گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
373 subscribers
1.63K photos
50 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
ئەی خەجاڵەت و شەرمەزار و ڕووزەردی بەرامبەر دەروون و بیروونی خۆتان بن.

شەرمەزاری هەرچی گەورە و بووچکی دنیا و دیوانی هەرچی گڵ و گیا و گیاندارە بن، وا ئەو خەڵکەتان بەو ڕۆژە گەیاندووە هیچ نرخێک بۆ کات و ڕۆژ و تەمەنیان نەماوە.

نرخێک کە هەر کەس دەبینی لە جوان و پیر و ژن و پیاو لە هەر تەمەنێ دانیشتوون، سەرەقامک ئەکوتن و پارەی خەیاڵی کۆ ئەکەنەوە.

ئەشێ ئەو سەرزل و سەرکەرانە چۆن حەساو بکەن بۆ ئاستی دەسەڵات و هێزیان وا ئەو خەڵکە هەژار و کوێرەوەر و ماڵ‌وێرانەیان بەو ڕۆژە گەیاندووە.
ئەی قەڵای پووشینە و مێشکی بۆگەنی ئێوەی تەقلەوەسەر و ناوچاوان ڕەشی دەسەڵاتتان بڕووخێ و نۆغرۆ بێ.

بەخوا گریانم دێ، یەکەم بەدەس خۆمەوە و دوایی حاڵی ئەو ڕۆژانەی خەڵکەوە.

برای هیچ‌...‌تان
ئیرەج

۱٦ی جۆزەردانی ۱٤۰۳


@kelaterzankon
@dastnoosxane
Forwarded from کوردستان / Kurdistan (کوردەوان kurdevan)
"هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین"

هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو.
ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی و ماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو.

پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەودەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلە و خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن.
هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟  ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە!
بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە.
بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد.
شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی)

خوێنەری هێژا ؛
مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە، کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت.
چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە.
ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو  بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و .....

عیسا ئەحمەدی

@Rojhalati_kurdistan1324
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خەمێک گەورەتر لە خەمەکان بۆ ڕێبازی زانستیی زمانی کوردی

وتەکانی دکتۆر بەختیار سەجادی لەسەر نوانەسازی و زانست‌پێوی زانست لە توێژینەوەی کوردیی


ئیرەج مورادی
۱۷ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
|کاتێک هەموو خەریکی بەشەپارەی پووش و پوارن، پیاوە مەزنەکان خەرمان جەز و سوور دەکەن...|

کاکە همایۆن نیک‌ڕەفتار شانی داوەتە بن باری نووسینەوەی مێژووی پزیشکی و کۆمەڵایەتی زێدەکەی ـ زاوەر لە هەورامان ـ، هەتاکوو ئیستە من بزانم دوو کتێوی چاپ کردووە و بەشی کتێبی سێهەمیش بۆ بەشی پزیشکی کۆنی کوردەواری لەو گوندە ماوە، چاپی بکات.

ــ حەکیمێ هەورامانێ
ــ ژیوانامە و بەسەرئاماکاو حاجی زاهێر

فەرموودەی کاکە همایۆن: ئەوەی هەتا ئیستە زۆرینەمان بە ناوی نووسینی مێژوو دەیناسین، مێژووی میران و دەسەڵات و زاڵمان بووە. ئەوەی ئێمە قەڵەممان بۆی هەڵگرتووە، جیایە لەو مێژووە سیاسیە. بەڵکوو مێژووی کۆمەڵایەتی کوردەوارییە.

ئیرەج مورادی
۱۷ۍ جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
|دارکەلوو، دڕکەکەلوو، گانیسکە ـ
ناوی فارسی: اشک، شوردرخت ـ
ناوی زانستی:Halimodendron halodendron |

پەوکێ ئێژم هێشتا فرەی ماگە گەورەفەرهەنگی کوردی بنووسرێت. ئەو دارە لە بەشێکی نیشتمانی کوردەواریدا هەیە. سەیری هەموو سەرچاوە وشەدانەکانی کوردیم کرد، هیچ ئاماژەی پێ نەدراوە.

کاتێ چەند ڕۆژ پێش سەرێک تا لای تیکاب و سایەن‌قەڵا چووین، لە کەناری باخێک وەک پەرژین ئەو دەوەنە دڕکاویەم بینی لە ڕێی گوندی سانجوود بەرەو چەمی قەور و قۆزلوو. بە یارمەتی هاوڕێیانم لەوێ و دواتر لای سنە ناوە کوردییەکەم دۆزییەوە.

لە کوردەواری لە سێ شوێنی دیکە تۆمار کراوە:
ــ بناری چیای ئاگری بەرەو شاری قەرس
ــ سنە، بەرامبەر فڕۆکەخانە سەر ڕێگەی کامیەران
ــ ڕێگەی سونقور بۆ کرماشان و دەرەتەنگی دینەوەر

نیشتمان هەر ئاوەدان بێ.

ئیرەج مورادی
۱٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@kelaterzankon
@dastnoosxane
گونەبەرانە، گونگونە بەرخە، گونەسە
Astragalus piranshahricus

لەو ڕۆژانە هاوڕێی خۆشەویستم کاک موحەمەدی بەزمارا لە میراوێ ـ سەردەشت چەند وێنەیەکی لەسەر گرووپی (گوڵ و گیای کوردستان) لە تلێگرام دانا. گیایەکی ناوازە کە گەڵا و میوەیەکی جوانی هەیە. وێنەکانی لە گەڵی شیوەمێر و خدراوێ و چەکۆ لای میراوێ گرتبوو. پێشتر لە وتاری (بررسی فلور منطقە زریبار ـ مریوان ـ گۆڤاری تاکسونومی و بیوسیستماتیک، ژمارە ۲۹، ساڵی ۱۳۹۵) ئاماژە کراوە ئەو گیایە لە بەری زرێبار تۆمار کراوە، بەڵام لەوێ لە ڕیزی ئەو ڕوەکانەیە کە خەریکە بنەبڕ دەبێ.
سپاس بۆ هاوڕێی هێژام کاک کەماڵ ڕەحمانی کە لە پێوەندیدا لەگەڵ دکتۆر موزەفەریان ـ مامۆستای بەشی ڕوەکناسی زانکۆی تاران ـ ئەو ناوە زانستییە دۆزییەوە. دیارە گیاکە یەکەم جار لە ناوچەی پیرانشار تۆمار کراوە، بۆیە ئەو جۆرە گوێنیە بە ناوی ئەو شارەوە کراوە.

ئیرەج مورادی
۲۲ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@dastnoosxane
@kelaterzankon
|چەند دەستنووسی کوردیی گۆرانی بە ڕێنووسی عێبری|

📩 میواندارییەکی زانستیانە لە ڕێگەی ژووری zoom لە نێوان دوو مامۆستای وێژەی و مێژووی کوردی (دکتۆر چەمەن‌ئارا و دکتۆر نیک‌ڕەوش)
📩 ناساندنی ناوەرۆکی ۵ دەستنووسی وێژە و مێژووی کوردی
📩 سەرچاوەی دەستنووسیی بۆ شاعیران: ئەڵماس خان کەنوولەیی، میرزا شەفیعی کولیایی، مەڵا وەڵەد خان گۆرانی، میرزا یاقووب مایەشتی، کەوکەب و ...
📩 سەرچاوەیەکی ناوازە و دەگمەن بۆ مێژووی سمایل ئاغای سمکۆ
📩 سەرچاوەیەک بۆ باسی گیادەرمانی و چارەسەریی پزیشکی لە کوردستان (بۆ نموونە شاری داڵاهۆ و کرماشان)
📩 پێوەندییەک لە نێوان کۆمەڵگەی یارسان و جوولەکەی ئەوسای ناوچەی کرماشان

لە ڕێی ئەم بەستەرەوە دیمانەکە ببینن: (
https://www.facebook.com/behrooz.chamanara/videos/1640485923367968/?app=fbl)


ئیرەج مورادی
۲۳ی جۆزەردانی ۱٤۰۳

@dastnoosxane
@kelaterzankon