۆ ـ ۲۵ تا ۲٨ گوڵانی ۱٤۰۳|

بە پێشکەشکردنی وتاری: پێوەندی جل‌وبەرگی کوردی و تەندروستی مرۆڤی کورد

ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@dastnoosxane
@kelaterzankon
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
|بۆ من خەمی گەورە نیشتمانە... خەمی پاشی ئەو، پاراستنی ژینگەیە|

ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
هاوڕێیان سڵاو و ڕێز

قەدری ئەم ڕۆژانە تێیداین بزانین و هەلەکان وا ڕەخساون بە هەند وەریبگرین و کەرەستەی سەردەم وا کەوتووەتە بەردەستمان و لە چوارقوڕنەی نیشتمانەوە لەم ژووری گوڵ و گیایە لە دەوری یەک دانشتووین، ئەمانە هەمووی جێی شوکرانەبژێرییە.

سەیری ئەمە بکەین:
گیای (آوندول)
ــ ئیلام و کرماشان و خانەقین: وەنگی
ــ هەورامان و گەرمیان: نینۆڕ
ــ ناوچەی سلێمانی و سنە: گنۆڕ
ــ موکریان و پژدەر: دۆرێ و قەلەندۆر
ــ بادینان: خەلەندۆر

لە هەموو دیرۆکی کوردەواریدا چاخێ وا نەڕەخساوە، ئێمە بە هەموو شێوەزارە جیاوازەکان بەو شێوە لە یەک تێ بگەین.

تەنانەت وشەی (آوندول) هەم فارسی نییە و بەختیارییە. ئەویش هەر وشەیەکی خۆماکی زاگرۆسە.
دارستان نە؛ شەرابستان و ترشستان

کێ هەیە نەیبینێ ئەو کاولکارییەی مرۆڤی کورد بە سەر ماڵ و حاڵی خۆیدا دێنێت? بۆخۆم خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنەم و ئیستە دانیشتووی شاری ڕەبەت ـ سەردەشت‌ـم. لە یەکەم دەسپێکی دارستانی زاگرۆس لە گوندی پردانان و گەزگەسک ـ نێوان خانێ و سەردەشت‌ـ ڕۆژانە دەبینم هەتا هەورامان و مەریوان.
هەر جارێ بەرەو ماڵی باوکم دەگەڕێمەوە ـ چوار وەرزە ـ ڕووتاندنەوە و بڕینەوە و سووتانی ناو دارستانەکان دەبینم. ئەمە تەنیا تایبەتی یەک شوێن و شار نییە: بە چاوی خۆم لە پیرانشار و سەردەشت و بانە و مەریوان و هەورامان ئەو حاڵە دەیبنم.

ڕۆژانی ۲۵ تا ۲٨ی گوڵانی ئەوساڵ بۆ بەشداری (فستیڤاڵی جل‌وبەرگێن کوردی) بانگێشتی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ بووم. کاتێ بۆ دیوی باشوور دەچی، کاولکارییەکە جۆرێکی دیکەیە. لە حاجی‌عومەران و چۆمان و سۆران و شەقڵاوە و پیرمام دارستان دەبینی و پاش هەولێر دیسان لە چەمەک دەست پێ دەکا و لە باعەردێ و شێخان و دهۆک دارستان هەیە تا دەگاتە زاخۆ و خانکێ و سمێلکا و پیشخاپوور و شنگال. گەشتی من تا ناو زاخۆ بوو. بەداخەوە لە باشوور کاولکارییەکە زیاتر بەهۆی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، کارگە و ڤێلاسازی و خانووبەرەیە. دارا و دەوڵەمەندانی دەسەڵاتدار باکییان نییە ڕوخساری هەڵگورد و سەکران و کۆڕەک و هەندرێن و شنگل‌بانە و شێخەدارە و مەقبووڵ و بێخێریان بە بۆڵدێزر بریندار کردووە تاکوو لە لووتکە ویلایەک دروست بکەن و خۆ گیڤ بکەن کە پێش کەوتوون و سەر کەوتوون.

لە دیوی ڕۆژهەڵات بەداخەوە خەڵک لەبەر تەماح و زیادەڕەوی و چاوچنۆکی بۆ زیادکردنی مڵک و زەویەکەی بەری گرتووە لە جەستەی دارستان و دەبڕێت و دەسووتێنێ و دەڕووتێنێتەوە. ئینجا دەیکاتە باخی ترێ‌ڕەشە و ترشی سماق. ئای لەو کاڵفامی و ناتێگەیشتنە.
زۆربەی ئەم وێرانکەرانە دەیشزانن بەرهەمی ترێیەکەیان بۆچی دەبێ. دەزانن ئاوە سوور و جوانەکەی دەگرن بۆ ئەوانەی مەستی مەی و بادە دەبن...

باشە پرسیارێک: ئێمە بەردەوام داوای مافی سامانی گشتی و بیت‌المال دەکەین. باشە گاز و نەوتێ لە بەندەرعەباس و گەچساران و نەفتشار و ئەهوازەوە دێت، مڵکی ئێمەیە؟ مافی ئێمەی پێوەیە؟
دەی باشە ئەگەر ئەوە حەڵاڵی ئێمەیە و بە هەرزانترین نرخ دەگاتە ناوماڵی ئێمە و ئاسوودە لەبەری دادەنیشین، ئایا ئەو دارستان و گەڵاجاڕ و گیاجاڕەی کە لە تاپۆ و بەڵگە و گرێبەست و سەنەدی مڵکی ئێمەدا نییە، چۆن بە حەڵاڵی خۆمانی دەزانین؟
ئایا دەرهێنانی بوورە و دارستان و گەڵاجاڕ و گیاجاڕەکانی دەوروبەری کانی و باخ و زەویەکانی ئێمە داگیرکردن و غەسبی ماڵی گشتی وڵات و بیت‌المال نییە؟
دەی با ئیتر بەسی بکەین و دەست هەڵگرین. با نەکەوینە بەر تف و لەعنەتی نەوەکانی داهاتوو. بەدڵنیاییەوە ئەوەی دەریدێنین، داگیرکاری و غەسبە. ماڵی داگیرکراویش نوێژکردن لەسەری حەرامە تا بگات بە دەرامەت و داهات و ڕزق.

زۆر جاران بەو ڕێگایەدا لە ڕەبەت تا مەریوان دەڕۆم، تەنیا لە دەوروبەری ڕێگاکە دەیان کەس دەبینم خەریکی کاول کردن و ڕووشاندنی ڕوخساری دارستانن. جارجارە دابەزیوم و بانگی کابرام کردووە و پێم وتووە ئەو کارە دزێو و ناشیرینە. داگیرکاری و حەرامە. کابرا بەتیتاڵییەوە سەیرێکی کردووم و گوێی نەداوە و کاری خۆی کردووە...

ڕۆژی ۳۰ی گوڵانی ئەوساڵ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خەمخۆری ژینگە لە باخی هاوڕێیەکمان لە مەحمووسەرواڵەی ئاوایی دەرەتفێ لای زرێبار کۆ بووینەوە. هەموومان لەسەر ئەو ڕووتانەوە و توانەوەی دارستانی نیشتمان، تەزین و مووچڕک بە گیانماندا هات. کەوتینە قسە و وتووێژ و مشوور خواردنێک. پاش چەند کاتژمێر گەیشتین بە دوو ئەنجام:

ــ داواکردن و ڕوونیان لە کەسانی پێگەبەرز کە ڕۆڵەی ئەو نیشتمانەن، وەکوو بیرمەندی گەورەی جیهانی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار. تاکوو بە دڵ و دیدە و دەمێکی کوردانە خەمی ئەم دەردە گەورەیە بانگەواز بکات و بیکەین بە هەرایەکی بەرز.

ــ دەستەوداوێنی لایەن و ڕێباز و دەستە جۆراوجۆرەکانی دینی ناو کوردەواری بین. واتا ڕوو بخەین لە (هیئت افتاء و قضا) هەمووان کە بێنە پیری هاواری دارستان و فتوایەک وەربگرین کە دەرهێنانی بوورە و دارستان حەڵاڵ نییە و داگیرکاری و غەسبی زەوی بیت‌المال و سامانی گشتی وڵاتە و حوکمی حەرام هەڵدەگرێ.

ئێمە دەزانین لایەن و ڕێکخراو و خەمخۆرانی زۆر هەن بۆ پارێزگاری ژینگەی نیشتمان، بەڵام دیارە وە بەرچاوی هەمووانەوە و بە ڕۆژی ڕووناک کاولکاران کۆ ناکەن و ناترسن و باکیان نییە و ماڵی گشتی نیشتمان دادەبڕن و دادەڕن و دەریدەهێنن و دەیخەنە سەر قەباڵە و تاپۆی خۆیان.
هیوادارم ئەوەی خەریکین دەیکەین، زوو بێتە دەستمانەوە و کاردانەوەیەکی باشی هەبێت بۆ بەرگری و پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس.

نیشتمان هەر ئاوەدان بێ


ئیرەج مورادی
٦ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
باخی مەحمووسەرواڵە ـ کانی‌سانان

٦ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
چەند ساڵە خەمی ژینگە و بانکی ژێنیتیکی سروشتی کوردستان بووەتە کەڵکەڵەم، تا بۆم کراوە کەمترین گیای بەهاریم لە بازاڕ کڕیوە. تەنانەت خۆم دزیوەتەوە بۆ ماڵیش بیکڕم. وردەوردە خاوخێز تێ گەیشتوون بۆچی دەسقوجیاوم لەوا.

باشە ئەوانەی خەمی ڕوخساری گۆیژە دەخۆن، دوایی کرایە خانووی بەرز، دەتوانن خۆیان بگرن دڵیان کەڵکەڵەی نیشتەجێبوونی ئەوێ نەکا؟

باشە بۆ ژینگەی کوردستان تەنیا گۆیژەیە؟ باشە ئەی بوورە و دارستانی هەرمێ‌کۆڵ و سێوەتاڵ و سیکەرۆ و گوێزەکوێر و لاسەخوار و بووزان و تاقەداری پشتی مووچە و باخ و مەزرا و ماڵەکەت ژینگە نییە کە بێ‌خەم دایدەتاشی و دەیسووتێنی و دەیکێڵی و مڵکی سامانی گشتی وڵات دەخەیتە سەر تاپۆی خۆت...

نوختە لەسەر خەت دابننن...

ئیرەج مورادی
٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
دەرمانی کەتیر
گوێنی تۆقتۆقیڵە

لە سەفەری زاخۆ لەگەڵ پیاوێکی تەژی لە جموجووڵ خەڵکی شارۆچکەی قلابان گرێدراوی شاری شڕنەخ ـــ خاوەنی مووزەخانەی فولکلۆری کوردی‌ـ ئاشنا بووم. خولیای فێربوونی سۆرانی و ئاشنابوون بە فۆلکلۆری ئێمە بوو. ئەوە بۆ من دەرکەیەکی ئاوەڵا بوو بۆ کۆکردنەوەی زانیاری مەیدانی ئیتنۆبۆتانیکی ئەو دەڤەرەی کوردەواری.

هەتا نووکە چەند بابەتی بۆ ناردووم: دەرمانێ کورمانجی، بەنێشتی نێرەبەند و هەنگوان و سیابۆ و کەتیر بۆ حشکبوونی هێستک.

سەرەتا چەند وێنەی لە جەوی قەد و قاسکی گوێنی تۆقتۆقیلە (Astragalus fasciculifolius) بۆم نارد. وەک کەتیرەی ئاسایی نەدەچوو. شێوەی لە جەوی کۆخ و قەیسی دەچوو. ئەوان بە کەتر (Ketr، Ketir) و کەتیر دەیناسن. دیارە هەمان کەتیرەیە.
بەتەنیا یا لەگەڵ نێرەبەند و هەنگوان و ئیسووت (بیبەر) و نڤیشک (ڕۆنەکەرە) و زەنجەفیلی لەسەر پەڕۆیەک پانی دەکەنەوە و لە جومگە و ئێسکی دەگرن، ڕەوان بێ و ژانی بشکێ. یان ژنان لەگەڵ کەڤری کلە وێکڕا دەیهاڕنەوە بۆ چاوڕشتن.

ئەمە هەمان جۆری کەتیرەی ناسراو بە (انزروت)ـە لە فارسی و عەرەبی.

ئیرەج مورادی
٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
Audio
سەربازێکی ونی نیشتمان

ئەسپی زمان و فەرهەنگی کوردی ئەوە نییە تەنێ لە گۆڕەپانی شێعر و پەخشان و مێژوو و سیاسەتدا بیغارێنی. دەبێ لە بوارەکانی زانستی کشتوکاڵ، پزیشکی، کۆمەڵناسی، کەشناسی، ئەستێرەناسی، کیمیازانی و ... دەق و دەنگ و وێنە و ڤیدیۆ چێ بکرێت و بچێتە توێی کتێب و بەستێنی دیجیتاڵی.

پسپۆڕی گەورەی سروشتی نیشتمان پڕۆفیسۆر مەهمەت فیرات ـ مامۆستای وانەی ڕوەکناسی لە زانکۆی وان و خاوەنی پووشگە (هێرباریۆم)ی ژینگەی باکووری کوردستان‌ـ لە ساڵی ۲۰۱٦ پێوەندیمان لە ڕێی واتساپ و فەیسبووک و ئیمەیڵەوە هەیە. لەبەر دوو شت تا ئیستە پێوەندیمان پتەو ماوە:
ــ ڕاهێنانی زمانیی من بۆ ئاخاوتنی کرمانجی و ئەو بۆ سۆرانی
ــ من بۆ زانینی هەمبەری کرمانجی و ڕاستاندنی ناوی زانستی گیاکان و ئەویش...

دکتۆر مەهمەت فیرات (فەرهەنگا ناڤێن ڕوەکێن ب کوردی) بە کوردی و تورکی و زانستی چاپ کردووە. نووکە خەریکی پڕۆژەی بەربڵاوترە فەرهەنگەکەی وردتر بکات و وشەنامەی گشت ناوچەکانی کوردەواری بخاتە سەری.
ئەو پسپۆڕە تا نها ۵٦ ڕوەکی تۆماری جیهانی کردووە و ۱۴٦ وتاری زانستی ڕوەکناسی لە گۆڤارە جیهانیەکاندا هەیە.

ئیرەج مورادی
۱۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
پڕۆفیسۆر مەهمەت فیرات

فەرهەنگا ناڤێن ڕوەکێن ب کوردی


ئیرەج مورادی
۱۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
ببوورە گەورەبیرمەند و بیرکاری جیهان کاکە کۆچەر بیرکار

۲ کۆی ۲ ناکاتە ۴، دەبێتە ۱.


ئیرەج مورادی
۱٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon