کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙