فتوای زانایان
3.85K subscribers
7 photos
2 videos
1 link
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ
واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
الله أکبر الله أكبر
الله أكبر لا إله إلا الله الله أكبر الله أكبر ولله الحمد

📔الله تعالی ڕۆژو تاعەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات یاربی اللَّهُمَّ آمین 🤲🏻

#أيَّــامٍ
📚حوكمی نوێژی جەژن چیە؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیمامی شەوكانی لە (سیل الجرار) (1 /315) دەفەرموێت : (( بزانە پێغەمبەر  بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لە جەژنەكاندا ، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لە جەژنەكاندا ، وە فەرمانی بە خەڵكی كردووە كە دەرچن بۆ نوێژكردن ، هەتا فەرمانی كردوو بە دەرچوونی ئافرەتانی باڵغ بوو ، وە ئەو ئافرەتانەی كە لە ژووری خۆیاندان ، وە ئافرەتانی حەیزدار ، بەڵام فەرمانی بە ئافرەتی حەیزدار كردووە كە نوێژ نەكەن بەڵام ئامادەی خێر و دوعای مسوڵمانان ببن تەنانەت فەرمانی كردووە بەو ئافرەتانەی كەعەبایان نیە (جلباب) لە یەكێكی تر وەری بگرن وە ئامادە نوێژەكە ببن))
پاشان لە كتێبی (نيل الأوطار )دا (3/ 382 – 383) دەفەرموێت : (( وە بەڵگەی تر لە سەر واجب بوونی نوێژی جەژن ئەوەیە كە نوێژی هەینی لادەبات ئەگەر بە یەكەوە لە یەك ڕۆژدا كۆبوونەوە چونكە ئەگەر شتێك واجب نەبێت واجب لانابات ، وە جێگیر بووە كە پێغەمبەری خوا  بەردەوام نوێژی جەژنی بە جەماعەت كردووە لو ڕۆژەوەی كە نوێژی جەژن فەرز كراوە هەتا كۆچی دوایی كرد ، لەگەڵ ئەمەشدا فەرمانی بە خەڵك كردووە كە دەربچن بۆ نوێژی جەژن )) .
جگە لە ئیمامی شەوكانی چەندین زانای تریش دەفەرموون واجبە لەوانە (شيخ الإسلام ابن تيمية والشيخ العلامة الأباني و چەندین زانای تر ).
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد  " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) .
دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر  لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 )
سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە  نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) .
بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە  .
شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) .
چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ".
پێنجەم : پێغەمبەری خوا  لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) .
یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) .
( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 )
شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە .
حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 )
هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
جەژنی هەموولایک پیرۆزبێت هیوام وایە دایم لەخۆشی دابن الله تعالی تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بکات للَّهُمَّ آمین  إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ 🤲🏻 تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ

📔هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚چەند جۆر نیفاق هەیە ؟ جیاوازی چیە لەنێوانیان؟ 📚

زانایان نیفاقیان کردۆتە دوو جۆر :

یەکەم / نیفاقی گەورە یان نیفاقی بیروباوەڕ : ئەم جۆرە نیفاقە پێی کافر دەبێت و وە لە ژێرەوەی دۆزەخ دا دەبێت خاوەنەکەی ، وەک :

(١) بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .

(٢) بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت  لە ھەندێک شت دا کە پێی ھاتووە .

(٣) ڕق لە پێغەمبەر بوونەوە سەلامی خوای لێ بێت .

(٤) ڕق لێ بوونەوە لە پێغەمبەر لە ھەندێک شت کە پێی ھاتووە .

(٥) دڵ خۆش بوون بە لاواز بوونی ئیسلام .

(٦) پێ ناخۆش بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام .

(٧) پشتگیری کردنی کافرەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر موسلمانان .

(٨) گاڵتە کردن بە ئیمانداران لەبەر ئیمان ھێنان و گوێ ڕایەلی کردنیان بۆ خوا و پێغەمبەر .

(٩) پشت کردن لە حوکمی خوا و پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .

دووەم / نیفاقی بچووک یان نیفاقی کردەوە : ئەم جۆرە نیفاقە خاوەنەکەی کافر نابێت ، وەک :

(١) بەڵێن شکاندن .

(٢) ئەگەر قسە بکات درۆ دەکات .

(٣) خیانەت لە سپاردە " ئەمانەت " دەکات .
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سبەینی یەکەم سەرساڵی کۆچیە کەدەکاتە یەكی موحەرەمەی ساڵی1446کۆچی،هۆکاری ناونانی بە کۆچی دەگەرێتەوە بۆئەو کاتەی پێغەمبەر️(ﷺ)لە شاری مەککەوە کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە،پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) فەرمووی: "با کۆچی پێغەمبەر ﷺ بکرێتە دەستپێکی ڕۆژژمێرێکی نوێ", پێشەوا عومەریش (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) فەرمووی: "کۆچکردنی پێغەمبەر ﷺ ڕاست و نا ڕاستی لەیەک جیا کردەوە, هەر بۆیە کۆچی پێغەمبەر ﷺ بکەنە دەستپێکی ڕۆژژمێرێکی نوێ و لەمەولا بەوە بەروارەکان بنووسن", هاوەڵان هەمویان لەسەر ڕایەکە کۆک بوون و ڕازیبوون لەسەری، هەروەها پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) ڕای وابوو کە مانگی موحەڕەم بکرێتە یەکەم مانگی ساڵی کۆچی هەروەک چۆن پێشووتریش وابوو.

📔ساڵ نامەی کۆچی هی موسڵمانانە نەوەک ئەوانەی تر زیاتر زانیاری دەبارەی ساڵ نامەی کۆچی لەکۆمێنت ببینە👇🏻.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚بەڕۆژو بوونی نۆ و  دەی موحەرەمە📚

▫️دووشەمە:9ی موحەرەمە2024/7/15
ڕۆژی دوو شەممە تاسوعـایە
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی:
﴿ئەگەر بمێنمە ساڵی داهاتوو،
نۆی موحەڕەمیش بەڕۆژوو دەبـم﴾ رواه مسـلم.

▫️سێ شەمە:10ی موحەرەمە2024/7/16
ڕۆژی سێ شەممە عاشورایـە،
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمـووی:
﴿ ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە
خودا بیکاتە کەفارەتی تاوانی سـاڵی پێشووی﴾ رواه مسـلم

📔ڕۆژی عاشورا زۆر گرنگە تێدا بەڕۆژو ببین لەم ڕۆژا خودا پێغەمبەر موسا(علیە السلام)رزگار کرد لەدەست فیرعەون،لەم ڕۆژەدا خودای گەورە کەشتیەکەی پێغەمبەر نوح(علیە السلام)لەسەر چیای جودی نیشتەوە،بۆئەوەی خۆمان نەجوێنین بە جولەکەکان ڕۆژی 9موحەرەمەش بەڕۆژو ببن  إِنْ شَاءَ اللّٰه  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .

*من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM