کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
490 photos
845 videos
95 files
208 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
داواكارم (#اللەمتعال) خۆمان و ماڵ و منداڵمان بکات بە(#اهل #القرآن)بتوانین حەقی تەواوی پێ بدەین لەخوێندنەوە کار پیکردن و فێر کردن و پەروەردەکردنی خۆمان و مال منداڵمان لەسەر.... #اللهم آمين☝️

بەڕێزان با هەڵوێستەیەک بکەین لەسەر ئەم(#آية)تا نەی (#سورة العلق) کەئەم منداڵە شیرنیە بۆمان دەخوێنێت بزانانی زانایان چی دەفەرمون لە(#تفسیر)ــەکەانیانیدا👇


👇👇👇👇
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان وەک بیر هێنانەوەیەک بۆخۆموئێوە(#إبن عباس رضي اللەعنهما)ئەفەرموێت👇

(ضمن(#اللەتعالى)لمن قرءالقرآن و لعمل بەألا يضل في الدنياولايشقى في آخرة📚

واتە(#اللەتعالی)زەمانودڵنیای داوە بەوکەسانەی(#قرآن)دەخوێنن وکاری پێ دەکەن کە نەلەدونیاگومڕاو سەرلێشێواو ببن نە لە قیامەت توشی ناڕەحەتی مەشەقەتو ترسو بیم بن پاشان ئەم(#آية)دەکات بەبەڵگە👇

کە(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(..فمن اتبع هداي فلا يضل ولايشقى)#سورةطەآية١٢٣📚

واتەکەهیدایه‌ت وپەیام وڕێنموویی(#اللەتعالی)تان بۆهات ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت نه‌گومڕا ده‌بێت نه‌خه‌فەتو ناڕەحەتی و مەشەقەتی دێتەڕێی📚

زانایانی(#تفسیر)دەفەرمون(#هدای)مەبەستی پێی(#القرآن)کەپەیام ودەستور یاسای (#اللەمتعال)ـە بۆ بەندەکان جابۆیەدەبێت باوەڕمان پێی هەبێت خۆمانی لێ فێربکەین و بیخوێنینەوەولێی تیبگەی کاری پێ بکەین خێزان ومنداڵ وخەڵکیش فێری(#قرآن)بکەین وەبیکەین  بەیاساو دەستور بۆ هەمو کارو بارێکی دین ودونیا📚

(#اللەمتعال)بمانکات بەئەهلی(#قرآن) شارەزامان بکات کاری پێ بکەین ڕونی بکەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٣/#شوال/١٤٤٤🌙
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇بسم الله الحمدالله الصلاة والسلام على رسول اللهﷺ وبعد...👇

خۆتان تاقی بکەنەوە بەپرسیاری ئەمڕۆی کەناڵ ئەویش ئروەیە کە ئایا كام یەکێک لەم هاوەڵانەی (#رسولﷺ) لە (#العشرة المبشرون بالجنة) دەموژدە پێدراوانی  بەهەشت نــەبــو..؟؟👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵ  لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو سێ هاوەڵەی(#رسولﷺ) لە(#دە)موژە پێدراوانی بە هەشت نەبون..؟👇

#بەڕێزان ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#سعدبن معاذ رضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاست)ودروستیان داوەتەوە💯

#ئێستا زۆر بەکورتی بۆزانیاریاری زیاتر(#سعدرضي اللەعنه)کوڕی(#معاذ) کوڕی (#النعمان) کوڕی(#امرئ القيس) کوڕی(#زيد) کوڕی(#عبدالأشهل)لە هۆزی (#الأوس) ودایکیشی(#كبشة)کچی(#رافع)یەکێکە لا هاوەڵانی ئافرەت کە لە(#المدينةالمنورة) موسوڵمان بو لەنێوانە پەیمانی (#العقبة)ـی (#یەکەم و #دوەم)👇

(#سعدرضي اللەعنه) لە تەمەنی(#ــ٣٠)ـی ساڵی داموسوڵمان بو هەدێک دەفەرمون لەتەمەنیی(#ــ٣٦)ـی ساڵی هەندێک دەفەرمون (#ـ٣٧)دا کۆچی دوای کرد  بەهۆی ئەوە خزمەتە گەورەیە کە بەدینی کرد لەوانە کاتێک موسوڵمان بو چونکە گەوروە ئاغای هۆزی(#الأوس)بوگوتی قسەتان لەگەڵ ناکەم هەتا موسوڵمان نەبن ئەوانیش هەمویان بەدوایدا باوەڕیان هێنا(#رسولﷺ)ناسناوی (#سيدالانصاري)لێنا بو👇

هەرئەمەش هۆکاری گەیاندن و بڵاو بونەوەی پەیانی ئیسلام بو دەرگای کردوە بۆ (#المهاجربن)ـە وەلەشەڕی(#البدر)ــیشدا (#سعدرضي اللەعنه)بەهەڵوێستی هۆکاری هێزو وەزە بو بۆ موسوڵمانان و هەرلەبەر ئەم هەڵوێست و خزمەتەی ئەم هاوەڵە بەڕێزە بەدین ئیسلام بو بە هۆکاری ئەوەی کە لەکاتی وەفاتیدا(#جبریل علیەالسلام) هاتە لای(#رسولﷺ)لێی پرسی ئەو بەندە(#صالح)ـکێیە کە بەهۆی مردنەکەیەوە دەرگاکانی ئاسمانی بۆکراوەتەوەعەرشی (#اللە)ـی لەرزاند(#إمام النووی رحمەاللە) دەفەرموێت مەبەستی پێ ئەوەیە کە ئەو(#ملائیکە)ـتانەی کە عەرشیان هەڵ گرتبوکەوتنەلەرزین👇

ئینجا(#رسولﷺ) هاتەدەوەو پرسیاری کرد کێ مردوە گوتیان(#سعدبن معاذ)وەفاتی کرد ئەویش فەرموی لەگەڵم وەرن  زۆر بە سەرعی بەڕێگایادەڕۆشت کەگەیشتە ئەوێ بینی (#اصحاب رضي اللەعنهم)جەنازەکەیان شۆردوە هەڵیانگرت لەگەڵ ئەوەی کە(#معاذ رضي الله عنه)کەسێکی بەخۆبو دەبو زۆر قورس بوایە بەڵام کەهەڵیان گرت زۆر سوک بو وە دەیان بینی(#رسولﷺ)زۆربە لەسەر خۆی وریای هەنگاودەنێت لەبەردەمو تەیشتو ئەملاو لای جەنازەکەوەدەڕوات  لەبەرئەوەی کە(#ــ٧٠٠٠٠)حەفتا هەزار(ملائیکە) شوێن جەنازەکەی کەوت بون کە ناشتیان (#رسولﷺ)ئەوەندە گریا فرمێسێک بە چاویدا هاتەخوارەوە پاشان کە بینی دایکی (#معاذ) زۆر دەگری چوەلای دڵبەوای کرد پێی فەرمو ئەوەتۆ بۆ کەسێک دەگریت کە(#اللە)بەڕێز لێگرتنەوە بۆی پێ دەکەنێت ئەمەش لەڕاستیدا دیارە چی مەکانەتێکی گەورەیە کە(#اللە)پێی بەخشیوە.....😭

بەڵام ناوی لەگەڵ ئەو دەهاوەڵەنەهاتوە جا بۆئەوەی بزانین کێن ئەو دە هاوەڵەی کە موژدەی بەهەشتیان پێدرا وە لەیەک شوێندا با بڕۆینەخزمەت  ئەو فەرمودەیە👇

لە (#عبدالرحمن بن عوف رضي اللەعنه) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (#أبوبكر في الجنة و #عمر في الجنة و #عثمان في الجنةو #علي في الجنة و #طلحة في الجنة و #الزبير في الجنة و #عبدالرحمن بن عوف في الجنة و #سعدبن أبي وقاص في الجنة و#سعيد بن زيد في الجنة و #أبوعبيدةبن الجراح في الجنة)رواە #الترمذي و #النسائي و #احمد و #ابن حبان...📚

واتە ئەو ناوانەی کە لەو فەرمودەدا هاتون لە بەهەشتدا لەوانەیە پرسیار دورست ببێت ئایا ئەوە بەڵگەیە کە (#سعدبن معاذ)و باقي (#اصاحب رضي الله عنهم)  لە بەهەشت نین..!!؟👇

لەوەڵامدا دەڵێین نەخێر بەڵگە نیە بەڵام ئەوانە لەفەرمودەدا کە جیا کراونەتەوە ناسراون بە (#العشرة المبشرون بالجنة)  ئەوانەن کە ناویان هاتوە ئەگەر نا هەمو(اصحاب رضي اللەعنهم) وەک لە(#القرآن)ـداهاتوە(#اللەتعالى) پێيان دەفەرموێت(#رضي الله عنهم ورضواعنه) واتە (#اللەتعالی) لەوان(#راضی)بوە ئەوانیش لە(اللەراضي)بون...واللەاعلم 📚


داواکارم لە(#اللەتعالی)لەئێمەش(#راضي)  بێی وەک ئەوان وەبمان کات بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ)....اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٩/#شوال/١٤٤٣🌙
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بسم اللەالرحمن الرحيم

  پرسیاری کەناڵي ڕەسمی(م.نامق امامی)👇 چوارکەس بەناوی(عبدالله)لەناو(اصحاب رضي اللەعنهم)لەبەر زانایان لە(قرآن)و(حديث) بە(عبادلةأربعة)واتەچوار(عبداللە)زاناکەناسراوەن کام لەمانە ی تیادانــەبو 👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵی(.نامیق ئیمامی)لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو(#پێنج) کەس لە(#عبادلة اربعة)نـەبــون واتە چوار(#عبداللە)زاناکەی ناو (#اصحاب رضي الله عنهم) سەرەتا هەندێک دەپرسن خۆی چوارە بۆتۆ(#پێنج) ئیختیارت داناوە...؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن ئێمە گوتومانە لەو (#پێنجـە) کەسێکیان لە(#عبادلەاربعە)نـیــە (#پێنج) دانەیەکی لێ دەر بکەیت دەکاتە(#چوار)بۆیە ئەوکات بەدوای کەسی چوارەم ناگەڕێن یەکسەر وەڵامەکەیان دەست دەکەوێت👇

#ئێستاوەڵامی ڕاست ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#عبداللە بن مسعودرضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاســت)ودروستیان داوەتەوە💯

#جا بۆزانیاریاری زیاترکورتەیەک لە ژیانی(#عبداللەبن مسعودرضي الله عنه)كوڕی (#غافل)کوڕی(#حبيب)کوڕی(شمخ)کوڕی(#فار)کوڕی(#مخزوم)کوڕی(#صاهلة)کوڕی(#كاهل)کوڕی (#الحارث) کوڕی (#تميم)کوڕ(#سعد) کوڕی  (#هذيل) کوڕ (#مدركة) کوڕی (#إلياس)(# الهذلي المكي)دایکیش(#أم عبد کچی(#عبدود)کوڕی(#سواء)کوڕی(#قريم)کوڕی (#صاهلة)لەهۆزی(#هذيل)👇

ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە(طائیف)لەدایک بوە لە(#مککە)گەورە بووە باوکی پێش ئیسلام لەوێ ژیاوەوهەرلەوێش مردوە لە سەردەمی جاهلیدا هاوپەیمانی لەگەڵ(#عبد)کوڕ(#الحریث) کوڕی(#زەهرا)کردوە،بەڵام پێش ئەوەی ماڵی(#الارقم)ببێتە شوێنی بانگەوازی (#رسولﷺ)وە(#اصحاب رضي اللەعنهم)موسڵمان بووەلەوشەشەم کەسەی ئەوشەشەکەسەی سەرتا بوە کەئیسلامیان قبوڵ کردوە باوەڕیان هێناوە👇

خاوەنی باڵایەکی بچوکو جەستەیەکی زەعیفی بەڵام بەهیزبوە قژی تائەندازەی گوێیەکانی هاتوە ناس ناوی(#ابن ام عبد)بوە بەڵام دوای موسوڵمانی(#رسولﷺ) کونیەی (#ابوعبدالرحمن)بۆداناو📚

چیرۆکی موسوڵمان بون خۆی بۆمان دەگێڕیتەوە دەفەرموێت من شوانی مەڕەکانی(#عقبة)کوڕی(#أبي معيط) بوم (#رسولﷺ)لەگەڵ(#ابوبکر رضي اللەعنه) بەلامدا تێپەڕین بانگی کردم شیرت پێیە پێمان بدەی منیش گوتم ئاخر من شوانم ئەمانەش ئەمانەتن لەدەستم ناتوانم شیرتان پێ بدەم  (#رسولﷺ)فەرموی مەڕێکم بۆ بهێنە هیچ شیری نەبێ منیش دانەیەک بۆ برد دەستی هێنا بە گوانی مەڕەکەدا گوانی پڕبو لەشیر قاپێکی لێدۆشی خۆی لێی خواردەوەو پاشان دای بە (#ابوبکررضي اللەعنه)ئەویش خواردیەوە ئییر گوانی مەڕەکە گەڕایەوە شوێن خۆی منیش زۆر بەلامەوە سەیر بو گوتم فێرم بکە چیت فەرمو ئەو مەڕەگوانی پڕ شیر بو ئەیش فەرموی کە ئەو نێرداوی(#اللە)باسی ئیسلامی بۆ کردم منیش باوەڕم پێ هێناو موسوڵمان👇

ئیتر(#عبداللەبن مسعود رضي اللەعنە) لەو ڕۆژەوەی کە موسوڵمان بوە لەخزمەتی
(#رسولﷺ)دا بوە هەڵگری نەعلەکان و سیواکەکەی بوە (#٧٠سورة)ـتی ڕاستەخۆ لە(#رسولﷺ)ـوە لەبەر کردوە خۆی دەفەرموێت هیچ(#سورة)ـێک یاخود هیچ(#آية)ـتێک نیەمن دەزانم کەی دابەزیوە(#سبب نزول)واتەهۆکاری دابەزینەکەی چی بوە لەکوێ دابەزیوە👇

ئەوکاتەی لەماڵی(#ارقم)کوڕی(#ابورقم) کۆدەبونەوە ئەیان گوت باکەسێک بڕوات لەپاڵ دیواری(#کعبە) (#القرآن)بخوێنێت خاوەن كەسوکارو بنەماڵو دەوڵەمەند بێت بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لێ بکەن👇

بەڵام ئەو لەگەڵ ئەوەی هیچ کەسوکاری نەبو وە ئەبچوک زەعیف بو لەهەمان کاتادا بەجەرگیش بو هەربۆیە  یەکەم کەس بوە کەتوانی وێتی لەپاڵ(#کعبە) بەدەنگی بەرز(#قرآن)بخوێنێت قوریش بەتای بەت(#ابوجهل)زۆر ئازاری داوە بەڵام ئەوبەجەرگو ئازاو خۆڕاگربوە گوێی نەداوە بە لێدان و ئەزیەت دانی قوریش کەلەکاتی خوێندی(#قرآن)ــدا 👇

دەنگێکی خۆشیشی هەبوەبۆیە وەک خۆی دەفەرموێت(#رسولﷺ)داوای لێکردم(#قرآن) ـی بۆ بخوێنم گوتم بۆتۆ دابەزیوە من بی خوێنم ؟ فەرموی پێم خۆشە لەغەیری خۆم گوێم لێبێت ئینجادەفەرموێت منیش(#سورة) (#النساء)ـم بۆخوێند تاگەیشتمەئەو(#آية)ـەیە👇

کە(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فكيف  إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا)#النساء/٤١📚

واتە ئەبێ حاڵی کافران چۆن بێت کاتێک لە ھەموو لەئومەتێکدا شایەتێک یا نێرداوێک (پێغەمبەر)ێکمان مان هێناو وە تۆیشمان ھێنائەی(#محمدﷺ)کردنمان بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە..؟📚

ئینجا(رسولﷺ)فەرموی بەسە فرمێسک بە چاوکانیدا هاتەخوارەوە👇

👇👇👇
✍️هەروەها #ابن مسعود (رضي الله عنە)، یەکێکە لەوانەی کە زۆر (#حديث)ــی لێوە گێڕدراوەتەوە، شارەزایەکی زۆریشی هەبووە لە فتواداندا، لەبەرئەوەی هەر لە کۆچی یەکەم و دووەمی بەرەو  حەبەشە، پاشان گەڕانەوەی بۆ (#مککە) و کۆچکردنی بۆ (#مدنیەمنورة)، وە هەموو جیهادێکی لە خزنەتی (#رسولﷺ) بووە👇

✍️یەکێک لە هەڵوێستەکانی لە شەڕی (#بدر)، دەگەڕا بەدوای (#ابوجهل) بۆ ئەوەی بی کوژێت، کاتێک بینی بەبرینداری کەوتووە، چوەسەری پێی گوت: ئێستا کێ لاوەزە (#ابوجهل) گوتی: داخی ئەوە ئەم کوژێت، من لەگەڵ لاوازترین کەس شەڕدەکەم، ئەویش شمشێری لێدەرهێنا و سەری لەلاشەی کردوە و سەرەکەی بردە خزمەتی (#رسولﷺ)، بەخۆشحاڵییەوە گوتی: ئەوەش سەری ئەوکەسەی کە سوکایەتی بە تۆ و بەدینی ئیسلام دەکرد ئەویش لە خۆشحاڵیدا شمشێرەکەی خۆی بەهەدیەپێ بەخشی👇

✍️ئەوە بێجگە لەوەش لە (#اوحد) و (#فتح #مککە) و هەموو جیهاد و غەزاکانی لە خزمەتی (#رسولﷺ) دابوو هەتا وەفاتی کرد، لە هیچ غەزەیەک لەگەڵی دوانەکەوت، هەر لەبەرئەوەش بوو زۆر شارەزا و لێهاتوو بوو، بۆیە هەموو #اصحاب (رضي اللەعنهم) فتوایان لێوەردەگرت، هەتا لەسەردەمی #امام عمر (رضي اللەعنه) کردی بەیەکێک لە کاربەدەست، ناردی بۆ (#کوفە) ببێت بە (قاضي) و لەوێ  زۆرکەسی فێری (#قرآن) و (#حديث) و (#فقە) فتواکرد.👇

✍️وە #ابن مسعود (رضي اللەعنه) یەکێکە لە دەمومژدە پێدراوان (#عشرةمبشرة).. هەتادەگێڕنەوە جارێک (#رسولﷺ) وتاری داوە، دوایی وتارەكەی داوایی لێ کرد کە بڕواتە سەر ئەودارە شتێکیان بۆ بهێنێت، لە کاتی سەرکەوتنی دا هاوەڵان بینیویان قاچی چەندە لاوەزە و بچوکە پێکەنین، (#رسولﷺ) فەرمووی: ئەوە بەچی پێ دەکەنن، بەپیاوێک کە عیبادەتەکانی لای (#اللە) لە کێوی (#احد) قورسترە! ئەمانە و چەندی شاهیدی تری لەسەر ئیمان باوەڕ و شارەزای و لێهاتوی لە هەمو بوارێکدا لەسەر #عبداللە بن مسعود (رضي الله عنه)👇

✍️هاوەڵی دڵسۆز و شارەزا #عبداللە ابن مسعود (رضي اللەعنه) لە ساڵی (#٣٢کۆچی) لە شاری (#المدینەالمنورة) لەتەمەنی نزیکی (#٦٠ساڵی) لەسەردەمی خەلافەتی #امام عثمان (رضي اللەعنه) کۆچی داوی کرد و لە گۆڕستان (#البقیع) نێژراوە.😭

✍️بەڵام لەگەڵ ئەوهەموو شارەزایەشی لە (#القرآن) و (#حديث) و فتوا... ناوی بەڕێزیان نەهاتووە لەگەڵ (#عبادلةاربعة)، بەڵكو (#عبالةأربعة) واتە چوار زاناکەی نێو هاوەڵان بریتی بوون لە: (#عبداللەبن عمربن الخطاب، #عبداللەبن عباس، #عبداللەبن الزبير، #عبداللەبن عمربن العاص،) (#رضي اللەعنهم اجمعین)... #واللەاعلم☝️

✍️(#اللەتعالی) ئێمەش بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ) قبوڵ بکات... اللهم آمين☝️

✍️.نامق إمامي📝

✍️٨/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆئەوەی شەوبەئارامی وبێ هیچ ترسوبیمێک وبەدەستی پڕەبەخوین وڕۆژبکەینەوە بابڕۆینەخزمەت ئەم فەرمودەیە👇

لە(#أبي مسعودالبدري رضي اللەعنە)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلةكفتاه)#متفق عليه📚

واتەهەرکەس دو(#آية)ـی کۆتایی (#سورةالبقرة)بخوێنێت ئەوابۆئەوشەوەبەسە بۆی📚

زانایان لە(#شرحی)ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون دەیپارێزێت لەشەڕی شيطانو شياطيني وهەموشتێکی خراپ وناپەسەند وئافاتو بەڵایەک👇

لەسەروشەی(#كفتاه)هەندێک دەفەرمون واتەبەسەبۆی لەشەونوێژکردن واتا شوێنی شەونوێژکردنی بۆدەگرێتەوە👇

وەهەندێکی ترفەرمویانەبەسەبۆی کەبیخوێنێت چونکەجێی هەمو(#ذكر)ـەکانی تری بۆدەگرێتەوە👇

هەندێکیتردەفەرمون کەمترین بەشی خوێندنەوەی(#القرآن)ـەلەشەونوێژدا👇

بۆچونی دروست لەسەری هەمو ئەو واتایانەدەگرێتەوەوەکاتێ خوێندنەکەشی  هەندێک دەفەرمون لەسەرەتای شەوداوهەندێ دەفەرمون دوای(#عشاء)هەندێک دەفەرمون کاتی خەوبەگشتی لەهەرکاتێدابێت هەردرەستە..#واللەاعلم☝️

#اللەتعالى لەپاداشتی مەحرومان نەکات..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٢٠#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم
 
السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#رسولﷺ)دەفەرموێت هیچ ڕۆژ ێک نیەکردەوەکردن تیاداخێری زیاتر بێت وەخۆشەویست تربێت لای (#اللە)بەئەندازەی کردەوەی چاکەلەدەڕۆژی(#ذي الحجة)ـدا🌴

کردەوەی چاکەش لەم ڕۆژانەدا بریتیە(#الحج)کردن(ذكر)كردن وەدوعاکردن ئەنجامدانی سونەتەکانی پاشو پێش نوێژەکان زو ڕۆیشتن بۆمزگەوت زۆر(#سجدە)بردن شەونوێژ(#القرآن)خوێندنولێی تێگەیشتنو کارپێکردنیوچاکەکردن وسەردانی  نەخۆشوخزموکەس و(#صدقە)کردن بەخشین وەهەرەوەهابەڕۆژوبون وەک باشترین عیبادەت لەم دەڕۆژەدا بەتایبەت ڕۆژوی ڕۆژی(#عرفە)کەفارەتی تاوانی دوساڵە وەکۆتاشت قوربانی کردنووەموو لەخۆنەکردنەوەو نینۆک نەکردن تادوای سەر بڕینی قوربانیەکە☝️

ئەمانەڕۆژانێکن کەلەساڵێکدا یەک فرسەتی ئاوامان هەیەبۆیەبازۆر تیژەڕەوبین لەئەنجام دانی کاری خێر لەم دەڕۆژەداچونکەوەک باسمان کردهیچ ڕۆژێک نیەکردەوەکردن بەئەندازەی ئەم ڕۆژانەلای(#اللەمتعال) خۆشەویترو گەورەتربێت جگەلەوکەسەی کەدەڕوات بۆ جیهاد لەپێناوی(#اللە)بەگیان و ماڵیو هیچ شتێک نای گێڕێتەوە🌴

#اللەمتعال مەحورمان نەکات لەبەرەکەتی ئەم دەڕۆژە..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣٠/ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بائاگاداری هەڵسو کەوتمان بین بێ ئەدەبی وبێ ڕزی نەکەین بەرامبەربە(#القرآن)ـو یاساو سورەکانی(#اللەمتعال)و(#حديث)ـە کانی (#رسولﷺ)ـم ودین بەگشتی وموسوڵمانان چونکەوەک(#حسن البصري رحمەالله)دەفەرموێت👇

من لم يتأدب مع الله فوق الأرض أدبه الله تحت الأرض)#مدارج السالكين/٢/٦٧/#بن قیم الجوزي رحمەالله📚

واتەهەرکەس لەسەر زەوی بەرامبەر بە (#اللەمتعال)ئەدەبی نەبێت و بێ ئەدەبی بکات(#اللەتعالی)لەژێر زەوی ئەدەبی دەکات بە(#عذاب)سزاي سەختی قەبر📚

ئەمە تەنها قسەی زانایاک نیە گومانمان هەبێت یابڵێن کێ دەڵێ وایە  بەڵکوبەبەڵگەوە فەرمویتی ئەوەتا(#اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت👇

وتقوا يوما ترجعون فيه الي الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون) #سورة/#البقرة/#آية/٢٨١📚

واتەبترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای(#اللەمتعال)لەپاشان ھەموو کەسێک (#أجر)پاداشت یاخود(#عذاب)سزای ئەوەی کردوەیەتی وەری دەگرێتەوە هیچ کەس بەهیچ جۆرێک  ستەمی لێ ناکرێت📚

داواکارم(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان بپارێزێت لەسزای سەختی دونیاو قیامەت...#اللهم آمين📚

.نامق إمامي📝

١٥/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بۆئەوەی بزانین کە دەوعوەو بانگەوازی پێغەمبەران(#علیهم والسلام)چۆن بوە با بڕۆینە خزمەت(#القرآن)ـي پیرۆز بزانین(#اللەتعالی) چیمان پێ دەفەرموێت👇

سەرەتا(#الله تعالى)دەفەرموێت(ولقدبعثنا في كل أمة رسولا أن اعبدوا اللَّه واجتنبوا الطاغوت)  #سورةالنحل/٣٦📚

سوێندبێت  لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووەفەرمان بکەن بەخەڵکی بەوەی تەنھا(#اللە) بپەرستن و دوورکەونەوە لە پەرستنی ھەرپەرستراوێکی تر...📚

کەواتە لێراداڕونە کە(#اللەتعالی)بۆ هەر گەلو هۆزێک نێنراوێکی خۆی ناردوە بۆئەوەی بانگیان بکات بۆ(#التوحید)واتەبەتاک دانانی(#اللەمتعال)لەهەمو کارو فرمان و حوکم (#صفات)وپەرستشێکدا ئیتر هەرکەسەو بەپەیامو بەجۆرێک وەک لەچەندان (#آية)دا اللە ئیشارەتی پێ کردوە ئێمەش زۆر بەکورتی دەڕۆینە خزمەتی هەندێکیان👇

#یەکەم..(#اللەتعالی)دەفەرموێت(لقد أرسلنا نوحا إلى قومه فقال ياقوم اعبدوا اللَّه ما لكم من إله غيره)سورة/الأعراف/٥٩📚

سوێندبێت بێگومان ئێمە(#نوح)ــمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی پێی گەتن  ئەی گەلەکەم تەنھا(#اللە)بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەئەو...📚

#دوەم:دەفەرموێت(وإلى عاد أخاهم هودا قال ياقوم اعبدوا اللَّه ما لكم من إله غيره) #سورة /الأعراف٦٥📚

بۆ قه‌ومی (#عاد)یش(#هود)ی برایانمان نارد هه‌روه(#نوح) وتی ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر(#اللە)بپه‌رستن چونکه جگه له‌و هیچ پەرستراوێکی ترتان نیه..📚

#سێ یەم:دەفەرموێت(وإلى ثمود أخاهم صالحا قال ياقوم اعبدوا اللَّه ما لكم من إله غيره) #سورة/الأعراف٧٣📚

بۆ سه‌ر قه‌ومی (#ثمود)یش (#صالح)ی برایانمان نارد ئه‌ویش پێی وتن ئه‌ی گه‌له‌که‌م تەنها(#اللە) بپه‌رستن چونکه جگه له‌و پەرستراوێکی ترتان نیه..📚


#چوارەم:دەفەرموێت(وإلى مدين أخاهم شعيبا قال ياقوم اعبدوا اللَّه ما لكم من إله غيره)سورة/الأعراف/٨٥📚

بۆ هۆزی(#مدین)ــیش (#شعیب)ــی برایانمان ناردئه‌ویش پێی وتن ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها(#اللە) بپه‌رستن چونکه جگه له‌و (#اللە)یه‌کی ترتان نیه‌📚


#پێنجەم(أمر ألا تعبدوا إلا إياه)#سورة/يوسف٤٠📚

واتە(#یوسف)بەهاوزندانیەکانی گەت بێ گومان(#اللە) فەرمانی کردوە بێجگە لەو ھیچ شتێک نەپەرستن..📚


#شەشەم:دەفەرموێت(وقال المسيح يابني إسرائيل ‌اعبدوا ‌اللَّه ربي وربكم)سورة/المائدة٧٢📚

واتە(#المسیح)وتوویه‌تی ئه‌ی نه‌وه‌ی (#ایسرائیل)ئه‌و(#اللە)ــیه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه..📚


#حەوتەم:دەفەرموێت(وإبراهيم إذ قال لقومه ‌اعبدوا ‌اللَّه واتقوه)#سورة/العنكبوت/١٦📚


واتەئەی(#محمدﷺ) باسی(#ایبراھیم) بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت تەنها(#اللە)بپەرستن لەو بترسن..📚

#هەشتەم:(إنما إلهكم اللَّه الذي لا إله إلا هو وسع كل شيء علما)سورة/طه٩٨📚

پەرستراوی (ڕاستەقینەی) ئێوە تەنھا خوایە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیەجگەلە ئەو زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتۆتەوە📚

#نۆیەم(قل ياأهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سواء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا اللَّه ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا أربابا من دون اللَّه فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون) #سورةآل عمران٦٤📚

واتەئەی(#محمدﷺ) بڵێ ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای(#کلمە)ــەیەکی ڕاست و ڕونو یەکسان لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لە(#اللە)ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی(#اللە)ـین📚

  کەواتەلێراداڕونە کەدەعوەو بانگەوازی پێغەمبەران(#علیهم السلام)بۆ(#التوحيد)واتە بەتاک دانایە (#اللەمتعال)لەناو صيفاتو دروست کردن ڕاگرتن و ڕیزقو ڕۆزی بەتایبەت بەت ئەنجامدانی هەمو جۆرەعیبادات وپەرستشێک تەنها بۆ(#اللەمتعال)وە دور کەوتنەوە لەهەمو پەرستشێک بۆجگەلەو وەک لەم چەند(آية)ـەداهاتوە👇

#یەکەم:(#اللەتعالی)دەفەرموێت(واعبدوا ‌اللَّه ولا تشركوا به شيئا) #النساء/ ٣٦📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه‌ته‌نها(#اللە)بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و 📚

#دووەم:دەفەرموێت(وأن اعبدوني هذا صراط مستقيم)#سورة/يس/ ٦١📚

واتە..ئایاوەسێتم بۆ نەکردن کە تنها من بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە..!!؟📚

#سێیەم:دەفەرموێت(اياك نعبد وإِياك نستعين)#سورة/الفاتحة/٥📚

واتەیا(#اللە)تەنھا تۆدەپرستین  وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین📚

ئەمانەو چەندا(#آية)ـي تر هەموی بەڵگەن لەسەرئەوەی کە پێغەمبەران(#علیهم السلام)دەعوەو بانگەوازیان بۆ ئەوە بوە کە خەڵک بەگەڕێنەوە وتێ بگەن لە(#لا إله إلا الله)واتە هیچ پەرستراوێکی بەحەق نیە جگەلە(#اللەتعالی)...📚

داواکارم (#اللەتعالی)ئێمەش شارەزابکات لە(#التوحید)بمان کات بەشوێنکەەتەی پێغەمبەران(#عليهم السلام)..#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٧/#محرم/١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر جار گوێمان لە مامۆستایان(#خطيب) وتار بێژان دەبێت باس لە سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة)واتەهەینی دەکەن  بۆ موسوڵمان  بەڵام بەداخەوە زۆر بەی زۆریان  وەک ئەوەی  خۆیان  گەیشتبن بەیەقین نەبە سەرو سیماو ڕوخسار و جلو پۆشاکیان سونەتیان پێوە دیارە  نە بە نوێژ و(#خطب)ـەوتارو پەرستشەکانیشان لەسەر سونەتن بۆیە ئێمەش ڕویان تێ دەکەین و دەڵێن  ئاگاداربن وەک(#حاخام)ــە کانی یهود قەشەکانی(#نصارا)مەبن کە (#اللەتعالی)پێیان دەفەرموێت👇

(اتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب افلا تعقلون)#سورة_البقرة_٤٤📚

واتەئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکەو(باسی سونەت و چۆنیەتی پەرستش کردنی(#اللە)بۆ خەڵک دەکەن)؟ وە خۆتان لەبیر دەکەن(لەکاتێکدا)کەئێوە یەهود(#التورات)ومەسیحیەکان(#الإنجیل) موسوڵمان(#القرآن) دەخوێننەو ئەی ئێوەو ژیر نابن و تێ ناگەن خۆشتان کاری پێبکەن؟!!📚

کەواتە ئەگادار بن ئێوە وەک یەهودو مەبن فەرمانیان بەچاکەدەکرد بەخەڵک و خۆیان بیر کردبو چونکە (#اللەمتعال)دەفەرموێت👇

(يأيها الذين آمنوأ لم تقولون ما لا تفعلون(*)كبر مقتا عند الله ان تقولوا ما لا تفعلون)#سورة_صف_آية٢_٣📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە شتانێک مەڵێن بەخەڵکی کە (لەکاتێکدا خۆتان دەتوان کاری پێ بکەن) بەڵام نایکەن(*)چونکە مایەی خەشم و ڕق و توڕەییە لای(#الله_متعال)کە قسەیەك بڵێن خۆتان کاری پێنەكەن📚

بەداخەوا ئەوانەی کە لەسەر منبەرو لە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن و باسی سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة) دەکەن خۆیشیان ڕێک کردەوەکانیان پێ چەوانەی سونەتی(#رسول_اللەﷺ)ــیە لەزخۆۆر شتدا بەتایبەت لە کاتی  وتارو نوێژەکانیاندا بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە👇

لە(#عماربن_ياسر_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت گوێم لێ بو(#رسول_اللەﷺ) فەرموی (إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة وأقصروا الخطبة )#رواه_مسلم📚

واتە درێژكردنەوەی نوێژ و كورت كردنەوەی (#خطبة)واتە وتاری هەینی نیشانەی (#عيلم)زانست و تیگەیشتنی  (#خطیب)ـە واتەوتاربێژەكەیە بۆیە نوێژەكانتان درێژ بكەنەوەو (#خطبة) وتارەکانتان كورت بكەنەوە 📚

بەداخەوە ئێستا وتارەکان دەگاتە چل خولەک و پەنجا خولەک نوێژەکان بەکورت ترین کات تەواو دەبێت ئیتر ئەمە لەبەر نەبونی عیلم و زانست و نەشارەزابونە بەسونەت یا خود گوێ نەدان بەسونەتەو تەنها خۆدەرخستەنە؟؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەرو مامۆستایان بەجێ دەهێڵم نیەتەکەش...#والله_أعلم☝️

(#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین  و نیەتمان(#خالص)  بکات ڕونی کەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_جماد_الثاني١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم
 
السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#رسولﷺ)دەفەرموێت هیچ ڕۆژ ێک نیەکردەوەکردن تیاداخێری زیاتر بێت وەخۆشەویست تربێت لای (#اللە)بەئەندازەی کردەوەی چاکەلەدەڕۆژی(#ذي الحجة)ـدا🌴

کردەوەی چاکەش لەم ڕۆژانەدا بریتیە(#الحج)کردن(ذكر)كردن وەدوعاکردن ئەنجامدانی سونەتەکانی پاشو پێش نوێژەکان زو ڕۆیشتن بۆمزگەوت زۆر(#سجدە)بردن شەونوێژ(#القرآن)خوێندنولێی تێگەیشتنو کارپێکردنیوچاکەکردن وسەردانی  نەخۆشوخزموکەس و(#صدقە)کردن بەخشین وەهەرەوەهابەڕۆژوبون وەک باشترین عیبادەت لەم دەڕۆژەدا بەتایبەت ڕۆژوی ڕۆژی(#عرفە)کەفارەتی تاوانی دوساڵە وەکۆتاشت قوربانی کردنووەموو لەخۆنەکردنەوەو نینۆک نەکردن تادوای سەر بڕینی قوربانیەکە☝️

ئەمانەڕۆژانێکن کەلەساڵێکدا یەک فرسەتی ئاوامان هەیەبۆیەبازۆر تیژەڕەوبین لەئەنجام دانی کاری خێر لەم دەڕۆژەداچونکەوەک باسمان کردهیچ ڕۆژێک نیەکردەوەکردن بەئەندازەی ئەم ڕۆژانەلای(#اللەمتعال) خۆشەویترو گەورەتربێت جگەلەوکەسەی کەدەڕوات بۆ جیهاد لەپێناوی(#اللە)بەگیان و ماڵیو هیچ شتێک نای گێڕێتەوە🌴

#اللەمتعال مەحورمان نەکات لەبەرەکەتی ئەم دەڕۆژە..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣٠/ذوالعقدة/١٤٤٤🌙