فتوای زانایان
3.88K subscribers
5 photos
2 videos
1 link
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ
واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.
Download Telegram
📚کۆمەلێک سونەت یەک لەدوای یەک ئەجرەکەی زۆر گەورەیە‌📚
پێنج ڕۆژوی سوننەت بەدوای یەکدا:

1_بەڕۆژو بونی پێنچ شەمە کەسونەتە.

2_سێ ڕۆژە سپیەکە:
هەینی:13شەعبان دەکاتە2024/2/23زاینی
شەمە:14شەعبان دەکاتە2024/2/24زاینی
یەك شەمە:15شەعبان دەکاتە2024/2/25

3_دووشەمە سونەتە بەڕۆژوبیت دەکاتە2024/2/26زاینی

📔بۆئەوانەی ڕوژوی قەرزیان هەیە دەتوانن لەم پێنچ ڕۆژەدا بگرنەوە ئەجری هەردووک ڕۆژوەکانتان دەکاتە  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .


📝من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚
   بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
کاتی شەوی قەدر شەوی قەدر دەکەوێتە دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان شەوە تاکەکان،شەوی بیست و یەك، و شەوی بیست سێ، و شەوی بیست و پێنج، و شەوی بیست و حەوت، و شەوی بیست و نۆ.

📝هەنێک زانیاری دەربارەی دۆزینەوەی ئەو شەوە کەئایا هێچ نیشایەنەیەکی دیاری هەیە؟
یەکەم:شەوێکی ڕووناکە لەشەوانی تر روناکترا.
دووەم:شەوێکی بێ دەنگە و هادئە
سێەم:شەوەکە نەگەرمە و نەساردە وەسەتە لەروی گەرم و ساردی.
چوارەم:خۆری بەیانیەکەی لاواز و سور دەبێ کاتێک کە لەبەیانی هەڵدێت خۆر.

٭من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئایا جەژن (العید) مانای چیە؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا تەنها دوو جەژن بۆ مسوڵملنان هەیە ئەویش جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربانە، بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا چەندین ڕۆژ كراوە بە جەژن كە هیچ بەڵگەیەكی لە سەر نیە و هیچ بنەمایەكی لە ئایینی ئیسلامدا نیە ، بەڵكو ئەو جەژنانە پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی ئیسلامن و زۆر تاوان و خراپەكاریان تێدا ئەنجام دەدرێن .
سەبارەت بە جەژن (العید) 
(ابن العابدین) دەڵێ‌: (( جەژن بۆیە ناونراوە بە (عید) چونكە خوای گەورە جۆرەها چاكەی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەكانی لە هەر ڕۆژێك لەو ڕۆژانەدا ( واتە ڕۆژانی جەژن ) ، لەوانە خواردن لە پاش خۆگرتنەوە لێی و سەرفترە و تەواوبوونی حەج و سووڕانەوەی سەردان (طواف الزيارة) و گۆشتی قوربانی و شتی تر چونكە عادەت لەمانە خۆشی و بەختەوەری بەخشینە.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئەو تاوان و خراپەكاریانە کامانەن کە پێویستە لە ڕۆژانى جەژندا خۆمانى لێ بپارێزین؟📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
بزانە براى مسوڵمانم خواى گەورە من و تۆش شارەزا بكات، ئەو خۆشییەى كە لە جەژنەكاندا ڕوودەدات واى كردووە لە زۆربەى خەڵك كەوا فەرمان و حوكمەكانى دینەكەیان لە بیربچێتەوە یان لە بیرى خۆیانى بەرنەوە، بۆیە دەیانبینین جۆرەها تاوان ئەنجام دەدەن و چەندەها خراپە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا وا دەزانن باشیان كردووە
خراپە كاریەكان
یەكەم: خۆ ڕازاندنەوە بە تاشینى ڕیش، ئەم خراپەیە زۆرێك لە خەڵكى ئەنجامى دەدەن، هەرچەندە ڕیش تاشین لە ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا حەرامە، وە پێغەمبەرى خوا  لە زۆر فەرموودەدا فەرمانى كردووە بە هێشتنەوەى ڕیش، وە بەڵگەى حەرامێتى لە پەڕتووكى هەر چوار مەزهەبەكەدا هاتووە.(بڕوانە: فتح الباري: 10 / 351)
دووەم: تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم، چونكە پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: " ئەگەر دەرزى ئاسن لە سەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆى لەوەى دەستى بەر دەستى ئافرەتێك بكەوێت بۆى حەڵاڵ نەبێت ". (حديث صحيح)
سێیەم: لێكچوون بە كافران و ڕۆژئاواییان لە جل و بەرگ و گوێگرتن لە مۆسیقا و چەند شتێكى تردا، چونكە پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت:" من تشبه بقوم فهو منهم " (أحمد: 2 / 50، 92 وإسناده حسن).. واتە: هەركەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر كۆمەڵێك ئەوا لەوانە.
هەروەها دەفەرموێت : " لە ناو ئوممەتى من چەند كۆمەڵێك پەیدا دەبن كەوا زینا و ئاوریشم و عەرەق و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن " (رواه البخاري: 5590 معلقا و وصله أبو داود: 4039).
چوارەم: چوونە ژوورەوە بۆ لاى ئافرەت بە تەنها لە یەك ژووردا، پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: " ئاگادارتان دەكەمەوە نەچنە لاى ئافرەت بە تەنها، پیاوێك لە ئەنێار فەرمووى: ئەگەر خزمى مێردەكەى بێت، پێغەمبەرى خوا  فەرمووى: ئەمە مردنە " (البخاري: 5232).
پێنجەم: خۆ دانەپۆشین و دەرچوونى ئافرەتان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتیەكانى تر كە تێكەڵى پیاو و ئافرەتى تێدایە.
شەشەم: تایبەتكردنى ڕۆژى جەژن بە سەردانكردنى (گۆڕستان)، وە دانیشتن لە سەر گۆڕەكان و دابەش كردنى خواردن و شیرینى تیایدا، وە تێكەڵ بوونى پیاو و ژن، وە گریان و هاواركردن لە سەر مردووەكان، وە دانانى لق و چڵى دارخورما و دارى تر لە سەر گۆڕەكان كە ئەێڵى نیە لە دیندا و بیدعەیە.(أحكام الجنائز: 254).
حەوتەم: زیادە مەسرەف كردن و دەست بڵاویەكى زۆر كە هیچ سوود و قازانجێكى تێدا نیە. خواى گەورە دەفەرموێت: [ و لا تبذر تبذيرا، إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين ] .(الإسراء: 26، 27).
واتە: زیادە مەسرەفى مەكەن، چونكە زیادە مەسرەفى لە شەیتانەوەیە، هەركەسێك بیكات گوێڕایەڵى شەیتانى كردووە.
هەشتەم: وازهێنانى زۆربەى خەڵكى لە نوێژكردن لە مزگەوتدا بە بێ هیچ هۆیەكى شەرعى، وە هەندێكیشیان تەنها نوێژى جەژن لە مزگەوتدا دەكەن، سوێند بە خوا ئەمە یەكێكە لە تەنگ و چەڵەمە گەورەكان.
نۆیەم: بەزەیى و سۆز نەهاتنەوە بە هەژاراندا و خواردن و جلى جوان لە بەركردنى منداڵى دەوڵەمەندەكان لە بەر چاوى منداڵى هەژاراندا بە بێ هەست كردن بە سۆز و هاوكارى و لێپرسینەوە، پێغەمبەرى خوا  فەرموویەتى: " باوەڕى تەواو نیە هیچ كەس لە ئێوە تاوەكو ئەوەى بۆ خۆى پێیخۆشە بۆ براكەیشى پێیخۆش نەبێت " (البخاری: 13).
دەیەم: زیندووكردنەوەى هەردوو شەوى جەژن بە عیبادەت لە لایەن هەندێك لە خەڵكەوە، وە بڕوایان وایە كە پێغەمبەر  فەرموویەتى " هەركەسێك شەوى جەژنى ڕەمەزان و شەوى جەژنى قوربان زیندوو بكاتەوە ئەوا دڵى نامرێت لە ڕۆژێكدا كە هەموو دڵەكان دەمرن " بەڵام ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە (موضوع) و پێغەمبەرى خوا  شتى واى نە فەرمووە.سلسلة الأحاديث الموضوعة: 520، 521)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئەو هەڵانە چین كە لە نوێژی جەژن و ڕۆژانی جەژندا دەكرێن ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1 . خۆنەشوشتن لە ڕۆژی جەژندا .
2 . نەپۆشینی باشترین جل و بەرگ لە ڕۆژی جەژندا .
3 . نەخواردنی چەند دەنكە خورمایەك لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن .
4 . خواردن پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن بۆ ( مصلی ) لە جەژنی قورباندا .
5 . گەڕانەوە لە نوێژی جەژن بە هەمان ئەو ڕێگایەدا كە پێیدا ڕۆیشتووە .
6 . ڕۆیشتن بۆ ( مصلی ) بە سواری بە بێ‌ عوزر .
7 . وازهێنان لە تەكبیرە كردن لە ڕۆژانی هەردوو جەژنەكەدا .
8 . تایبەتكردنی شەوی جەژن بە شەونوێژ .
9 . زیادكردنی شتێك لە سەر تەكبیرە كە تێیدا نیە ، بۆ نمونە بڵێت : ( اللهم صل علی سیدنا محمد ) تاوەكو دەڵێت : ( و سلم تسليما كثيرا ) .
10 . سەرقاڵ بوون بە سەردانكردنی هاوڕێ‌ و برادەران لە ڕۆژی جەژندا بە بێ‌ ئەوەی سەردانی خزمە نزیكەكان بكات ، یان تایبەتكردنی سەردانی خزم و كەس و كار تەنها لە ڕۆژی جەژندا .
11 . وتنی ئەوەی كە نوێژی جەژن واجب نیە و ئەوەی وازی لێ‌ دەهێنێت تاوانبار نابێت .
12 . بانگ كردن بۆ نوێژی جەژن بە وتنی ( الصلاة جامعة ) .
13 . قورئان خوێندنی هەندێك لە بانگدەران یان یەكێك لە نوێژكەران پێش ئەوەی وتاربێژ بێتە ( مصلی ) یان مزگەوتەوە .
14 . تەكبیرەكردنی بڕواداران بە دەنگێكی بەرز لە دوای ئیمامەوە .
15 . كردنی وتاری جەژن بە دوو وتار وەكو وتاری هەینی .
16 . دەست پێكردنی وتاری جەژن بە تەكبیرە كردن .
17 . تەكبیرە كردن لە كاتی وتاری جەژندا .
18 . داهێنانی نوێژێك لە شەوی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا .
19 . ڕازاندنەوەی مزگەوت لە جەژنەكاندا .
20 . بڕوابوونی هەندێك لە خەڵكی بەوەی كە چەقاندنی چەقۆ بە دەرگادا لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی شەیتان .
21 . ترساندنی مسوڵمانان بە یاریە ئاگرینەكان لە ڕۆژی جەژندا .
22 . قومار كردن و یارییە نامەشروعەكان لە ڕۆژی جەژندا .
23 . ڕۆیشتنی منداڵان بۆ سینەما و ئەو شوێنانەی یاری ناشەرعی و حەرامیان تێدا دەكرێت لە ڕۆژی جەژندا .
24 . خۆ دانەپۆشین و خۆ ڕازاندنەوەی كچان ( ئافرەتان ) لە ڕۆژی جەژندا .
25 . تەوقەكردنی پیاوان لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم لە ڕۆژی جەژندا .
26 . تێكەڵ بوونی ئافرەتان و پیاوان لە كاتی سەردانكردن لە ڕۆژی جەژندا .
27- قوربانی نەكردن لە لایەن كەسێكەوە كە توانای هەبێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا .
28 . لابردنی موو نینۆك لە لایەن ئەو كەسەی كە قوربانی دەكات لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی ( ذي الحجة) ، وە هەروەها لە ڕۆژی دەیەم و دوای ئەوەش ئەگەر قوربانیەكەی نەكردبێت .
29 . ڕازاندنەوەی ئاژەڵی قوربانی بە ڕەنگ كردن و گوڵ پێداكردن .
30 . قوربانیكردن بە مەڕێك كە عەیبدار بێت و تەمەنی لە یەك ساڵ كەمتر بێت .
31 . بڕوابوون بەوەی كە ئاژەڵی مێینە دروست نیە بۆ قوربانی .
32 . سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لە شەوی جەژندا یان پێش نوێژی جەژنی قوربان
33 . فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانیەكە و دابەشكردنی نرخەكەی بە سەر كەم دەستەكاندا ، یان تەنها نرخی ئاژەڵەكە دەربكات ( دابەش بكات ) بە بێ‌ سەربڕینی
34 . چاك سەرنەبڕین و ئازاردانی ئاژەڵەكە لە كاتی سەربڕینیدا ( یان بەكارهێنانی چەقۆیەك كە تیژ نەبێت ) .
35 . زیكری خوا نەكردن لە كاتی سەربڕیندا .
36 .پێدانی گۆشت بەو قەسابەی كە ئاژەڵەكەی سەربڕیوە لە بری ئەو ئەو كرێیەی كە بۆی دیاری كراوە .
37 . فرۆشتنی پێستی ئاژەڵەكە .
38 . تایبەتكردنی قوربانی بۆ مردوو ، بەڵام بۆچوونی درووست ئەوەیە كە قوربانیەكە بۆ هەموو خێزانەكە دەبێت ( زیندو و مردوویان )
وآخر دعوانا أنِ الحمدُ لله رَبِّ العالمين

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد  " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) .
دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر  لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 )
سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە  نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) .
بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە  .
شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) .
چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ".
پێنجەم : پێغەمبەری خوا  لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) .
یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) .
( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 )
شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە .
حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 )
هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚سوننەت و ئادابەكانی جەژن چین ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن:
لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژنى ڕەمەزان :
لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر  لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد ، وه‌ جه‌ژنى قوربان هیچى نه‌ ده‌خوارد تاوه‌كو نه‌ گه‌رِایه‌ته‌وه‌ پاشان له‌ قوربانیه‌كه‌ى خۆى ده‌خوارد .
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا .
(ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر  بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی) :
لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر  جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی) :
سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن:
لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر  ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚کۆمەلێک سونەت یەک لەدوای یەک ئەجرەکەی زۆر گەورەیە‌📚
چوار ڕۆژوی سوننەت بەدوای یەکدا:

1_بەڕۆژو بونی دووشەمە شەمە کەسونەتە.

2_سێ ڕۆژە سپیەکە:
دوو شەمە:13شەوال دەکاتە2024/4/22زاینی
سێ شەمە:14شەوال دەکاتە2024/4/23زاینی
چوار شەمە:15شەوال دەکاتە2024/4/24زاینی

3_پێنچ شەمە سونەتە بەڕۆژوبیت دەکاتە2024/4/25زاینی

📔بۆئەوانەی ڕوژوی شەشەڵان دەگرن دەتوانن لەم چوار ڕۆژەدا بگرن ئەجری هەردووک ڕۆژوەکانتان دەست دەکەوێت  إِنْ شَاءَ اللّٰه  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .


📝من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚بە ڕۆژی بوونی نۆمینەی حاجیان
صیام العشر الاوئل من ذی الحجة📚

هەینی:1ذو الحجة2024/6/7

شەممە:2ذو الحجة2024/6/8

یەك شەمە:3ذو الحجة2024/6/9

دووشەمە:4ذو الحجة2024/6/10

سێشەمە:5ذو الحجة2024/6/11

چوارشەمە:6ذو الحجة2024/6/12

پێنج شەمە:7ذو الحجة2024/6/13

هەینی:8ذو الحجة2024/6/14

شەممە:9ذو الحجة2024/6/15

📔دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ)) صحيح البخاري رقم : (969) وصحيح سنن الترمذي رقم : (757) واللفظ لـهُ .
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

*من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚سبەینێ ڕۆژى عەرەفەیە چۆن بتوانین بە جوانترین شێوە ئەم ڕۆژە بەڕێ بکەین و زۆرترین عیبادەتی تێدا ئەنجام بدەین؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
وەڵامى بەڕێزتان بە (10) خاڵى کورت دەدەینەوە بەو هیوایەى هەموو لایەکمان بتوانین جێ بە جێى بکەین :
1- ئەمشەو پێش نوستن چەند توانیت شەو نوێژ بکە لەگەڵ نوێژى وتردا .
2- پاشان زیکرەکانى خەوتن بخوێنە و بەدەستنوێژەوە بخەوە.
3- پاشان بۆ پارشێو هەستە و نیەت لە دڵەوە بێنە کە سبەى بەڕۆژوو بیت .
4- پاشان نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام بدە .
5- پاشان لە مزگەوت دابنیشە و زیکرەکانى بەیانیان بخوێنە لەگەڵ قورئان تاوەکو خۆر هەڵهاتن .
6- پاشان دوو ڕکات نوێژى شروق بکە .
7- پاشان بۆ نوێژى نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا بە هەمان شێوە بە جەماعەت ئەنجامیان بدە .
8- نوێژە سونەتەکان لە بیر نەکەى وەکو نوێژى چێشتەنگا ، نوێژە سونەتەکانى پێش و پاشان نوێژە فەرزەکان ، وە هەروەها زیکرى ئێواران کە لە دواى عەسرەوە دەست پێ دەکات تاوەکو خۆر ئاوابوون .
9- دوعا و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە بکە چونکە هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
10- گەر کەمیش بووە خێر و سەدەقە بکە بۆ ئەوەى لەم ڕۆژەدا زۆرترین کارى خێر ئەنجام بدەى .
لە کۆتایى دوو ئامۆژگاریمان هەیە بۆ هەموو موسڵمانان :
1- ئامۆژگارى هەموو موسڵمانێک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بە هەل بزانێت و زۆربەى کاتەکانى لە مزگەوت بەسەر ببات و خەریکى زیکر و دوعا و قوئان خوێندن بێت و زۆر دوعا بکات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆرئاوا بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانەکانیشى ئاوا ببن و بەر لێخۆشبونى خواى گەورە بکەوێت .
2- ئەم ڕۆژە ڕۆژى عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە و ڕۆژوو گرتنە نەک ڕۆژى بازاڕ کردن و شت کڕین و ماڵ پاک کردنەوە بۆیە ئامۆژگارى موسڵمانان دەکەین بەتایبەت ئافرەتان کە ئاگایان لە کاتەکانیان بێت و لە شتى بێ سود سەرفى نەکەن  .
خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق بکات و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە لەم ڕۆژەدا بەر عەفو و لێخۆشبونى خواى گەورە دەکەون
والسلام علیکم

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ڕۆژوگرتن لەڕۆژی شەمەیە پێنج حالەکاتی هەیە📚
یەکەم:دروستە ئەگەر ڕۆژووی فەرز یان واجب بێت.

دووەم:دروستە ئەگەر ڕۆژی هینی بەڕۆژو بیت شەمەش بەڕۆژو بیت.

سێیەم:دروستە ئەگەر شەمە کەوتە ڕۆژە پیرۆز و تایبەتەکان

چوارەم:دروستە ئەگەر شەمە بکەوێتە بەر ئەو ڕۆژانەی کە بەعادەت دەیگریت.

پێنجەم:دروست نییە بە تەنها و بێ بوونی موناسەبەی شەرعی بگیرێ.

📔لەبەر ئەوە دروست نیە ڕۆژی شەمە بەڕۆژو بین جونکە ئەو ڕۆژە لەلای جولەکەکان زۆر پیرۆزە،سبەینی دروستە بەڕۆژو ببن.

#خوێنەربن 
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚بەڕۆژو بونی سبەینی لەبیرمەکەن کەدەکاتە ڕۆژی عەرەفە📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغه‌مبه‌رى خوا-صلی الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة).
رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمویه‌تی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ).
رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمویه‌تی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ).
السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.


📔الله تعالی لەهەموولایەکمان خۆش بێت تاعەت و عیبادەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات بەڕۆژ بونی بەیانی لەبیر مەکەن من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن هەر کەسێک لەرێگای ئێمەوە بەڕۆژو بێت ئەجرەکەی ئەویش بۆئێمە دێت بلاوی بکەنەوە بارك الله فیکم.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ