دەگاو جۆڵانـــــدێ
400 subscribers
3.76K photos
1.96K videos
72 files
268 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ‌نشین، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
🌺بەناوی خودا🌺


#شەڕڤان

دیسان بۆنی باڕووت و خوێن
دیسان کوشتن ، ڕفێن ڕفێن

دیسان هاوار و بۆردمان
دیسان ڕۆڵەی بێ سەر و شوێن

دیسان ڕمانی ماڵی کورد
دیسان فڕۆکەی خەو پەڕێن

دیسان دەنگی بێدادیە و
سەد پیلانی گەند و نهێن

دیسان دیسان مناڵی کورد
بە چەشنی گوڵ هەڵدەوەرێن

دیسان ئایەی مەرگ و نەمان
نەیارەکان بۆ کورد دەڵێن

دیسان کورد و ئاوارەیی و
سەدان ڕووداوی دڵتەزێن

دیسان هێزی عوسمانییە و
ئەردوغانی تینوو بە خوێن

دیسان کورد و تەنیاییە و
سەدان دۆستی پەیمان شکێن

دیسان هۆڵی مافی بەشەر
بۆنەتە مەڕ ئەوەی لەوێن

سەریان شۆڕ بێت هەر هەموویان
ئەوان دژی بەشەر دەدوێن

ئەی ئەوانەی دژی داعیش
کوردیان دەویست ئێستا لە کوێن

بڕۆن بڕۆن ئێوە خێڕین
بڕۆن بڕۆن هەموو هەڵێن

تاکوو شەڕڤان کچە کورد بێت
بە ئەردوغان قەت نابەزێن


#کاوە_داشبەندی
@joolandeh