کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
503 photos
869 videos
95 files
264 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇👇👇 https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەمو مان بیستومانەو دەزانین کە دوعای دوای بانگ یەکێکە لەدوعایانەی کە هەر ئیمان دارێکی خاون(#توحید) بەئیمانەوە بی خوێنێت ئەوا(#إن_شاء_الله)لە قیامەتدا بەر شەفاعەتی (#رسولﷺ) دەکەوێت  دڵنیام زۆڕبەمان لەبەر مانە بەڵام پێم خۆش بو واتەکەی بزانین بۆ ئەوەی بزانین چی دەڵێین دوعاکەش وەک لەو فەرمودەدا هاتوە👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمود الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة)#روارە_البخاری📚

واتە هه‌ر كه‌سێك لەهەر کاتێکدا گوێ لە بانگ  بو  ئەم دوعایە بکات بڵێ (ئەی په‌روه‌ردگاری خاون ئه‌م بانگه‌ ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه‌ی(كه‌ بریتیه‌ له‌ بانگه‌وازی بۆ(#سجدە) بردن بە(#توحیدە)وە بۆ  تۆ  هەر تۆ خاوه‌نی ئەم بانگەی دەسا  درودی سوپاسی  به‌رده‌وام ببه‌خشه‌ به‌(#محمدﷺ) و پله‌و پایه‌ی به‌رزی وەک (#الوسیلة) پله و پایه‌یه‌كی بەرزە له‌ به‌هه‌شتدا هه‌روه‌ها(#الفضلة)پله‌یه‌كه‌ ته‌نیا به‌یه‌ك کەس ده‌درێت له‌ قیامەتدا ئه‌ویش پله‌ی شه‌فاعه‌ته‌) هه‌روه‌ها ئەو شوێنە بەرزو باشەی کە بەڵێنت پێداوە پێی ببخەشە )ئەوا شەفاعەتی منی بۆ دەبێت یاخود لەقیامەتدا بەر شەفاعەتی من دەکەوێت  📚

داواکارم (#اللە_تعالی) بمان کات بەشوێنکەتەی(#رسولﷺ )لەدونیاو وە لە قیامەتیشدا بمان گەیەنێت بەخزمەتی و بەرشەفاعەتی بکەوین ...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي🌙

#١٢_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی) ئەفەرموێت(كان الناس امة واحدةو ٰ⁠حدة فبعثك أللّه النبیـن مبشرین ومنذرین وأنزل معهم ألكتـٰب بِألحق لیحكم بین الناس..)سورة_البقرة_٢١٣📚

واتە خەڵکی یەک ئەموتو کۆمەڵ بوون  بۆیە(#اللەتعالی)پێغەمبەران(#علیهم_السلام)ـی نارد کە مژدەدەر و ترسێنەر بن وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردون تاحوکم یاسای نێوانیان خەڵکی پێ بکان ....📚

بەداخەوە زۆرێک  لەم ڕۆژگارەیا تەوا پێچەوانەی ئەوەن  ئومەتیان کردوە بە چەندەها پارەچە  هەرکەسەو گوروپو تاقمێکی بۆ خۆی داناوەبەناوی دنی وە  بەحساب (#حافظ) قورئانن وخەریکی کردنەوەی مەرکەزی(تخفظ)ــن واتە لەبەر کردن و قورئان و خویندنەوەی .... و بەڵام بە پێچەوانە زۆرێک خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردنن بەناوی قورئان دینەوە هەر بەلای کار کردن بە قورئاندا نەڕۆشتون بۆ غەیە مەبەستی قورئان قورئان بەکاردێنن  بۆیە زۆری لەسەر ناڕۆم تەنها دەڕۆمە خزمەتی یەکێک لەهاوەڵان 👇 

(#ابی_نهیك)بۆمان دەگێڕێتەوە لە (#عبدالله_بن_مسعود_رضي_الله_عنه)ـوە فەرموی(ليس حفظ القرأن بحفظ الحروف ولكن بإقامة حدوده📚

لەبەر کردنی قورئان تەنها لەبەر کردنی پیتەکانی نیە بەڵکو کارکردن وجێ بە جێ کردنی یاسا و سنورو فەرمانەکانیەتی📚

کەواتەبا خۆمان و ماڵو منداڵمان فێری  قورئان بکەین بۆ ئەوەی  کار  بەیاساو دەستورو فەرمانەکانی  بکەین وە بیکەین بەبەرنامەو یاسای نێوماڵ و منداڵ و خاک و وڵات و دڵ و دەرونمان☝️

(#اللە_متعال)بمانکات بەئەهل و شوێنەكەوتەی(#القرآن)وەبەخزمەتکاری قبوڵمان بکات...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان دڵنیابن هەرچەند تاوان گەورە بێت ناگاتە ئاستی لێ خۆش بونی(#اللەتعالی) بۆیە ئەگەر گەورەترین تاوانیشت کردبێ بێ ئومێد مەبەو داوای لێخۆش بون بکەو بگەڕێوە  دڵنیاشبە هیچ کات (#اللەمتعال) بەندەکانی نائومێدناکات ئەگەرچی زۆرترین تاوانیشیان کردبێت  وەک خۆی دەفەرموێت👇

(قل يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم لا تقنكو من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعا إنه هو الغفور الرحيم)#الزمر_٥٣📚

واتە ئەی(#محمدﷺ)ــبڵێ بە بەندەکانم ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر تاوان و گوناھتان کردوە ....هیچ کات نائومێد مەبن لەرەحمو میھرەبانی و بەزەیی(#اللە) چونکە بێگومان (#اللە) لەھەموو تاوانو گوناھێک خۆش دەبێت وە بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بووخۆشبو و بەبەزەیی ومهرەبانە..📚

دەگێڕنەوە جارێک(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله) وتارێکی زۆر بەلیغوپاراو بەهێزی دا خەڵکی هەموسەرسام بوو ئەویش وتارەکەی بڕی ودەستی کرد بەگریان و فەرموی 👇

(یارب إن ذنوبي عظيمة وإن قليل عفوك اعظم منها فامح بقليل عوفك عظيم ذنوبي) #تهذيب_الكمال_في الاسماء_الرجال📚

واتە ئەی پەروەردگارا تاوانەکانم زۆر گەوەرو زۆرن وە لێخۆش بونێکی بچوکی تۆ گەورەترە لە هەموتاوانەکانم دەسا تاوانە زۆر وگەورەکانم بسڕەوە بەلێخوشبونێکی کەمت 📚

دیارەمەبەستی ئەوەیە کە تاوان هەرچەند زۆر و گەورەشبن ناگەن بەئەندازەی کەمترین لێخۆش بونی اللە 👇

(#الأصمعي)دەفەرموێت ئەمەیان باسکرد بۆ (#الحسن_البصري_رحمەالله) ئەویش دەستی کرد بەگریان و فەرموی( لو كان الكلام يكتب بالذهب لكتب هذا الكلام)📚 

واتە ئەگەر قسە بەئاڵتون بنوسرایە ئەوائەم وتەیە بەئاڵتون دەنوسرا یا دەنوسرایەوە📚


داواکارم لە(#اللە_متعال)بە کەمترین لێ خۆشبونی لە زۆرترین و گەوەترین تاوانەکانمان خۆش بێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢١_محرم_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ بەخۆدا چونەو وەبیر هێنانەوەی ئەصلي خۆمان کەمرۆڤایەتیە پێمان خۆش بوو بەیەکەوە بڕۆینە خزمەت ئەو (#آية)ـتە کە (#الله_تعالى) ئەفەرموێت👇


(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقناه تفضلا)#الاسراء_٧٠📚


واتە سوێند بێت به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له (#بنی-آدم)گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌)هه‌ڵمان گرتوون و له ڕيزق و ڕۆزی پاك و چاکی جۆراو جۆر بەهرەمەندمان کردون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و مناڵ و....) وەهەوەها ئێمه (#فضل) ڕێزو قەدری ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئەوانەی دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن📚

زانایان لە (#تفسیر)ــی ئەم(#آية)ـته  دا دەفەرمون (لقد کرمنا بنی آدم) واتە (#اللە)ڕێزی لەنەوەکانی(#آدم)ناوە بەوەی کە👇

کاتێک(#ملائكة)فریشتەی دروست کردوە بەس عەقڵی پێداوەن خواردنو خۆراک خەو و هەستان و دانیشتنیا بریتیە لە تسبیحات و ذكري و جێ بەجێ کردنی تەنهافەرمانی اللە متعال 👇

پاشان ئاژەڵی دروست کردوە بەس شەهەواتی پێداوە هیچ سنورێکی لە پەرستش و خۆداپۆشین وحەڵاڵ و حەرامی بۆ دانەناوە👇

بەڵام ڕێزی لە نەوەکانی(#آدم)مرۆڤ  گرتوە بەوەی کە هەم عەقڵ و ژیروی شەهەواتی پێ داوە وە هەم لەگەڵیشی بەرنامەوی یاسای بۆ ناردوە 👇

ئەم مرۆڤە کە عەقڵ و شەهەواتی پێ بەخشراوە لەگەڵیشی بەنامەی بۆ داڕێژراوە یاساو کتابی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە بەشێوەکی تەندروست و ژیرانە شەهەواتی  بەکار بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم مرۆڤە بەپێی ئەو نوسراوەی بۆی هاتوە واتە لەسنوری ئەو یاسایانەی کە(#خالق)بۆی داناوە لەرێ پێغەمبەرانەوە(#عليهم_السلام) بۆی ڕون کردوەتەوە شەهەواتی بەکار بهێنێت ئەوا لە فریشتە پلەی بەرزترە👇

بەڵام بە پێ چەوانەوە ئەگەر عەقڵ و ژیری لەڕێی تەنها شەهەواتەوە بەکارهێنا گوێی نەدا بە هیچ سونورو یاسایەکی(#خالق)  ئەوا لە ئاژەڵ پلەی کەترە وەک(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(....كالأنعام بل هم  أضل أولئك هم الغافلون)#الأعراف_١٧٩📚

واتە ..وه‌ک ئاژه‌ڵ وان(چونکە تەنها شوێن ئاره‌زووەکانیان کەوتون) نەک هەرئەوە به‌ڵکو ئه‌وانه لە ئاژەڵ خراپ تریشن چونکە ئه‌وانە غافڵ وبێ ئاگان له حه‌ق و لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

بۆ وەبیر هێنانەوە یەکێک لەڕێزە هەرە گەورەکان کە(#اللە_تعالی) مرۆڤی پێ لەئاژەڵ و هەموو دروست کراوەکان  جیا کردوەتەوە فەرمان کردنە بەداپۆشینی و لەبەر کردنی پۆشاک  ئێستا سەیرێکی خۆت بکە بزانە ئایا تا چەنێک خۆت و خێزانت و کچ و خوشک و دایکو ....لەسنوری مرۆڤ بون دور کەوتویتەوە..؟ یاخود بزانە تاچەندە مرۆڤێکی تۆکەمە بەقەدری تو  لەچوار چێوە مرۆڤ بوندا ماویتەوە ....؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر خۆی👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە شوێن کەوتنی شوبو هاتو شەهەواتێک کەلە سنوری مرۆڤ بون دەرمان دەکات..#اللهم_آمين☝️ 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٢٣_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#الله_تعالي)لەوەصفي کۆمەڵە کەسانێکدادەفەرموێت(من المؤنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)#الاحزاب_٢٣📚

واتە لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاست گۆبون لەگەڵ ئەو بەڵێن وپەیمانەی کە بە اللە یان  دابو (بەجۆرێک )کە ھەندێکیان و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (#شەھید_بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن (کەی شەهیدبن لەو پێناوەدا) ھیچ گۆڕانێکیان (لەئیمان و بەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە بۆئەوەی لەسەری بەڕاست گۆر بمرن 📚

زانايان لەتفسیری ئەم(آية)دەفەرمون ئەمە لەسەر کۆمەڵێک هاتە  خوارەوە کە لە جەنگی (#بدر)ــدا بەشداریان نەکرد بۆیە زۆریان خەفەت خوارد بەڵێنیان دا کە قەرەبوی بکەنەوە یەکێک لەوانە وەک(#امام_البخاری_رحمە_اللە) بۆ مان نەقڵ دەکات  ئەفەرموێت(#انس_رضي_الله_عنه) ئەفەرمویەتی مامم لەشەڕی(#بدر)ئامادە نەبو بەشداری نەکرد  بۆیە خۆى زۆر بە خسارەت مەند دەزانی زۆر ناڕەحەتبو خەفەتی زۆر خوارد هەر لەبەرئەوە بڕیاریدا بە(#اللەتعالی)کە لە شەڕێک یا غەزایەکی تردا جێ دەسى خۆی دیاری بکات بۆ ئیسلام و ئیمان ئازای خۆی بسەلمێنێت جا کە کاتێک شەڕی خەندەق ڕویدا یەک سەر بێ وەستان   خۆی ئامادە کرد چوناو شەڕەکەوە  جیهادى خۆى کردو زۆربەهێز و جورئەتەوە  بەجۆرێک کە کاتێک شەهید بوو  هەموگیانی تێک چو بو (انس) دەفەرموێت کە تەماشامان کرد دەبینین (٨٣) برینى پێوەیەو واى لێکرابوو و پوورم گوتى بە نیشانەى سەر پەنجەکانیا ناسیمەوە..  ئەم ئایەتەش لەسەر ڕستگۆی ئیمان وبەڵێنی ئەم پیاوانە دابەزیەوە 📚

هەر بۆیەزۆرێک دەبینین لەم سەردەمەشدا ڕاستگۆیە لەگەڵ ئیمان و بەڵێنەکەی بەو ڕاست گۆیەوە دەگەڕێتەوە لای(#اللە_متعال) هەشە چاوەڕێی کەی بەو ڕاستگۆیە بگەڕێتەوە...واللەاعلم📝

داواکارم(#اللەتعالی)تۆبەیەکی ڕاست گۆیانەی پێش مردن وە شەهیدی کاتی مرن و فردەوس دوای مرنمان بەقسەمەت بکات...#اللهم_آمين ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

سەیرێکی ئەم منداڵانە بکەن چۆن اربعین یان لەسەر لەوحەیەک بۆ دەنوسرێتەوە یان خۆیان دەی نوسنەوە لەبەریشی دەکەن ئەمانەچونکە بەزانست پەروەردە دەبن کە گەورەبون دەبن بەزانایاک بەویستی اللە هەمو ئومەت چاوەڕێی قسەیەکی ئەمانەدەبن☝️

ئێمەش کەشەرحی فەرمودەیەک دەکەین بێجگە لەو هەموشەرح و کتێبەی کەهەیەبەبەرنامەش لەناو موبایل وئایپاتی زۆربەیدا هەیە بۆی دەخوێنێتەوە تەرجمەشی دەکات زۆرێک لەخەڵک نەک پێ لەبەر ناکرێت قورسە بەلایەوە بیشی خوێنیتەوە دەڵێت دورو درێژە..؟👇

لەبەر ئەوەی  زۆری بەی خەڵک و منداڵانی ئێستا  لەسایەسی  ناپەروەردەی دایکان و باوکان بەناوی ئەوەی بامنداڵەکەم لەتەکەنەلۆجیاو دونیای پێش کەوتن کەم وکوڕی نەبێو دوانەکەوێت هەموی بوە بە کۆیلە ئەوفیلمەی کفروعەلمانیت سازی کردوەبۆ لەخشتەبردنی منداڵان  لەڕێی یوتوبو تیک تۆک و دونیای مەجازو یاری و فیلم...وە هەمو وزەو چالاکیەکیان دەکوژن وایان لێ دێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کۆمەڵگا بەرەو فەسادیو نەمانی دین و عیلم وزانست دەبەن ....اللە ماڵ و منداڵمان لەو فیتنانە بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەوەی ئێستا یهود دەیکات هەر ئەو کفرو ظوڵمە کوشتارەی قەدیمی خۆیان و موشریکەکانی مەککە یە دوبارە دەبێت هیچ جیاوازیەکی نیە بەڵام جیاوازیەکەلەوەدایە ئەوکات موسولمانان داوایان کرد لە(#رسول_ﷺ) داوالە (#اللەتعالی) بکات  ڕێگەیان پێ بدات جیهاد بکەن دژیان بۆیە ڕێگایان پێدراو(#اللەتعالی)فەرموی👇

(أذن للذين یقـٰتلون بأنهم ظلموا وإن الله علىٰ نصرهم لقدیر)#الحج ٣٩📚

واتەمۆڵه‌ت دراوه به‌ئیماندارانه‌ که بجه‌نگن وجیهاد بکەن لەگەڵ ئەوانە شەڕیان لەگەڵدەکەن و چونکه به‌ڕاستی مەظلومو سته‌م لێکراون بێگومان اللە ده‌سه‌ڵاتی هه‌یە سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت📚

هەر بەوڕێ پدانە بێ دودوڵی جیهادیان کرد  بون بەهۆکاری سەرخستنی دین و ماڵ منداڵی موسولمانانو مزگەوت خاوک ولاتیان بەجۆرێک هەتا دینیان گەیاندە ئێمە 👇

بەڵام بەناوحاکم و دەسەڵات داری ولاتی موسولمانان  ئەمڕۆ یهود دەبینن ئەو هەمو خوێنڕێژی  کوشتارە ومزگەوت وماڵو منداڵی موسوڵمانان لەناودەبات  نەک هەر دیفاع ناکەن بەڵکو دژی ئەوەش دەوەستن دوعابکات بون بە جاشی یهودی اللە لەوەڕسواتریان بکات#اللهم_آمين☝️

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان هەندێک دەپرسن لەم سەردەمەی ئێستا کە هەمو کفری عالەمی بە یهودو علماني مشريكينی دونیاوە یەکیان گرتوە بۆ کوشتن و لەناو بردنی موسوڵمانان هەڕەشەی تۆپ تانکو موشەک وهێزو...دەسەڵاتیان دەکەن بون بە براو سەروخەر بۆیەک ئێمە چیبکەین وچی بڵێین...؟👇

بۆڵامی ئەم پرسیارە وبۆ ئەوەی بزانین چۆن وەڵامیان بدەینەوە با بگەڕێینەوە بۆ جەنگی(#ئوحود)👇

زانایان کاتێ باسی  ئەو تاقی کردنەوە قورسەی جەنگی ئوحود مان بۆ دەکەن کەبەسەر (#رسول_ﷺ)و (#اصحاب_رضي_الله_عنهم)ـدا هات دەفەرمون لەجەنگی ئوحودا حەفتا هاوەڵ شەید بوو یەکێک لەوانە(#حمزە_رضي_الله-عنه)بوو بێجگەلەوەش(#رسول_اللەﷺ)خۆی بریندار بو زۆری ئازار چەشت 👇

هەتا(#سهل_بن_سعد_رضي_اللەعنه)  دەفەرمەێت(#رسول_اللەﷺ)ئەوەندە برینەکەی سەخت بوو خوێنی دەموچاوی نەدەوەستاوە(#فاطمه_رضي_الله_عنها)هەر خەریک بو بەئاو دەمو چاوی  پیرۆزی دەشۆرد بەڵام دەیبنی هەر خوێنی نەدەوەستایەوە تا هەندێک چیلکەی کۆ کردەوەو سوتاندی کردی بەخەڵوزو وردی کردو کردیە سەر برینەکەئیجا خوێنەکەی وەستاوە 👇

لەم حاڵەتەسەختەدا(#ابوسفیان) ئەوکات سەرکردەی سوپای قوریش بوە بانگی کرد گوتی بزانن(#محمدﷺ) ماوە هەرچی بانگی کرد جوابی نەدایەوە پاشان گوتی بزانن (#ابوبکر)ماوە بانگیان کرد هەر جوابی نەدایەوە ئیترگوتی ئەوانە کوژراون بانگی(#عمر) بکەن ئەو یەک سەر وەڵامی دایەوە فەرموی(#یاعدوالله)ئەی دوژمنانی (#اللە) درۆتان کرد هیچیان نەمردون منیش ماوم👇

(#ابوسفیان)نیش گوتی بەرزی بۆ(#هبل_وعزا) مەبستی بتەکان بوە👇

لەوکاتەدا (#رسول_ﷺ)بەدەم ئازارەوە بە(#امام_عمر_رضي_الله_عنه)فەرمو وەڵامی بدەوە ئەویش گوتی چی پێ بڵێم(#رسول_ﷺ) فەرموی بڵێ(الله اعلى واجل) بەرزی بڵندی و گەورەی  هەر بۆ اللە یە👇

دوبارە(#ابوسفیان) گوتی ((#لنا_العزا_ولا_عزالكم) واتە ئێمە(#عزا)مان هەیەو پشتیوانمانە ئێوە (#عزا)تان نیە👇

ئیتر(#رسول_اللەﷺ) فەرموی تۆشبلێ (الله مولانا ولا مولا لكم)  واتە اللە دۆستو پشیوان وسەر خەری ئێمەیە دۆست وسەرخەری ئێوە نیە📚

یەک سەر(#امام_عمر_رضي_الله_عنه)یش بەدەنگی بەرز پێی گوت(الله مولانا ولامولا لكم)ئێمەش لە وەڵام دانەوەی کافرانی دونيا بەیهود علمانی ملحیدانیشە دەلێن ئەگەر ئێوە بەپشتیوانی یەکترو هێزو دەسڵاتان سەرخەرو پشتیوانی یەکبن  ئێمە بەباوەڕو ئیمانەوە دەڵێن تەنها (#اللە)سەرخەر پشتوانمانەو بۆیە(الله مولانا ولا مولا لكم)📚

داواکارم (#اللە_تعالی) سەرمان بخات بەسەر هەمو کافران ومشریکانی دونیا....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٧_صفر_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

جیاوازی نێوان غیرەتی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) وە بەناو موسوڵمانی ئەمڕۆ جارێک یەکێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) بینی کابرایەکی یهودی لە بازاڕی(#قینوقاع) عابای ئافرەتێکی موسوڵمانی بەست بەکۆڵەکەی دوکانێکەوە کاتێک ئافرەتەکە ڕۆیشت عاباکەی لەسەر کەوتەخوارەوە ئەویش پەلەماری کابرای جولەکەیداو کوشتی کۆمەڵێک هات ئەویان شەهیدی کرد(#رسولﷺ) کەئەمەی بیست زۆر توڕە بوو کۆمەڵێکي ئامادە کرد بدات بەسەریاندا لەناویان ببات بەڵام لەبەرئەوەی لەژێر فەرمان ڕەوای ئەودا بون زەلیل بون نەی کوشتن بەس لە(#مدینەمنورە) دەری کردن👇

بەڵام غیرەتی بەناو موسوڵمانی ئەمڕۆ نەک هەر عابای بەسەر ژنەکەیەوە نیە بەڵکو یهود ڕێک جلی لەبەر نەهێشتوە بەهەموو جۆرێک ژن وماڵو منداڵیان دەکوژن دەست درێژی دەکەنەسەری...کەچی حاکم و دەسەڵاتدارو بە بەناو زاناکانیشەوە لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەهلی توحید  ڕێک وەک ئەومریشکەی لێ هاتوە کە قاچی دەگرن ودەی بەن بۆسەر بڕین هەر قورتە قورت دەکات و هیچیشی لەدەست نایە👇

جائەمەڕێک قسەیەکی (#ابن_قیم_الجوزی_رحمەاللە)ـم وە بیر هاتەوە کەدەفەرموێت(كل من ألف ضربا من ضروب الحيوانات اكتسب من طبعه وخلقه فإن تغذى بلحمه كان الشبه أقوى) #مدارج_السالكين٤٠٣📚

واتە هەرکەس ئولفەوتو مەیلی بۆلای هەر جۆرێک لە ئاژەڵ یاخود پەلەوەرێک بێت ئەوا هەڵسوکەوتی صیفاتی  ئەوی تیادا ڕەنگ دەداتەوە جائەگەر خواردنی ببێت بە گۆشتی ئەو ئاژەڵە یاخود ئەو پەلەوەرە زۆرتر تیادا ڕەنگ دەداتەوە 👇

لەلایەکی تروە(#ابن_خلدون_رحمە_اللە) کۆمەڵێک نمونەلەسەر ئەم بابەتە باس دەکات و ئەڵێ(أكل العرب الإبل فأخذوا منها الغيرة والغلظة وأكل الأتراك الخيول فأخذوا منها الشراسة والقوة وأكل الإفرنج الخنزير فأخذوا منه الدياثة وأكل الزنوج القرود فأخذوا منها حب الطرب)📚


واتە عەرەب کاتی خۆی حوشتریان دەخوارد غیرەتو توندیان لێوەردەگرت بۆیە غیرەتیان هەبو تورکەکان گۆشتی ئەسپیان خوارد فەراسەتو ئازایو هێزیان لێ وەدەگرت ئیفرنج و فەرنەسیاکان و ئەوروپیەکانیش خواردنیان گۆشتی بەرازبو بۆیە  بێ غرەتن بەجۆرێک  و بەدڕەوەشتی کردنی خێزان و کچیان نەک بەلاوە گرنگ نیە بەڵکو خۆیان ئامادەیان دەکان بۆ بەدڕەوشتی . هەروەها ئیفریقیەکانیش گۆشتی مەیمونیان دەخوارد بۆیە حەزیان لە ڕەقسو تەپڵ و مۆسیقایە ...👇


ئەمەش بەگشتی واتە مرۆڤ خۆراکی هەر جۆرە ئاژەڵ یا پەلەوەرێک بێت صيفاتي  ئەوی تیادا ڕەنگ دەداتەوە👇

بەناو موسوڵمانی ئەمڕۆش هەموجۆرە خواردنێکی دەر خوارد دراوە لەڕۆنی بەرازو بگرە تادوای لەگرنگتری خواردنی زۆربەی ژەمەکانی مریشکە بۆیە دەبینی لەقورتەقورت وقیڕەقیڕ زیاترە هیچی لەدەست نایە غیرەتی بوە بە غیرەتی مریشک...

جا ئەوەش نەبێت کەم بن بەڵکو وەک دەواجین  منداڵ دەخەنەوە بۆ سەر بڕین ئامادەی دەکەن مەبەست سەر بڕین سەر لێ کردنەوە نیە بەگشتی مەبەست ئەوەیە هەرلەمنداڵیەوە ئایپاتێک یا موبایلێکی دەدەنەدەست ئیتر یامەشغوڵ دەبێت بەیاری و سەری بەس لەناویاریدایە بیری دابین کردنی پێداویستیەکانی خۆشی نامێنێ  یاخود بەدونیای سۆشیاڵ میدیاو بەردڕەوشتیەوە سەقاڵ دەبێت کاتێک دەزانی بیری لای هیچ نیە جگەلە موبایلەکەی وەک ئەوەوایە سەری پێوەنەبێت بۆ بیر کردنەوەو بینیو قسەکردن و بیستنی ڕاستیەکان....تادوا🤯

بۆیە دەڵێم زۆۆۆۆۆۆر بەداخەوە نێوانی غیرەت و دینداری موسوڵمانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوەڵان وئەهلی توحید وەک نێوانی ئاسمان و زەویە لەهەموڕویەکەوە...(#اللەتعالی) بمان پارێزێت لەگومڕابون سەرلێشوای..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢١_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەتاوانە بچوکەکان ئەگونجێ بەهۆی چاکەیەکەوە یا خود ڕۆژو و یەک یا دەست نوێژێ یان خیرێکەوە.....(#اللەمتعال) لێی خۆش بێت ..👇

بەڵام هەندێک تاوان هەیە کە هیچ خێرو چاکەیەک نەک نای سڕێتەوە بەڵکو بەهۆی هەندێک لەوانە هیچ پەرستشو خێرو چاکەیەکیشت وەر ناگیرو سودی بۆت نیە هەتا تۆبەی تای بەتی لێ نەکەیت...ئەویش بریتیە له(#الذنوب_الكبائر) واتە تاوانە گەورەکان👇


بۆیە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) بۆئەوەی پارێزار و بن لەتاوانە گەورەکان زۆر جار پرسیایان کردوە جا بۆئەوەی ئێمەش بزابین کامانەن با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبداللە_بن_عمر_رضي_الله_عنهما)وە بۆمان دەگێڕنەوە کە پیاوێک(#اعرابی) دەشتەکی هاتە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ) پرسیار کرد  تاوانە گەورە کان کامانەن کە لێخۆش بونیان نیە(#رسول_ﷺ) فەرموی👇

(الكبائر الاشراك بالله وعقوق الوالدين وقتل النفس واليمن الغموس)#رواه_مسلم📚


واتە لەتاوانە گەرەکان بریتیە لە هاوەڵدانان بۆ(#اللە)وە پێشل کردنی مافی باوک و دایک  و ئازار دانیان ،وەکوشتنی کەسێک بەناحەق وە سوێند خواردن(لەگێڕانەوەیەکی تردا وشایەتی)ــدانی درۆ وناڕاست👇

بۆئەوەی بەجوانی تێ بگەین  زانایان لەتفسیری ئەم چوار خاڵەوە دەفەرمون 👇

یەکەم:#الاشراک_باللە:واتەهاوەڵدادانی گەورە بریتیەلەوەی جۆرێک لەجۆرەکانی پەرستش وەک نوێژ و سەربڕین و پاڕەنەو...بکەیت بۆ غەیری (#اللە) یاخود کەسێک بکەیت بە هاوەڵی لە کردگارو دورست کردن و حوکم و یاسادانان ڕیزقو ڕۆز یاخود کەسێک بشوبهێنی بە(#اللە) لە ناو صيفاتي خۆش ویستن و گوێڕایوڵی کردنو سەرخستنی...ئەمانە هەموشیرکی گەورەن لەدین پێی دەر دەچێت هەرکەسێک تەنها یەکێک لەم کارانەبکات هەرچی کردوەی هەیە هەڵدەوەشێتەوە هیچ سودی پێناگەیەنن...👇

دووەم :#عقوق_الوالدين:ئەمەش گوێڕایەڵی نەکردن و لەفەرمان دەرچونی باوک و دایکە لە چاکەدا وەهەروەها ئازار دانیان بەجەستەو بێ ڕێز کردن بەرامبەریان بەهەرجۆرێک وە پێشێل کردنی مافیان👇

سێیەم:#قتل_النفس:کوشتنی کەسێک  بەناهەق ئەمەش بەهیچ جۆرێک دروست نیە مەگەر بەوەی کە موحارەبەی ئیسلام بکات یاخود کەسێک بکوژێی یا پیاو و ژنێک زینایان کردبێ یا ساحیر یاهەڵگەڕاوە یاهەر جۆرێک لەوانەی کە حوکمی شەرعی لەسەرە ئەویش لەڕێی خەلیفەی موسوڵمانەوە حوکمی بۆ دەر دەکرێت ئەگەر نا تاوانی گەورەیە کوشتی کەسێک بەناهەق وەک لە فەرمودەکە بەڕونی باسیدەکات👇

چوارەم:#واليمن_الغموس:سوێندنی ناحەق وناڕاست ئەمە واتە سوێند  خواردن لەسەرشتێک بەدرۆ کەخۆیشی دەزانێ درۆیە یاخود وەک هەندێک زانا دەفەرمون بردنی ماڵی کەسێک دواتر سوێند بخوات بڵێ هی خۆمە یاخود من نەم بردوە ئیتر داگیر کردنی زەوی و ماڵ ماڵاتە یا خود دزی کردن یاهەر شتێک لەوانە ئەمەش لەتاوانەگەورەکانە...(#اللە_تعالی)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لەتاوانی گەورەو بچوک...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢١_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami