گۆڕان نیوز
1.66K subscribers
6.51K photos
1.88K videos
32 files
965 links
📡موسسه مطبوعاتی،نشریه و آژانس خبری گۆڕان نیوز:
https://gorannews.ir

🌹گۆڕان نیوز کانالی مستقل برای پوشش اخبار و رویدادهای کوردستان🌹

پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر
۰۸۷-۳۳۱۲۹۷۵۵
Download Telegram
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی

🔺 وانەی #یەكەم:

پێناسە:

🆔 @gorrannews
🔹دەنگ
بچووكترین دەربڕین كە لە دەمەوە دێتەدەر

🔸پیت
پیت چییە ؟
پێناسەی پیت : پیت بەو دەنگانە دەوترێت كە لە زماندا وشە پێك دەھێنن و بە گۆران و لاچوونیان ، واتا دەگۆڕن .
پیت سەرەتاییترین بەشی ئاخاوتنە ، بنەمای پێكھاتنی وشە و دواتریش واتاداربوونی وتەیە

🔹بڕگە
بە كۆ بوونەوەی دوو یان چەند پیت بڕگە درووست ئەبێت

🔸وشە
بە كۆمەڵە پیتێك كە لە پاڵ یەكترین كۆ دبنەوە و واتایەكی تەواوی شتێكی تایبەت و دیاریكراو دەگەیەنن وشە دەوترێت

🔹ڕستە
لە گۆڕەپانی زمانناسیدا، ڕستە دەربڕینێکە لە زمانی سروشتیدا. ڕستە یەکەیێکی ڕێزمانی و پەیڤی‌یە کە لە یەک یان چەند وشە (ھەر وشە نوێنەرایەتیی چەمکێک دەکات) پێکھاتووە. ڕستەیەک دەتوانێت بریتی بێت لە چەند وشەی دەستەکراو بۆ دەربڕینی وتەیەک، پرسیارێک، سەرسووڕمانێک، داخوازێک یان فەرمانێک.
┅─═इई┅─═┅─═इई┅─


📅۹۹/۰۹/۰۵
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews