کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللەالرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبرکاتە

لەبەرزۆری پرسیارکردن پێمان خۆش بو ڕونکردنەوەیەک بدەین لەسەرئاهەنگ گێڕاونو پیرۆزبایکردن لەبۆنەی سەری ساڵدا👇

سەرتادەبێت ئەوەبزانین هیچ کەسێک ناتوانێت حوکمی شەرعی لەسەرهیچ شتێک بدات هەتانەزانێت ئەوشتەوچۆنوە لەکوێوەسەری هەڵداوە👇

بۆیەئێمەیش پێمان خۆشبو ڕونکردەوەیەک بخەینەبەردەست موسوڵمان ومەسیحیەکانیش وەبیشی سەلێمێنین ئاهانگی سەری ساڵ نەک هیچ پەیوەندی بەدینی موسوڵمانانەوەنیەبەڵکوهیچ پەیوەندیەکیشی بەدینی  مەسیحیشەوە نیەو نەبوەدواتر هێناویانە ناویان لێ ناوەجەژنی کریس مس یاسەری ساڵی تازەویادی لەدایک بونی(عیسی علیه السلام)...👇

بۆیەبەباشمان زانی سەرتای مێژووی  سەرهەڵدانی ئەم بۆنەیەتان بۆباس بکەین ئیجا باسی حوکمە شەرعیەکەی بکەین👇

بەڕێزان مێژووی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوەبۆ(٧٥٣)ساڵ پێش لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)👇

لەوسەردەمەداڕۆمەکان دەمانگ جارێک ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕابەمانگی (الشمس)ـي ساڵەکانیان حساب دەکرد دەیانگوت ئەمە ئاهەنگی دروست بونی شاری ڕۆمایە وەک جەژنی سەری ساڵی هەموساڵێک ئەم ئاهەنگەیان دەگێڕا👇

بەوجۆرە بەردەوام بو تاسەردەمی یەکێک لەمەلیکەکانییان بەناوی(توماالثاني)کەهات حسابی مانگی(الشمس)ـی گۆڕی بۆمانگی (القمر)ـی دومانگی(ینایر،فبرایر)ی بۆزیادکرد ئەم دومانگەش بەناوی خواکانیانەوە بو بەوجۆرە ساڵێک بوبە(٣٥٥) ڕۆژ👇

ئیترئاوا بەردەوام بو تا سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ملیک(یولیوس القصريالفلكي)ئەمیش هات کەبەحساب شارەزایەکی باشی هەیە لەئەستێرەناسین و فەلەک ناسین دوبارەمانگی(القمر)ی گۆڕیەوە بۆ(الشمس)ناوی هەندێک لەمانگەکانی گۆڕی مانگی یۆلیۆیش هەربەناوی خۆیەوەیەتی وەهەندێکیشی ناونابەناوی سەرکردەکانیاو هەندێک لەخوای(یۆنیانیەکان)بۆنمونە(ئۆغۆستین) کەناوی یەکێک لەپاشاکانی(ڕۆم)بوە(مارس)و (ئەیپرەڵ)و(جولای)ئەمانەهەریەکەیان ناوی جۆرەخوایەکن لەخوای یۆنانیەکان کەمانگەکانیان بەناوی ئەوانەوە ناوناوەلەدوای ئەوەوەبەساڵی(الشمس)ـی کاریان دەکرد👇

ئەم مێژوەیان ناونا(الیولیانی)وەک نسبەتێک بۆلای ئیمپراتۆر(یولیوس القيصر)ئیتر ئەمەلەڕۆماولەزۆربەی وڵاتە ئەوروپیاکاندا هەروامایەوە 👇

هەتا دوای هاتنی(عیسی علیه السلام)نصراکانیش هەر بەم تەقویمە (الشمس)ـیەکاریان دەکردهەتا قەڕنی حەوت یان هەشت میلادی 👇

لەبەینی قەڕنی حەوتوهەشتی پاپای نصرانیاکان(القری قوری الثالث عشر)یان گری گۆری)هاتو گوتی(1/یانایەر)تاریخی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)نیە بەڵکو ڕۆژی خەتەنەکردنیەتی ڕۆژی لەدایک بونی(٢٥/دیسمنبر)ـەئیتربەبیانوی ئەوەی کە حسابی مانگی(الیولیانی)غەڵەتی تیادایەفەرقێکی زۆری هەیەبۆیەهاتن بەم جۆرایان لێکردو گۆڕیان و ناویان لێنا تاریخی(قریقوری)بەناوی ساڵی لەدایک بونی(عیسی علیه السلام)👇

لەوکاتەتداخیلاف تیادا دروست بوو زۆر بەی قەشەکان ئەمەیان کرد بەبیدعەو وتیان پەیوەندی بە(عیسی علیەالسلام)وەنیەو هەتاهەندێک لەقەشەکان کەوتنە تکفیر کردنی خەڵکی هەندێک گوتیان ئەوتاریخەش هەڵەیە کەبۆلەدایک بونی(عیسی)داتان ناوەو کێشە زۆر دروست بو بەڵام هیچ سودی نەبو👇

زۆربەی وڵاتەکانیش بەم جۆرە دوای ماوەیەک ئیعتیمادیان کردەسەریو تائریخی خۆیان گۆڕیوکردیان بە (قریقۆری)لەوانە(فەرنساواسپانیاو ئیطاليالەساڵی(١٥٨٢)وئیلگنترالە(١٧٥٢)ویابان لە(١٨٧٢)وصين لە(١٩١٢)روسیالە(١٩١٧)ویونان وڕۆمانیالە(١٩٢٣)ومصر لەزەمانی(الخدیوی اسماعیل)لەساڵی(١٨٧٥)وترکیا لەساڵی ١٩٢٦)ئیترلەوکاتەوەتائێستاهەموئەم وڵاتانەبەوتاریخەکاردەکەن هەموساڵێک ئەم بۆنەیە وەکوجەژن دەگێڕن ناویان ناوەجەژنی سەری ساڵی زاینی وبەحسابی ئەوان ڕۆژی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)بەحسابی قەشەکانیش پەیوەندی بەوەوەنیە بەڵکو بیدەعەیەکەسیش گوێ بۆ قشەکانیان ناگرێت کاری خۆیان دەکەن📝

ئەمەئەوانەدایانهێناوەکەدەڵێن(عیسا)کوڕی خوایەوئاهەنگی بۆدەگێڕن کردویانەبەسەری ساڵی زاینی لەپاشا کافرەکانی پێشتر وەریان گرتوە کردویانەبەناوی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)ـەوەهەموعیدی میلادەکانیش کەئێستادەکرێت هەر ئەمەسەرچاوەکەیەتی لێرەوە وەرگیراوەو وە تەشەنەی کردوەبۆناو خەڵکی بەموسوڵمان ومەسیحیشەوە🤯

لەم بۆنەیەداکەسێک دێنن جلێکی سوری لەبەردەکەن ڕیشێکی سپی درێژی پێوەدەکەن شتی پێدەبەخشنەوە بەناوخەڵکیداتاوابیناسێنن لای منداڵان کەئەمەکەسێکی بەخشندەبوە بەناوی بابانوئێل(إللەالأب)واتە باوکمان خواپەناه بە(اللە)☝️

جاسەیرەکەلەوەدایەموسوڵمانیش دەڕوات بەشداری دەکات لەوبۆنەیەداکە هیچ پەیوەندی بەوەوە نیەخۆی لەوان زیاتر بۆ ئامادەدەکات بێجگەلەوە لەناوزۆربەی موسوڵماناندائێستابوەبەباو یادی لەدایک بون بۆ منداڵەکانیان وخۆیانوهەتابۆ(رسول ﷺ)یش دەگێڕن کەئەمەش دەوڵەتی(فاطمیە)کان لەوێوە وەریان گرتوەو تائێستایش بوەبە بۆنەیەک کەزۆربەی موسوڵمانانی ساڵانەڕۆژانە لەم بۆنانەدەگێڕن بەداخەوە👇

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_جماد_الاول_١٤٤٣


https://t.me/iyimami