گۆڕان نیوز
1.32K subscribers
6.28K photos
1.84K videos
31 files
947 links
📡موسسه مطبوعاتی،نشریه و آژانس خبری گۆڕان نیوز:
https://gorannews.ir

🌹گۆڕان نیوز کانالی مستقل برای پوشش اخبار و رویدادهای کوردستان🌹

پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر
Download Telegram
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی

🔺 وانەی #یەكەم:

پێناسە:

🆔 @gorrannews
🔹دەنگ
بچووكترین دەربڕین كە لە دەمەوە دێتەدەر

🔸پیت
پیت چییە ؟
پێناسەی پیت : پیت بەو دەنگانە دەوترێت كە لە زماندا وشە پێك دەھێنن و بە گۆران و لاچوونیان ، واتا دەگۆڕن .
پیت سەرەتاییترین بەشی ئاخاوتنە ، بنەمای پێكھاتنی وشە و دواتریش واتاداربوونی وتەیە

🔹بڕگە
بە كۆ بوونەوەی دوو یان چەند پیت بڕگە درووست ئەبێت

🔸وشە
بە كۆمەڵە پیتێك كە لە پاڵ یەكترین كۆ دبنەوە و واتایەكی تەواوی شتێكی تایبەت و دیاریكراو دەگەیەنن وشە دەوترێت

🔹ڕستە
لە گۆڕەپانی زمانناسیدا، ڕستە دەربڕینێکە لە زمانی سروشتیدا. ڕستە یەکەیێکی ڕێزمانی و پەیڤی‌یە کە لە یەک یان چەند وشە (ھەر وشە نوێنەرایەتیی چەمکێک دەکات) پێکھاتووە. ڕستەیەک دەتوانێت بریتی بێت لە چەند وشەی دەستەکراو بۆ دەربڕینی وتەیەک، پرسیارێک، سەرسووڕمانێک، داخوازێک یان فەرمانێک.
┅─═इई┅─═┅─═इई┅─


📅۹۹/۰۹/۰۵
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی

🔺 وانەی #دووهەم:
ئەلفبێی
ئەلفبێی زمانی كوردی (ئارامی) ٣٧ دەنگە كە ٣٤یان پیتی نووسینیان هەیە:
تێبینی; پیتی ’’ ی’’ دوو دەنگە (بزوێن و نەبزوێن) و پیتی ’’و’’ دوو دەنگە (بزوێن و نەبزوێن) كە یەك هێما و نیشانەیان هەیە و بە یەك شێواز دەنووسرێن، هەروەها پیتی بزرۆكە هێمای نووسینی نییە
🆔 @gorrannews

بەگشتی پیتەكان دەبنە دوو بەش : بزوێن
نەبزوێن
كە ھەر دووكیان خاوەنی ژمارە و
تایبەتمەندیی خۆیانن


پیتە بزوێنەكان :

لە ھەشت دەنگ پێكدێن كە تەنیا ٧ دەنگیان پیتی نووسینی بۆ دانراوە
?ا ـ ە ـ ۆ ـ وو ـ و ـ ی ـ ێ ـ بزرۆكە

?لە ھەر وشەیەكی كوردیدا لانیكەم یەك پیتی بزوێن ھەیە

?بزرۆكە (بزر بووە ) لە نووسینی ئارامیدا دەنگیكە كە ھیچ ھێما و نیشانەیەكی بۆ داننراوە

🆔 @gorrannews

پیتە نەبزوێنەكان :

پیتە نەبزوێنەكانی زمانی كوردی بریتین لە ٢٩ پیت ، بە شێوەیەی خواروە :
ئـ ـ ب ـ پ ـ ت ـ س ـ ش ـ د ـ ز ـ ر ـ ڕ ـ ژ ـ ح ـ خ ـ ج ـ چ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ع ـ غ ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ و ـ ھ ـ ی
┅─═इई┅─═┅─═इई┅─
📅۹۹/۰۹/۰۹
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی‌‌_کوردی

🔺وانەی #سێهەم

🆔 @gorrannews

پیتە_بزوێنەكان

ا ? یەكێك لە ھەشت پیتە بزوێنەكەی زمانی كوردییە . وەكوو: باران - ئاڵ - ئامانج - دار - مار


ە ـە ?ئەم پیتە لە ئاخاوتنی كوردیدا، دنگیلەی سەرەیش دەوترێت وەكوو : كەو ـ شەراب ـ سەما ـ دەگمەن ـ مەی ـ ھەوار
?تێبینی : ئەم پیتە سەرەڕای ئەوەی كە دەنگێكی بزوێنە ، كار(فعلvery)ێكیشە كە لە '' سێیەم كەسی تاك ''دا، واتای (is)ی زمانی ئینگلیزی و (است)ی زمانی فارسی
دەدات

🆔 @gorrannews
پیتی بزرۆكە:

بزرۆكە ’’ i ’’ ?ئەم پێتە لە ڕێنووسی كوردی ئارامیدا ،ھێمایەكی بۆ دیاری نەكراوە و تەنیا لە كاتی دەربڕینی وشەدا لێكدرێتەوە ؛ بەم پیتە بزوێنە كورتە بزوێنیش دەوترێت ھەروەھا سەرجەم مەرج و تایبەتمەندییەكانی پیتی بزوێن دەگرێتە خۆی ؛وەكوو
كناچێ ـ ژن ـ بنار ـ كاول ـ پرشنگ ـ گرنگ ـ گریان ـ گرتن ـ كوردستان ـ گرژ ـ كلە ...

📅۹۹/۰۹/۱۱
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #چووارەم

🆔 @gorrannews

#پیتە_بزوێنەكان

ۆ ? ئەم پیتەیش یەكێك لە پیتە بزوێنەكانە كە «و»ی بزوێندار، ھەروەھا «و»ی كراوەیشی پێدەوترێت ؛لە كاتی دەربڕینی ئەم پیتەدا، لێوەكان دەكرێنەوە و بازنەیەك درووست دەكەن ؛وەكوو : تۆ ـ كۆچ ـ بۆژانە ـ لۆزان ـ جۆزەردان ـ كۆتر ـ سارۆ ـ كۆمار ـ
شارۆ


وو?ئەم پیتە بزوێندارەی زمانی كوردی كە «و»ی درێژ یا كێشراوەی پێدەوترێت ، لە كاتی دەربڕینیدا لێوەكان كۆ دەبنەوە ؛ وەكوو : باشوور ـ كەركووك ـ بووك ـ مووچە ـ شارەزوور ـ مازوو ـ كوولەكە ـ تەنوور


و? ئەم پیتەیش یەكێك ترە لە بزوێنداركان كە پێیدەوترێت «و»ی كورت ؛ ئەم پیتە لەگەڵ «و»ی نەبزوێندا یەك پیت یان نیگارەی نووسینیان ھەیە بەڵام دوو دەنگی جیاوازن ، ھەر كاتێك یەكەم پیتی وشەیان بڕگە بێت ئەوە «و»ی نەبزوێنە
«و»ی بزوێن ? كورد ـ كورت ـ كول ـ ھونەر ـ گونج
«و»ی نەبزوێن? وریا ـ وشە ـ كەو


🆔 @gorrannews
#پیتە_بزوێنەكان


«ی»?î
دەنگێكی درێژی ھەیە، ئەم پیتە لەگەل «ی ـy»ی نەبزوێن یەك پیتی نووسینیان ھەیە و ھەمیشە بەدوای پیتێكی نەبزوێندار دێت، ھەر كاتێك یەكەم پیتی وشە یان بڕگە بوو ئەوا ئیتر نەبزوێنە.
وەكوو :
بزوێن «ی ـî»?ھیوا ـ بەفرین ـ چریكە
نەبزوێنە «ی-y»?یار ـ بەی

ێ ê ? ئەم پیتە «ی»ی بزوێندار ،ژێرە''یشی پێدەوترێت،لە كاتی دەربڕیندا،لێوەكان بە تەواوی لەیەك دەكرێنەوە
وەكوو : شێر ـ شێركۆ ـ وێنە ـ ھێما ـ شێوە ـ جێژوان خاكەلێوە

📅۹۹/۰۹/۱۲
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #پێنجەم

🆔 @gorrannews
ڵـ ڵ ? ئەم پیتە نەبزوێنە كە بە «ل»ی قەڵەو یا قورسیش ناسراوە، ھیچ كاتێك ناكەوێتە سەرەتای وشەوە
وەكوو ؛ گوڵاڵە ـ ھەڵۆ ـ ھەڵمەت ـ كوڵ ـ ناڵ ـ گەڵاڵە ـ ئاڵا ـ ھەڵوەدا


🆔 @gorrannews
?ئەم پیتە بە چوكڵەیەك كە بەسەریەوە دائەنریەت لەگەڵ پیتە ھاوشێوەكەی خۆیدا ، واتە«ل»ی سووك ، لێكدەدرێتەوە ؛ بە جۆرێك كە نەبوونی ئەو ھێمایە دەتوانێت واتای وشە بگۆڕێت
وەكوو: چل،چڵ ـ كول،كوڵ ـ گول،گوڵ ـ كەل،كەڵ و.....

ڕ ? پیتی «ڕ»بە «ر»ی قورس یا قەڵەو ناودەبرێت ، یەكێك لە پیتە نەبزوێنەكان زمانی كوردیە كە لە كاتی دەربڕینیدا بەشی بەرەوەی زمان دەداتەوە لە ھارووی سەرەوە
وەكوو : ڕۆژگار ـ ڕێبوار ـ گەڕیان ـ ھەڵپەرین ـ پووشپەر ـ ھاوڕێ ـ ڕۆژھەڵات ـ فڕۆكە ـ شۆڕش ـ گۆڕان


?ئەم پیتە بە چوكڵەیەك كە بەژێریەوە دانراوە لەگەڵ پیتە ھاوشێوەكەی خۆیدا ، واتە«ر»ی سووك ، لێكدەدرێتەوە ؛ بە جۆرێك كە نەبوونی ئەو ھێمایە دەتوانێت واتای وشە بگۆڕێت
وەكوو:
كەر،كەڕ ـ ئاور،ئاوڕ ـ برۆ،بڕۆ ـ گۆران،گۆڕان و.....
📅۹۹/۰۹/۱۶

پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #شەشەم


🆔 @gorrannews
#پیتە_نەبزوێنەكان

ڤـ ڤ ? ئەم پیتە بەگشتی تایبەتی زاراوەكانی كورمانجی سەروو، گۆران(ھەورامی )یە كە لە كاتی دەربڕینیدا ، ددانەكان بەرینی سەرەوە ، دەكەونە سەر لێوی خوارەوە، دەنگێك كە دروست دەبێت دەنگێكە لە نێوان پیتەكانی «و» و «ف» ؛ وەكوو: ڤل ـ ڤەژین ـ گۆڤار ـ گۆڤەند ـ تاڤگە ـ گۆڤەند ـ لڤای ـ دلۆڤان ـ كەڤتار


🆔 @gorrannews
( س ـ ز ـ ت )

بە ھۆی كارتێكردنی زمانە دەرەكییەكان كەسەر زمانی كوردی ، بۆ وێنە زمانی عەرەبی بڕێك پێت سەرەڕای ئەوەی یەك شێوەی دەربڕینیان ھەیە ، بەڵام بە چەند جۆری جیاواز دەنووسرێنەوە؛ كە ئەم یاسایە لە ڕێنووسی ئەمڕۆی كوردیدا ڕەچاو ناكریت و ئەو سێ پیتە نەبزوێنە ، واتە(س ز ت ) ھەركام بە یەك چەشن دەنووسرێن ؛
گەرچی لە زمانی سەرچاوەدا خاوەنی پیتی تایبەتیی خۆیانن
سرەیا ـ سادرات ـ سەروەت
تاھێر ـ فاتمە ـ تەییب ـ
ڕەزا ـ قازی ـ قەرز ـ مەزھەر ـ زەكەریا
📅۹۹/۰۹/۱۸
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #حەوتەم

🆔 @gorrannews
#پیتە_نەبزوێنەكان

ئـ ? ھەمزە لە زمانی عەرەبی و فارسیدا،لە شوێنگەلی جۆر بە جۆر بەكار دەچێت،وەكوو ( أ إ ؤ ئ..)، بەڵام لە زمانی كوردیدا تەنیا شێوازە «ئـ» بەكار دەھێنرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەیە نەھێڵێت دوو بزوێن بەدوای یەكتردا بنووسرێن.
بەگشتی دەكەوێتە سەرەتای بڕگە یان وشەوە ؛ وەكوو: ئاوات ـ ئاوێنە ـ ئامانج ـ ڕۆژێاوا ـ ئەرمەنی ـ ئەوین ـ ئاكار ـ ئۆقرە ـ ئومید

#ڕڕێنووس

🆔 @gorrannews

🆔 @gorrannews
?"ئـ" ؛

?ده‌نگێکه‌ له‌ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، له ‌سازگه‌ی زمانه‌ بچکۆله‌وه‌ له ‌ڕ‌ێگای گه‌ڕوو ڕا دێته ‌ده‌ره‌وه‌. له ‌ئه‌لفه‌بێتی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو زمانی کوردی. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی ناوی( هه‌مزه‌)یه‌.


?"هاوێژی ئه‌م ده‌نگه‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت : که‌مێک ده‌مده‌کرێته‌وه‌، زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌ ده‌ڕوات، باده‌رکردن به ‌ته‌ووژم له ‌قووڕگه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م".
✔️تێبینی: بزوێنی رێزی پشته‌وه‌یه ‌و لێو له‌گۆکردنیدا که‌مێک به‌شداری ده‌کات و له‌ گۆکردندا نیزدیکی( a)ی فارسییه‌ : ئا‌ڤ، ئارد، ...

?ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڕگە و وشه بێژه‌وه‌ دێت، ته‌نها له‌ هه‌ندێك وشه‌ نه‌بێت وه‌ك( نه‌ء) كه‌ له ‌شێواز به‌ده‌رن. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی له‌ڕێنووسی زوانی كوردییدا هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای برگه‌وه‌ یان وشه‌وه‌ تێت وه‌ك :: ئاو، ئارد، ئۆی….ھتد.

🆔 @gorrannews
?زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌ر به ( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌ کاتێکدا که‌( ئه‌لف) به‌ بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه‌ به ‌ته‌نـها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه‌، وه‌ک پێشگرێک به‌ڵام پێشگرنییه‌ و ده‌لکێندرێت به‌پیته‌ بزۆێنه‌کانه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تایی ووشه‌/بڕگە‌وه
‌( ئا \ A? ئاو ـ ڕۆژئاوا
ئه ‌\ E?ئەگەر ـ ئەیڕۆ
ئۆ \ O?ئۆخەی ـ ئۆقرە
ئوو\û? ئووسا ـ ئووردن
ئو \ U?ئومێد ـ ئورووپا
ئێ \ ê?ئێمە ـ ئێوە
ئی \ î ?ئیسە ـ ئینستاگرام
بزرۆكە / i? ئفلاتوون ـ
?ھەمزە لە زمانی كەردیدا؛


١- لە سەرەتای وشەدا: (ئ‍) لە زمانی کوردیدا ھەمزە زۆرتر لە سەرەتای وشەدا دێت وەک: «ئاش، ئێسک، ئەو، ئومێد»

٢- لە نێوانی وشەدا: (ئ‍ ـئ‍) زۆرتر لە وشە لێکدراوەکاندا ھەیە وەک «نائومێد، سەرئێشە» یان لە ھەندێک لە کارەکاندا وەک «دەئاخێوێت، بئاخێوە» یان لە وشە بیانییەکاندا وەک : «قورئان، ڕەئیی من، نەشئە»

٣-لە کۆتایی وشەدا: (ء) زۆرتر لە وشە بیانییەکاندا ھەیە وەک : «جوزء، ھاء» یان لە ھەندێ وشەی کوردیدا وەک «نەء ـ ھء»
📅۹۹/۰۹/۲۱
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
🌍 مانگەکانی ساڵ بە #زمانی_کوردی

🔺زاراوەکانی:

" #لەکی، #کەڵهوڕی، #سۆرانی،
#کرمانجی، #هەورامی"

🆔 @gorrannews
🌱مانگی1

#نیسان=کرمانج
#جێژنان=کەلهوڕی
#خاکەلێوە=سۆرانی
#نەورۆز=هەورامی
#پەنجە=لەکی

🌻مانگی2

#گولان=کرمانج
#گوڵان=کەلهوڕی
#گوڵان، بانەمەڕ=سۆرانی
#پاژەرەژ=هەورامی
#میریان=لەکی

🍃مانگی3

#حۆزەیران=کرمانج
#زەردان=کەلهوڕی
#جۆزەردان=سۆرانی
#چیڵکڕ=هەورامی
#گاکور=لەکی

🌾مانگی4

#تیرمە=کرمانج
#پەرپەر=کەلهوڕی
#پووشپەڕ=سۆرانی
#کۆپڕ=هەورامی
#ئاگرانی=لەکی

🌞 مانگی5

#تەباخ=کرمانج
#گەلاویژ=کەلهوڕی
#گەلاوێژ=سۆرانی
#گەلاوێژ=هەورامی
#مردار=لەکی

🆔 @gorrannews

🆔 @gorrannews
☀️ مانگی6

#ئیلون=کرمانج
#نوخشان=کەلهوڕی
#خەرمانان=سۆرانی
#ئاوەوەرە=هەورامی
#ماڵەژێر=لەکی


🍇 مانگی7

#جوتمە=کرمانج
#بەران=کەلهوڕی
#ڕەزبەر=سۆرانی
#ترازیێ=هەورامی
#ماڵەژێر دوماینە=لەکی

🍂 مانگی8

#مژدار=کرمانج
#خەزان=کەلهوڕی
#خەزەڵوەر=سۆرانی
#گەڵاخەزان=هەورامی
#تویلتەکن=لەکی

مانگی9

#کانوون=کرمانج
#ساران=کەلهوڕی
#سەرماوەرز=سۆرانی
#کەڵەهەرز=هەورامی
#مانگ_سیە=لەکی
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews

🌨 مانگی10

#چلە=کرمانج
#بفران=کەلهوڕی
#بەفرانبار=سۆرانی
#ئارگا=هەورامی
#نووروژ=لەکی

❄️ مانگی11

#سبات(شوبات)=کرمانج
#بەندان=کەلهوڕی
#ڕێبەندان=سۆرانێ
#ڕابڕان=هەورامی
#خاکەلیە=لەکی


مانگی12

#ئادار=کرمانج
#ڕمشان=کەلهوڕی
#ڕەشەمە=سۆرانی
#سیاوکام=هەورامی
#مانگ_لیە=لەکی
📅۹۹/۰۹/۲۷
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی👇
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#دووری_پۆیی #درێژی_پۆ= طول
#کۆ= جمع
#کەم_کەمکردنۆ= تفریق
#تەوەرە= محور
#دیتانە= قضیە
#دیتانەی_دووتێرمی= قضیەدوجملەای
#سنوور= کران
#ژێ= وتر
#هاوکۆڵکە_فاکتەرےهاوبەش= ضریب
#هاوکێشە= معادڵە
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews

#ژمارەی_ئالۆز= اعداد مختلط
#ژمارەی_نەگۆڕ= اعداد ثابت
#تەوزیم_گرتە= تکلیف مشق
#شەشپاڵو= مکعب
#شیتەڵکاری= تجزیە
#پلە= درجە
#دابەش= تقسیم
#لایەکسانە= متواضی الاضلاع
#نەخشەیی_هوادار_هواخواز= تابع
#دواکەوتےکەسێ_دواکەوتووےبیر_و_بڕوایێ= تابع
🆔 @gorrannews

🆔 @gorrannews

#کۆمەڵە= مجموعە
#ژمارەی_جووت= عدد زوج
#ژمارەی_تاک= عدد فرد
#بەرسوور_رادەدار= متناهی
#پواز_ئاوێزە= منشور
#پاشیەکی_ژمارە= دنبالەاعداد
#ئاسۆیی= افقی
#ژمارەی_تەواو= اعدادصحیح
#خاڵی_یەکتربڕین= نقطەاشتراک
#مەودا= فاصلە

🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#ڕادە= حد
#چەماوە= منحنی
#پێلێکدراو= مضرب
#لێکدان= ضرب
#لاهاوبەرە= متوازی الاضلاع
#ڕووهاوبەرە= متواضی السطوح
#هاوبەرابەر= موازی
📅۹۹/۱۰/۱۲
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی👇

🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#خلیج :کەنداو
#جهش : سەنگە بازی
#افشاگری : لەقاو
#تنگە_هرمز: گەرووی هورموز
#اقتصادی : ئابووریی
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews

#تعامل : هەڵسوکەوت
#فساد : گەندەڵیی
#تقصیر : سووچ
#سیاسی :سیاسی ، ڕامیاریی
#طبیعت : سروشت، سرووشت
#مانع : کۆسپ ، لەمپەر

🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#ابتلا : تووشبوون
#تسلیت : سەرەخۆشیی
#تمسخر :گاڵتە،ڕیشخەن
#اصلی : سەرەکیی
#رویندە : ڕووەک
#بودجە، #حقوق : مووچە
🆔 @gorrannews

🆔 @gorrannews
#خبر : نووچە، هەواڵ
#مادرزادی : زگماگ
#منحرف : لادەر
#علامت، #اشارە : هێما
#موسسە : ڕێکخراو ، ڕێخراوە
#بهداشت : تەندرووستیی

#احتمال : ئەگەر
#توجیە، #بهانە : پاساو
#رشوە : بەرتیل
#بازداشت : دەسبەسەر
#ضمانت ، #گروگان : بارمته
#نسل : بەرە

📅۹۹/۱۰/۲۲
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی👇

🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#شبکە تۆڕ _ ڕایەڵە
#اتصال پەیوەندی
#پایگاە پێکە
#خط هێڵ
#لینک ئەڵقە ، بەستەر
#آنلاین سەرهێڵ
#آفلاین دەرهێڵ
#آدرس ناونیشان
#دلخواه دڵخواز
#گذرواژه تێپەڕوشە
#تاریخچە مێژوو
#جستجو گەڕان
#بارگذاری بارکردن
#تب_جدید نوێ پەڕ
#بی_سیم بێ تێڵ _ بێ تەڵ
🆔 @gorrannews
🆔 @gorrannews
#دریافت_کردن داگرتن
#صفحه_خانگی ماڵپەڕ
#سرویس_دهندە ڕاژەکار
#سرویس_گیرندە ،،،، ڕاژە وەرگر
#شبکە_اجتماعی،،، ،تۆڕی کۆمەڵایەتی
#حساب_کاربری ،،، هەژماری بەکارهێنەری
#تارنمای_پهناور_جهانی ،،،، تۆڕی بەرینی جیهانی
📅۹۹/۱۰/۲۶
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی👇

#خلیج :کەنداو
#جهش : سەنگە بازی
#افشاگری : لەقاو
#تنگە_هرمز: گەرووی هورموز
#اقتصادی : ئابووریی

#تعامل : هەڵسوکەوت
#فساد : گەندەڵیی
#تقصیر : سووچ
#سیاسی :سیاسی ، ڕامیاریی
#طبیعت : سروشت، سرووشت
#مانع : کۆسپ ، لەمپەر

#ابتلا : تووشبوون
#تسلیت : سەرەخۆشیی
#تمسخر :گاڵتە،ڕیشخەن
#اصلی : سەرەکیی
#رویندە : ڕووەک
#بودجە، #حقوق : مووچە

#خبر : نووچە، هەواڵ
#مادرزادی : زگماگ
#منحرف : لادەر
#علامت، #اشارە : هێما
#موسسە : ڕێکخراو ، ڕێخراوە
#بهداشت : تەندرووستیی

#احتمال : ئەگەر
#توجیە، #بهانە : پاساو
#رشوە : بەرتیل
#بازداشت : دەسبەسەر
#ضمانت ، #گروگان : بارمته
#نسل : بەرە
📅۹۹/۱۱/۲۳
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews