کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
498 photos
864 videos
95 files
254 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالی)هیچ نیعمەتێکی بەبێ هۆکار دروست نەکردوە بۆیە دەبێت قەدری نیعمەتەکانی بزانین بۆ ئەوەی ئێمەی موسوڵمان حەقی تەواو بەونیعمەتانەبدەین پێویستەبەو جۆرە بەکاریان بهێنین
کە (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) فەرمانیان پێ کردوە👇

جاسپ یەکێکە لەونیعمەتانەی کە (#اللەمتعال) دروستی کردوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی دونیاو قیامەت بۆ ئیمانداران بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

(#ابن_عمر_رضي_اللەعنهما) بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسول_اللهﷺ)کەفەرمویەتی (الخيل معقود في نواصيها الخير إلى يوم القيامة)#متفق_علیە📚

واتەئەسپ بەناو چاوانیەوەخێر وبێر هەیە هەتا ڕۆژی قیامەت📚


وەهەرهالەڕیوایەتەکەی (#عروە_البارقي رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت (#رسول_اللەﷺ) فەرموی(الخيل معقود في نواصيها الخير إلى يوم القيامةالأجر والمغنم)#رواەالبخاری📚

واتەئەسپ بەناو چاوانیەوە خێر وبێر هەیە هەتا ڕۆژی قیامەت پاداشت نابڕێتەوە وەهەروها دەستکەوت واتە(غەنیمە)ـیەلەجیهادا📚

(#اللەتعالى)لەنیعمەتەکانی بێ بەشمان نەکات بزانین بەوجۆرە بەکاریان بهێنین پێیداوین ..#اللهم آمين☝️


#م_نامق_إمامي📝

#٧_صفر/١٤٤٥🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەرئەتەوێت بزانی چۆن دروست بویت گوێ بگرە(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(ولقدخلقنا الإنسـٰن من سلـٰلةمن طین(١٢)ثم جعلنـٰەنطفةفی قرار مكین(١٣)ثم خلقنا النطفةعلقةفخلقنا العلقة مضغة فخلقنا المضغةعظـٰما فكسونا العظـٰم لحماثم أنشأنـٰەخلقاءاخر فتبارك للەأحسن الخـٰلقین(١٤)#سورةالمؤمنون📚

سوێندبێت ئێمه(#آدم)ـیزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتە لەقوڕ دروستکرد (‌١٢)پاشان لە شوێنێکی پارێزراوو لەباردا(کەمنداڵدانی دایکه‌) لەشێوه‌ى (نطفة)ـیەکی زۆربچووک دامان مه‌زراندووه(‌١٣)دواتر(نطفة)ـکەمان کردووەبەخۆ هه‌ڵواسه‌رێك(وەک سه‌رەمێکوته‌یه‌ك)پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووەبەگۆشت پاره‌یه‌ك ئینجا(شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان بەپه‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌ بەگۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه‌ ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى ترداده‌رمان هێناوه(کەشێوه‌ى(# آدم)ـیزادێکى ڕێکو پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه‌)بەڕاستى(#اللەمتعال) موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره(‌١٤)📚

#اللەتعالی وامان لێ بکات قەدری نیعمەتەکانی بزانین لەتاوانیاندابەکاریان نەهێنین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

١٣/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەو هەواڵە دڵ تەزێنەی کە  بەباس کردنیشی خۆت پێ ناگیرێت کەچی بەداخەوە هەندێک خۆشی دەردەبڕن حەفلەی بۆدەگێڕن 😭👇


لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵێکی دڵ تەزێن هەموشاری(#مدینەمنورە)دەهەژێنێت   دڵی هەمو ئەوانە دەسوتێنێ و غەمبار دە کات  کە هیچ شتێک ئەوەندەی ئەو هەواڵە غەمباری نەدەکردن هیچ شتێک  بەوحاڵەی نەدەگەیاندن کە بگەنە ئەو ئاستەی کە گەوەرە پیاوانی وەک (#عمر_رضي_الله_عنه) سوێند بخوات و بڵێت هەرکەس ئەوهەواڵە بڵاو کاتەوە بەم دارەی دەستم  لێی دەدەم هیچ غەمێک ئەوەندە لەسەر دڵیان گران نەبو کە والەحاڵیان بکات بگەنە ئاستی بورانەوە هیچ شتێک بەئەندازەی ئەوهەواڵە نەیدەتوانی والەحاڵی ئەوان بکات  چۆکی غەمباری لەباوەش بگرن و کزو ماتی دایان بگرێت....😭

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەبەرەبەیانی  ڕۆژی دووشەممە(#١٢_ربیع_الأول)ساڵی (#١١هیجری) هەواڵی کۆچی دوای پێشەوای مرۆڤایەتی و زاناترین و غەم خۆرترین و دڵ سۆزترین کەسە لە هەموومرۆڤایتی لە نەفەسی  خۆییان بۆخۆیان درا بەگوێ(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) دا چرای ڕوناک کەرەوەی ڕێگا هەرەتایکەکانیان  لەسەر کوژرایەوە ڕۆژگاری ڕونیان لێ بو بەشەوگاری تاریک😭

کەچی بەداخەوە ئەمڕۆ خەڵکانێک بەناوی دینەوە لەم رۆژەدا پیرۆز بای لەیەکتری دەکەن حەفلەو مەولود دەگێڕن شیرنیو حەلەوایات و سەربادان و مۆسیقاو پیاهەڵدانی ناشەرعی و هەندێک جار تێکەڵەوای و.....یان  لەخەڵک کردوە بەدین بێ ئەوەی بزانن کە ئەمە نەک هەر سونەت و خێر نیە بەڵکو دوریان دەخاتەوە لە سونەت چونکەبەتەواوی پێچەوانەی سونەتی(#رسولﷺ)ئەوەش هەندێک لەجیاوازیەکانە👇

لەسونەتەکانی(#رسولﷺ)لە ڕۆژی لەدایک بونیدا لەهەمو دوشەممە کانی ساڵدا بەڕۆژو بوە ئەمان بەحساب لە بەر لەدایک بونی لەساڵێکدایەک ڕۆژ حەفلەدەگێڕن و شیرینی دەخۆن ئەمەش هەردوکی جیاوازەلەگەڵ سوننەتدا 👇

#یەکەم:دیاری کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ئیتر هەرشتێک بێت وەک پەرتشبێت یا ئاهەنگ گێڕانو مەولود یاهەرناوێکی تر بێت👇

#دووم: شیرینی خواردنو حەفلەو مەولو جیاوازە لە بەڕۆژو بونو خۆ گرتنەوەلە خواردن و خواردنەوە  لەبەیانیوە تا ئێوارە👇

(#رسولﷺ) لە(#١٢_ربیع_الاول) کۆچی دوای کردوە(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) تەنها لەو ڕۆژەدا غەمبارو دڵ تەنگ بون غەمبارییەکە شیان تەنها ئەوکاتەبوە نەیان کردوە بەعادەت هەموساڵێک لەو ڕۆژەدا غەمباربن کەچی ئێستا کراوە بەعادەت لە(#١٢_ربیع_الاول)ی هەموساڵێک حەفلەو مەولودوخۆشی دەگێڕن ئەمەشیان دوجار پێچەوانەیە👇

#یەکەم ڕۆژی مردنەکەیان کردوە بەلەدایک بون چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە کە لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوبێت لەبەر ئەوە لەکاتی لەدایک بونی(#محمدﷺ)هەر وەک منداڵێکی ئاسایی بوە خۆ هەر لە منداڵیەوە نەبوە بە پێغەمبەر تا گرنگی بەلەدایک بونی  بدرێت لەدوای چل ساڵ دەر کەوتوە کە پێغەمبەرە بۆیە هیچ  بەڵگەیەکی(#صحيح)نیە کە دەربیخات لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

#دووەم:غەمبار بونو بێتاقەتی تەنهالەیەک کاتدا کراوە بەخۆشی دەربڕینو حەفلەگێڕان لەهەموساڵێکدا یەک ڕۆژ ئەمانە ئەگەر کەسێک بەدەمارگریوە و تەعوصوبی کوێرانەوە سەیری نەکات دەبینێت  لەسەداسەد پێچەوانەی یەکترن👇

هەروەها لەجیاوازیەکی تری مولود گێڕان لەسونەتدا  ئەوەیە کە لە سوننەت دا تەپڵ و مۆسیقا جوزەلە لێدان و تێکەڵاوی حەرامە کەچی لای مەولود گێرەکان ئاساییەو دەست دەکەن بە لێدانی تەپڵ و مۆسیقاو جوزەلە لێدان لەهەندێک شوێن وەک هۆڵی حەفلەی لێهاتوە تێکەڵاویش دەبن خۆشاحاڵی دەردەبڕن بەخێر هاتن و پێشوازی لە یەکتری دەکەن 👇

ئەمانە چەند نمونەیەکی زۆۆر کەمن خۆ ئەگەر بێمەسەر کردەوە کردن بەفەرمودەکانی شوێن کەوتینی ئەوە بەلایەنی کەمە لەسەدا نەوەدی کردوەو بیرو باوەڕ کردارو ڕەفتارو جل بەورگو خوردو خۆراک و ....زۆریتریان پێچەوانەی نەک هەر سونەتە بەڵکو قورئانیشە..#واللەاعلم 👇

بەڵام لەکۆتایدا(#اللەتعالى)دەفەرموێت (إنك ميت وإنهم ميتون)#سورةالزمر٣٠📚

واتە ئەی(#محمد)تۆ دەمریت ئەوانەیشی تۆیان بەڕاستی زانیوەو شوێنت کەوتون و هەروەها ئەوانەشی بەدرۆیان زانیویت و پشتیان تێ کردویت هەموویان دەمرن📚

بۆیە ئێمەش بەئەوپەڕی ئیمانەوە دەڵێن (#إنالله_وإنا_إليه_راجعون) (#اللەتعالى) خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە گومڕا بون...#اللهم_آمين😭☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الر حيم

السلام علیکم  ورحمةاللەوبركاته

ئەوجوچکەیەلەگەڵ دوژمنکەی گۆشتی براکەیدەخوات(#تفسیر)ـێکی حاڵی بەناوموسوڵمان و(#طاغوت)ـەکانی وڵاتی موسوڵمانان دەکات کەچۆن بەناوی تیرۆرەوە دەستیان تێکەڵ کردوەلەگەڵ(#کفر)بۆ لەناوبردنی موسوڵمان بێ ئەوەی بیربکانەوەکەئیشی پێی نەماسەرەی ئەویش دێت دونیاقیامەتیشی لەدەستدەدا👇

(#اللەتعالى)دەفەرموێت(ترى كثيرامنهم يتولون الذين كفروالبئس ماقدمت لهم أنفسهم أن سخط اللەعليهم وفي العذاب هم خالدون)#المائدة٨٠📚

واتەئەی(#محمد ﷺ)دەبینت زۆربەیان دۆستایەتی لەگەڵ ئەوانەدادەکەن کەبێ باوەڕبوون بێگومان زۆرکردەوەیەکی خراپ یان پێش خۆیان خست بەجۆرێک کەبەوکارەیان بوەھۆی خەشم وقینی(#اللە)لێیان بۆیە لەسزای دۆزەخ هەتاهەتایدادەمێننەوە📚

ولوكانوا يؤمنون باللەوالنبي وما أُنزل إليەما اتخذوهم أَولِياءولكن كثيرامنهم فاسقون)٨١#المائدة📚

واتەئەگەرئەوانەبڕوایان بھێنایە بە(#اللە)وبە(#پێغەمبەر)وبەوەی کەنێراوەتە خوارەوەبۆی ئەوادۆستایەتی وپشتیوانی بێ باوەڕانیان نەدەکردودژی(#موسوڵمانان)بەڵام بەوکارەیان لەدین دەرچوون📚

#اللەتعالي گومڕامان نەکات..اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٩_رمضان_١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

إنالله وإنااليه راجعون

بەڕاستی هەواڵێكی بەئازار بو لەسەر دڵمان بەڵام وەک(#اللەتعالى) ئەفەرموێت(...یرفع اللە الذين آمنو منكم والذين أتو العلم دراجات...)📚

واتە ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوەلەئێوەو ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوە(#اللە متعال)بەچه‌نده‌ها پله‌و پایەبه‌رزیان ده‌کاته‌وه‌📚

مامۆستا(#ملا_محمد_امین)ـی خۆشەویست یەکێکە لە زانا هەرە بەتواناکانو ودڵسۆزەکانی ئیران بەگشتی و عەشیرەتی ئیمامی بەتای بەتی بۆیە بەڕاستی کۆچی دوای بەڕێزانیان کەلێنێکی زۆۆر گەرورەی لەدڵماندا دروست کردبەڵام ئیتر ئەمەدونیایە وەک(#اللەتعالی)دەفەرموێت(لكل أجل كتاب)بۆ هه‌مووکارو ڕووداو مردن و ژیان هەموشیێکیش بڕیارێک و نوسراوێکی تایبه‌ت هه‌یه‌📚

ئێمەش بەدڵێکی پڕلەغەم ڕاضین بون بە قەدەری(#اللە)هیچمان پێ ناکرێت جگەلەوەی کە(#رسولﷺ)فێری کردوین👇

اللهم اغفر له وارحمە وعافەواعف عنە...☝️
اللهم جعل قبرەروضةمن رياض الجنة..☝️

(#اللەتعالى)صەبوري دڵی ئێمەو بنەماڵەکەشی بدات مامۆستای بەڕێز لەگەڵ ڕاستگۆیانو زانایان حەشر بکات.. اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

منداڵەکانتا فێری عیبادادەتو بەرنامەی (#اللەمتعال)یان بکەن بافێری بێ دینو بەرنامەی کفریان نەکەن بۆتان👇

وەک(#رسولﷺ) دەفەرموێت(مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين واضربوهم عليها وهم أبناء عشر وفرقوا بينهم في المضاجع)📖📚

واتە منداڵەکانتا فێربکەن وڕایان بهێنن لەسەر ئەنجامدانی نوێژ لەتەمەنی حەوت ساڵیدا ئەگەر نەیان کرد لێیان بدەن لەدە ساڵیدا ئەگەر نەیان کرد جێگەیە نێوانیان جیا بکەنەوە ئەوە لەسەروی دەساڵیەوە📚

ئیمامی(#شافیعی_رحمەاللە) لەم بارەیەوە دەفەرموێت دەبێت هەر لەحەوت ساڵیدا نەک هەر فێری نوێژی ماڵەوە بەڵکو فێری نوێژی جەماعەتیان بکەن 👳‍♂

داوامارم(#اللەتعالى)خۆمان هیدایەت بدات بۆ شارەزابون لەدینەکەی خۆی تاخۆمان ماڵو منداڵماني لەسەر پەروەردە بکەین کە بەو جۆرەی خۆی پێی ڕاضيه..#اللهم آمين 🤲


#م_نامق_إمامي📝

#٢_صفر_١٤٤١🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچ کات گومان نەکەیت(#اللەتعالی) دینی خۆی سەرناخات چونکەئەوە بەدرۆخستنەوە(#قرآن)ـەبەمەش لەدین دەر دەچیت بەڵکوهەمیشە هەوڵ بدە بۆسەرخستنی دینی(#اللە)ئەگەر بەدوعایەکیش بێت وەصبريش بگرەو بێ ئومێد مەبەئەمەش بەڵێنی(#اللەمتعال)وەک دەفەرموێت👇

(الذین أخرجوا من دیارهم بغیرحق إلاۤ أن یقولوا ربنا اللەولولا دفع اللەالناس بعضهم ببعض لهدمت صو امع وبیع وصلو ات ومساجد یذكرفیها ٱسم اللەكثیرا ولینصرن ٱللەمن ینصره إن ٱللەلقوی عزیز)#سورة_الحج_٤٠📚

ئه‌وانه‌ی کەبه‌ناحه‌ق لەوڵاتیان ده‌رکران (ته‌نهاتاوانیان ئه‌وه‌بوو)کەده‌یانوت تەنها (#اللە)په‌روه‌ردگارمانە خۆئه‌گه‌ر (#اللە)حه‌ق دژبە به‌تاڵ نه‌وه‌ستێنێت بۆجیهادكردن هه‌رچی په‌رستیگاهەیەلەخه‌ڵوه‌تگەوکه‌نیسەوهه‌روه‌ها مزگه‌وتەکانیش که‌ناوی(#اللە)تێداده‌برێت هه‌مووی کاول ده‌کرێت سوێندبێت (#اللە)ئه‌وکه‌سە سه‌رده‌خات کەجیهادوتێ کۆشان دەکەن بۆسەرخستنی دین(بێگومانیش بەلەوچونکە)به‌ڕاستی(#اللە)به‌هێزوباڵاده‌سته‌☝️

(#اللەتعالى)موسوڵمانانی (#فلسطين)سەربخات بەسەر یهودا..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامی📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(سبحان الذي أسرلى بعبدەليلامن المسجدالحرام إلى المسجدالأقصى الذي باركناحولە)#سورة_الإسراء_١📚

واتەپاکی وبێگه‌ردی بۆ ئه‌وزاته‌ی کەشه‌وڕه‌وی کردلەبه‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی(#محمدﷺ)ـی لەمزگه‌وتی(#حرام)لە(#مککە)بۆمزگه‌وتی(#الاقصی) له(#بیت_المقدس)کەده‌وروبه‌ریمان پڕبه‌ره‌که‌ت کردووه‌...📚

(#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)دەفەرموێت (#رسول_ﷺ)فەرموی(اللهم بارك لنافي شأمنا..#رواەالبخاری📚

واتەپەروەردگارابەرکەت بڕژێنەبەسەر(#شام)ـماندا..📚

(#ابن_رجب_الحنبلي_رحمه_الله)ئەفەرموێت بزانەبەرەکەتی(#شام)واتەخێری دونیاودواڕۆژ📚

زانایان دەفەرمو لەبەرئەوەباشترین خاک دوای(مەککە)و(مەدینە)ـ(شام)ـەوەفەزڵ و گەورەی ئەم خاکەلە(#وەحی)ـداباس کراوەباشترین بەشی(#شام)ـیش(#فلسطین)ـەباشتری بەشی(#فلسطين)ـش مزگەوتی(#الاقصى)ـیە موسوڵمان بەعیزەت نابن هەتا ئەم سێ خاکەیان خۆش نەوێت نەی پاڕێزن وەئەگەرئەم سێ خاکەیان لەدەستدائەوەعیزەتوشکۆیان لەدەست داوە..☝️

(#اللە)هێزمان بداتێ بۆڕزگارکرنیان لەدەستی داگیرکەران..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لەدینی ئیسلامدا زۆر گرنگە بزانیت کێت خۆش ئەوێت رقت لەکێیەو وشوێن کێ ئەکەوێت کێش سەری دەخەیت چونکە ئەمانە هەمویان یەکێکن لەگرنگ ترین پەرستشەکان بۆنمونە خۆشویستنی کەسێک لەدونیا دەبێتە هۆکارێک لە هۆکارەکانی چونە بەهەشت یاخود پەنا بە(#اللەمتعال)چونە ودۆزەخەوە بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#أنس_بن_مالك_رضي_الله_عنه)ـەبۆمان دەگێڕنەوە کەدەفەرمویەتی پیاوێك پرسیاری کردلە (#رسولﷺ) گوتی(متی الساعة يا رسول اللە ﷺ  قال ما اعددت لها قال ما اعددت لها من كثير صلاة ولا صوم ولا صدقة ولكني أحب الله ورسوله قال انت مع من أحببت)#رواەالبخاري📚

واتەکەی قیامەت دێت ئەی(#رسول_اللەﷺ) فەرمووی چیت بۆ ئامادە کردووە؟وتی نوێژ و ڕۆژوو وخێری زۆرم بۆ ئامادە نەکردووە بەڵام ئەوەنەبێ کە(#اللەتعالى)و(#رسولﷺ)ـلەکەیم زۆەیت کە لەدونیا خۆشت ویستوە📚

کەواتە لێرەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە خۆشویستن یەكیكە لە پەرستشەکان بۆیە هەرچۆنێک هۆکاری چونە بەهەشتە بەهەمان شێوە هۆکاری چونە دۆزەخیشیە ئەگەر بۆ(#اللە) یالەبەر(#اللە)نەبێت یاخود کەسێکت خۆش بوێت وسەری وخەیت دژی(#اللە)و(#رسولﷺ) ئیماندارنیشبێت جابۆیە زۆر گەربگە بزانیت هەرکەسێکت خوش بوێتو سەری بەخەیت و دیفاعی لێ بکەیت ئەوا لەگەڵ ئەو دەبێت لەقیامەتدا👇


خۆش ویستنیش ئەوە نیە تەنها بەم بڵێین بەڵکوخۆشویستنی(#اللەمتعال)ئەوەیەکەخۆی دەفەرموێت👇

قل إن كنتم تحبون اللە فاتبعونی یحببكم اللە ویغفر لكم ذنوبكم والله غفور رّحیم)#سورة آل_عمران٣١📚

واتەئەی(#محمد)بەئیمانداران بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه(#اللە)تان خۆش ده‌وێت دەی شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن ئه‌وکاتە (#اللە)ـیش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهەکانتان خۆش ده‌بێت چونکە(#اللە)ـە لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌📚

کەواتە خۆشەویستنی(#اللەتعالی) و (#رسولﷺ) بریتیەلەوەی کەشوێن فەرمانەکانیان بکەوێت وەک خۆی جێبەجێ بکەیت و دوور بکەوێتەوە لەو شتانەی رێگرییان لێکردووە دەست بە تەوحیدو سونەتەوە بگریت و سەری بخەین هەروەها ئەوکەسانەت خۆشو بوێت و سەریان بخەیت کە ئەوانیان خۆش دەوێت فەرمانەکانیان جێ بەجێ دەکەن دینەکەیان سەردەخەن و دور دەکەونە لە قەدەغەکراوەکان☝️

داواکارم لە(#اللەمتعال)خۆشەویستی خۆی  (#رسولﷺ)و ئیمانداران لە دڵماندا جیگری بکات لەقیامەتیش لەگەڵ ئەواندا حەشرمان بکات.. #اللهم_م_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩ربیع_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت (إنما المؤمنون إخوة...)#سورة_الحجرات١٠📚

واتە بەڕاستی تەنها  ئیمانداران برای یه‌کن📚

برایەتی ڕاستەقینەش بریتیە لە پشت گرتن وسەرخستن و بەدەمەوە چونی موسوڵمانان بە بێ جیاوازی خزم و کەس و قەوم و نەتەوە و زمان...بۆزیاتر تێ گەیشتن لە چۆنیەتی برایەتی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#ابو_موسی_الاشعري_رضي_الله_عنه)  بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (إن المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا.وشبك أصابعه)#رواەالبخاری📚


واتە نمونەی باوەڕ دار یا ئیماندار بۆ برای باوەڕدار و ئیمانداری وەک دیواری بینایەک وایەکە بەیەک ڕیز دانراون لکێندراون بەیەکەوە پاشان پەنجەی موبارەکی گرێدا بەیەکەوە فەرموی ئاوایەوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (بنيان مرصوص)واتە(مثبت لا يزول ملصق بعضه ببعض) جێگرو ڕاگیراو لکێنراون بەیەکەوە لەیەک جیانین واتە لە ڕیزی جیهادا ئەمە بۆ چونی (#مقاتل_ابن_حبان)وغەیر ئەوانیشە👇
 
هەروەها(#قتادة_رضي_الله_عنه) دەی شوبهێنێت بە خاوەن بینایەکەوە دەفەرموێت (ألم تر إلى صاحب البنيان كيف لا يحب أن يختلف بنيانه)👇

واتەئایا نەت بینیوە کە خاوەن بینایەک کاتێک بیناکەی دروست دەکات پێی خۆش نیە هیچی لەیەک جیا بێت واتە حەزاناکات خوار خێچی و لێک ترازان لەبیناکەیدا هەبێت...؟👇

موسوڵمان بۆ موسوڵمان لەکاتی جیهادو غەیری جیهادیشدا  بەهەمان شێوەی دیواری بینایەکە لکێندراون یاخود چەسپاو گرێدراون بەیەکەوەو بینایەکیان پێک هێناوە 👇

هەر لەبارەی برایەتی پشتگیر موسوڵمانەوە (#شیخ_الاسلام_ابن_تيمية_رحمه_الله)  نمونەیەکی زۆر جوان دەهێنێتەوە دەفەرموێت👇

مثل الاخوة في الله كمثل اليد والعين فإذا دمعت عين مسحت اليد دمعها واذا تألمت اليد بكت العين لأجلها)#مجموع_الفتاوى_٢٠٣_٨📚

واتە نمونەی برایەتی لە بەر(#اللە) وەک نمونەی دەست و چاو وایە کاتێک چاو فرمێسک دەڕژێنێت دەست دەی سڕێت کاتێک دەست ئازارێکی توش دەبێت چاو دەگری لەبەر ئەو 📚

داواکارم (#اللەتعالى)برایەتی بخاتە نێوانمان سەرمان بخات بەسەر کافرو ملحیدو بێ باوەڕاندا..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٧_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami