کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
493 photos
846 videos
95 files
220 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەرئەتەوێت بزانی چۆن دروست بویت گوێ بگرە(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(ولقدخلقنا الإنسـٰن من سلـٰلةمن طین(١٢)ثم جعلنـٰەنطفةفی قرار مكین(١٣)ثم خلقنا النطفةعلقةفخلقنا العلقة مضغة فخلقنا المضغةعظـٰما فكسونا العظـٰم لحماثم أنشأنـٰەخلقاءاخر فتبارك للەأحسن الخـٰلقین(١٤)#سورةالمؤمنون📚

سوێندبێت ئێمه(#آدم)ـیزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتە لەقوڕ دروستکرد (‌١٢)پاشان لە شوێنێکی پارێزراوو لەباردا(کەمنداڵدانی دایکه‌) لەشێوه‌ى (نطفة)ـیەکی زۆربچووک دامان مه‌زراندووه(‌١٣)دواتر(نطفة)ـکەمان کردووەبەخۆ هه‌ڵواسه‌رێك(وەک سه‌رەمێکوته‌یه‌ك)پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووەبەگۆشت پاره‌یه‌ك ئینجا(شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان بەپه‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌ بەگۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه‌ ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى ترداده‌رمان هێناوه(کەشێوه‌ى(# آدم)ـیزادێکى ڕێکو پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه‌)بەڕاستى(#اللەمتعال) موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره(‌١٤)📚

#اللەتعالی وامان لێ بکات قەدری نیعمەتەکانی بزانین لەتاوانیاندابەکاریان نەهێنین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

١٣/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ بەخۆدا چونەو وەبیر هێنانەوەی ئەصلي خۆمان کەمرۆڤایەتیە پێمان خۆش بوو بەیەکەوە بڕۆینە خزمەت ئەو (#آية)ـتە کە (#الله_تعالى) ئەفەرموێت👇


(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقناه تفضلا)#الاسراء_٧٠📚


واتە سوێند بێت به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له (#بنی-آدم)گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌)هه‌ڵمان گرتوون و له ڕيزق و ڕۆزی پاك و چاکی جۆراو جۆر بەهرەمەندمان کردون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و مناڵ و....) وەهەوەها ئێمه (#فضل) ڕێزو قەدری ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئەوانەی دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن📚

زانایان لە (#تفسیر)ــی ئەم(#آية)ـته  دا دەفەرمون (لقد کرمنا بنی آدم) واتە (#اللە)ڕێزی لەنەوەکانی(#آدم)ناوە بەوەی کە👇

کاتێک(#ملائكة)فریشتەی دروست کردوە بەس عەقڵی پێداوەن خواردنو خۆراک خەو و هەستان و دانیشتنیا بریتیە لە تسبیحات و ذكري و جێ بەجێ کردنی تەنهافەرمانی اللە متعال 👇

پاشان ئاژەڵی دروست کردوە بەس شەهەواتی پێداوە هیچ سنورێکی لە پەرستش و خۆداپۆشین وحەڵاڵ و حەرامی بۆ دانەناوە👇

بەڵام ڕێزی لە نەوەکانی(#آدم)مرۆڤ  گرتوە بەوەی کە هەم عەقڵ و ژیروی شەهەواتی پێ داوە وە هەم لەگەڵیشی بەرنامەوی یاسای بۆ ناردوە 👇

ئەم مرۆڤە کە عەقڵ و شەهەواتی پێ بەخشراوە لەگەڵیشی بەنامەی بۆ داڕێژراوە یاساو کتابی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە بەشێوەکی تەندروست و ژیرانە شەهەواتی  بەکار بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم مرۆڤە بەپێی ئەو نوسراوەی بۆی هاتوە واتە لەسنوری ئەو یاسایانەی کە(#خالق)بۆی داناوە لەرێ پێغەمبەرانەوە(#عليهم_السلام) بۆی ڕون کردوەتەوە شەهەواتی بەکار بهێنێت ئەوا لە فریشتە پلەی بەرزترە👇

بەڵام بە پێ چەوانەوە ئەگەر عەقڵ و ژیری لەڕێی تەنها شەهەواتەوە بەکارهێنا گوێی نەدا بە هیچ سونورو یاسایەکی(#خالق)  ئەوا لە ئاژەڵ پلەی کەترە وەک(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(....كالأنعام بل هم  أضل أولئك هم الغافلون)#الأعراف_١٧٩📚

واتە ..وه‌ک ئاژه‌ڵ وان(چونکە تەنها شوێن ئاره‌زووەکانیان کەوتون) نەک هەرئەوە به‌ڵکو ئه‌وانه لە ئاژەڵ خراپ تریشن چونکە ئه‌وانە غافڵ وبێ ئاگان له حه‌ق و لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

بۆ وەبیر هێنانەوە یەکێک لەڕێزە هەرە گەورەکان کە(#اللە_تعالی) مرۆڤی پێ لەئاژەڵ و هەموو دروست کراوەکان  جیا کردوەتەوە فەرمان کردنە بەداپۆشینی و لەبەر کردنی پۆشاک  ئێستا سەیرێکی خۆت بکە بزانە ئایا تا چەنێک خۆت و خێزانت و کچ و خوشک و دایکو ....لەسنوری مرۆڤ بون دور کەوتویتەوە..؟ یاخود بزانە تاچەندە مرۆڤێکی تۆکەمە بەقەدری تو  لەچوار چێوە مرۆڤ بوندا ماویتەوە ....؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر خۆی👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە شوێن کەوتنی شوبو هاتو شەهەواتێک کەلە سنوری مرۆڤ بون دەرمان دەکات..#اللهم_آمين☝️ 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٢٣_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami