Hojan :: زانست
2.1K subscribers
897 photos
152 videos
38 files
1.4K links
بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان
گۆڤار: hojan.org/shop-2
‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨
ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org
@Zanadana :پەیوەندی
Download Telegram
💢نەخۆشیی شیزۆفڕێنیا و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ


ئامادەکردن: هێمن مەلەکی
چاوەدێری زمانی: فەرشاد شنۆیی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔸سکیزۆفڕێنیا یان شیزۆفڕێنیا (بە ئینگلیزی: Schizophrenia) نەخۆشییەکە کە بە سەرلێشێواوی لە بیرکردنەوەدا ناسراوە و تێیدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکان لە ڕووی باری لۆژیکییەوە پەیوەندییەکی بەجێیان نییە؛ تێگەیشتن و سەرنجی ناتەواو و نەبوونی دەربڕینی سۆزداری و تێکچوونی هەڵسوکەوت، وەکوو ڕوخسارێکی شێواو و نیگەران دەستنیشان دەکرێن. ڕەنگە ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفڕێنیا دەبن، لە مرۆڤ و ڕاستییەکانی ڕۆژانە بکشێنەوە و زۆر جار بە بیروباوەڕ و وەهمێکی سەیرەوە دەژین. نیشانەکانی شیزۆفڕێنیا زۆر جار لە سێ بواری جیاوازدا دەناسرێنەوە:
١) نیشانە ئەرێنییەکان: وەهم و قسەپەڕاندن.
٢) نیشانە نەرێنییەکان: نەبوونی ئیرادە، کەمتەرخەمیی کۆمەڵایەتی، چێژنەبردن لە ژیان.
٣) نیشانە ناڕێکەکان (کاتاتۆنیک): تێکچوونی هەڵسوکەوت و قسەکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

           ناوەڕۆک


#سکیزۆفڕێنیا
#شیزۆفڕێنیا
#نەخۆشیی_دەروونی
#سەرلێشێواوی
#تێکچوون


@ZanistHojan