کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
228 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەو(#طیار)ـەواتە فڕۆکانەی کەکفر سەری کەوتوە سەرەتاکەی لە(#عێراق)ــەوە بوە وناوەڕاستی لە(#شام)ـە واتە (#سوریاوفاسطين_وغزة)دەستی گرتوە بەسەر هەموشوێنێکدا خۆی بەحاکم و فەرمان ڕەوای دونیادەزانێت دڵنیابن  کۆتا(#مطار)ــی واتە کۆتا فڕۆکەخانەی کە بەیەکجاری تیادا ئەنیشێتەوە(#مصر)کە ئەویش وا سەرەتای گەیشتوتەئەوێ کەی بەتەوای گەیشت ئیتر بۆیەک جاری دەوەستندرێت و لەناو دەچێت  بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

(#أبي_هريرةرضي_الله_عنه)دەفەرموێت (رسول_اللەﷺ)فەرموی(منعت العراق درهمها وقفيزها ومنعت الشام مديها ودينارها ومنعت مصر إردبها ودينارها وعدتم من حيث بدأتم وعدتم من حيث بدأتم وعُدتم من حيث بدأتم) شهد على ذلك لحم أبي هريرة ودمه)#رواەمسلم📚
   
واتەڕێگری دەکرێت خەڵکی(#عێراق)درهەم و(#قفیز)مەبەستی پێ پێوەرێکی خۆراکیەکە خەڵکی(#عیراق)وەزنو کەیلیی خۆیان پێ کردوەکەبەپێوەری(#صاع)دەکاتەیەک (#صاع)ونیو واتە نزیکی(#٤.٥)چوارکیلۆو نیوی خواردنی ئێستا)بدات وەڕێگری کراوە لەخەڵکی (#شام)کە(#مدی)ئەویش پێوەرێکی خۆراکی خەڵکی (#شام)ـە (مەبەستی(#شام)ــیش دیارە کەدەکاتە (#فلسطين_وغزة_سوريا_لبنانی...ئێسیایە) دیناربدەن لە ڕیوایەتێکی تردا پرسیار کرا (#یارسول_اللەﷺ)لەلایەن کێوەڕێگری دەکرێت کەخەڵکی(#شام)پێوەری دیاری کراو درهەم نەدەن بەموسوڵمانان فەرموی لەلایەن ڕۆمەکانەوە پاشان فەرموی وەڕێگری دەکرێت لە(#مصر) کە(#الاردب)ئەمیش مەبەستی پێوەرێكە خەڵکی(#مصر)شتیان پێ پێوانەو کردوە)وەدینارد بدەن دواتر سێ جار فەرموی بەڵام بارودۆخی یەکەم دەبینیتەوە یاخود هەمان بارودۆخی یەکەم دەگەڕەێتەوە (#ابی_هریرە_رضي_الله_عنه)شاهیدی ئەوەبوەبە گۆشتو خوێنی خۆی👇

زانایان لەشەرحی ئەم فەرمودەیەدا دەفەرمون مەبەستی ڕێگری دەکرێت لە دانی درەهەمو پێوانەی دیاریکراو واتە لەدوای نەمانی خیلافەت کفر دەسەڵات دەگرێتەدەست  ڕێگری دەکرێت لە خێرو زەکاتو جیزیەو خەراج کە بدرێت بەموسوڵمانان یاخود موسوڵمانان سود لە پیت و بەرەکەتی زەوی خۆیان نابینن ...

ئەم فەرمودەیە جگەلەوەی بەڵگەیەکە بۆ سەلماندی پێغەمبەرێتی(#محمدﷺ)وە سەلماندی ئەوەی کە لە خۆوە هیچ شتێک نافەرموێیت ئاگادار مان دەکاتەوەئەگەر دەست بەدینەوە نەگرین کە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی ئیسلام و پێشەوای موسوڵمانان بێ باوەڕان دەست بەسەر خێرو بێری وڵاتی موسوڵمانان دەگرن هەموشتێکی موسوڵمانان دەکەوێتە ژێردەستی کافرو بێ باوەڕان وەک بینیمان لەکاتی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی کەدوای ئەوان خەڵک دەستی لەدین بەردا ڕوی کردە دونیاویستی ئیتر موسوڵمانان  هەموشتێکیان  لەدەستدا👇

وەک ئێستابەچاوی خۆمان دەبینین کە چۆن هەرچی خێرو بێری وڵاتی موسوڵمانانە هەرلە سوتەمەنی و کانزاکانەوە بگرەتا بچوکترین شت هەمویان قۆرخ کردوەبۆخۆیان هیچ لەدەستی موسوڵمانان نیە بەڵکوبەسایە حاکم و طاغوتاني وڵاتی موسوڵمانان کەداردەستی خۆیانن بون بەخاوەنی هەموشتێک موسوڵمانان کەوتنوتە ژێر زەبرو زۆریان و دەچەوسێنەو دەکوژرێن لەژێر ئاگرو ئاسنیاندا دەتوێنەوە دواتر  هەقی تێچوەکەشی لە طاغوتانی وڵاتی موسوڵمانان دەسێنەوە خێری و بێری وڵاتی موسوڵمانان دەخێرتە خزمەتی کفرو ستەوم بەد ڕەوشتیەکانیا هەتا ئەبێ چاوەڕێی کفر بن بۆوەرگرتنەوەی کرێی کارو کەسابەتیان ئەوەش دەبینین هەر لە حەماڵێکمەوە بگرەتا گەورەترین توجارو سەرمایەدار دەبێت بەشێکی زۆری کەسابەتی بۆ ئەوانەبێت👇

بەڵام ئەمەش تاسەر نیەچونکە هەر لە فەرمودەکەدا(#رسولﷺ)کە دەفەرموێت دەگەڕێنەوە باردۆخی یەکەم جار مەبەستی ئەوەیە جارێکی تردەسەڵات دەکەوێتەوەدەستی موسوڵمانان خیلافەت دەگەڕێتەوە بەهۆی کەسانێکەوە کە زۆر غەریبن زانايان دەفەرمون هەرمەبەستی ئەم فەرمودەیە بوە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي الله_عنه) دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(بدأ الإسلام غریباوسيعود غریبا كما بدأ فطوبى للغرباء)#رواەمسلم📚

واتەسەرەتا ئیسلام بە غەریبیو نامۆیی هاتوەهەر بەهۆی غەریبو نامۆکانەوە دەگەڕێتەوەوەک سەرەتا📚

واتەسەرەتا کەهات زۆر غەری بوو چونکە لەنا و خەڵکدا ئەوەندە ظولم ستەم و نەزانی زۆر بو بەشتێکی سەیر دەهاتە بەر چاو خەڵک بەهۆ کەمی شوێن کەوتووا نیەوە غەریب دەبینران بەڵام هەر بەهۆی ئەم کۆمەڵە کەمەوە عیزەتی پەیدا کردو توانی موسوڵمانان وخەڵک بەگشتی لەو ستەمو نەفامیەوە دەربێنێت  وبەغەریبیش دەگەڕێتەوە واتە دوبارە وەک سەرتا بەهۆی کەمی شوێن کەتوانیوە کۆمەڵێکی کەم نەبێت کە لەسەر  ڕاوەستان و لەسەر مەنهەجێکی ڕاستو دروست بێ ملدان بۆ هیچ کافرو مولحیدێک غەریب دەبێتەوە وەک سەرتا هەر بەهۆی ئەم غریبانەوە سەر هەڵدەداتەوە دیسان وەک یەکەم جار خیلافەت دەگەڕێتەوە📚

داواکارم(اللەمتعال)مەحرومان نەکات لەو موژدەیە عیزەتمان بۆ بگێڕیتەوە ئەو سەرکەوتنە بەچاوی خۆمان بینین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١_جماد_الاول_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر گرنگە ئێمەی موسوڵمان بزانین  بانگەشە بۆ چی دەکەین وە چی بەخەڵکی دەڵێین بەرەو کوێیان دەبەین چونکە دڵنیابە چی چاک چی خراپ هەموی دەچیتەسەر تەرزو حسابت لەگەڵ دەکرێت بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو بەڵگانە👇

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(لیحملوا أوزارهم كاملة یوم القیـٰمة ومن أوزار الذین یضلونهم بغیر علم ألا ساۤء ما یزرون)#سورة_النحل٢٥📚

واتە ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه‌  ئای! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن....📚

هەروەها(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسولﷺ)ــمەوە کەفەرمویەتی(من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا ومن دعا إلى ضلالة كان عليه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ينقص ذلك من آثامهم شيئا)#رواه_مسلم📚

واتە ئەوەی دەعوەو بانگەشە بۆ ڕێگای ڕاستو هیدایت بۆسەر(#توحید_وسونەت) وەهەر چاکەیەک بکات ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن و بێ ئەوەی هیچ لە پاداشتیان کەم بکاتەوە وئەوەی بانگەشە  بۆ گومڕایی و(#کفر_وشیر_وبدعە)...یا هەر تاوانێک بکات ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون بێ ئەوەی هیچ لە تاوانیان کەم بکاتەوە📚

بەڕێزان ویستم زیاتر لەسەری بڕۆم بەڵام بەڵگەکان ئەوەندە ڕون بون هیچم پێ نەگەوترا تەنها ئەوە بزانن بۆ هەرچی بانگەشە بکەیت پاداشت یا سزا هەر لەسەر ئەوە وەردەگری بۆیە باشترین شت بۆ من و تۆ ئەوەیە خەڵک بانگ بکەین بۆ توحیدو سونەت و چاکەکاری بۆ ئەوەی ببێتە توێشویەک بۆ قیامەت بۆمان وە خۆمان دور بگرین لەبانگەشە بۆ کفرو شیرک بدعەو گومڕای...بۆ ئەوەی توشی عذاب یا سزای سەختی قیامەت نە بین📚


داواکارم (#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەو جۆرە دەعوە بکەین پاداشتی لەسەر وەر بگرین ببێتە ڕەحمەت بۆمان نەک سزاو عذاب...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک دەپرسن دەڵێن هەندێک گومانیان بۆدروست کردوین کەگوایە دروست نیە بەڕۆژو بون لە دوای(#١٥_شعبان).....بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و نەمانی گومان با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسول_اللهﷺ)فەرموی( لا تقدموا رمضان بصوم يوم ولا يومين إلا رجل كان يصوم صوما فليصمه)#متفق_عليه📚

واتە پێش(#رمضان)مەکەون بەڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ جگەلەو پیاوەی یا خود لەوانەی کە بەبەردەوامی ڕۆژوی سونەتیان گرتوە پێشتر لە هەمو مانگەکانی ساڵدا ئەوانە دەتوانن بەڕۆژ بن📚

لەم بارەیەوە (#امام_النووی_رحمەاللە) دەفەرموێت(فيه التصريح بالنهي عن استقبال رمضان بصوم يوم ويومين لمن لم يصادف عادة له أو يصله بما قبله فإن لم يصله ولا صادف عادة فهو حرام📚

واتەلەم فەرمودەیەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە کە  دەست پێش خەری بەڕۆژو بون  یا خود بەڕۆژو بونی ڕۆژو بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش هاتنی کاتی(#رمضان)یاخود بۆپێشوازی کردنی(#ڕمضان)حەرامەو دروست نیە جگە لە کەسێک کە عادەتی وابوە کە ڕۆژوی سونەتی گرتوە لەڕۆژانی دووشەممەو..یاخود ڕۆژ ناڕۆژێک بەڕۆژوبوە ئەمانە بۆیان دروستە کەمادەم لەبەر هانتی(#رمضان)و دەستپێش خەری ناکەن بەڕۆژو واتە نیەتەکەیان بۆ سونەتە نەک بەڕۆژوبونی(#رمضان) لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کەنەک هەر لەدوای (#١٥شعبان) بەلکو تاڕۆژێک پێش(#رمضان) دروستە بەڕۆژو بون ئەوانە...#واللەاعلم📚

داواکارم (#اللەمتعال)بمان گەیەنێت بە مانگی(#رمضان) یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی حەقی تەواوی ئەمانگە پیرۆزە بدەین...#اللهم_آمين☝️



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک  دەبینین زۆۆر دەڵێن وەشانازای بەوەشەوە دەکەن لەکاتێک ئەوەی لەبێ دەنگی دەست مان دەکەوێت لە قسەکردنی بێ هودە نەک هەر دەستمان ناکەوێت  بەڵکو لەدەستیشی دەدەین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)ئەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا او ليصمت ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم جاره ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر  فليكرم ضيفه)#رواه_البخاري_ومسلم📚

واتە هەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و بەڕۆژی دوای هەیە با قسەی خێرو باش بڵێت یا بێ دەنگ بێت وەهەرکەس باوڕی بە(#اللە)و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت وەهەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت📚

ئەمە فەرمودەی کەسێکە کە ڕاستەو خۆ لە لایەن (#خالق)وە وەحی بۆ هاتوە دەزانێت ئاسودەی و خۆشبەخەتی دونیاو دوا ڕۆژ لەم سێ خاڵە دایە بۆیە ئەگەر ئەم سێ خاڵەت لەخۆتدا بەدی كرد ئەوا شانازای بەخۆتەوەبکە  چونکە لەدونیا ئاسودەیت کەس ئازار نادەی لەقیامەتیش هیچ کەس سکاڵاو شکاتت لێ ناکات لای (#اللە_متعال)👇

هەرلەبەر ئەمەشە(#لقمان_رحمه_الله) کاتێک ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات پێی دەفەرموێت (یابنی إذا افتخر الناس بحسن کلامهم فافتخر انت بحسن صمتك يقول اللسان كل صباح وكل مساء للجوارح كيف انتن فيقلن بخير إن تركتنا📚

واتە ئەی کوڕی خۆم ئەگەر خەڵک بەجوان قسەکردنیان شانازای و ئیفتخاریان کرد تۆ ئیفتخار وشانازی بکە بەبێدەنگی چونکە زمان هەمو بەیانیو ئێوارەیەک پرسیار دەکات لە ئەندامەکانی لاشە دەڵێت حاڵتان چۆنە ئەوانیش دەڵێن ئەگەر تۆ وازمان لێ بێنی باشین 📚

هەروەها پێشینانی کوردیش  شتێکیان هەیە دەڵێت (دەم بێسێ سەر سڵامەتە)👇

کەواتە بە ئاگامان لە زمانمان بێ بەرامبەر درواسێ و میوان و خزم و کەسو کارو موسوڵمانان بەتایبەت و هەمو خەڵک بەگشتی 📚

داواکارم(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەشەڕی زمان و درواسێی خراپ و هەمو ئەوانەی کە دەبێتە هۆی ئازار دانی خەڵک و خۆمان...#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسول_اللەﷺ)فەرموی(لاتقوم الساعةحتى تقاتلوا اليهود حتى يقول الحجر وراءەاليهودي يامسلم هذايهودي ورائي فاقتله) #متفق _عليه📚

واتە قیامەت هەڵناستێ هەتاموسڵمان  دژی(یهود)شەڕنەکەن جاوای لێدێ بەردودار کاتێک(#یهودی)ـەکەیەک لەپشتیداخۆی حەشارداوە دەڵێت ئەی مسوڵمان ئەمەجولەکەیەکەلەپشتمەوە بیکوژە📚

یهودلەمەتۆقیوە دەش زانێ نزیکەبۆیە ئێستادەیەوێت وەک فرعەون چۆن ماڵ ومنداڵی سەردەبڕی بۆئەوەی ئەوەی نەک بەهێزبن ودەسەڵاتی لێ بسێنن ئەمیش ئاوادەسەڵاتی نەک لەغزەوقدس بەڵکو(لبنان وسوریاومصر..)زۆرێکیتر بەرفراوان بکات👇

بەڵام(#اللە)کەفەرمانی لێی بو وەک چۆن کەسێکی لەماڵەکەی فیرعەون خۆیدا گەورە کردو هەربەویش غەرقی ئەو ئاوەی کردکەدەی گوت لەژێر فەرمانی مندایەئاوائەمیش لەناو دەبات👇

لەم لاوەشیعەي رافضيش دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەهێزبکات ئەهلی سونەلەناوچەکەلاوازبکات حاکمی مطلقی موسوڵمان خۆی بێت بۆیە وانەزانن دیفاع لەموسوڵمانان دەکات👇

#اللەتعالی خەونی هەردولاپوچەڵکاتەوەموسڵمانان سەر بخات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٥_ربیع_الثاني١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبرکاتە

موسوڵمان مافی بەسەر موسوڵمانەوە زۆرە بۆ ئەوەی هەندێک لەو مافانە بزانین با بڕۆینەخزمەت ئەو فەرموەدەیەی (#صحيح_مسلم) کە دەفەرموێت👇

لە(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)ئەفەرموێت
(#رسول_اللەﷺ)فەرموی(حق المسلم على المسلم ست)واتە مافی موسوڵمان بەسەر موسوڵمانەوە شەشە:👇

#یەکەم(إذا لقيته فسلم عليه)ئەگەر پێی گەیشت سەلامی لێبکات👇

#دووەم(وإذا دعاك فأَجبه)ئەگەر دەعوەتی کرد وەڵامی بداتەوە👇

#سێیەم(وإذا استنصحك فانصحه)ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکە👇

#چوارەم(وإذاعطس فحمد الله فسمته)ئەگەر پژمی و ووتی(#الحمد_للە) وەڵامی بدەرەوە (بڵێ #یرحمك_الله)👇

#پێنجەم(وإذا مرض فعده)ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە👇

#شەشەم: وإذا مات فاتبِعه) ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە📚

داواکارم(#اللەتعالى)برایەتی بخاتەنێوانمان .#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٥_جماد_الاول_١٤٤٦🌙