کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
228 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
طاغوت وسەرکردەکانی وڵاتانی بەناومافی مرۆڤ دیمکراسی بەهەمو جۆرە چەکو هێزێکی سەربازیەوە ئامادەی خۆیان دەربێڕی هاوکاری یهودی خوێن ڕێژیان کردو دەشی کەن بۆڕشتنی خوێنی موسوڵمانان بەومنداڵی بێ تاوانیشەوە👇

کەچی حاکم وطاغوتاني وڵاتی موسوڵمانانیش هەندێکی زۆریان خەریکی بێ ڕەوشت کردن و داڕنینینی ئیمان ڕەوشتی موسوڵمانان هەندێکی کەمیان لەبەر عەیبەیاخۆپیشاندانی موسوڵمانان  بێت دێنە بەر شاشەکان ئەڵێن ئەوە کارێکی دڕندانەیە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی👇

خۆیان گێڵ وکوێرکردوە کەدانەری یاساکان بەناومافی مرۆڤ خۆیان هاوکارن بۆئەوکۆمەڵ کوژیە ئێستاش واکار لەسەر ئەوەدەکەن بەچەکی ئەتۆم ونەوەوی بەتەواوی لەناویان ببەن👇

ئیتر بابەناوزاناوعالماکانیشان بوەستێت کە ئەم طاغوتەپیسانەیان کردوەبە(#وەلی_خمر) ببورن(#ولی_امر)و پێشەوای خۆیان ناوێرن لەترسی ئەوانیش هەردوعایەک بۆیەکەم قیبلەی موسوڵمان مزگەوتی(#الاقصى)ومنداڵی بێ تاوانی(#غزە)بکەن👇

خۆ نازانن کافران بەم طاغوتەبەناووەلی خەمرانەیان دەڵێن هەربەیان نامەی خۆتان دەرکەن تائێمەئەمانەلەناوئەبەین جائەوکاتەسەرەی ئێوەش دێت☝️

#اللهم_انت_حسبنا☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٣_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەم جارەیان با بڕۆینە خزمەت (#امام_ابن_كثير_رحمه_الله)لە کتێبی (#البداية_والنهاية)کە  بەچیرۆکی تۆ بەکردنی شاعیرێک ئامۆژگاریمان دەکات دەفەرموێت 👇

لەسەردەمی خەلافەتی(#عباسی)ـه کان (#هارون_الرشید)ـدا شایعیرێک هەبو بەناوی(#ابو_نواس)بە کەسێکی  شیت بەناو بانگ بوو کاری خوارد نەوەی عارەق وشەراب بو هەمیشە مەستو سەر خۆش بوو...👇

ناسناوی شاعیرە شەراب خۆرەکە بوو
لە شیعرەکانیدا کفری دەکرد جارێک لەیەکێک   لەشیعرێکدا وتی👇

دع المساجد للعباد تسكنها..
وطف بنا حول خمار ليسقينا..
ما قال ربك ويل للذين سكروا..
ولكنه قال ويل للمصلينا..📝

واز لە مزگەوتەکان بێنە با اللە پەرستەکان تیایدانیشتەجێی بن..
وە بەدەوری ئێمەیا طەواف و سوڕانەوە بکەن شەرابمان بدەنێ...
پەروەردگارتان نەی فەرمووە وەیل بۆ ئەوانەی سەرخۆشن...
بەڵکوو  فەرمویەتی وەیل بۆ نوێژخوێنەکانمان بێ....📝

مەبەستيشي(#آية٤سورة_الماعون)بوە📚

کاتێک(#هارون_الرشید_رحمه_الله)ئەم شیعرەی  بیست زۆر توڕە بوو بانگی کردو زۆری لێدا ئازاری زۆریدا هەندێک دەڵێ خەریک بو لە ملی بدات بەڵام (#ابونواس) وتی ئەی پێشەوای بڕواداران....باش بزانە شاعیران ئەوەی دەیڵێن کاری پێ ناکەن 👇

دیارە لێرەشدا مەبەستی ئەم ئایەتە بوو ( والشعراء يتبعهم الغاوون.........وأنهم يقولون ما لا يفعلون)#سورة_الشعراء_٢٢٤_٢٢٦📚

ئیتر خەلیفە لێی خۆش بوو...👇

بۆستە چیرۆکەکە تەواو نەبوە...🖐👇

هەندێک دەفەرمون لەکاتی سەرەمەرگیدا پێشەوا (#امام_الشافعی_رحمە_اللە)ڕۆیشتە سەری پیی گوت (#ابو_نواس)چیت بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردوە ؟ ئەویش دەستی کرد بەگیرفانیدا کاغەزێکی دەر هێناو دای بە(#امامی_الشافعی)کۆپلە شیرعرێکی لەسەر نوسی باسی تۆبەکردنی خۆی تیادا کردبو(#امام_الشافعی)خوێنیەوەدەستی کرد بەگریان👇

هەنێکيتر دەفەرمون نەخێر لەکاتی سەرەمەرگیدا نەبوە بەڵکو مردوە لەکاتی شۆردنی جەنازەکەیدا پارەچەکاغەزێکی لە باخەڵدا بو بردیان بۆ (#امامی_الشافعی_رحمە_اللە)بینی ئەم شێعرە تیادا نوسیوە👇

يا رب إن عظمت ذنوبي كثرة...
فلقد علمت بأن عفوك اعظم...
إن كان لا يرجوك إلا محسن
فبمن يلوذ ويستجير المجرم...
أدعوك ربي كما أمرت تضرعا ...
فإذا رددت يدي فمن ذا يرحم..
مالي إليك وسيلة إلا الرجا ...
وجميل عطفك ثم ني مسلم...📝

ئەی پەروەدگارا هەرچەندە گوناهەکانم گەورەو زۆر بن...
بەڵام من دەزانم کە هەر لێبوردنی تۆ گەورەترە ..
ئەگەر تەنها چاکە کاران بۆیان هەبێ پەنا بە تۆ بگرن..
ئەی تاوانبار پەنا بەکێ ببات و لەکێ بلاڵێتەوە...
ئەی پەروەردگارا بانگی تۆ دەکەم وەکوو فەرمانت کردووە ملکەچ بم...
ئەگەر دەستم بگێڕیەوە کێ ڕەحمم پێ دەکات و وەڵامم دەداتەوە...
هیچ چارەیەکی تر نییە ئیلا ڕەجای لێ خۆش بوونی تۆ نەبێت...
میهرەبانی تۆش جوانە ئیتر من موسڵمانم ....📝

(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) کە ئەمەی خوێندوە زۆر زۆر گریا و پاش کفن کردنی خۆی و هەموو ئەو موسڵمانانەی کە ئامادەبوون نوێژیان کرد لەسەر جەنازەکەی وناشتنیان...📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)پێش مردن تۆبە و كاتی مردن شەهيديو لەدوای مردن فیردوس مان بەنصيب بكات...#اللهم_أمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٩جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەر عالم و زاناکان تەقوای(#اللەمتعال) یان هەبێت عیلم زاناستیان بۆ چەسەپاند و گەیاندنی دینی حەقو ڕاست بێت..،دینیان نەخستبێتە خزمەتی دونیاو  شەرعیەتدان بەکفر و ظوڵم و ستەمی طاغوتان ئەوا(اللەتعالی) پلەیان بەرز دەکاتەوە وەک دەفەرموێت👇

(..یرفع اللە الذین ءامنوا منكم والذین أوتوا العلم درجـٰت)#سورة_المجادله_١١📚

واتە...ئه‌وانه‌شتان عیلم وزانست و زانیاریان پێدراوه(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه..📚

بۆزیاتر بەرچاو ڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو چیرۆکە👇

(#عثمان_بن_عطاء_الخراسني_رحمه_الله) ئەفەرموێت لەگەڵ باوکم بەره وشاری (#دمشق) بەڕێ کەوتنین که بڕۆین بو لای خەلیفه(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله)👇

دەفەرموێت ڕۆیشتین تا نزیک بوینەوە لەدەروازەی شار کابرایه كمان بینی بەسەر پشتی گوێ دریژیک بوو كراسيكى کۆنی  لەبەرابوو لەگەڵ جبەیەک لکابو بە لاشەیەوە مێزەرێکی کۆنی بەسەروەبوو منیش پیکەنیم گوتم باوکه ئەمه کییە ئەم کابرایه ؟👇

باوکم فەرمووی کوڕم بێده نگبە ئەوە گەورەی زانایانە(#الحجاز)ـە ناوی (#عطاء_بن_ابى_رباح)ـە ئینجا نزیک بوینەوە لەگەڵ باوکم هاتنه خواره وە باوەشیان بەیەکدا کرد پاشان سواری پشتی گوی دریژه که بون👇

ڕۆیشتن تاگەیشتینە بەردەم دەرگای خەلیفه چوینەژورە(باوکم گوتی ئەگەر له بەر(#عطا_ابن_ابى_رباح) نەبوایه نەیان ئەهێشت من بڕۆمە ژورە👇

بەڵام ئەومان لەگەڵ بوو بەڕێزەوە چوینە ژووره وە کاتێک خەلیفه(#عطاء)بینی هات بەدەمیەوە و فەرموی لێ کرد لەگەڵ خۆی بردی تالەسەر کورسیەکەی خۆی داینا  منیش سەیرم دەکەرد خەڵکانێکی نەجیب زادەو مەعقوڵی زۆر دانیشتبون هەمویی بێ دەنگ سەیریان دەکردین 👇

ئینجا خەلیفه گوتی ئەی(#ابی_محمد)چیت پیویسته بابۆت جێبەجي بكەين؟
ئەویش فه رمووی ئه ی گەورەی باوەرداران خەڵکی(#مککه) کە (#بیت_الحرام)ــی لێیەو دراوسێی (#رسولﷺ)ــن پاره ومال وسەروەتیان بدەرێ ویارمه تیان بدە
خەلیفه گوتی بنووسن ماڵ و سەروەت و پاره بۆخەڵکی(#مککە)📝

دوای گوتی هیچی ترت ناویت ئەی(#ابی_محمد) ..؟ئەوەیش فەرموی ئەی ئەمیری باوەڕداران خەڵکى (#الحیجاز_والیمن)خەڵکی موسوڵمانن وەک(#مککە)هاوکاریان بکە خەلیفه گوتی بنووسن پاره و ماڵ بۆیان  پاشان گوتی هیچی ترت ناوێت ؟ئەویش فەرموی یارمەتی مجاهیدان بدە چونکەئەوان پاسەوان وحەرەسی ئەم دینەن خەلیفە گوتی بنوسن پارە ماڵ و پێداویستی بۆمجاهیدانیش 📝

ئیجا گوتی(#ابی_محمد) هیچی ترت ناوێ فەرموی داواکارم کە ئەوەندەش کاری قورسو گران بە(#إهل_ذمة)گاورو جوولەکەکان نەکرێت خەلیفەگوتی بنوسن هیچی تر کاری قورسیان پێمەکەن 📝

پاشان گوتی هیچی ترت ناوێ ئەویش فەرموی ئەی خەلیفه له(#اللە_متعال)بترسە ئەم هەموبەردەست و خزمەت کارە چیە لە چواردەوری خۆت دات ناوە باش بزانە کاتێک دروست کرایوت بە تەنها دروست کرایت و بەتەنها ئه مریت وه بەتەنهاش زیندوو ئه كریته وەبەنهاحيسابت لەگەڵ دەکرێت خەلیفە کەوتەسەر چۆک دواتر(#عطاء_بن_ابى_رباح) هەستا هاتینەدەروە لە بەردەرگا یەکێک لە بەردەستەکانی خەلیفە هات کیسەیەک پارەی پێ بو ویستی بیدات پێی فەرمووی زۆری ماوە من ئەوەت لێ وەر بگرم وەری نەگرت نەک هەر ئەوە چەنێک لەژورەوە بوین یەک تۆز ئاویشی نەخوارد☝️

کەواتە لێرەدا ڕونە ئەگەر زاناو ئەهلی عیلم خۆیا بۆ(#اللە)یەکلای کردوە ئەوا ئەگەر خەلیفەش هەبێت خۆی و هەرچی بەردەست و دەسەڵات دارو خەڵکیشە ئەبێت لەخزمەتیدابن بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە دا کە خەلیفەش نیە هەندێک بەناو زانایانی ئێستادینەکەیان خستوەتە خزمەت طاغوت کافر علمانیەت بۆ دەست خۆشی ماڵی دونیا... (#قبحهم_الله_أنى_يؤفكون)ئێوەش بڵێن #اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_امامي📝

#١٦_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
کام لەو پێغەمبارانە(علی نبینا وعلیهم الصلاة السلام) هات بۆ قەومی ( ثــــمــــود)
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بۆ زانیاریتان لەسەر وەڵامی ئەم پرسیارە(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَـٰلِحࣰاۚ قَالَ یَـٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَـٰهٍ غَیۡرُهُۥۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱسۡتَعۡمَرَكُمۡ فِیهَا فَٱسۡتَغۡفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوۤا۟ إِلَیۡهِۚ إِنَّ رَبِّی قَرِیبࣱ مُّجِیبࣱ)#سورة_هود_آية_١٦📚


واتەبۆ قەومو (#ثمود)ـیش براکەیان (#صالح_علیه_السلام)ـان ڕه‌وانه کرد وتی ئه‌ی خزموکەسەکانم گوێڕایه‌ڵی(#اللەتعالی) بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ(#اللە)ــیەکی ترتان نیه‌ ئەو ئەو دروستی کردوون لەزەویدا کردونی بەئاوەدانکەرەوە تێیدا کەواتە داوای لێخۆش بونی لێ بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم زۆر نزیک و نزا ودوعا وەرگرە📚

کەواتە وەڵامی ڕاست(#صالح_عليه_السلام) داواكارم(#اللەتعالی) بمان کات بەشوێن کەوتەی پێغەمبەران(#علیهم_السلام) وەک ئەوان خۆمان یەک لای بکەینەوەو بۆ دین دەعوە بانگەوازی بکەین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٤_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەگەر لەسەرتاوە تا کۆتای سەیری هەمو(#قرآن)ـي پیرۆز و هەموتەفسیرەکان بکەین دەبینین واتاکەی یاخود باس لەم سێ بەشە دەکات بەگشتی👇

#یەکەم: قورئان باس لە (#توحید_اخلاص_ايمان)
(#توحيد)واتە بەتاک دانانی(#اللە_متعال) لەهەمو پەرستشێک و کارو فرمانو راگرتن و دروست کردن حوکم وناو صيفاتێک....(#اخلاص)واتە نیاز پاکی لەکاتی هەمو پەرستشێک یا هەر کارو کردوەیەکدا و(#ایمان) واتەبیرو باوەڕو بە(#اللە)هەمو فەرمان و دروستکراو نێرداوەکانی...📚

#دووەم بەشی باسی حوکم دانو حەرام و حەڵاڵ فەرمان و قەدەغەکردن یا ڕێگری کردن و ....📚

# سێ_یەم بەشی:چیرۆک و داستان هەواڵ و ڕوداوەکانی دونیاوقیامەتە موژدە دان ترساندن ..📚

کەئەمانە هەریەکەو بۆ خۆی زۆرشت هەڵدەگرێت بەڵام بەکورتی ئەم قورئانە بۆ ئێمە دابەزیەوە پێویستە لەسەر ئێمەی موسوڵمان خۆمان فێری هەرسێ بەشەکەی قورئان بکەین وکاری پێی بەکەین بەپێی توانا و رونیشی بکەینە وە ئاسان کاریشمان بۆ کراوە بۆ ئەوەی لەبەرەکەتی قورئان بێ بەش نەبین بۆ نمونە ئەگەر نەمان توانی هەرسێ بەشەکەی بزانین لێی تێ بگەین وکاری پێ بکەین ئیتر بەهۆی مەشغەڵتەوە بێت یا هەر هۆکارێکی تر بێت یاخود نەمان توانی بی خوێنی نەوە ئەوا با کار بەیەکێک لە  بەشە کانی بکەین ئەویش(#توحید ...)کە بەئاسانترین کورترین ڕێگا ئاسان کاری بۆ هەمو مان کراوەبەپیرو گەنج و خوێندەوار و نەخوێندەوارویشەوە هیچ  بیانویەک مان بەدەستەوەنیە بڵێین نەمان زانیو نەمان توانی یا بۆمان نەکرا جا بۆ ئەوەی بزانین چۆن بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أبي_سعيد_الخدري_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت (أن رجلا سمع رجلا يقرأ(قل هو الله أحد) يرددها فلما أصبح جاء إلى (#رسولﷺ) فذكر ذلك له وكأن الرجل يتقالها فقال رسولﷺ والذي نفسي بيده إنها لتعدل ثلث القرآن)#اخرجە_البخاری📚

واتە پیاوێک گوێی لە پیاوێکی تر بو کە(قل هو الله احد) واتە(#سورة_الاخلاص)ــي دەخوێندو دەی هەرئەوەی گوتەوە (لەڕیوایەتێکی تردا لەکاتی شەو نوێژدا هەرئەوەی دەگوتەوە ) بەیانی هاتنە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ)و پێیان گوت کە ئەم پیاوە هەرئەوە دوبارە دەکاتەوە وەک شتێک بەکەمیان یان زانبو (#رسولﷺ) فەرموی سوێند بەوە گیانی منی بەدەستە ئەوە بەئەندازەی سێ یەکی قورئانە 📚

واتە قورئان بکەیت بەسێ بەشەوە ئەو سورەتە بە ئەندازەی یەک بەشی تەواوی قورئانە کەواتە بیانویەک نیەبۆ هیچ کام لە ئێمە چونکە هەمو مان بە پیرو لاوە خوێندەوارو نەخوێندەوار (#سورة_الاخلاص) مان لەبەرە
ئەم سورەتەش وەک(#رسولﷺ)فەرموی یەکێکە لە سێ بەشەکەی قورئان وەگرنگترین بەشی ئیسلام لەم سورەتەدایە چونکە باسی توحید و ناساندی(#اللەتعالی)ناو صيفاتەکانی تیدا بۆیە با کەم تەرخەمی نەکەین هەوڵ بدەین ڕۆژانەو شەوانە لەئیش و لەدەروەو لەماڵەوە لەهەموکات گرنگی بەخوێندنو کارکردن بەم سورەتە بدەین بۆ ئەوەی پەنابە (#اللە) نەچینە ڕیز غافڵان و بێ ئاگایانەوەوە بێ بەشیش نەبین لە پاداشتی  📝 

داواكارم(#اللە_متعال)شارەزای قورئانمان  بکات خۆمان کاری پێ بکەین وە نیەت مان خالص بكات ڕونیشی کەینەوە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٦_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت(وأوحىٰ ربك إلى النحل أن اتخذی من الجبال بیوتا ومن الشجر ومما یعرشون(*)ثم كلی من كل الثمر ٰ⁠ت فاسلكی سبل ربك ذللا یخرج من بطونها شراب مختلف الو ٰ⁠نەفیه  شفاۤء للناس إن فی ذ ٰ⁠لك لـٔایة لقوم یتفكرون)#سورة_النحل٦٨_٦٩📚

واتە پەروەردگاری تۆ نیگاو ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که لە کون و کەلێنی چیاو شاخ و دره‌خته‌کان وە له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات جێگای بۆ خۆی ساز بکات(*)هەروەها دەفەرموێت فێرمان کردووه که‌ له شیله‌ی گوڵان بمژێت و شتی به‌سوود بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده‌(له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان..)جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه کەسه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی شیفایە بۆ زۆر نەخۆشی..  به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه..📚

زانایان دەفەرمون هەنگ سێ سکی هەیە کەهەریەکەو جۆرە کارێک دەکات👇

کاری سکی یەکەم  کاتێک خواردنو شیلەی گوڵان هەڵدەمژێت دەچێتە سکی یەکەمی ئیتر دەریچەکان و(#صمام)ــە کانی دادەخات ناکرێتەوە تا پاڵفتەی ئەو خواردنەدەکات پاشان دریچەکە دەکرێتەوە دادەبەزێتەسکی دووەمی👇

کاری سکی دوەمی ئەوەوەیە کە دوای ئەوەی  خواردنەکە دادەبەزێتە ناوییەوە دەرگاکانی دا دەخات تا ماوەیەک تا دەبێتە هەنگوین لەوێ خەزنی دەکات (#صمام)ـەکەی دادەخرێت ناهێڵێت هەنگوینە کە دابەزێتە سکی سێ یەم مەگەر زۆر بەکەمی و بەپێی پێوسیت👇

کاری کاری سکی سێ یەم  ڕیخۆڵەکانی هەنگ لەخۆدەگرێت بۆیە لەکاتی فڕین و گەشتی زۆردا پێویستی بەو کەمەدەبێت کە لێی بخوات و بەردەوام دەبێت لە گەشتەکەی تادەگەڕێتەوە کەگەڕایەوە  هەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناو شانە کانو لێرەدا هەنگوینی پاک لە سکی دووەمدا وەردەگرێتەوە و لە دەمی دەریدەهێنێت و دەیخاتە ناو دەرگاکانی شانەکانەوە.....☝️

ئەم دروست کراوە بچوکە لەو ڕێرەوەی یاخود وەحی و ونگایەی کە(#اللە_متعال) بۆی کردوە بەهیچ جۆرێک لانادات وەئەگەر هەر یەکێک لەوان لەو فەرمانە دەر بچێت ئەوە لەلایەن پێشەوا و قاضیە کەیانەوە بەپێی جۆری لادانەکەی سزای بۆ دەرچێت هەندێک جار سزای کوشتنی بۆدەر دەچێت و دەکوژرێت بۆیە دەبینین ئەم هەنگانە خاوەنی حەزارەتو پێشەوا دەوڵەتی خۆیانن...👇


بەڵام مرۆڤەکان چونکە لە وەحی و نیگای(#اللە_متعال)لایان داوە وایان لێهاتوە لە خاوەنی هیچ نەماوەن بەڵکو  ئەندامەکانی لەشی خۆشیان لەدەست دەرچوە بوە بە کۆیلە هەواو ئارەزو شەهەواتیان...#واللە_اعلم☝️

(#اللە_متعال)خۆمان ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە هەموشبوهاتو شەهەواتو دونیاویستیەک...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٧_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرمویت(نبئ عبادي أني أنا الغفورالرحيم(٤٩)وأن عذابي هو العذاب الأليم(٥٠)#سورةالحجر📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ)هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم کەهه‌ر من بەڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم(بۆ باوه‌ڕ داران(*)بێگومان سزاو تۆڵه‌ی منیش ئازارێکی زۆر بەئێشه بۆ بێ کافرەباوه‌ڕو📚

دەگێڕنەوە(#امام_النووی_رحمه_الله) جارێک دەرسی دەگوتوە بەتە لەبەکانی کەگیشتە ئەم(#آية)ـتەدەستی کرد بەگریان تەلەبەکانی گوتیان بۆ گریای قوربان ئەویش فەرموی سەیرکەن(#اللە)کاتێک باسی (#الرحمةوالمغفرة) دەکات دەیداتە پاڵ خۆی دەفەرموێت (#أني_أنا_الغفور_الرحيم)واتە من لێخۆش بو میهرەبانم بەڵام کایێک باسی(#العذاب)دەکات دەی دەتا پاڵ دەسەڵات و قودرەتی  دەفەرموێت (#وأن_عذابي_هو_العذاب_الأليم)
واتەسزاو تۆڵه‌شم ئازارێکی زۆر به ئێشه
لێرا ئەفەرموێت(#إني)نافەرموێت(#إني_انا)بیری وتەیەکی(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) کەوتەدەکەدەفەوموێت(#اللە)لەقیامەتدا ئەوەندە رەحمەتی زۆرە(#شیطان)ـیش واگوماندەکات کەلێیخۆشدەبێت📚

(#اللەتعالی)لە(#الرحمةوالمغفرة)تي مەحرومان نەکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٢_شوال_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت(والفحر(١) واليالعشر(٢)والشفع والوتر(٣)ولليل إذا يسر(٤)هل في ذلك قسم لذي حجر(٥)..#سورة_الفجر📚

واتە..سوێند به به‌ره‌به‌یان *
وە بە دە شەو*وە بەتاك و بەجووت*وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت*ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو..📚

لەتفسیری ئەم(#أية)ـەدا (#امام_الطبري_رحمه_الله)وغەیری ئەوانیش بۆمان نەقڵ دەکەن لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)وە کە فەرمویەتی(إن الليالي العشر التي أقسم الله بها هي ليالي العشر الأول من ذي الحجة)واتە ئەودەشەوەی کە(#اللە)سوێندی پێ خوارەوە ئەوە دەشەوی سەرەتای مانگی(#ذي_الحجة)یە وەمەبەست (#الشفع)واتە(#يوم_النحر) ڕۆژی سەر بڕین كەدەکاتە (#١٠_ذي_الحجة)واتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، وە(والوتر)مەبستی پێ(#يوم_عرفة)واتە(#٩_ذي_الحجة)📚

(#ابن_قيم_رحمه الله)دەفەرموێت دیارە ئەم ڕۆژانە زۆر گرنگن بۆیە(#اللە)سوێندی پێخواردوە بۆیەباهەوڵ بدەین زۆرتین کات بە عیبادەت بەسەر بەرین(#اللە)مەحرمان نەکات لە پاداشتی..اللهم_آمین☝️

#م_نامق_امامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
🕋الله اكبر 🕌
🕋 الله اكبر لا إله الا الله 🕌

🕋الله اكبر🕌
🕋الله اكبر كبيرا🕌

🕋🌴🕌🌴🕋🌴🕌🌴

تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال
عيدكم مبارك ونسأل الله تعالى أن يعيده علينا وعليكم وعلى المسلمين الموحدین بالخير والعز والنصر والبركة وذهاب الاحزان في كل المكان 🍫🍬🕋🕌

جەژن لە هەموو موسوڵمانای ئەلی توحید لەتەواوی جیهانداپیرۆزبێت داواکارم اللە ئەم جەژنە بکاتە ئاخیرجەژنی غوربەتو زەلیلی  وزندانی موسوڵمانانی جیهان🍫 🍬🕋🕌

عيدتون مبارك الله متعال آن عید را سبب عیزت و خوشحالی مسلمان وازبین بردن  کفر شیرک ظولم غوصها گرداند 🍬🍫🕋🕌

#م_نامق_امامي📝

#١٠_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami

🌴🕋🌺🕌🌸🕋🌹🕌🌷🕋🌴
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
والله تعالى ئەفەرموێت(وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ)#یوسف١٨📚

براکانی(#وسف_علیەسلام) کراسێکیان خوێناوی کردوهێنایان بۆ باوکیان کەبڕوایان پێ بکات گورگ خواردویەتی بەڵام باوکیان واتە(#یعقبوب_علیەالسلام) گوتی نەخێروانیە خۆتان ئەمکارەتان کردوە بۆیەمنیش باوەڕتان پێناکەمو(#صبر)ئارام دەگرم وەتەنها(#اللە) داوای هاوکارییارمەتیلێدەکرێت📚


#م_نامق_امامي📝

_محرم_١٤٤٦🌙



https://t.me/iyimami