پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.37K subscribers
567 photos
115 videos
9 files
194 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها دوو ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و پێبدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لەئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەرڕۆژێک بێت یان لەهەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لەساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها دوو ڕۆژ وللە الحمد.
هەڵوێستی مافی ئافرەتان بەرامبەر بەئافرەتانی غەززەو کۆیلەکانی ژێردەستی دەسەڵاتداران و مافیاکان دەرخەری ئەوەیە چەند ڕاستگۆن بەرامبەر ئافرەتان و چەند بەجوانی کار ئەکەن لەژێر ناونیشانەکەیان.
گەر ڕاستگۆ بوونایە هەڵوێستیان ئەبوو بەرامبەر هەموو ئافرەتێکی ستەم لێکراو، نەک تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
#تەنها ناونیشانێکی بێناوەڕۆکن و هیچیتر...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست