کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
495 photos
860 videos
95 files
246 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة اللەوبركاته

بەڕێزان  ڕۆژی عرفە زۆر داوای لێ خۆش بون بکەن لە(#اللە) چونکەئەوڕۆژە  ڕۆژی لێ خۆش بونی (#اللەتعالی) لەبەندەکانی هەربۆیە پشینانی ئێمە زۆر ئەمڕۆژەیان بەگرنگ زانیوە لەم ڕۆژەدا زۆر داوای لێخۆشبونیان کردوە☝️🤲🌴

(#عبداللەبن_مبارك_رحمه_الله) ئەفەرموێت ڕۆژی عرفە لەکاتی عصر دا ڕۆیشتم بۆخزمەتی (#سفيان_الثوري_رحمه_الله)بینیم لەسەر ئەژنۆ دانیشتوەو ئەگەری و دوعادەکات لێم پرسی(من اسوأ الجمع حالا..!!؟؟ قال الذي يظن أن لا يغفر الله له)📚

واتەخراپترین کەس کێیە..!!؟؟فەرمو خراپ ترین کەس ئەو کەسەیە کە گومان دەکات اللەتعالی لێی خۆش نابێت📚

داواکارم (#اللەمتعال) لێخۆشبونی خۆ دابارێنێت بەسەر من ئێوەیشدا لە هەموتاوانەکانی منیش وئێوەیش خۆش بێت☝️🤲 😭

#م_نامق_إمامي 📝

#٩_ذي_الحجة_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami

🤲🌨☝️🤲🌧☝️🌦🤲💦☝️💧
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

   (#رسولﷺ)دەفەرموئت(الحج عرفة)
واتە(#حج)یەكێک لەڕوکنەگرنگەکانی وەستانە لە(#عرفە)👇

بەڕێزان(#أبو الوليد سليمان بن خلف بن سعد بن أيوب التجيبي) یەکێکەلە (#محدث) و(#فقیه)ـەکاني(#مذهب مالكي)وەقاضي و شاعيری سەردەمی خۆی بوەلە(٤٠٣هــ) بۆ(٤٧٤هـ)لە(#اندلوس)ژیاوە لە(#المنتقى شرح الموطأ)دا(١ /٣٥٨)ـدائەفەوموێت👇

أفضل الدعاء يوم عرفة يعني أكثرالذكر بركة وأعظمه ثواباوأقربه إجابةويحتمل أن يريد به الحاج خاصة لأن معنى دعاء يوم عرفة في حقه يصح وبەيختص وإن وصف اليوم في الجملةبيوم عرفةفإنه يوصف بفعل الحاج فيه..واللەأعلم📚

واتە باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفەبەمانای چاکرتن(ذكر)وگەورەتیرن پاداشت و نزیکترین لەوەڵامداناوە واتە قبوڵ بون لای (اللەمتعال)وەئەگەری ئەوە هەیە ئەوەی حاجی مەبەستی بووبێت کە داوای بکات قبوڵ بێت لەبەر ئەوەی  خۆی عەرفە تایبەتە بەو وەئەگەر ڕۆژی عەرەفەوەصف بکرێ یا ناوێکی واتابکرێتەوە پێ دەگوترێت ڕۆژی حاجی...واللەاعلم 📚


داواکارم(#اللەتعالی)لەئێمەو ئەوانیش قبوڵبکات.مەحرومان نەکات لەبەرکەتی ڕۆژی عرفە. اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٩/#ذي الججة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

سەرەتا نابێت کەسێک نوێژی بەیانی نەڕوات بۆ نوێژ یاخود نوێژی بەیانی دوابخات و بی فەوتێنێت بەبیانوی ئەوەی فریای نوێژی جەژن بکەوێت 👇

پاشان دوای گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی سونە تە لای هەندێک زانا دەفەرمون لەفیعلی(#اصحاب رضي اللەعنهم)جمهوری زانایان دەفەرمون مستحب غوسڵی نوێژی جەژن دەر بکەیت جوانترین پۆشاکی خۆت لەبەر بکەیت بۆن لەخۆت بدەیت ئەمانە لەمسوتەحەباتن 👇

وەهەروەها سونەتە لە جەژنی قوربان هیچ شتێک نەخورێت بەڵکو لەوقوربانیە بخوات کە خۆی سەریدەبڕێت👇

دواتر بەڕێ دەکەویت بە(#تکبر)کردن واتە(#اللە اکبر)بەڕێگادا دەڕوایت تادەگاتە مزگەوت یا موصلى 👇

کەگەیشتە ناو مزگەوت دوڕکاعات نوێژی  (#تحية المسجد)دەخوێنیت پاشان لەشوێنی خۆیەوە تکبیرو ذكر  دەکات تا کاتی نوێژجەژن 👇

نوێژی جەژنی قوربان باشترە کەمێک زوتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەوکەسانە قوربانی دەکەن بەئاسانی قوربانیەکەیان سەرببڕنو لە قوربانیەکە بخۆن....؟👇

چۆنیەتی نوێژی جەژن ...👇


نوێژی جەژن دوو ڕکعاتەوەک نوێژی بەیانیه  بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی (#اللەاکبر) لەنوێژەکەدا !👇

سەرەتا نیەت بە دڵ دەهێنیت و دڵ ئامادە دەکەیت کەنیەتت وایە نوێژی جەژن دەکەیت☝️

دواى ئەوەی دەستت کرد بە نوێژەکەت واتە دوای تکبری ئیحرام ..حەوت جار دەڵێی(#الله اکبر) ولە نێوان تکبرە کاندا هیچ  ذكري کرێک وارید نیە🌴

پاشان سورەتی(#الفاتحە) دەخوێنیت 🌴

پاشان سونەتە سورە()یا خود(#الأعلی) بخوێندرێت..🌴

پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..🌴

پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم ..
ڕکعاتی دووەمیش وەک ڕکعاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی (#الله اکبر)ەکاندایە
لەڕکعاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (#الله اکبر) و ئەمیش لەنێوان(#الله اکبر)ەکان هیچ  ذكرێک واريد نیە کە صحيح بێت  لەدوای فاتحە سورة (#القمر)يا خود (#الغاشية)  دەخوێندرێت  ..🌴

دەستت بەرزبکردنەوە یا بەرز نەکرد بەوە هەردوکی دروستە🌴

زانایان فەرمویانە کە(#رسولﷺ)لەنێوان تەکبیرەکان ذیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە🌴

هەر کەسێک فریای نوێژی جەژن نەکەوێت بە جەماعەت ئەوا بەتەنیادەتوانێت بیکات🌴

کاتەکەیشی نزیکەی دە پازدە خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەکرێت ،تا کاتی زەوال واتە نزیکی بانگی نیوەڕۆ🌴

ئەم نوێژەلای هەندێک لەزانایان واجبە لاهەندێکیشیان دەفەرمون فرض كيفايه یە هەندێکتش دەفەرمون  فرض عينه هەندێک دەفەرمون سونەتی موئەکەدەیە🌴

زانایان دەفەرمون باشتروایە لە موصلی بکرێت نەک لەمزگەوت مەگەر لەبەر باران و سەرما یاخود ترسێک چونکە(#رسولﷺ) هەرلەموصلى نوێژی دوجەژنەکەی خوێندوە 🌴

دواترە دادەنیشیت گوێ لەوتاری جەژن دەگریت کەوتار تەواو بو ئەوکات پیرۆزبای جەژن دەكەیت لەگەڵ چواردەورت دەڵێت (#تقبل_اللە_منی_ومنک)یاخود دەڵێت (#تقبل _للە_مناومنکم)ئیتر دەگەڕێیتەوە بەرەو ماڵ👇

لەدوای نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی تر سونەت نیە ☝️

#تێبینی: جەژنی قوربان چوار ڕۆژە تکبر ذكر كردن  لەهەموکاتێکدا دروستە بەڵام ئەگەر دوای نوێژەکان کرا باشترە ذكرەکانی دوای نوێژ بخوێندرێت دواتر تکبر بکات ئەگەر پێش ئەویش کردی هەردروستە هیچی لەسەر نیە ...#واللەاعلم☝️


#اللە_تعالى شارەزای دینەکەیمان بکات..#اللهم#آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١٠_ذي_الحجة_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami


🌴🕋🕌🕋🕌🕋🕌🎇🕋🌅🌴
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن چی جۆرە ئاژەڵێک سونەتە بۆقوربانی بۆوەڵامی ئەم پرسیارە بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

دایکە(#عائیشەرضي_اللەعنهما)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرمویت(کأن رسول اللەﷺأمر بكبش أقرن يطأ في سوادويبرك في سوادوينظر في سوادفأتي به ليضحي بەفقال لهاياعائشة هلمي المديةثم قال اشحذيهابحجرففعلت ثم أخذهاوأخذالكبش فأضجعەثم ذبحەثم قال باسم اللەاللهم تقبل من محمدوآل محمدومن أمة محمد..)#رواەمسلم📚

واتە(#رسولﷺ)فەرمانی کرد دوبەرانی شاخ درێژی شاخ ڕەشەی دەم ڕەشی چاوڕەشی وئەژنۆ ڕەشی قاچ ڕەشی قەلەوی بۆبێنن بیکات بەقوربانی کەبۆیان هێنافەرمانی کرد(یاعایشە)ئەوچەقۆیەم بەبەرد(هەسان) بۆتیژبکەمنیش کردم پاشان لێی وەرگرتم ئینجابردی بۆشوێنی سەربڕین وپاڵی خستو لەڕیوایەتێکدا قاچی خستەسەرملیو فەرموی (#بسم الله)دواتر فەرمووی ئەی(#اللە)ئەم قوربانیەقبوڵ بکەلە(محمد)ولەهەمووئەهل وبەیتی(#محمد)ولەهەمو ئومەتی(#محمد)📚

کەواتەسونەتەقوربانی بەبەرانێکی لەوشێوەیە وەهەرکەس پێی خۆشبو زیاتربێت دەوانێت چەند بەرانێک یاحوشترێک یامانگابکات..#واللەاعلم ☝️

#م_نامق إمامي 📝

#٦_ذي الحجة_١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#جیاوازی نێوان(الأضحية)واتە قوربانی  (العقیقە او النسك)سەرەتا وەک تێ بینیەک زانایان دەفەرموب(کلمە)یان وشکەی(نەسیکە باشترە بگوترێت لەعەقیقە) یاخود حەوتم یامەڕەمنداڵە..📚

  #یەکەم جیاوازی لەکاتی نیەت وکاتی سەر بڕیندا👉👇

#الأضحية:واتە قورباني كردن لە یەکەم ڕۆژی ذي الحجة نیەت هێنان دەست پێ دەکات کە ئیتر نابێت نینۆک و موو لەخۆی بکاتەوە هەتائەو کاتەی قوربانیەکەی دەکات ئەگەر لەبەر هۆکارێک مووی لەخۆی کردوەیانینۆکی کرد قوربانیەکەی هەردروستە کەلەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان واتە دەی(ذي الحجة)وەدوای نوێژی جەژن دەتوانێت حەیوانەکەی سەر ببڕێت ڕاستەوخۆئەوکاتەباشترین کاتە سونەتە لەوکاتەدا سەر ببڕێت لەکاتی سەربڕینیدا(بسم اللە اللە أکبر)دەکات نیەتی قوربانی لێ دێنێت یاخود دەتوانێت لەدوەم یان سێ یەم ڕۆژوتاچوارەم ڕۆژ پێش نوێژی مەغریب کاتی هەیە بۆ نیەت هێنان و قوربانی کردن.. واللەاعلم 📚

#النسيك:یان مەڕە منداڵە حەوتم لە دوای حەوت ڕۆژ لەکاتی لەدایک بونی منداڵەوە ئەکرێت ئەگەر توانرا لەحەوتەم ڕۆژدا بکرێت باشترە ئەگەر نەتوانرا حەوتی تری بخاتەسەر ئەگەر نەکرا ئەوا حەوتی تر دەخاتەسەر ئەگەر لێی تێکچو لەهەر ڕۆژێکی تردا ئەتوانرێت بکرێت وە لەکاتی سەربڕین دا(بسم اللە اللە اکبر)دەکرێت دەگوترێت ئەمە عقیقەی فڵانەکەسی کوڕمە یا کچمە یاخۆمە..واللەاعلم📚

#دووەم جیاوازی لەکاتو جۆری حەیوان و 
شوێندا..👉👇

#الأضحية قوربانی کردن لەساڵدا تەنها چوار ڕۆژی جەژنی قوربان وەباشترە لە(مصلى) واتەئەوشوێنەی نوێژی جەژنی لێ دەکرێت سەری ببڕێت ئەگەر نەکرا جائزە لەهەر شوێنکی تربکرێت باشترین قوربانی لەحوشترو مانگاو مەڕو بزن وشەک دەکرێت نابێت هیچ جۆرە نەخۆشیو نوقسانیەکی هەبێت..واللە اعلم📚

#النسیکە:یان حەوتم کاتو شوینی بۆنیە لەماڵەوە یاخود لەهەر شوێنکی تردا دوای حەوت ڕۆژ لەدایک بونی منداڵ باشترە بکرێت  لەهەر ڕۆژێک ساڵدا  هەرچەندەزانایان قیاس یان کردوەتەسەر قوربانی و دەڵێن بە هەمو ئاژەڵێک دەکرێت کە بۆقوربانی دەبێت بەڵام هەمو فەمودەکان باسی شەک دەکەن(رسول صلى اللەعلیەوسلم)دەفەرموێت شەک  شەکیش ئەوەیە ساڵێکی تەواو کردبێت پێی نابێتە دوساڵ..واللەاعلم 📚

#سێ یەم جیاوازی لە گۆشتەکەیدا..👉👇

#گۆشتیی قوربانی دەکرێت ورد بکرێت یابکرێت بەدوبەش یاخود سێ بەشەوە بەشێکی بۆ هەدیە بەشێکی بۆفەقیرو هەژار بەشێکی بۆ خۆی هەڵبگرێت بەکاڵی دەبەخشرێتەوە...واللە اعلم📚

#گۆشتی النسیکە حەوتم  باشترە زۆر ورد نەکرێت ئێسکەکانی لەبەر فەرمودەکەی دایکە(عائیشە رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت بۆدەست و قاچی منداڵەکە واباشترەورد نەکرێت ئێسکەکان.وەهەروەها باشترە گۆشتی عقیقە بکرێت بەخواردن و کەسانی موتەقیو دین دار بانگ بکات لێی بخۆن ودوعابۆ منداڵەکە بکەن یاخود بکرێت بەخواردن ببرێت بۆکەسانی ئیماندارو ئەهلی توحید دوعای  صاڵح بون سالم بون بۆ منداڵەکەیان بکەن ئەگەر هەر نەتوانرا لەسەر ڕەئی هەندێک لەزانایان ئەتوانرێت بەکاڵی یبەخشرێت..واللە اعلم📚

#چوارەم جیاوازی لەدوبارە بونەوەو ژمارەدائاژەڵەکاندا..👉👇

#قوربانی هەموساڵێک دوبارە دەبێتەوەو یەک حەیوان بۆ هەمو ئاندامانی خێزانێکە  کەلەیەک ماڵدا دەژین ئەکرێت.. واللە اعلم 📚

#بەڵام عقیقە یاخود حەوتم لەهەمو تەمەندا یەک جارەوە بۆ هەریەک نەفر دەبێت بکرێت  بۆ کوڕ دوو شەک و بۆ کچ یەک شەک ئەگەر نەتوانرا بۆ کوڕیش دەکرێت یەک شک بکرێت هەرجائیزە واللە اعلم..📚

#پێنجەم جیاوازی لەڕەنگ و شکڵ..👉👇

#قوربانی باشترە بە حەیوانێکی چاو ڕەشی شاخ داری قاچ ڕەشی ئەژنۆ ڕەشی بەڵەک یاخود کەور بکرێت..📚

#بەڵام النسیکە یاخود حەوتم بەشەکێکی سپی قەڵەوی یاخود بۆ کوڕە بەدوشەکی سپی قوڵەوی لەوەزن وڕەنگ و ڕەگەز وەك یەك یاخود نزیك بن لەیەکەوە باشترە بکرێت..📚

#شەشەم هیچ جیاوازیەک لەنێوانیان قوربان وحەوتم  دانیە لەم خاڵەدا...👉👇

#ئەم دوانە دوعیبادەتن لەهەردو کیاندا دەبێت نیەت تەنها بۆ اللە بێت ئەنجامدانی بۆ غەیری اللە دروست نیەو حەرامە وە حوکمی هەردوکیان لای زانایان ئەگەر واجب نەبێت سونەتی موئەکەدەیە وەهەرکەس هەیبێت نەیکات بۆقوربانی مەکروهە هەرچەندە زانایان دەفەرمون قوربانیش واجبە لەسەر هەرکەسێک  هەیبێت  بۆ عقیقە واجبە تاوان باردەبێت ئەگەر هەی بێت ونەیکات.. واللە اعلم📚

اللەشارەزامان بکات لەدینەکەی خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە... اللهم آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١٣ذي_الحجة_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami

🌴☝️🐫🐂🐏🐑🐐🔪☝️🌴
Forwarded from کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی (م.نامق امامي)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەبرکاتە

#اللەتعالی دەفەرموێت(ولمادخلواعلى یوسفءاوى إلیەأخاه قال إنی أنا أخوك فلا تبتئس بما كانوا یعملون)يوسف/٦٩📚

زانایان لەتفسیری ئەم(آية)ـدادەفەرمون کاتێک کەکوڕه‌کانی(#یعقوب علیەالسلام) چونە ژوره‌وە بۆلای(#یوسف علیەالسلام)فەرمانی پێ کردن باهەردوبرایەک لەگەڵ یەک دانیشێت بینی براکەی خۆی غەم دایگرتوبەتەنها مایەوەئەویش بانگی کردوکردی باهاو خوانو هاونیشینی خۆی تاکاتی خەو بەهەمان شێوە فەرموی باهەر دوبرا لای یەکتربخەون بینی براکەی خۆی بەتەنهامایەوە ئینجابانگی کردە لای خۆی نزیکی کردەوە ئەم کارەشی بۆیەکرد تائەوەی بۆنی هەڵمژێت کەچەنێکەلێوەی دورەبۆیەلەفرسه‌تێکداوتی به‌ڕاستی من(#یوسف)ـی براتم تۆیش ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆبه‌وهه‌ڵس وکه‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکردبەرامبەرت📚

زۆرێکمان لەم سەردەمی غوربەتەداکاتێک هەست بەبێ کەسی دەکەین(#اللەتعالی)کەسانێک دێنێتەسەر ڕێگامان پێمان دەڵێن(إنی أناأخوك فلا تبتئس)من براتم خەفەت مەخۆبەجۆرێک ئاسودەدەبیت لەبرای دایکوباوکی زیاتردڵت پێی خۆش دەبێت وپشتی پێدەبەستی.📝

#اللەتعالی برایەتی بخاتەنێوانمان..اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٦شعبان_١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

کاتی گەڕانەوەی حاجیەکانە لە (#حج) جا ئەمجارەیان بۆ پێکەنین پێم خۆش بوو بڕۆیە لای حاجیەکی تازە تۆبەکار....👇

دەگێڕنەوە پیاوێکی  هەبو زۆۆر کەسێکی خراپەکارو خیانەت کار بوو شەوانە درەنگ دەگەڕایاوە ناو ماڵ و مناڵەکانی خەڵک زۆر بەباشیان نەدەزانی زۆۆر لێی بێ زار بوو👇


بەڵام سەیرەکە لەوەدابوو خێزانەکەی ئەوی زۆر خۆش دەویست هیچ کات گلەی لێی نەبوو‼️ 👇

تاڕۆژێک  لەڕۆژان کابرا سەفەر دەکات بۆ جێگایەکی دور لەڕێی  زۆۆر مانودو ئەبێت لادەداتە شوێنک بۆ ئەوەی ئست ڕاحەت بکات داوای هاوکاری لەهەر کەس دەکات کەس هیچ هاوکاری ناکات و نای باتەوە بۆ ماڵ ناچار دەڕواتە مزگەوت دەبینێ کۆمەڵێک فەقێ لەوێن ئەوانیش کەدەینینن کەسێکی غەریب و مانودوە بانگی دەکەن خواردنی پێ دەدەن بەئەدەبو هەڵسو کەوتێکی جوان خزمەتی دەکەن کابرا سەیردەکات ئەم فەقێیانە زۆر بەئەدەوە خزمەتی دەکەن شەرم دای دەگرێت 😰👇


کاتی خەو هات جێگایان بۆ داخست گوتیان فەرمو ئیست ڕاحەت بکە ئەویش دەرواتە ناو جێ  بیر لە خراپەو کارەکانی خۆی دەکاتەوە هەتا بەیانی خەوی لێ ناکەوێت👇

نوێژی بەیانی بینی فەقێکان هەستان ڕۆیشتن  بۆ مزگەوت  ئەویش لەگەڵیان ڕۆیشت بەناچاری دوای نوێژ کردن فەقێکان کۆ بونەوە لە مامۆستا دەستیان کرد بەدەرس خوێندن (#قدر_اللە) وادەبێت لەدەرسەکەیان باسی(#حج) و پاداشتی(#حج) و پاک بونەوەی تاوان لەدوای(#حج)کردن..."تادوای دەکات👇 

کابرا ئەم قسانە کاری گەری لەسەر دروست دەکەن یەکسەر هەڵ ئەسێ دەگەڕیتەوە بۆ شاری خۆی ئەڕواتەوە ماڵەوە خۆی پاک دەشوات تۆبە دەکات دەست دەکات بە نوێژو عیبادەت کردن ....👇

خۆی ئامادەئەکات بۆ(#حج)کاتی هات دەڕوات بۆ(#حج)و حەج دەکات دەگەڕێتەوە 👇

کەدەگەڕێتەوە لە(#حج) ئەم کابرا زۆر دەگۆڕۆیت واز لە کاری خراپو تاوانو  درۆ و شەڕو هەموشت دەهێنێت ئیتر خەڵک دەی بینن زۆۆر بەباشی گۆڕاوە زۆریان خۆش دەوێت ڕیزی زۆر دەگرن ...👇

بەڵام سەیرەکە لەوایە ئەم جارە خێزانی واتە هاوسەرەکەی لێی بێ زار بو چونکە دەبی نی زۆر وەک جاران نیە لەگەڵی ئاخر جاران کەدەهاتەوە خۆی دەکرد بەقوربانی وەصفی دەکرد دەیگوت تۆ جوانترین و  باشترین ژنی دونیای لەم قسانەی زۆر دەکرد بۆ ئەوەی خێزانەکەی  کارەخراپەکانیو درەنگ هاتەوە و خیانەتەکانی لەبیر بچێتەوە...👇

تاڕۆژێک خێزانەکەی پرسیای لێ ئەکات ئەڵێ بەڕاست تۆ بۆ وەک جاران نەماوی ئەڵێ ئاخر ژنەکە من تۆ بەم کردوە کە درۆ نەکەم بۆیە پرسیارلێ مەکە  نامەوێت وەک جاران درۆ بکەم ژنەکەدەڵێت بۆ یەعنی هەو هەموەساڵە کە ئەهاتیەوە ئەو هەمو وەصفو پیاهەڵدانەت دەکرد درۆ بوو هەمو بۆ ئەوە بو کە من خراپەکانتم بیر بچێتەوە ..؟👇


پیاوەکە دەڵێت کێشەی ئێوە ژنان ئەوەی تەنها ڕو کەش  دەخوێنەوە جاران من هیچم بۆت نە بو هەرچیشت پەیدا دەکرد بەدورمان خەیاتی و ئیشی ماڵان  لێم دەسندیو دەم خوارد تەنها بەقسە کردن دەم خەڵەتاندی هیچت نەدەگوت...👇

بەڵام ئێستا  بەدڵ و بەگیان خەریکی پەیدا کردنی خواردنو نانی حەڵاڵم بۆتان لە جاران زیاترم خۆشدەوێت   ئەگەر سەیر کردەوە کانم بکەیت لەگەڵت ئەوکات تێ دەگەیت ئەمە خۆشەویستی ڕاستە قیەنەیە نەک پیاهەڵدانی درۆر زمان لوسی .....؟‼️‼️👇


بەداخەوە زۆربەی زۆری بەناو خۆشەویستی هاوسەری ئەمڕۆیش تەنها ڕوکەش بۆیە  طلاق و جیا بونەوە زۆر بووە.. جا حاجیان ئاگاتان لێ بێت دوای حج نەڵێن ئەوەی پێشو درۆ بووە..ههههه 😂 👇

#تيبني: ئەم با بەتە کۆنە  وە لەم جۆرە نوسینانە تەنها وەک للطیفه یەک یا داستانێکی سەرنج ڕاکش  سەیری دەکرێت بۆیە پشتیان پێ نابەسترێت چونکە سەرچاوەیە کی دیاریان  نیە صحيح يا ضعيف  تەنها لە کتێب نامیلکەکاندا هاتوە وەگیراوە بۆیە وەک فەرمودە نیە تەنها بۆ پێکەنینە ئەگەرچی واتاکەشی(#صحيح)بیت...#الله_أعلم 📝

داواکارم(#اللەتعالی_حج)ی حاجیان قبوڵ لەتاوانەکانمان خۆش ببێت خۆشەویستی بخاتە نێوانمان....#اللهم_آمين📝

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_ذي_الحجة١٤٣٥🌙



https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#اللەتعالی)دەفەرمویت(ونبلوكم بألشرو ألخيرفتنة وإِليناترجعون)الأنبياء٣٥📚

واتەببێگومان تاقیتان ده‌که‌ینه‌وهبه‌شه‌ڕو بەخێری سه‌ره‌نجام یش هه‌ربۆلای ئێمەده‌هێنرێنه‌وەتاپاداشتان بدەینەوە📚

(#إمام الطبري)دەفەرموێت(#ابن عباس رضي اللەعنه)لەتفسیری(نبلوكم)دەفەرموێت👇

(نبتلكم بالشدةالرخاءوالصحةالسقيم والغني الفقروالحلال والحرام والطاعةوالمعصيةوالهدى والضلال)👇

واتەتاقی دەکرێنەوەبەناڕەحەتی وخۆشی لەش ساغی ونەخۆشی حەڵاڵ وحەرام چاکەوتاوان هیدایەت وگومڕای👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێت(عجبا لأمرالمؤمن إن أمرەكله لەخيروليس ذلك لأحدإِلاللمؤمن إن أصابتەسراءشكرفكان خيرا له وإن أصابتەضراءصبرفكان خيراله)#رواەمسلم📚

واتەسەرم سوڕماوەلەکاری ئیماندارهەموشتێک خێرەبۆی ئەمەبۆکەس نیەجگەلەباوەڕدارئەگەر خۆشیەک ڕویتێبکات شوکری دەکات بۆی دەبێتەخێرئەگەرناڕەحەتی بەسەرداهات ئارام دەگرێت بۆی دەبێتەخێر📚

کەواتە(#اللەتعالى)هەرنیعمەتێکی پێداین باشوکری بکەین وەهەرشتێکی لێگریتینەو وئارام بگرین بڵێن(#یااللە)بەشتێک تاقیمان نەکەیتەوە لێی دەرنەچین..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٣/رجب١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

لە(أبي سعيد الخدري رضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕنەکە(رسولﷺ)فەرمویەتی(قل هو اللەأحد) تعدل ثلث القرآن)أخرجەالبخاری📚

هەروەهالە(أبى الدرداءرضي اللەعنه)ـوە ئەویش لە(رسولﷺ)ـەوەفەرمویەتی(أيعجز أحدكم أن يقرأثلث القرآن في ليلة قالواوكيف يقرأ ثلث القرآن قال/قل هو اللەأحد/ تعدل ثلث القرآن)أخرجەمسلم📚

واتەئایاهەریەک لە ئێوە توانای ئەوەی نیە لەشەوێکداسێ یەكی(القرآن)بخوێنن گوتراچۆن لەشەوێکدادەتوانین سێ یەكی(القرآن)بخوێنین فەرموی(قل هواللەأحد)پاداشتی بەئەندازەی سێ یەکی(القرآن)ـە📚

(شيخ الاسلام رحمەالله)دەفەرموێت(‏قل هو اللەأحد/مع قلةحروفهاتعدل ثلث القرآن لأن فيها(التوحيد)فعلم أن آيات التوحيد أفضل من غيرها📚

واتە(قل هواللەاحد)لەگەڵ کەمی ژمارەی پیتەکانی بەئەندازەی سێ یەکی(القرآن) لەبەرئەوەی باسی(التوحید)دەکات واتەبەتاک دانانی(اللەتعالی)لەهەموپەرستشێکوکرداروفەرمانێکدابۆیە بزانن هەر(آية)ـتێک باسی(التحوحید)بکات فەضڵوگەورەی زیاتر لەغەیری ئەو📚

(اللەتعالی)لە(التوحید)شارەزامان بکات لەپاداشتی(الاخلاص)بێ بەشمان نەکات...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٥/ربيع الثاني/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#سالم_بن_عبداللەرضي_الله_عنه) ئەفەرموێت گوێم لە(#أبی_هريرة_رضي _الله_عنه)ـبو فەرموی(#رسولﷺ) فەرموی( كل أمتي معافى إلا المجاهرين وان من المجاهرين أن يعمل الرجال بالليل عملا ثم يصبح وقد ستره الله عليه فيقول يا فلان عملت البارحة كذا وكذا وقد بات يستره ربه ويصبح يكشف ستر الله عنه)#رواه_البخاري📚

واتەهەموو ئوممەتەكەم لێخۆشبون دەیان گرێتەوە جگە لە (المجاهر)واتەئەوانە نەبێت كە تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن بۆ(#نمونە)لەتاوان ئاشكراكردن ئەوەیە كە كەسێك بەشەو كارێك بكات وئینجا(#اللەتعالی) ئەم تاوانەی بۆ ئاشکرا ناکات کەچی ئەم کەسە بەیانی هەڵدەسێت دەڵیت ئەی فڵان کەس  من شەوی ڕابردوو فڵانە  كارەو ئاواو ئاوا كارێکم کردووە  لەكاتێكدا كەلە شەودا(#اللە_متعال) بۆی پۆشی وە ئاشکرای نەکردوە(بۆ ئەوەی کە تۆ بەبکات و لێی خۆش بێت سزای نەدا)کەچی خۆی بەیانی ئاشكرای دەكات وئەوەی  (#الله_تعالى)پەردەی بەسەردا داوە  لەسەر خۆی هەڵدەماڵێت تاوانی خۆی ئاشکرادەکات بۆخەڵک📚

جا یەمە هەمو جۆرێک لەتاوان دەگرێتەوە کە بەداخەوە  زۆرێک لەم ڕۆژگارەدا بەتایبەت لەدونیای مەجازو سۆشیاڵ میدیا... زۆربەی کاتەکانی بەدیارتاوانەوە بوە لە سەیری شتی خراپ و گوێ لەشتی خراپ و قسەی لەهو لەعب وگۆرانی...وتاوان ئیتر یا خۆی  دەیکات و یاخود گوێی بۆدەگرێت دواتر لەبریتی ئەوەی  بیشارێتەوە بیسڕێتەوە و بلۆکی بکات تۆبە بکات دێت باسی دەکات  تەبلیغ و دیعایەی بۆدەکات و بڵاویشی دەکاتەوە لەناو خەڵکدا ئەمەش  لەبریتی جارێک سێجار تاوان  بار دەبێت جارێک خۆی تاوانەکە دەکات جارێکیتر باسی دەکات جارێکیتریش بڵاوی دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک توشبکات🤯

جابۆیە وریابن چونکە وەک لەفەرمودەکەدا ڕونە ئەم جۆرە تاوانە لێ خۆش بون نایان گرێتەوە  هەڕەشەی (#اللەمتعال)دەیان گرێتەوەو مەگەر تۆبەبکەن و نەگەڕێنەوەسەری پەشیمان بن و...#والله_أعلم☝️

داواكارم(#اللەتعالی) لەتاوانەكانمان خۆش بێت خۆمانو ماڵ ومنداڵمان باپرێزت لەتاوان....#اللهم_آمين📝

#م_نامق_إمامي📝

#٢٦_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami