پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.37K subscribers
567 photos
115 videos
9 files
194 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_وەرەوە...

#شەوی_بیست_و_نۆ

بە داخەوە زۆرێکمان هەر لەگەڵ تەواو بوونی شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وا دەزانین کە ڕەمەزان تەواو بووە، بەڵام وا نییە، چەندین فەرموودەی پیرۆزمان هەیە کە پێمان دەفەرموێت دەست بگرین بە شەوانی دوای ٢٧ی ڕەمەزانیشەوە، بۆیە با بەو شێوەیە نەکەین و هەوڵبدەین بەردەوام بین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه...


🔴ئەمشەو شەوی بیست و نۆیە، وە شەوێکی پڕ بەرەکەتە، وە لەوانەیە دوا شەوی ئەم مانگە پیرۆزە بێت، وە لەوانەیە شەوی قەدر بێت، وەک چۆن لە صحیحی بوخاری لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ هاتووە{...فالْتمِسوها في التَّاسعةِ والسَّابعةِ والخامسةِ}، و چەند فەرموودەیەکی تر.

کارەکان بە پێی کۆتاییەکانیانە...
🔺کۆتایی بە ئەم مانگە بێنە بە تەوبە کردن و نزا کردن و پاڕانەوە، و داوا کردنی وەرگرتنی کارەکان و بەردەوام بوون لەسەر پەرستن دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز...
🔺 لە ئەم شەوەدا تیرەکەت بهاوێژە و مەهێڵە شەیتان ڕێگریت لێ بکات...
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی ڕزگاربوونتان بێت لە ئاگر، بۆیە کەمتەرخەم مەبن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەڵامدانەوەی دوعاکانتان و بەدیهێنانی ئاواتەکانتان بێت، بۆیە تەمبەڵی مەکەن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەرچەرخانی ژیانتان بێت و دەروازەی ڕاستکردنەوە پەیوەندیتان بێت لەگەڵ خوای گەورە، بۆیە زۆر لە دەرگاکە بدەن، هەرکەسێک زۆر لە دەرگا بدات ئەگەری کردنەوەی هەیە بۆی.
🔺 کاتژمێرە شاراوەکەت کە ڕزگاربوونتانی تێدایە، و چاکەکانتان کە تەرازووەکەتان قورس دەکات لە ڕۆژی دواییدا ڕەنگە لە ئەم شەوەدا بێت بۆیە پشت گوێی مەخە.


🔺ئەی گەر بزانن کە ئەم شەوەتان خەونی خەڵکی گۆڕستانەکانە کە پەڕەکانیان دەق کراوە و هەڵگیراون و بە کارەکانیان ماونەتەوە...

🌺یەکێک لە نیشانەکانی ڕاستگۆکان لە ڕێگای خوای گەورە ئەوەیە کە بەردەوان لە دروێنەی ئەم مانگە پیرۆزە، تەنانەت ئەگەر تەنها ساتێکیشی لێ بمێنێتەوە.

وە یەک خولەکی ڕەمەزان هیوایەکی گەورەیە بۆ ڕەحمەتی خودا گەورە و نیعمەتەکانی کە کۆتاییان نییە.🥰

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست