میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم


✍️کاکەی فەللاح



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

🔴بەختەواری

لە زستاندا هێلانەیەک ساز بکە، چوونکە هەر باڵندە نزایەکە کە لە هێلانەی ئەتۆدا وەڵام دەدرێتەوە....
هەر باڵندەیەک کە جەستەی گەرم ببێتەوە، دڵی ئەتۆش گەرم ئەبێتەوە...
هەر دانەیەک کە نەدری باڵندەیەکی بکەی لە باخی ئاسماندا سەوز دەبێت...
هێلانەیەک درووس بکە و دنکێک بڕێژە!
کاتێ بەهار بێت دەزانیت کە، بەختەواری هەر ئەو باڵندەیە بوو کە زستان هێلانەت بۆ ساز کرد...

✍️وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــ
🔴خوشبختی

در زمستان آشیانه ای بساز
زیرا هر پرنده دعایی ست که در آشیانه تو
مستجاب می شود ...

تن هر پرنده که گرم بشود
دل تو نیز گرم خواهد شد ...

هر دانه که نذر پرنده ای کنی
در باغ آسمان سبز خواهد شد ...

لانه ای بساز و دانه ای بریز!
بهار که بیاید خواهی دانست
خوشبختی همان پرنده ای بود که
زمستان برایش لانه ساختی ...

✍️عرفان_نظرآهاری


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


سنوورەڪان بشێوێنن
من تامەزرۆے بۆن
و تامے نیشتمانم
چۆن هەنگ شەیداے گوڵەباخە
من دڵدارے ڪوردستانم!

✍️مامۆستا مەلەکشا


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


🌹کۆلكه‌زێڕینه

له‌ دوای نه‌رمه بارانی ڕۆژێكی خۆشی به‌هار
هه‌وا بێگه‌رد
و خه‌وش و، ده‌شت و ده‌مه‌ن لاله‌زار
به به‌رگی ئاڵا واڵا خه‌مڵا بوو بووكی كوێستان
شكۆفه‌ی له‌ سه‌ردا بوو، نێرگس سورمه‌ی له‌ چاوان
له‌ درز چارشێوی هه‌ورۆ په‌لكی زێڕینی هه‌تاو
له‌ سه‌ر كولمی هه‌ڵاڵا ئاهووی بزه‌ی ئه‌كرد ڕاو
سه‌ر سووڕ ئه‌ما به یه‌كجار له‌ كاری سێحری گه‌ردوون
چنوور زولفی په‌رێشان نه‌سرین پڕ ناز
و ئه‌فسوون
نزیك به خه‌تتی ئاسۆش له نێوان تاقی ئاسمان
خه‌یوه‌تی خۆی لێدا بوو كۆ‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك جوان
یه‌كیان گرتبوو له ئامێز حه‌وت ڕه‌نگ به چه‌شنی دڵدار
تابلۆیه‌كی به‌ دیمه‌ن له جوانی‌دا بێ ئه‌ژمار
له‌ پڕ وێنه‌ی خۆیان دی له‌ ناو ئاوێنه‌ی ‌رووبار
سه‌د دڵ ئاشق به خۆ بوون خۆبایی بوون به یه‌كجار
هه‌ر كه‌س هه‌ر خۆی ئه‌بینی له‌ وه‌هم
و له‌ خه‌یاڵا
بۆ له‌ پشت چاوخستن یه‌ك ئه‌چوون به گژ مه‌حاڵا
كار گەیشته جێگایه‌ك هـاته‌ ڕوو ڕازی نهێن
ده‌س كرا به گڤ كردن له گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕ
و جوێن
تووی نیفاق كه‌وته ناویان، به‌زم
و هه‌رایان ساز كـرد
هه‌ڵیان پێچا له‌ سه‌ر هیچ، شاڵاویان بۆ یه‌كتر برد
یه‌كیان ئه‌یگوت ڕه‌نگی من، شین هه‌ر وه‌ك ئاسمانه
به ڕه‌نگی ئاوی ده‌ریا هۆی ده‌سپێكی ژیانه
ئه‌وی دی خۆی با ئه‌دا تیشكی خـۆره‌ نیژادم
ئێوه‌ مـوحتاج به من بوون هه‌تا بڕ بكات یادم
ئه‌میان ئه‌یگوت ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگی عیشق
و ئه‌وینه
كانگای جۆش
و خرۆش و سه‌رچاوگه‌ی ئاوی ژینه
ئه‌ویان ئه‌یگوت له‌ مێژه‌ من كراوه‌ خه‌ڵاتم
هه‌یبه‌ت
و شان و شكۆ به‌ش منه وه‌ك به‌راتم
هه‌ركامیان وای ئه‌زانی هه‌ر ئه‌وه‌ كانگای جوانی
هه‌ر به‌ سه‌ر ئه‌ودا هه‌ڵده‌ن ئه‌بێ
شێعر و گۆرانی
له‌م قرم
و قاڵه‌دا بوون بای ته‌زی سەردی زریان
هات
و هاوردی دوایـــی به ژینی خۆپه‌ره‌ستیان
نه‌یان زانی به گشتی له‌ ئاكاما به‌ نیفاق
گرێی یه‌ك بوون ئه‌ترازێ له‌ ده‌س ئه‌چێ ئیتتیفاق


19ی ڕێبه‌ندانی 2721ی كوردی

✍️ئیبرایم حسەینی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


مامۆستا ئەمین گەردیگلانی:

هەر نەتەوەیێک ئافرەتەکانی زانا
و ڕووناکبیر بن، ئەو نەتەوەیە مەزن و ئازاد و سەربەرز دەبێ. پێناسەی بوون و زیندووبوونی هەر نەتەوەیێکیش زمانەکەیەتی؛ زمانیش لە دەست ئافرەتی ئەو نەتەوە دایە و دەتوانێ بیگەشێنێتەوە یان بیفەوتێنێ.

✍️ ئەمین_گەردیگلانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Track 14
Majed M Rouhani
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

داخم ئه‌وی دێر هات و ئه‌وی که‌وناران
هاوباوه‌شی مه‌رگن و له دنیا تاران

که‌س نایه‌ته‌وه به‌ره‌و جیهان لێ پرسم
له کوێیه بنه و باری هه‌واری یاران؟


خه‌ییام_به_کوردی
وەرگێڕان:هه‌ژار
🎙خوێندنه‌وه‌ی: #ماجد


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

🔴#سەرنج

رێبەری ئاڵمانی ڕۆژهەڵات "ئەریش هۆنکەر" سەیر دەکات کە خەڵک بە ڕیز وێستاون.
هەربۆیە ئەویش لە ڕیزەکەدا دەوەستێ و لە کەسی پێشی خۆی دەپرسێ، ئەم ڕیزە بۆ چییە؟
کەسی پێشەوە وەڵام دەداتەوە کە خەڵک دەیانەوێت ئیجازەی سەفەر بگرن و لەم وڵاته بڕۆنە دەرەوە.
هۆنکەر تێدەگات کە بە وێستانی ئەو لە ڕیزەکەدا، خەڵک بڵاوەیان کرد.

لە کەسێک دەپرسێت کە بۆچی لەپڕدا بە یەکجار ڕیزەکە شێوا؟

ئەویش دەڵێت:
کاتێ کە ئەتۆ بڕۆی ئیتر پێویست ناکات کە ئێمە بڕۆین.

بۆ ئاوەدانکردن و کاولکردنی شارێک، تەنیا ڕۆیشتنی کەسێک بەسە.

✍️وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴#توجە

*اریش هونکر* ، رهبر آلمان شرقی می‌بیند که مردم در صف ایستاده‌اند.
او هم در صف می‌ایستد و از فرد جلویی می‌پرسد که این صف برای چیست.
جلویی جواب می‌دهد که مردم می‌خواهند اجازه سفر بگیرند و از کشور بروند.

هونکر متوجه می‌شود که با ایستادن او در صف مردم پراکنده شدند.

از یک نفر می‌پرسد که حالا چرا یک دفعه صف به هم خورد.
او هم می‌گوید :
*وقتی که تو بروی دیگر لازم نیست ما برویم*

برای آباد یا ویران نمودن یک شهر، تنها رفتن یک نفر کافیست.



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

من دارم، من هەژارم، من غەریبکوژراوی دەستی نەیارم،
نە شیلەم هەیە دەستەکانت شیلاوی بکات و نە سەرکەوتنەم سەرت پێ دائەنەوێنێت.

دارێکم لە ژێر تاقی ئاسمان گەورە دەبم و لە ژێر سینەی مندا هەزاران گیا، سێبەری لقەکانم باسکی کوڕەماندوویێکی ڕێبوار و گەڵاکانم پێخۆری ئاژەڵ لە زستانان، من دۆس بووم بۆ ڕقی کۆنتان لێم هەڵگرت و هەر ڕۆژ بە شێوازێ دەمڕەنجێنن و پیلانی مەرگم دەکێشن، کوڕەکان بهێڵن پەلوپۆ دەرکەم ئەوسا دەزانن چەن دۆسم لەگەڵتان و سێبەری دۆسایەتیم هەمووتان ئەحەسێنێتەوە...

داربەڕوو..

✍️هەرمان

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

ئافرەتان لە بێدەنگی بێزارن و پیاوان لە قسەکردن..
لەگەڵ ئافرەتان ڕاوێژ بکەن و بێدەنگ بن لە عاستی پیاوان..
ئەگەر ئاشتی و هێوربوونتان مەبەستە.


زنها از سکوت بیزارند,و مردها از حرف..
برای زنها حرف بزنید, و در برابر مردها سکوت کنید,..
اگر خواهان صلح و ارامشید,.


✍️شهرام شریف پیران


وە ــ هەرمان🍁

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

بـە بـێـدەنـگے،

لـەگـەڵ دڵـما بـاسـت ئـەکـەم،

قـەرار نـیـیـە بۆ هـیـچـکـەسـے بـدرکـێـنـم،

جـار جـار ڪـە زۆرم بـۆ دێـنـے٘ بـیـرڪـردنـت،

بـە چـاوے پـڕئـەسـریـنـەوە لـە وێـنـەڪەت ڕائـەمـێـنم،

وێـنـەڪەیـشـت ڪـاڵ بـۆتـەوە، ئـەوەنـدە فـرمێسـڪـے منـے پیـا ڕژاوە.

بـەڵـام نـیـگاے مـیـهـرەبـانـت لـە خـەیـاڵـم هـەنـاسـەڪـەم وەڪ خـوەے مـاوە.





👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

مرۆڤێ کە شێوازی زانین و بیر و ڕای ناگۆڕێت وەکوو ئاوێکی ڕاوەستاو وایە کە دەبێتە جێگای ژیانی سووسمارگەلێکی مەترسیدار....


آدمی که طرز تلقی و افکارش را عوض نمیکند
مثل آب راکدی است که محل زیست
سوسمارهای خطرناک میشود ...


وە ــ میم...🍁

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

نەک تەنیا بێدەنگی زمان، بەڵکوو بێدەنگی و هێوربوونی دڵیش پێویستە.

ئەوسا دەتوانی دەنگی خودا لە هەموو شوێنێکدا ببیسیت....


نه تنها سکوتِ زبان،
بلکه سکوت و سکون دل
نیز ضروری است.

آنگاه می‌توانی
صدای خدا را
در همه جا بشنوی...

مادر ترزا❤️



وە ــ میم...🍁


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

خوێندەواری و ڕووناکبیری یانێ ڕواڵەتی هەرکەس دوو بەشی هەیە:
هەوەڵ ئەو شتانەی کە هەڵبژاردەی خۆی نییە و بە شێوەی سروشتی پێی دراوە و نابێت گاڵتەی پێ بکرێت..
دووهەم ئەو شتانەی کە هەڵبژاردەی خۆیەتی و هیچ پەیوەندیێکی بە ئێمەوە نییە!



فرهنگ يعنى ظاهر هركس دو بخش دارد:
اول چيزهايى كه انتخاب خودش نيست
و بطور طبيعى به او داده شده و
نبايد مسخره شود..
دوم چيزهايى كه انتخاب خود اوست
و به ما ربطى ندارد!

برتراند_راسل

✍️وە ــ هەرمان


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

بە بۆچوونی من وڵاتێکی ژیارمەند( پێشکەوتوو) وڵاتێکە کە میلـلەتەکەی ناچار نەبێ کات و ساتی خۆی بۆ ڕامیاری لە خەسار بدات ...


از نظر من کشور متمدن کشوری است که مردمش مجبور نباشند وقت خود را برای سیاست تلف کنند ...


خاویر_سرکاس

✍️وە ــ میم...🍁


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

کچەکوردێ غەریب بەناوی " ژینا "..
تاقمێ بێ‌پدەر لێی کەوتنە قینا..

لەبەر ڕق
و کینەی چەن ساڵە..
بێوەریان کرد بۆ ژین لە ژینا..

شێوازی دوژمن بەرامبەر ئافرەت..
وا باس نەکراوە لە هیچ کوێی دینا..

ئەم شێوە شەڕە لەگەل ئافرەتان..
نەبووە لە هیچ کوێی ئەم سەرزەمینا..

کوردە گەر وە خۆ نەکەوین ئێستا..
کێ بەرگری کا لە سوعدا
و شینا..

دەسهەڵپێکاندن لەم جۆرە ڕۆژا..
بەهێزتر ناقمان دەگرن لە بینا..

کوردە چاو
و گوێی ئێمە لەمێژە..
نووقاوە
و کەڕە لە لەیلا و مینا..

ژیانی ئێمە هەمووی زیندانە..
زیندانێ گەورە لە دەشتی سینا..

گەر بێتوو هیممەت نەکەین بە جارێ..
تیا ئەچین یەک یەک وەک خاتوو ژینا..


✍️میم...🍁

👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

کوردێ شڕ و شۆڵ وێڵ و ئاوارە 
کۆیلەی ئازادی تا پێی سێدارە
هەمانەی هیوای بە سەرشانەوە
سووتاو بە عیشقی کوردستانەوە
کاڵەی ئاسنین لە پێدا دڕاو
چێوی عەوداڵی بە دستۆ شکاو
بە جەرگی سووتا
و سۆمای چاو نەماو
بەرەو ئازادی ڕا دەکا بە تاو
پێیەک لە جودی یەک لە زاگرۆس
دەروێشی خۆشە لە پێی گەل
و هۆز


مامۆستا ئیمامی


👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran