Hojan :: زانست
2.1K subscribers
896 photos
151 videos
38 files
1.4K links
بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان
گۆڤار: hojan.org/shop-2
‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨
ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org
@Zanadana :پەیوەندی
Download Telegram
💢بیرکار و فەیلەسوفی ئیتاڵی؛ خاتوو ماریا گایتانا ئاگنێسی

١٦ی مەی ڕۆژی لەدایکبوونی بیرکار و فەیلەسووفی ئیتاڵی، ماریا گایتانا ئاگنێسی بوو.

ماریا بە یەکەمین ژن لە ڕۆژاوا دەناسرێت کە لە بواری بیرکاریدا دەسکەوتی بەرچاوی بووە و بە هۆی کارەکانی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا ناوبانگی دەرکردووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە زیرەکیی پێوە دیار بووە و شارەزای چەند زمان بووە؛ وەک یۆنانی، عیبری، لاتین و چەند زمانی تر.
ماریا یەکەمین پەرتووکی قوتابخانەی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا نووسی کە بە هۆی ئەم کارەشەوە ناوبانگی دەرکرد و دواتر بوو بە مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی بۆلۆنیا.

differential calculus(حساب دیفرانسیل):
ژمێرەی جیاکاری


زانیاری زیاتر و سەرچاوەی بابەت



#بیرکاری
#ژمێرەی_جیاکاری
#ماریا_گایتانا_ئاگنێسی

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زمانی: فەرشاد
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور




@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢#وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ ئاران ئەمینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتە #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 

(بەشی یەکەم)

#chatgpt4o

💢جێگەی سەرنجە ئەم وتووێژە کراوەتە ۴ بەش و بە ۴ جار  دادەندرێت.
بەگشتی لەناو ویدیۆکان باسی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلە تازەکەی کۆمپانیای Open AI دەکردرێت.


۱. بەشی یەکەمی ویدیۆکە باسی مێژووی مۆدێلە زمانییەکان دەکات
۲.لە بەشی دووهەم باسی دۆخی زمانی کوردی لەو مۆدێلانە دەکرێت
۳. لە بەشی سێهەم خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد دێتە باسکردن.
٤. لە بەشی چوارەم باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی ژیریی دەستکرد بۆ کورد دەتوانن چ بن!
#chatgpt_4o

@ZanidtHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢شانازییەک و نموونەی سەرکەوتووی مامۆستایەکی تێکۆشەر

🔸لێدوانی دکتۆر سولەیمان ڕەسوولی، (مامۆستای فیزیک و یەکێک لە ئەندامان و نووسەرانی هۆژان)
سەبارەت بە بانگهێشتنکردنی بۆ کۆبوونەوەی "ئەنیشتاین پلاسی" وڵاتی کەنەدا.

#فیزیک
#زانست
#کوردستان
#هۆژان
#ئەنیشتاین_پلاس

@zanisthojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢بەشی دووهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لە بەشی دووهەمدا باسی دۆخی زمانی کوردی لەناو مۆدێلە زمانییەکان دەکرێت.

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan
💢بۆچی نابێت لە کاتی خەوتن بە مۆبایلەوە خەریک بین؟
چۆن دەست لەو خووە هەڵگرین؟

سەرەڕای ئاگادارکردنەوە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی مۆبایل و مەترسییەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی شاشە لە شەودا، هێشتا زۆر کەس پێش لە خەوتن و لە پێخەفدا مۆبایلەکانیان بەکار دێنن.

لیزا ستراوس، دەروونناس و پسپۆڕی چارەسەریی هەڵسوکەوتی مەعریفی، سەبارەت بە خەوزڕان و تێکچوونی خەو دەڵێت: شاشەی مۆبایل و تەلەڤیزیۆن و کۆمپیوتەر و هتد، شەوانە گەلێک گرفت و کێشە بۆ خەو دەنێنەوە.

توێژەران دەڵێن هەندێک گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا، وەک خوێندنەوەی کتێبێکی کاغەزین پێش خەوتن، دەتوانێت یارمەتیدەری وازهێنان لەو خووە بێت. 

🌐کرتە بکە سەر ناوەڕۆک و بابەتەکە بەتەواوی بخوێنەوە:
ناوەڕۆک


#تەندروستی #تێکچوونی_خەو #مۆبایل #دەروونناسی #هەڵسوکەوتی_تەندروست
#خەوی_پێویست #خووی_پڕمەترسی


وەرگێڕان: هێمن مەلەکی
چاودێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢بەشی سێهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لەم بەشەدا باسەکە سەبارەتە بە خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد.  

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎉مزگێنییەکی خۆش بۆ هۆگرانی گوڵ و گیا؛
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین کە گوڵنامەی کوردیی Kurdflora بە وێنەوە بۆ باتی وشەنامەی هۆژان زیاد کراوە!

📌سەرچاوەی فەرهەنگەکە: GitHubی ئاڵەکۆک


📍ئایدی باتەکە:
@hojandic_bot


#گوڵ
#گوڵنامە
#گیا
#ڕووەک
#فەرهەنگ
#ئاڵەکۆک
#زانست
#هۆژان
#باتی_هۆژان


@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢بەشی چوارەمی(کۆتایی) وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی، سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لە بەشی کۆتاییدا باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی #ژیریی_دەستکرد دەتوانن چ بەهرەیەکان بۆ کورد هەبێت.
#chatgpt

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan
💢مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا.
▫️(بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی زانستی کوردستان)

📝د. دیار محەممەدنژاد

لە کتێبی فڕینی هەڵۆکاندا، کریشنامورتی ئاوا دەنووسێت:
هەر لەم دونیایەدا بژین. ئەم دونیایە جوانییەکی پڕشکۆی هەیە. دونیایەک کە تێیداین بەڵام تێیدا ناژین. ئێمە بیر چەوتین، لێک دابڕاوین، ئاڵۆزین، پەرێشانین، دەستەیەک مرۆڤی ترساوین. کەواتە ئەوە ژیان نییە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دەرەوە نییە. لە خۆمانداین. دەستەیەک مرۆڤی بێهیواین. ئێمە مانای ژیان لە ڕەوشێکی شاد و پڕخرۆشدا نازانین.

بینینی ناوەرۆک

🔸درێژە🔻🔻👇🔻🔻:::
Forwarded from Hojan :: زانست
💢وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هێرش ئەمینی

دکتۆر هێرش (حەسەن) ئەمینی، زانستوان و پەتاناسی ژینگەییە[1]. ئەو ماستەری لەسەر ئەندازیاریی تەندروستیی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران وەرگرتووە. هەروەها، دکتۆرای لەسەر پەتاناسی[2] لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی بازڵ[3] لە وڵاتی سویس خوێندووە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:

💢 لەگەڵمان بن....👇
💢بانگەوازیی ناردنی بابەت بۆ ژمادە ۷ی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین


دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت:
٣٠ی گەلاوێژ، ٢٧٢٤
٣٠ مرداد، ١٤٠٣
August 21th, 2024

تکایە نووسراوەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی گۆڤار: govar.hojan@gmail.com

بۆ بینینی ڕێڕەونامەی گۆڤاری هۆژینی منداڵان، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

https://docs.google.com/document/d/1QmDqGoHLtfPDnwiKOUcA8_bg__WtXJFWgkhNKUCxqn8/edit?usp=sharing

بە سپاسەوە، سورەییا ئەحمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی #پاشکۆی_منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

#زانست
#کوردستان
#گۆڤاری_زانستی
#منداڵان
#زارۆک
@zanisthojan
🎉مزگێنی🎉

💢هاوڕێیانی ڕێکخراوەی هۆژان و هۆگرانی زمانی کوردی؛

🔻بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی بێبڕانەوەی تیمی وشەنامەی هۆژان، ئێستا وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان بە شێوەی سەرهێڵ و لەڕێگەی ماڵپەڕێکی تایبەت بەردەستە.
ئەم ماڵپەڕە وێڕای وشەنامەی زانستیی هۆژان، زیاتر لە ۲۰ فەرهەنگی ناسراو و بەناوبانگی زمانی کوردی لەخۆ دەگرێت و کۆمەڵێک بژاردەی باش دەخاتە بەردەستی خوێنەران و نووسەرانی زمانی کوردی.
وشەنامەی هۆژان وەک خۆی نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆدەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.
دیزاین و داڕشتنی ئەم ماڵپەڕە پاش ئەو پێشوازییە گەرمە دێت کە لە باتی تێلێگرامی وشەنامەی هۆژان کرا و لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی نوێ دەخرێتە بەردەستی هۆگرانی زمانی کوردی.
هەروەها پێویستە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بکەین لە کاک دۆلان هێرش وەک پاڵپشت و دیزانەری ماڵپەڕ و باتی وشەنامەی هۆژان.
تکایە لە تێبینی و ڕەخنەکانتان بێبەشمان مەکەن.

ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/

باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot


#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ


@ZanisHojan
💢چارەسەریی دەروونی چییە؟

وەرگێڕ: ئەمیر عەبدوڵاپوور 
چاوەدێری زمانی: ئەستێرە چابۆک
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔻چارەسەریی دەروونی (تراپی)، ڕێگەیەکی متمانەپێکراو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەستەکانە. تراپی لەلایەن کەسانی شارەزا وەکوو دەروونناس، دەروونشیکار، دەروونپزیشک یان شارەزایانی بواری دەروون ئەنجام دەدرێت.
دانیشتنەکانی چارەسەریی دروونی، گەڵاڵەکراو و پێوەرمەندن و بەپێی پلان بەڕێوە دەچن. چارەسەریی دەروونی لەخۆگری چەندین ڕێچکەی جیاوازە و شارەزایانی بواری دەروون، دەتوانن لە یەک یان چەند ڕێچکە پسپۆڕ بن.

                     بینینی ناوەرۆک



Psychotherapy:
#چارەسەری_دەروونی
Psychologist:
#دەروونناس
Psychiatrist:
#دەرمانخواز
...

@ZanisHojan
💢🔸بانگهێشت بۆ وەرگێڕان🔸💢

هاوڕێیان و بەردەنگانی هێژای هۆژان،
سڵاو و ڕێز،


💡ئایا دەزانن ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس، واتە ڕۆژانە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، بە هۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن؟

💡ئایا دەزانن کە تەنیا ٥-١٠%ی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بە کەموکوڕیی بۆماوەیی (ژێنەتیکی) دەگەڕێتەوە و ٩٠-٩٥%ی هۆکارەکان پێوەندی بە لایف ستایل و شێوەی ژیانیان هەیە؟

📌زۆربەمان لانیکەم جارێک هاوڕێیەک یان خزمێکی نزیکمان دیوە کە تووشی شێرپەنجە بووە یان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ئاستی ئاگامەندیی کۆمەڵگە کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر شێوەی ژیان و بەرگری لە شێرپەنجە هەیە. هەر بەم بۆنەوە، لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا، جەخت دەکەین لەسەر بابەتی شێرپەنجە.

📌دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری هۆژین چەند بابەتی باشیان بۆ وەرگێڕان سەبارەت بە شێرپەنجە کۆ کردۆتەوە. لە خوارەوە لیستی ئەو بابەتانە، لەگەڵ بەستەری سەرچاوەکان داندراون.
تکایە چاوێکیان لێبکەن و ئەگەر حەزتان کرد بۆ وەرگێڕان لەگەڵمان هاوکاری بکەن، ئاگادارم بکەنەوە.

🔸شایانی باسە ناوی وەرگێڕ وەکوو نووسەر لە سەر وتارەکە دەنووسرێت.

📊📊📊📊
١. ئامارەکان چی دەڵێن:
        - ئاماری گشتی: https://gco.iarc.fr/today/en
       - ئاماری کوردستان: هەولێر و دهۆک
٢) کاریگەریی شێوی ژیان (لایف-ستایل) لە سەر شێرپەنجە: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2515569/
٣) تبی سونەتی و دەرمانە لاوەکییەکان (ئەفسانە یان زانست؟): لینک١  و لینک٢
٤) ڕۆڵی پەروەردە لە سەر شێرپەنجەی مەمک: https://doi.org/10.1093/jbi/wbae002
٥) ئەندازیاری و شێرپەنجە: https://doi.org/10.1016/j.ccell.2024.05.017
٦) دەرمانەکانی شێرپەنجە: https://www.cancer.gov/about-cancer/treatment/types
٧) ئەفسانە و دەنگۆکان : https://www.cancer.gov/about-cancer/causes-prevention/risk/myths
٨) ئایا بەڕاستی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوون دەکات؟ لینک١ و لینک٢
٩) ناساندنی نیشانەکانی شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان: سییەکان، مەمک، پڕۆستات، گەدە، ڕیخۆڵە، میزڵدان، خوێن


💚 وەرن با پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاگامەند و تەندروست بنیات بنێین
💚

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
پەریسا خاتری،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین
https://t.me/Perisa_Xatiri
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢وتوێژی دکتۆر ئەمیر ئارمانی، بەرپرسی بەشی وشەنامەی هۆژان، سەبارەت بە وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان لەگەڵ تۆڕی میدیای ڕووداو

✔️وشەنامەی هۆژان نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆ دەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.

✔️بۆ زانیاریی زیاتر بینەری وتووێژەکە بن.

ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/

باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot


#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ


@ZanisHojan
💢سێمیناری دکتۆر هیوا مەحموودی، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی تەڵەزمی ئەلیكترۆنیكی وەک ئاڵۆزترین تەكنەلۆژیای داهێنراو لە لایەن مرۆڤەوە
****
Çêkirina çîpên elektronîkî wekî teknolojiya herî tevlihev a ku ji hêla mirovahiyê ve hatî pêşve xistin

****
Manufacturing electronic chips as the most complex technology developed by humanity.

Hîwa Mehmûdî
20 July, 2024

****
#JemalNebezFoundation#NebezAcademy#Science#ElecronicChip#HiwaMahmoudi#Manufacturing#ACdesign#academy#Kurdishseminars

@ZanistHojan

#زانست #هۆژان
#ڕێکخراوەی_جەمال_نەبەز#نەبەز_ئاکادێمی#زانست#تەڵزمی_ئەلیکترۆنی#بەرهەمهێنان#ئاکادێمیا#چێکردنی_ئەیسی#هیوا_مەحموودی#سێمیناری_کوردی

لەسەر ئەو لینکە کرتە بکەن و لە بەستەری یوتیوبەوە بینەری بن:
https://youtu.be/uxe3HX3kSMk?feature=shared
هایدرۆجێلی چێندراو بۆ دەرمانی ئیندۆمەتریۆسیس

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: پەریسا خاتری
چاوەدێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی

💢توێژەرانی زانستگەی ئی.تی.ئێچی زووریخ و توێژینگەی ئێمپا، هایدرۆجێلێکی چێندراویان (شلکەچاندی ئاوهەڵمژ/تێنێژراوی ئاوجێلی) بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت لە سەرهەڵدانی ئیندۆمەتریۆسیس (نەخۆشییەکە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان تووشی دەبن) ڕێگری بکات. ئەم داهێنانە وەک دژەدووگیانیش بەکار دێت.

📌بۆ خوێندنەوەی هەمووی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن:

بینینی ناوەرۆک


#چێندراو
#هایدرۆجێل
#هایدرۆژێل
#نەخۆشی_ژنان
#ئیندۆمەتریۆسیس


@ZanistHojan
💢لە دوو قۆناغی دیاریکراو لە ژیانماندا، کتوپڕ زۆر پیر دەبین!

وەرگێڕ: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زمانی: ئەستێرە چابوک

🔸توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە توێژینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر سەبارەت بە چۆنیەتیی پیربوون دەڵێن: بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، هەڵکشانی تەمەن بەرە بەرە نییە، بەڵکوو لەناکاو و کتوپڕە.

توێژینەوەکە دەریخستووە نزیکەی ٨١٪ی ئەو خانانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە لە ماوەی دوو لووتکەی تیژ لە پیربووندا گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا هاتووە. لووتکەی یەکەم لە دەوروبەری تەمەنی ٤٤ ساڵیدا و لووتکەی دووهەم لە دەوروبەری تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ڕوو دەدات.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

ناوەڕۆک


#تەمەن
#پیری
#ژیان
#کتوپڕ
#ستانفۆڕد
#توێژینەوە

@zanisthojan
💢نەخۆشیی شیزۆفڕێنیا و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ


ئامادەکردن: هێمن مەلەکی
چاوەدێری زمانی: فەرشاد شنۆیی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔸سکیزۆفڕێنیا یان شیزۆفڕێنیا (بە ئینگلیزی: Schizophrenia) نەخۆشییەکە کە بە سەرلێشێواوی لە بیرکردنەوەدا ناسراوە و تێیدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکان لە ڕووی باری لۆژیکییەوە پەیوەندییەکی بەجێیان نییە؛ تێگەیشتن و سەرنجی ناتەواو و نەبوونی دەربڕینی سۆزداری و تێکچوونی هەڵسوکەوت، وەکوو ڕوخسارێکی شێواو و نیگەران دەستنیشان دەکرێن. ڕەنگە ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفڕێنیا دەبن، لە مرۆڤ و ڕاستییەکانی ڕۆژانە بکشێنەوە و زۆر جار بە بیروباوەڕ و وەهمێکی سەیرەوە دەژین. نیشانەکانی شیزۆفڕێنیا زۆر جار لە سێ بواری جیاوازدا دەناسرێنەوە:
١) نیشانە ئەرێنییەکان: وەهم و قسەپەڕاندن.
٢) نیشانە نەرێنییەکان: نەبوونی ئیرادە، کەمتەرخەمیی کۆمەڵایەتی، چێژنەبردن لە ژیان.
٣) نیشانە ناڕێکەکان (کاتاتۆنیک): تێکچوونی هەڵسوکەوت و قسەکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

           ناوەڕۆک


#سکیزۆفڕێنیا
#شیزۆفڕێنیا
#نەخۆشیی_دەروونی
#سەرلێشێواوی
#تێکچوون


@ZanistHojan