کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
👆👆👆

پاشان اللەدەفەرموێت(يوم لا ينفع مال ولا بنون)#سورة_الشعراء ٨٩📚

زانایانی تفسيردەفەرمون هیچ شتێک نیە نەجاتی بدات لەعە ذابی(#الله) لەڕۆژی قیامەتدا ئەگەر هەمو سەرزەوی پڕکردبێت لەسەروەتوسان دەسەڵات وکۆشکو تالارو دینارو درهەمو کوڕکاڵ هیچیان ڕزگاری ناکەن جگە لەئیمانو ئیخلاص واتەئیمان تەنها بەاللە وە هەمو کردوەیەکیشی تەنها نیەتی اللە بوبێت📚

هەردوای ئەودەفەرموێت( إلا من أتى الله بقلب سليم)#سورة_الشعراء٨٩📚

واتەمەگەر کەسێک بەدڵێکی ساغو پاکو سالم بگەڕێتەوە بۆلای اللە📚

(#امام_ابن_كثير_رحمەاللە)لەتفسیری (قلب سليم)ــدادەفەرموێت دەفەرموێت(هوقلب الخال من الكفر والشريك والبدع المطمئن على التوحيد والسنة)📚

واتەدڵێکی پڕل لەئیمان کەخاڵی بێت لەهەمو کفر و شیرک و داهێنراوێک وەلەسەر(#توحید)واتە یەک اللە پەرستی وبەتەنهادانانی (#اللەمتعال) لەهەموو عیبادەتێک وەئەوعیبادەتانەش ئەبێت مووافقی(#قرآن_وحديث_صحيح)ــي (#رسول _صلى_الله_عليه_وسلم) بێت
ئینجا (#اللە) باسی ئەم کەسانەمان بۆ دەکات کەدڵی سالمیان هەیە بەموتەقی ناویان دەبات باسی چونەبەهەشتو نازانیعمەتەکانی دەکات کۆچۆن پێنان دەبەخشێت📚

داواکارم اللەمتعال دڵێکی سالمی پڕ لەئیمان و ئیخلاص مان پێ ببخەشێت وە لەنازو نیعمەتەکانی بەهەشت مەحرومان نەکات🤲☝️

#م_نــامــق_إمــامــي 📝

#٦_ربــيــع الاول_١٤٤٢🌜


https://t.me/iyimami

🌴🕋📝📚✏️📚📝📚✏️🕋🌴
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکاتێک سەیر ئایەتێکی قورئان دەکەی کەمێک لەسەری دەوەستی دەبینی ڕێک دەڵێت ئەو ئایەتە ئێستا دابەزیوە بۆ زیاتر بەرچاوڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو ئایەتە پیرۆزەو بزانین زانایان چی دەفەرمون لە تفسیرەکەیدا 👇

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(یعلمون ظـٰهرا من الحیوٰة الدنیا وهم عن الاخرة هم غـٰفلون) #سورة_الروم_٧📚

واتە ئەوانە تەنھا بەڕوکەش ئەم ژیانی دونیا دەزانن(هەرچی تازە گەری و مۆدێلیکی دونیا هەبێت هەربەئاسانی لێی شارەزا دەبن)بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی📚

(#امام_الطبري_رحمه_الله)لەتفسیرەکەی دا بۆمان نەقەڵ دەکات دەفەرموێت (#ابن_عباس _رضي_الله_عنه)فەرمویەتی
(يعلمون ظاهرا من الحياة) يعني معايشهم  متى يحصدون ومتى يغرسون و لكن عن الاخرة هم جاهلون📚

واتەشارەزان لە ژیانی دونیا کە کەی و چۆن لەکوێ بەدەستی بهێنن و کۆی کەنەوە لەکوێ بیچێنن یا بی فرۆشن  بەڵام بۆ قیامەت یا ئاخیرەت زۆر جاهیل و نەزان و بێ ئاگان 📚

هەرلەمبارەیەوە(#امام_حسـن_البصری_رحمەالله) دەفەرموێت خەڵک بەجۆرێک شارەزاو  لێهاتو دەبەن بەژیانی دونیا کە دەرهەمێک لەسەر پەنجەی دادەنێت ئەزانێ کێشەکەی چەندە بەڵام نازانێت دو ڕکاعت نوێژی جوان ڕێک و پێک بکات📚

بەڕێزان لەم ڕۆژانە لەشوێنێک دانیشت بو دوگەنجم بینی کە هەریەکەیان ئیشی چەند کەسی ڕادەپەڕاند حسابی زیاتر لە دە کەسیان لابو کەوتنە گوفتو گۆ کردن لەگەڵم هەندێک باسی دینم بۆ کردن یەکێکیان گوتی من ژن و منداڵیشم هەیە بەڵام هەتا ئێستا نازانم نوێژ بکەم ئەوی تریان گوتی من نوێژ دەکەم بەڵام (#التحیات)نازانم گوتم چۆنە تۆ مەکتەبت تەواو کردوە بەڵام نوێژ نازانی گوتی من باوک و دایکم تائێستا دایان نەناوم پێم بڵێن ئاوانوێژ بکە بەڵام هەمو بەیانیەک بەزۆۆر هەڵیان دەساندم بڕۆم بۆ مەکتەب👇

بەڕاستی جێگای داخو خەفەتە ئەمە حاڵی زۆر بەی زۆری موسوڵمانانی ئەمڕۆیە زۆربەیان بێ ئاگان لەدینەکەیان و نازانن نوێژ بخوێنن نازانن قورئان بخوێنن کاتێک لێیان دەپرسی بۆ وان دەڵێن قورسە پێمان ناکرێ بەڵام بۆ ژیانی دونیاو مۆدیل و هەموو ڕۆژێک دراوێک بگۆڕێت و مۆدیلێک دەرچێت لەکەمترین کاتدا لێی شارەزا دەبن بێ ئەوەی هیچ عوزرێک بهێننەوە ..ئەمە پڕ بەدڵ گریانی دەوێت ☝️

داواکارم (#اللە_متعال) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان و ماڵ منداڵمان وەدور بگرێت لەدونیاویستی خافڵ بون لەقیامەت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٦_رجب_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
ئەم شەوشەوی(جمعە)یەڕۆژی(جمعە)لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لەباشترین ڕۆژەکانی هەفتەگرنگیەکی تری هەیە کەبیزانین ئەویش(فتح)یائازادکردنی(بیت المقدس)لەبەرواری(٢٧ ـی رجب ـی٥٨٤هـ)بەرامبەر(٢ـی١٠ـی١١٨٧ز)..
دەیکەین بەپرسیار ئایا لەژێر فەرمان ڕەوای کام لەم پێشەوا یانەبوە..؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە وەڵامی پرسیارەکەتان پێمان خۆش بوو زۆر بەکورتی بڕۆینە خزمەت وەڵامەڕاستەکە ئەوەیش(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

کە ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن کوردبن بەڵام لای زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی(#امام_شافیعی)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە موشریکەکانی ئێستاش زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەری کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایاندانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردنی کۆمەڵێک ناوچەی گرنگ و گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین بەڵام ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتی جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەرچەندە بەهۆی هەڵەی تای پیەوە لە پرسیارەکەدا نوسراوە(#٥٨٤) بەڵام زانایانی سیرە دەفەرمون(#٢٧_رجب_٥٨٣)قودسی فەتح کردوە بۆیە بمان بەخشن ئەوە هەڵەی تایپی بوە هەرچەندەکەس هەستی پێ نەکردوە بەڵام ئەوە ئەمانەتێکە لەسەرمان دەبێت وەک خۆی چۆن هاتوە بەوجۆرە نەقڵی بکەین👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک دەپرسن دەڵێن هەندێک گومانیان بۆدروست کردوین کەگوایە دروست نیە بەڕۆژو بون لە دوای(#١٥_شعبان).....بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و نەمانی گومان با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسول_اللهﷺ)فەرموی( لا تقدموا رمضان بصوم يوم ولا يومين إلا رجل كان يصوم صوما فليصمه)#متفق_عليه📚

واتە پێش(#رمضان)مەکەون بەڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ جگەلەو پیاوەی یا خود لەوانەی کە بەبەردەوامی ڕۆژوی سونەتیان گرتوە پێشتر لە هەمو مانگەکانی ساڵدا ئەوانە دەتوانن بەڕۆژ بن📚

لەم بارەیەوە (#امام_النووی_رحمەاللە) دەفەرموێت(فيه التصريح بالنهي عن استقبال رمضان بصوم يوم ويومين لمن لم يصادف عادة له أو يصله بما قبله فإن لم يصله ولا صادف عادة فهو حرام📚

واتەلەم فەرمودەیەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە کە  دەست پێش خەری بەڕۆژو بون  یا خود بەڕۆژو بونی ڕۆژو بەڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش هاتنی کاتی(#رمضان)یاخود بۆپێشوازی کردنی(#ڕمضان)حەرامەو دروست نیە جگە لە کەسێک کە عادەتی وابوە کە ڕۆژوی سونەتی گرتوە لەڕۆژانی دووشەممەو..یاخود ڕۆژ ناڕۆژێک بەڕۆژوبوە ئەمانە بۆیان دروستە کەمادەم لەبەر هانتی(#رمضان)و دەستپێش خەری ناکەن بەڕۆژو واتە نیەتەکەیان بۆ سونەتە نەک بەڕۆژوبونی(#رمضان) لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کەنەک هەر لەدوای (#١٥شعبان) بەلکو تاڕۆژێک پێش(#رمضان) دروستە بەڕۆژو بون ئەوانە...#واللەاعلم📚

داواکارم (#اللەمتعال)بمان گەیەنێت بە مانگی(#رمضان) یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی حەقی تەواوی ئەمانگە پیرۆزە بدەین...#اللهم_آمين☝️



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةوالله وبركاته

#بەڕێزان لەبەر زۆری پرسیار کردن پێمان خۆش بوو ڕونکردنەوەیەک لەسەر زەکاتی(#ئاڵتون یان #زێڕ و #زیو #پارو #یادراو #کەلوپەلی #بازرگانی و #دانوێڵەو #حوشترو #وڵاغ #مەڕوبزان..) بەکورتی بخەینە بەردەستان👇

#سەرەتائەبێ بزانن کەئومەتی ئیسلام کۆکن لەسەرئەوەی کە زەکات واجبە(#اللەتعالی)لەچەند شوێنی(#قرآن)دا وە(#رسولﷺ)لە(#حديث صحيح)دا فەرضیان کردوە👇

#اللەتعالی دەفەرموێت(...فأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة وأطيعوا الله ورسوله..)سورةالزمرآية٢٠📚

واتە نوێژبخوێن نو زەکات بدەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی(#اللە)و(#رسولﷺ) بن📚

هەر لەبەر ئەوەشە کە زەکات پایەيەکی سەرەکی دینی ئیسلامەوەک(#امام مسلم)لە (#صحيح)ـکەیدە فەرمودەکەی(#امام عمررضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕتەوەکە دەفەرموێت کاتێک (جبریل علیەالسلام)پرسیاری لە(#رسولﷺ) کرد ئیسلام چیە لەیەکێک لەخاڵەکانیدافەرموی ئیسلام ئەوەیە کە زەکاتی ماڵەکەت دەر بکەیت📚

#هەروەهازەکات جیاکردنەوەی نێوان کفرو شیرکو ئیمانیشە ئەواتا(#اللەتعالی)کاتێک باسی ئەوانەدەکات کەدڵیان پاک نەبوەتەوەلەشیرک یەكێک لە ڕەوشتەکانیان ئەوەیە کە(الذين لا يؤتون الزكاة وهم بالآخرة هم كافرون)#سورة #فصلت #آية٧📚
واتەئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن(#إبن عباس رضي الله عنه)دەفەرموێت مەبەستی ئەوانەن کە دڵیان لەشیرک پاک ناکەنەوە واتە دڵیان هێشتا پڕە لەشیرک ئەوە بۆچونی(#ابن جریر)وزۆرێکی تر لەزانایانی )!(#سلف)ـە.وئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت📚

#کەواتە لێرەدا ڕونە هیچ گومانێک نیە کەزەکات فەرضە بۆیە ھەرکەسێک ئینکاری ئەوە  بکات ئەوا کافردەبێت و لە دینی ئیسلام دەردەچێت📚

#جائێستا بابزابین زەکات لە چی وە چۆن دەدرێت چونکە زەکاتیش شەرطو شروطي خۆی هەیە مەرج نییە موسڵمان هەر سامانێكی هەبێت زەکاتی لەسەرواجب بێت جەگەلەم جۆرانە👇 

#جۆری یەكەم:#ئاڵتون یاخود زێڕ و زیو و دینارو دراو..مەبەست لەمانە زێڕ و زیو و پارەی كاغەز یان ئاسن یان هەر دراوێکی تری هەر وڵاتێک بە پێی جۆرو نرخی خۆی دیاری كراوە لەبەرانبەر زێڕ و زیو ئەویش وەک گوتمان مەرجنیە هەموی زەکاتی بکەوێت تا نەگاتە ئەندازەی زەكات و ساڵێكی كۆچیی(#قمر)ـی بەسەردا تێنەپەڕێت زەکاتی نادرێت👇

#بۆنمونەکاتێک زەکاتی ئاڵتون یا زێر واجب دەبێت کە بگاتە  ئەندازەی بیست دیناری ئاڵتوونی کەدەکاتە(٨٥) هەشتاوپێنج گرام ئاڵتوون هەرکە گەیشتە ئەوەندەواجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات وەکە زیاتریش بو بەهەمان شێوە چل یەكەكەی لێ دەردەچێت👇

#بەکورتی هەرکەسێک پیاو بێت یا ئافرەت بێت  كە ئاڵتونەکەی گەیشتە ئەندازەی بیست مسقاڵ پێویستە نیو مسقاڵی لێ دەربكات و چەند زیاتریش بوو لە زیادەكەیش هەر دەبێت زەکاتی دەربکات ئیتر(٨٥)گرام ئاڵتونەکە بەپێی جۆری عەیاری ئاڵتون فەرق دەکات بۆنمونە وەک زانایان بەتەقریبی دەفەرمون(٨٥ گرام)واتە(١٧)مسقالی عێڕاقی عیار(٢٤)یان(١٩.٥)مسقاڵ ئاڵتونى عیار (٢١) یان (٢٢.٥) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (١٨)ئەمە زانایان بەمجۆرە دیاریان کردوە کەواجبە زەکاتی دەربکات ئیتر فەرق ناکات هی پیاو بێت یاخود ئافرەتان هەرچەندەزانایان ڕاجیاییان هەیە هەندێک دەفەرمون ئافرەت ئەگەر ئاڵتون بۆخۆی بەکار بهێنێت زەکاتی ناکەوێت بەڵام هەندێکی تر دەفەرمون کەمادەم گەیشتوەتە ئەندازەی زەکات و ساڵی تێ پەڕاندوە ئەوە زەکاتی دەدرێت  کەئەمەیان باشترین بۆچونە بەڵگەی(#حديث صحيح)لە(#رسولﷺ)وه لەسەرە کە باشترە ئافرەتان زەکاتی ئەوئاڵتونەش بدان کە بۆخۆیان بەکاری دێنن👇

#وەهەروەها زیوە زەکاتی واجب نابێت  تانەگاتە ئەندازەی ئەندازەی(٥ئۆقیە)کەبەرامبەرە لەگەڵ(٢٠٠) درهەم واتە(٥٩٥)گرام زیو هەر کە گەیشتە ئەوئەندازەیە واجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات👇

#پارەش هەربو جۆرەیە ئیتر فەرق ناکات پارەی هەروڵاتێک بێت بە نرخی  زێڕ و زیو دەخەمڵێندرێت چونكە جێگای ئەوانی گرتووە تەوە كەوابوو هەر پارەیەك بەوانە هەڵدە سەنگێندرێت و كەی كەسێك ئەوپارەی هەبوداینابو ئیتر فەرق ناکات(#دینارە درهەمە دۆلارە تمەنە لیریە ئۆرۆیە..)كە بگاتەئەندازەی (٨٥)گرام ئاڵتون یاخود(٥٩٥)گرام زیو کەساڵی بەسەردا تێپەڕی بەمانگی هیجری واجبە چل یەكی  لێ دەربكات باخاوەن پارەکە كە بڵێت من بۆ ژنهێنان یان خانوو یان پێویستیم هەڵگرتووە هیچ فەرقی نیە زەكاتی لەسەرە ئەبێ زەکاتی لێ بدات کەمادام پارەیەو دای ناوە یا خود ئاڵتونە یازیو یاخود پارە یەکە بەدەستیەوەوەیەتی هەمیشە لەدەرانو گەڕانەوەیە 👇

#بەڕێزان چۆنیەتی زەکاتدانی #پارە  بۆئەوەی بزانی چەندێکی دەبێتە زەکات یاخۆت حسابی دەکەیت یاخود پرسیار لە ئاڵتون فرۆشێک دەکەى و بڕى مسقاڵەکان و عیارەکەى پێ دەڵێى یاخود پرسیاردەکەیت(٨٥)گرام ئاڵتون چەندێک پارەی دەوێت یا(٥٩٥)گرام زیو چەندێک پارەی دەوێت پاشان ئەویش چەندی پێ وتى ئەواهەموی پارەكەت دابەشی(٤٠)دەكەیت و رێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت کەچەندە بۆنمونە👇
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

زەکاتی(#الفطر)ــی (#رمضان)بە(#رأی) واتە بەبۆچون و قال وقیل یاخوبە(#وحی)پەیامی (#اللەتعالی)بۆ(#رسولﷺ)ئەویش بۆ بەندکان👇


زۆرێک مان هەیە بێ ئەوەی بزانێت یاخود ئاگای لەخۆی بێت کەوتوەتە گێژاوێکەوە وادەزانێت خۆی لە(#اللەتعالى)و(#رسولﷺ) شارەزاترەو دڵسۆزترەو مەنطيقي تر بیردەکاتەوە بۆیە ئێمەیش حەزمان كرد وەكو ئەواني كە وائەزانن عاقڵن و عەقڵي خؤيان پێش (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ)دەخەن بەعەقڵي خۆياين قسەلەسەر دين  دەكەن وەک (امام احمد رحمەاللە) وەڵامیان بدەینەوەکەدەگێڕنەوەلە بارەی(زكات الفطر)وەهاتوەدەفەرموێت👇

(قال أبوطالب:قال لي احمد بن حنبل لا يعطي قيمتە قيل لە قوم یقولون ابن عبد العزيز كان يأخذ بالقيمة قال يدعون قول رسولﷺ يقولون قال فلان)الجامع علوم الإمام احمد ج٦ص٣٣٣📚

واتە(#ابوطالب)وتی(#امام_احمدبن_حنبل) پیی گوتم زەکاتی(#فطر)سەرفترەبەقیمەتی نادرێت واتەبای چەندێک بێت بەپارەنادرێت بەڵکو بە خواردن دەدرێت گوتیان(عمربن عبدالعزيز رضي اللەعنە)قیمەتی داوە واتە بەپارەداوێتی ئەویش فەرموی واز لەحديث(#رسولﷺ)دێنن ودەڵێنن فلان وای گوتوە!؟ 📚

ئێمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە عەقڵي خەڵك تێك دەدەن هەربەبەڵگەی عەقڵی وەك و خۆيان وەڵاميان دەدەینەوە  دەڵێن ئەي ئەوانەي کەوادەزانن زۆر عاقڵن بڕواتان وایە کە لەم ڕۆژگارە خەڵک پارەی پێویستە نەک خواردن ئێمەیش دەڵێن باشە خۆ لە جەژني قورباندا خەڵك پێ ويستی بەگۆشت نيە پارەي قوربانيەكە تان بدەن  بەفەقيرو هەژار چونكە خەڵك جل و بەرگي نيە گۆشتي بۆ چيە خەڵك قەرزدارە خەڵك كرێ چيە خەڵك ناني نيە خەڵك زۆۆۆۆۆۆرررر شتي نييە ئاخر گۆشتي بۆ چيە بۆئەو پارەی كە دەيدەن بەحەيوانێك يا وڵاخێك كەبەنزيكی(١٠٠٠٠٠٠)یەک ملێۆن دەيكڕن وەرە  ئەو پارەيە بدەبە بەفەقيرێك قەرزەكەي پێ بداتەوە جلي مناڵە كاني پێ بكڕێت كرێی خانوەکەی پێ بدات بۆ واناكەن!؟؟  دەي وەرن ئەوەش بكەن خۆ ئەگەر كةمترين قورباني بە(٢٠٠٠٠٠)دوسەدهەزار بێت زۆرترين زةكاتي فطر(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزارە  خۆديارە(٢٠٠٠٠٠)دوسەد هەزارجێگاي زياتر دەگرێت تا(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزار ئەگەر وات کرد قوربانیەکەت قبوڵە؟👇

بەدڵنییایەوە هەموتان دەڵێن نەخێر چونکە قوربانی دەبێت حەویوان سەر ببڕیت(#اللە ورسولﷺ)جۆرەکەیو کاتەکەیشیان دیاری کردوە لێرەداپرسیارەکەی ئێمەش ئەمەیە زەکاتی  فطريش هەرئەوان جۆرو کاتەکەیان دیاری نەکردوە ئەی بۆ لێی لادەدەن نازانم؟!👇

زۆر سەير خەڵك قسەي ملایەک یە هەتا  عالمێك یا هەرکەسێکی لاگەورەتر بێت  لە (#وەحی)ـەک کە(#اللەتعالی)بە(#رسولﷺ)ـدا ناردویەتی هەمو(#اصحاب رضي الله عنهم)شوێن ئەو(#وەحی)ـە کەوتبن وەهەروەها جمهوری زانایان لەوانە(#امامی_مالک_امامی_شافیعی_وامام_احمدرحمهم_اللە)ئەوەیان پێ پەسندو دروستر بێت بەبەڵگەوە تۆ شوێن قسەی  کۆمەڵێک زانا کە تەنها باسی بۆچونو لێکدا نەوەی خۆیان کردوە هیچ بەڵگەیەکیان نەلە (#قرآن)ونە(#حديث_صحيح) پێ نیە کەچی بەڕاسترو  مەنطيقي تری بزانیت  دەليل عقلي بهێنێ تەوە بۆ خەڵك وازلە بەڵگەی (#قرآن)و(#حديث)بهێنێت کەئەوزانایانەش خۆیان بۆ حاڵەتێکی تایبەت ئەوەیان فەرموە.👇

جاسەیرکە لەوەدایە شافیعی مەذهەبەکان ئەگەر لە شوێنێکدا لە مەمذهبي شافعي لا دەیت کۆمەڵێک ناوت بۆ دەدۆزنەوە ئەمە لامەذهەبە ئەمە تکفیریە وەهابی هەتاهەندێکیان ئەوەندە جاهیلن بەدروستی نازانن نویژ لەدواتەوە بخوێنن....کەچی خۆیان لە زەکاتی فطردا  لە مەذهەبي شافيغي لادەدەن دەبنەحەنفی مەذهب بۆ ؟چونکە مە صڵەحەتی خۆیانی  تیاداتەنیە و قازانجي مادي تيانيە ئەگەر لەسەر مەذهەبەکەی خۆيان بمێنەوە بەداخەوە 📚

لەکۆتایدا دەڵێین ئەی براو خوشکی ئیماندارم ئەوە بزانە ئەگەر هەمو زانایان کۆببنەنەوە لەسەر شتێک پێچەوەوانەی یەک بەڵگەی(#قرآن) يا #(حديث !_صحيح)بێت ئەوە دڵنیابە زانایان خۆیان دەفەرمون شوێن(#قرآن)و(#حديث) بکەون چونکە هەرکەس قسەی هەرکەس هەڵبژارد بەسەر ئەودوانەدا دڵنیابە بەهیلاکدا چوە وەک(#امام_احمد_امام_طبري_هيثمي_وطحاوي_ابن_تيمية_ابن_قيم)غەیری ئەوانیش بە چەند شێوەی جیاوازبۆمان نەقڵ دەکەن کە کۆماڵێ لەکاتی(#حج)ـدا کەوتنە موناقەشە لەگەڵ(#إبن_عباس_رضي_اللەعنه) لەبارەی حەجی(#تمتع)دوایە ئەوە ڕونی کردوە بۆیان پێیان گوتیان(#أبوبكروعمر)وادەفەرمون (ابن عباس رضي اللەعنه)فەرموی(يوشك أن تنزل عليكم حجارة من السماء أقول قال(رسولﷺ) وتقولون قال أبوبكروعمر📚

واتەواگومان دەبەم کەبەرد لەئاسمانەوە ببارێت بەسەرتاندا لەڕيوایەتێکی تردا ئەفەرموێت دەبینم بەهیلاک ئەچن من دەڵێم(#رسولﷺ) ئەفەرموێت ئێوە دەڵێن ابو بکر و عمر!!؟کێ لەم دوانەشارەزاترو دڵسۆزترو بەتەقواترە بۆدین؟! 📚

(#اللەتعالی) هیدایەتمان بۆدات بۆ وەرگرتنی ڕاستیەکان وەک خۆی..اللهم آمين ☝️


#م_نامق_إمامي📝

#١٥رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

وەڵامی  گومانانی  #دوەم لەسەر زەکاتی (#فطر) کەدەڵێن بەحساب(#معاويةرضي الله عنه)فەرمویەتی(یجوز إخراج نصف صاع من قمح الشام عوضا عن صاع من التمر)📚

واتەدروستە نیو ساع لە گەنمی شامی لەبریتی صاعیکی خورما بدرێت ئەمە بەحساب بەم بەڵگە بە دروستی زانیوە کە قیمەتەکەی بدەیت👇

لەوەڵامدا دەڵێین  گۆڕینی گەنم بە خورما هەردوکی هەر خواردنن هیچیان پارە نین بەبەڵگەی(#حديث)ـە کەی(#ابو سعید  الخدري  رضي الله عنه)  دەفەرموێت(كنا نخرج في عهد (#رسولﷺ) يوم الفطر صاعا من طعام وقال أبو سعيدوكان طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر)رواە البخاری📚

واتە ئێمە لە زەمەنی (#رسولﷺ)زەکاتی فطر مان دەردەکەرد بە(#صاع)ـێک لە خواردن هەرخۆیشی دەفەرموێت خواردنی ئێمە بریتی بو لە جۆ و مێوژ کەشک و خورما)📚

کەواتە خورماو و گەنم کە خواردنیان بو بێت کێشە نابێت  ئەگەر گۆڕان کاری لەجۆری خواردن بکرێت

ئەمە لەلایەک لە لەیەکی تریش کەزۆر پێچەوانەی ئەم بۆچونەیە کە(#امام معاوی رضي الله عنه)وای نەگوتبێت چونکە خۆی  قبوڵی نەکردوە مدێک گەنم لەبریتی زەکاتی فطربدرێت وەک لە(#عياض بن سعد) بۆمان دەگێڕتەوە کە(#ابی سعيد الخدرِي)لەبارەی چۆنیەتی زەکات الفطر فەرمویەتی ئێمە زەکاتی فطر مان بەهیچ شتێک  دەرنەدەکرد مەگەر تەنها بەو جۆرەی لەسەردەمی (#رسولﷺ)دەرمان دەکرد(صاعا من تمر أوصاعا من شعير أو صاع زبيب أو صاع أقط فقيل لەأو مدين من قمح؟ فقال لا تلك قيمة معاوية لا أقبلها ولا أعمل بها)#رواه الحاكم (١٤٩٥) #والدارقطني (٢٠٩٦) #ابن حزم في المحلى (ج٤ ص٢٥١)📚

واتەکەزەکاتی  فطرمان دەر دەکرد صاعێک جۆ یا لە خوارما یا لە مێوژ یا لە کەشک گوترا ئە مدێک لەگەنم فەرموی نەخێرنابێت چونکە ئەوە قیمەتە(#مـــعاوي!!!!!) نەقبوڵی دەکات نە کاریش بەوە دەکات لەبریتی خوادن قیمەت بدرێت!!!!!📚

ئەم دو بۆچونە هەردوکی بەتەواوی پێچەوانەی یەک ترن بەڵام زانایان دەفەرمون ڕاست ترین بۆچون ئەوەیە کە هیچ بەڵگەیەکی (#صحيح)نیەکەنە(#معاوی)نەهیچ کەسێک لە (#اصحاب رضي اللەعنه)لەبریتی زەکاتی فطر  قیمەتیان دابێت📚

وەهەروەهابەڵگەیەکی تردەهێنە لە(#أبي إسحاق السبيعي)فەرمویەتی(أدرکتهم وهم يعطون في صدقةرمضان الدراهم بقيمة الطعام)👇

ئەمەش لە(#مصنف)ـی(#ابن أبي شيبة)هاتوە بە ژمارە(١٠٣٧١)کەدەفەرموێت(قال حدثنا أبو أسامةعن زهير قال سمعت أبا إِسحاق (أدرکتهم وهم يعطون في صدقة رمضان الدراهم بقيمة الطعام)📚

زانایان دەفەرمون(#أبو أسامة)وهوحماد بن أسامةكوفي)و(#زهيرهو ابن معاوية)وەبەهیچ جۆرێک(ثابت)نیەکە(#أبوأسامة)ڕاستەوخۆ بیست بێت لە(#زهير)بۆیەزانایانی فەرمودەناس دەفەرمون هیچ کەس لە ئەهلی عیلم نەیان فەرمو کە زوهیر فەرمو بێتی  بۆیە عیلەتەکە لەوەدایە کەوەک(#أبو زرعة) لە(#الجرح والتعديل)ـی (#أبي حاتم ج٣ ص٥٨٩)ـدا دەفەرموێت (لكن العلة أن زهيرا لم يسمع من ابي اسحاق الا بعدما اختلط(#تغيرعقله)وهذه علة الحديث فلا يحتج بروايته عن ابي اسحاق) کەواتە ئەمەش نابێتەدەلیل👇

یەکێکی تر لەبەڵگەکانیان دەڵێن(#عمربن-عبدالعزيز_وحسن_البصر_رضي_الله_عنهما)زەکاتی فطر یان بەقیمەت وەرگرتوە لەبری خواردن 👇

ئەمەش بەڵگەکەیان کە(#ابن_أبي_شيبة) هێناوێتی بەژمارە(١٠٤٦٩)دەفەرموێت(#وكيع) لە(#قرة)دەگێڕێتەوەکەفەرمویەتی نوسراوێکمان بۆ هات لە(#عمربن_عبدالعزيز_رضي_الله_عنه)لەبارەی (#صدقة_الفطر)کەفەرموبوی(#نصف صاع عن كل إنسان أو قيمته نصف درهم)واتەلەهەموو کەسێک نیو(#صاع)خواردن یاخود قیمەتەکەی کەدەکات نیو درهەم وەربگرن👇

زانایان دەفەرمون ڕاستە(#عمربن_عبدالعزيز) فەرمانی کردوە بەڵام چۆن بوە؟ فەرمانی بەوانە کردوە کە دانراون زەکات و سەر فترە یان کۆدەکردوە دابەشیان دەکرد بەسەر هەژاراندا ئەوانیش هەرکەس خواردنی هەبوە وەریان گرتوە کەخواردنی نەبوە لەبرتی پارەیان وەر گرتوە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە کە پارەکەیان دابێت بەڵکو  پارەکە یان کە وەرگرتوە وەک وەکیلێکی ئەوخەڵکە خواردن یان کڕیوە داویان لەبریتی زەکات فطر  ئەمەش هیچ کێ شەیەکی نیە بەڵکودروستە کەسێک بکرێت بەوەکیل پارەی پێ بدرێتێت لەبریتی خۆی شتی بۆ بکڕدرێت بدرێت بەزەکات هەندێک لەزانایان بەم جۆرە تەفسیری بۆدەکەن هەرچەندەئەمەش بۆچونە 👇

هەروەها(#حسن_البصري)ـش هەر بەم جۆرە(#ابن أبي شيبة)بەژمارە(١٠٣٧٠)هێناوێتی کە فەرمویەتی(#لا بأس أن تعطى الدراهم في صدقة الفطر)واتە هیچی تیادا نیە کە لەبریتی خواردن پارەوە وەر بگرێت) ئەمەش تەنها ئیجتیهادێکی خۆیانە کردویان کە ئەمە بۆخۆی مخالەفەی كردار گوفتاری(١٠)ساڵی(#رسولﷺ)کە بەخواردن زەکاتی  فطرداوە وفەرمانیش بەخواردن کردوە هەمو  (#اصحاب_رضي_اللەعنهم)ـیش هەر بەخواردن زەکاتیان داوە کەواتە لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت چۆن دەگونجێت قسەی تابیعین بخرێتە پێش(#قرآن وحديث واجماع اصحاب رضي الله عنهم)چی مذهب و زانایەک ئەوەی قبوڵە👇
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

وەڵامی  گومانانی  #سێ_یەم  لەسەر زەکاتی فطر کەدەڵێن بەحساب (#أحمد بن_حنبل_البخاری_ابن_تیمیەرحمهم_الله) فەرمویان👇

بەڵگەیەک دەهێنەوەلە(مجموع الفتاوى لابن تيمية/ج ٢٥ ص٧٩) دەڵێن (#امام احمد و ابن تیمیە رحمهم اللە)بەدروستیان زانیوە کە قیمەتی خواردن بدرێت بەڵام کاتێک سەیر دەکەین ئەوانە لەباسی زەکاتی دانەوێڵەوە زەرەعات بابی تیجارەت وبازرگانی وایان فەرموە بۆیە نەک هەرمەبەستیان زەکاتي فطر  نەبوە بەڵکو هەتاپێچەوانەی کەی دروستە کە بەجائیزی نازانن  وەک زانایان بۆمان نەقڵ دەکەن دەفەرموێت پرسیار کرا لە(#امام احمد رحمه اللە) لەبارەی زەکاتی الفطروە ئەیش فەرموی ئەبێت بەخواردن بێت کۆمەڵێک هاتنەلای گوتیان(#عمر بن عبد العزيز كان يأخذ بالقيمة)واتە قیمەی وەر گرتوە لەوەڵامدا (#امام احمد)فەرموی(يدعون قول (#رسولﷺ) ويقولون قال فلان) واتە واز لە فەرمانی (#رسولﷺ)دێ نن دەڵێن فڵان کەس گوتی👇

پاشان فەرموی(#خلاف #سنة #رسولﷺ) هەرکەس گوتبێت دروستە بە پارە بدرێت بۆیە ئەوانەشی کەوادەکەن(#قوم يردون السنن)واتە ئەوانەقەومێکن سونە ڕەد دەکەنەوە👇

وەهەروەها ئەوەی (#شيخ_الاسلام_ابن_تیمیەرحمەاللە) فەرمویەتی(إذا أعطاه دراهم أجزأ بلا ريب وأما إذا أعطاه القيمة ففيه نزاع) ئەمەش هەرکە سەیری سەرەتای بابەتەکە بکەیت دەبیت وەڵامی پرسیارێکی تاجیر دەداتەوە مەبەستی پێ زەکاتی تیجارەتو بازرگانیە👇

وەهەروەهابەڵگەکەیەک لە(#امام_البخاری_رحمەاللە) دەهێنەوە ئەویش لە(#باب العرض في الزكاة)باسی (#أثر)ـکەی(#معاذ رضي الله عنه)ـدەکەن ئەویش وەک لەسەرەتاوە باسمان کرد ئەویش لە(#معلقات)بوەریان گرتوە وەزانایان دەفەرمون(#مرسل) وە(#مرسل)ش لەبابی(#ضعیف)  حاسبی بۆ دەکرێت  هەندێکی تر دەفەرمون باسی جیزیە دەکات باسی زەکاتی  فطرناكان  ئەوەش زانایانە دەفەرمون بەمە فەرمودەکە(#مضطرب) كاري پێناکرێت لەسەرەتاوە باسی ئەمەمانکردوە👇

هەروەها بەڵگەیەکیتر باس دەکەن لە(#صحیح_البخاري)  ئەویش باسی زەکاتی(#بهائم)کەوایەئەمە هاتوە لە باسی زەکاتی ئاژەڵە بەڵگەیەکش ئەوەیە کەدی هێنەوە لە(#صحيح_البخاری)بەژمارەی(١٤٤٨) هێناوێتی دەفەرموێت👇

(ومن بلغت صدقتەبنت مخاض وليست عندَه وعنده بنت لبون فإنها تقبل منه ..)📚

واتە هەرکەس ژمارەی حوشترەکانی گەیشتە حەدی نصاب و زەكات دەبێت لێ دەر بکات دوای ساڵێک (#بنت_مخاض)واتە بەچکە حوشترێک کە ساڵی تەواو کردبێت پێی نابێت دووساڵ بیدات لەبری زەکات ئەگەر نەی بو ئەوا(#بنت_لبون) واتە بەچکەیەک کەدوساڵی تەواو کردبێت پێی نابێتە سێ.. دەدرێت بەزەکات ..ئەمە دەکەن بەبەڵگە دەڵێن ئەوەی کە(#البخاری_رحمەاللە) جۆری زەکاتەکەی گۆڕی دەلیلە لەسەر ئەوە کەبەدروستی زانیوە زەکاتی  فطر لەبریتی خواردن قیمەتەکەی بدێت لەکاتێکدا(#البخاری_رحمەاللە) نەک هەرشتی وای نەفەرمو بەڵکو  ئەگەر سەیری(#صحيح_البخاري)بکەین دەبینین  کاتێک باسی زەکاتی  الفطر دەکات(٣٠...بۆ...٣٦)بابی هێناوە هەموی دەفەرموێت (باب صدقة الفطرصاع من طعام)(باب صدقة الفطر صاع من تمر)و(#صدقة الفطرصاع من شعیر) و(#باب صاع من زبيب) بەم جۆرە(٣٦)بابی هێناوە لەسەر زەکات  فطر هەموی باسی خواردن دەکات نابینیت بابێکی هێنابێت کەبڵێ(#باب صدقةبالنقود)بۆیە هیچێک لەمانە ناکرێت بەبەڵگەی کە فەرموبێتی زەکاتی (#الفطر) لەبریتی خواردن پارەکەی بدرێتدا(#امام البخاری)یەکێکە کە زانابە کە زۆر وەردە لەسەر بابەتی فەرمودەو دانانی بابەکاندا زانایان بەتەواوی پشتی پێدەبەستن...بۆیە هیچیان لەو بەڵگانە ناکرێن بەبەڵگە بۆ گۆڕینی زەکاتی  فطر لەخواردنەوە بۆ قیمەت چونکە لەهیچ بابێک زەکاتی  (#فطر) باسی ئەوەی نەکردوە ...#اللەاعلم📚

داواکارم(#الله_متعال)بەرچاوڕونی زیاترمان پێبدات لەسەردینەکەی نەكەس گومڕابکەین وەنە گومڕابکرێین لەلایەن گومڕاکارانەوە.. #اللهم_آمين☝️


#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#اللەتعالی دەفەرموێت(ولتكملوا العدة ولتكبروا اللە على ما هداكم ولعلكم تشكرون)#البقرة٢٨٥📚


واتەئه‌وه‌ی ئه‌وماوه دیاریكراوه ته‌واوبكه‌ن(#اللەمتعال)بەگەورەڕابگرنوسوپاسی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهڕێنموویی كردوون وە(#التکبیرات)بکەن بەم جۆرانە بڵێن👇

#دوجار دەڵێیت(#اللە أكبر اللە أكبر لا إله إلا اللە اللە أكبراللە أكبر ولله الحمد..)☝️

#یاخود سێ جار دەڵێت(#اللە أكبر اللەباكبر اللە أكبر لا إله إلا الله اللە بأكبر اللە أكبر اللە أكبر ولله الحمد...👇

واریدە دوای هەردوکی بگوترێت(#اللە أكبر كبيرا والحمد لله كثيرا وسبحان الله بكرة وأصيلا...)👇


#تێبیبی:ئەمە لە پێشو پاشی هیچ (القرآن)ـخوێندنی تیانیە واریدنیە  تەنها (#تکبرات)لەجەژنی(#رمضان)تا لەئیوارەی جەژن تا ئەوکاتەی(#امام)وتاری جەژن دەدا کەهاتەخوارەوە(#تکبرات)وجەژنی(#رمضان) تەواو دەبێت هەندێک لەزانایان دەفەرمون تا بانگی نیوەڕۆ جەژنە ئیتر جەژن تەواو دەبێت...#واللەاعلم📚

(#اللەتعالي)لێمان قبوڵبکات(تقبل اللە مناومنکم وصالح الاعمال)...#اللهم آمين☝️
#م_نامیق_ئیمامی☝️

#٢٩_رمضان_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami