میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Telegram:@sonate1
بهجت یحیی(وا دیسان)
#هەڵەبجە

ژینوساید
وشەیێکی سووک و نزمە
ئەم داخەی بۆ هەڵناگرێ؛
قەڵەمی ڕەشی کامە نەققاش
توانیویەتی
خوێنی ڕژاوی جەستەی خاک و
هەناسەبڕکێی ئاسمان و
ڕەنگی مەرگی پێنج هەزار کەس
بە سەر رۆحی سپی کاغەزدا دابڕێ؟
کامە شێعر و
کام سترانبێژ
وشەی زووخ و دەرد و مەرگی
کۆپلەی بڕانی هەزار جەرگی
ئەو ڕۆژەی بۆ دائەچڕێ!؟

هەڵەبجە
کارەسات و قەیرانێکی تاهەتایی عەرشی خوایە
بیرەوەری تاڵی کوردە
کە شێوەی لە مێژووی جیهان
هێشتا نەهاتوەتە کایە...

#جەمیل_محەممەدی
🎙
#بێهجەت_یەحیا

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
‍ "چ شۆڕشێکە عەشق"

چ شۆڕشێکه عەشق
کاتێ پێشمەرگی بستێ خاکی نیشتمان دەبی و
گۆرانی سەرکەوتن هەڵئەدەی؛

چ تراژدیایێکە مردن
کاتێ من و باوکم و نیشتمان
گیانێکین لە سێ جەستەداو
جەستەیێکین له سێ جوغرافیا و
بۆنی هەناسەی یەکتر هەڵەمژین؛

چ شۆڕشێکە عەشق
چ تراژدیایێکە شەهیدبوون

کاتێ نیشتمان لە باوکم دەکا و
باوکم لە من و
من لە باوکم و
هەر هەرسێکمان لە یەکتری...

#جەمیل_محەممەدی



🔵 شرۆڤەی وێنە:ئەم وێنە ڕەزا دەقەتی لە ساڵی ۵۸ دا گرتویەتی، ئەو منداڵە چکۆلە کاک حەیدەر قوربانییە کە لەگەڵ باوەگەورەی لە سەر گڵکۆی باوکی ئێعدامکراوی دانیشتووە، حەیدەر لەم وێنەدا ۷ ساڵانەیە، ئەمڕۆ دوایی ۴۲ ساڵ لە گرتنی ئەم وێنەیە، حەیدەریش ئێعدام کرا.

🌹نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەت دا دەژین.🌹


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەتا دوێنێ
تروسکانی چاوەکانت
هەناسەی ژینی ئێمە بوو،
په‌لکی لە ڕۆحمان دەخشاند
پەنجەی ڕەشی ناهومێدی
لە هەموومان دوور خستبوو...
هەتا دوێنێ
بۆنی خۆشی مێهرەبانیت
بە سەربانی دنک دنک خانووەکانی ئەم گوندەدا
فڕکەی دەکرد، دەهات، دەچوو
لفت و ناز و خۆشەویستی
بە سەر حەوشە و دیوەخانی پرژاندبوو...
هەتا دوێنێ
دەنگی نه‌رمی پڕ لە تینت
تەک کوندەبووی نەواچی‌دا
زەماوەنیان ڕێ دەخستوو
تاقتاقکەرەی شەوانەیان
تەک سپێدەی بەیانی‌دا ئەدا بە شوو...
هەتا دوێنێ
قژی چەرمووت
هه‌ر وەکوو بەفر،
جه‌سته‌ی ساردی نیشتمانی داگرتبوو
منی کەوباڕ لە باوەشیا
لانەیەکی خۆشەویستیم سازکردبوو...
هەتا دوێنێ
هەموو خۆش بووین
کەوانەی خۆشەویستیمان
لە دەورتدا حەڵقە دابوو؛
تەنیا خودای گەورە نەبێ
ئۆقرەی نەبوو
کەواکەتی توند گرتبوو
بێ‌قەراری
دیداری خۆشەویستی بوو...
بەڵام ئەمڕۆ
یەک یەک، هەموو
خێڵ و گوند و کوندەبەبوو
کەوباڕی لە قەسپە کەوتوو
هەر دەگریان
خەمی قورسی بێ‌تۆییان
لێ نێشتبوو...
تەنیا خودای گەورە نەبێ
پێدەکەنی و زۆر خۆشی بوو،
دەستی لە ملت کردبوو و
کەواکەیشتی
بە لقە دارێکی بەهەشت هەڵواستبوو...

#جەمیل_محەممەدی

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan
"دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات"

بسم‌اللهِ دووکەڵ و "با"
کە سۆی چاوم خەریکە ئەسووتێ و
زانیم
کە فی‌النارِ جەهەندەمی قووڵ نییە و بەرزە
ها بە بەرزترین شاخەکانی کوردستان و
بڵێسەی ئاگری خۆر ئەبرژێنێ،
بێ تاوان لاوی بەجەرگ ئەسووتێنێ...
بسم‌اللهِ هەژگ و
هەڵمەتێکی تیژ وەک زاگرۆس
لە ئەگەری سووتاندنی خۆم و داربەروویێک پشک ناخەم و
ئەبم بە بەرپەڵ
کە گوێم بە قرچەی مارومۆرەوە ئەزرینگێ
زیاتر ئەچم بە ناقی ئەم جەهەندەمەوە...
بسم‌اللهِ دوعا و
ئەم هەموو گریانە کە نایگری لێمان،
خۆرەمان تێرخۆر ئەبێ و
هەیبەتت
لە زمانێکی بەدەم زیکری "الم تر ان الله یسجد له"ـوو
لە دار و بەرد و کوللـە و مێروو
ئاگر ئەیسووتێنێ و
سەرێک سەر بە سوجدەی کەعبەتەوە ئەبرژێ و
دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات...

& 📷 #جەمیل_محەممەدی
۱٤۰۲٫۰٥٫۱۳- مەریوان
❤️💚

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran