میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #پەروەردەی درووست

🔷چەند خاڵێکی ئاڵتوونی لە بارهێنانی منداڵدا

🔸 منداڵەکەتان فێر بکەن لە تووڕەییدا بەسەر خۆیدا زاڵ بێ و قین و ڕقی خۆی بخواتەوە.
🔸 حەقایەت و چیرۆکی پەروەردەیی بۆ بخوێننەوە.
🔸 بڕیاردان و ئەرک‌وخۆگری فێر بکەن.
🔸 ڕێز لە یەکتری بگرن.
🔸 بەجێی قسە کردەوەتان بێ.
🔸 هەم دایک و باوکی بن و هەم هاوڕێی منداڵەکەتان.
🔸 لە هەڵەکانی ببوورن.
🔸 لە لای خەڵکی دیکە رەخنەی لێ مەگرن و مەیدەنە بەر تیر و توانج
لەگەڵ کەسی بەراورد مەکەن.
🔸 دەست و پێ سپیلکە و بیانووگری بار مەهێنن.


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی درووست

🔷لەو یارییانەی کە بردنەوە و دۆڕانیان تێدایە، پێویستە سێ جار یاری لەگەڵ منداڵەکەتدا بکەیت:

🔹جاری_یەکەم مۆڵەت بدە ئەو لێتان بباتەوە. ئەم کارە متمانە بەخودی تێدا بەهێزدەبێت و هەڵچوونەکانی خاڵی دەکاتەوە.

🔹جاری_دووەم ئێوە لێی ببەنەوە. تاکو تێبگات شکست واتای چییە. هەروەها تێبگات کە هەندێک کات مرۆڤ هەرچەندە هەموو هەوڵێکیش دەدات، سەرکەوتوو نابێت.

🔹جاری_سێیەم هەلومەرجی یارییەکە بەشێوەیەک ئاراستە بکەن، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زیاتر، ئەو براوە بێت، تاکو فێرببێت بۆ سەرکەوتن، پێویستە زۆر هەوڵ بدەیت.

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی درووست

💢 فێرکردنی منداڵ بۆ بەرگەگرتن لەبەرامبەر شکست و شکاندا

🔷 یەک لەو ئەرکانەی لەسەر شانی دایک و باوکانە ئەوەیە منداڵەکەیان وا باربێنن لە کاتی نەهامەتیدا خۆڕاگر بن، لە کاتی شکست و ناکامیدا ورە بەرنەدەن و، کاتێک دەکەون تەنیا بیر لە هەستانەوە بکەنەوە.

🔷 منداڵ دەبێ بزانێ لە بەرامبەر هەر بردنەوەیەکدا دۆڕانێک هەیە و، دۆڕان بە مانای لاوازی و هەرەسهێنان نییە، بەڵکوو وانەیەکی گرینگی ژیانە و دەسپێکی بردنەوەیە.

🔷 ئەو دڵنیاییە بدەنە منداڵەکەتان کە ئەگەر بەشدارە لە پێشبڕکێیەکدا، گرینگ بردنەوە یان دۆڕانی نییە، بەڵکوو ئەوەی بەبایەخە ئەمەیە کە چەندە خۆی ماندوو کردوە و چەندە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی تێکۆشاوە.

🔷 دوای دۆڕان و شکان ئەگەر منداڵەکەتان ویستی بگری پێشی پی مەگرن، لێی گەڕێن ماوەیەک بەتەنیا بێ؛ چونکی گریان و تەنیاییەکەی دەبێتە هۆی ئارامی و دواتریش ئەزموون وەرگرتن لەو تاقیکارییە. دوای ئەوەی هاتەوە سەرخۆ، بیدوێنن و ئەزموونەکانی خۆتانیان بۆ باس بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی_درووست

منداڵەکانتان زوو گەورە مەکەن

ڕستەیەک وەکوو«تۆ ئیتر گەورە بوی!»

«بوی به پیاو عەیبە ئەو کارانه!»

«ئیتر خانمێکی ماشاء الله من له تەمەنی تۆیا وام نەدەکرد!...»

«ئەو‌ کارانه هی منداڵە تۆ ئیتر منداڵ نیت.»

بەکار هێنانی ئەو ڕستانه وا دەکات که منداڵ لە‌ دنیای منداڵی خۆی دوور بخاتەوە و وەک گەورەساڵێک هەڵسوکەوت بکات
ئەوە لە حاڵێک دایه که منداڵ ‌ناتوانێ وەک گەورەکان ڕەفتار بکات و توانای ئەوەی نییە وەک ئەوان کارەکانی جێ بە جێ بکا و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بڕوا به خۆ بوونی لە دەست‌ بدات.


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 #پەروەردەی_درووست

🔴 #گرینگ

🟢 ئەم ئاگاداریانە وەک نوێژەکەت فەرزن بیانزانی...

🟤 لەپێش ترن بەوەی خۆت سووردەکەیتەوە و دەڵێیت قورئان دەستوورمانە، لەکاتێکدا جیاوازی ناکەیت لە نێوان دەستوور و شەریعەت و قورئاندا.!!!

🔴 بابەت چۆنیەتی بەکارهێنانی درووستی تەکنۆلۆژی بۆ منداڵان و چاودێریکردنیان

🔴 تکایە دایکان و باوکان گوێی بۆ بگرن.



T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
🔵 #پەروەردەی نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا مەچنەوە
منداڵ هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێ و نابێ بەهیچ کلووجێک بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا بچنەوە.

🔸بێتوو حاشا لە هەستی منداڵەکەتان بکەن و گرینگی بە هەست و سۆزەکەی نەدەن، ئەوا ئەو باوەڕەی تێدا بەهێز دەبێ کە کەسێکی گەلحۆ و بێفەڕە. پێی وادەبێ گێژولکەیەکە دنیا بەراوەژوو دەبینی و ئیدی باوەڕبەخۆبوونی تێدا لاواز دەبێ و لە ناخی خۆی دوور دەکەوێتەوە. ئیدی لەو بارودۆخەدا ناتوانێ بڕیار بۆ خۆی بدا و شەرمێون و گۆشەگیر دەبێ.
بۆ نموونە:

🔸ئەگەر منداڵەکەتان لە شتێک دەترسێ، مەڵێن جا ترس چییە و فڵان و فیسار. پێی بڵێن دەزانم کە دەترسی و ئەوەش تا ڕادەیەک سروشتییە...

🔸یان ئەگەر گریا، پێی مەڵێن بۆ دەگری، خۆ تۆ پیاوی، یان تۆ کچی و کچ چۆن دەبێ بگری؟ پێی بڵێن کە لێی تێدەگەن و ڕێزتان بۆ ئەو هەستەی هەیە...

🔸ئەگە خواردنێکی پێخۆش نەبوو، مەیکەنە زۆری کە ئیللا و بیللا هەر دەبێ بیخۆی...

🔸ناچارکردن و سەپاندنی بڕیاری زۆرەملێ منداڵان فێر دەکا و تەنانەت ناچاریان دەکا دەستەوەستان بن و بەدڵی خەڵکانی دەوروبەریان بجووڵێنەوە و خواست و داوایان خۆیان بە هەند وەرنەگرن؛ چونکی پێیان وایە کە ویستی ئەوان بێبایەخە.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست


🔸بەیانییان منداڵەکەتان بە هێمنی هەستێنن!

🔸یەک لەو هەڵە باوەکانی دایک و باوکان، یان خوشک و برا گەورەترەکان ئەوەیە کە دەمەو بەیان بە دەنگەدەنگ و هەراهەرا منداڵە بچووکەکان لە خەو هەڵدەستێنن.

🔸منداڵان بە بیستنی دەنگی بەرز و هەراهەرای بەیانییان پەست و ماندوو دەبن و چڕوچاویان تێک دەنێن. جاری وایە ئەم حاڵەتە هەتا ئێوارەش بەریان نادا و کاریگەریی خراپیان لەسەر دادەنێ.

🔸بپیە پێشنیار دەکەین دایک و باوکان کە دەیانەوێ منداڵەکەیان هەستێنن، لە پێشدا دەرکی ژوورەکەی بکەنەوە، پاش ماوەیەک بە هێمنی بچنە لای و گڵۆپێکی کەم ڕووناکایی دادگیرسێنن.

دواجار زۆر بە هێمنی و بە لەبزی خۆش و دواندنی هاندەرانە لەو خەویان هەستێنن و بانگیان بکەن پێکەوە نان و چایی بخۆن و ڕۆژێکی خۆش دەست پێبکەن.


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بیانووگری و لاساریی منداڵان

🔸منداڵ بە دوو هۆ بیانوو دەگرن و لاسار دەبن:

🔸خراپ فێربوون لە گەورەکان
منداڵان هەندێ جار فێر دەبن بە کێشە و داواکانی خۆیان لەڕێگەی زۆر و زۆرەملێ‌وە چارەسەر بکەن.

🔸منداڵان ئەو شێوە لە ڕوانینە فێر دەبن و لە گەورەکانیش فێری دەبن و هەندێ لەوان خووی پێدەگرن.

🔸تاقیکردنەوەی گەورەکان
لە هەندێ حاڵەتدا منداڵان دایک و باوکیان تاقی دەکەنەوە و دەیانەوێ بزانن دەرەقەتیان دێن یان نا؟ پێیان دەوێرن یان نا؟
بۆیە کە شتێکیان ویست پێ دەچەقێنن، دەگرین و مان دەگرن.

لەبیرتان بێ، منداڵەکانتان هەمیشە چاویان لە ئێوەیە. ئێوە دەتوانن هەمیشە مایەی لێ فێربوون بن بۆ ئەوان.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔴
#پەروەردەی_درووست

🔷لەو یارییانەی کە بردنەوە و دۆڕانیان تێدایە، پێویستە سێ جار یاری لەگەڵ منداڵەکەتدا بکەیت:

🔹جاری_یەکەم مۆڵەت بدە ئەو لێتان بباتەوە. ئەم کارە متمانە بەخودی تێدا بەهێزدەبێت و هەڵچوونەکانی خاڵی دەکاتەوە.

🔹جاری_دووەم ئێوە لێی ببەنەوە. تاکو تێبگات شکست واتای چییە. هەروەها تێبگات کە هەندێک کات مرۆڤ هەرچەندە هەموو هەوڵێکیش دەدات، سەرکەوتوو نابێت.

🔹جاری_سێیەم هەلومەرجی یارییەکە بەشێوەیەک ئاراستە بکەن، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زیاتر، ئەو براوە بێت، تاکو فێرببێت بۆ سەرکەوتن، پێویستە زۆر هەوڵ بدەیت.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔵
#پەروەردەی_درووست


📝چەند پێشنیاری بە کەڵک بۆ
پەروەردەی رەگەزی

۱-هەرگیزمنالانی کەم تەمەن لەگەل پیاوێک تەنانەت کەسانی نیزیکیش بە تەنیا جێ مەهێلن. زۆرترین رادەی دەسدرێژی لە لایان کەسانی نیزیکەوە ئەنجام دراوە.

۲-توانای ،، نا ،، گوتن و بوێربوون فێری منالەکانتان بکەن.

۳-کاتێک بۆ خۆتان لە دەرەوەی ماڵن داوای شتێک مەکەن کە بنێردرێتەوە ماڵ و مناڵەکانتان ناچار بن لە کەسێکی نە ناسیاو وەری بگرنەوە.

۴- ئەندامی رەگەزی لە جەستە دا وەک ئەندامی تایبەت بە منالان بناسێنن و تێیان بگەیەنن کە کەس بۆی نییە دەست لە ئەندامی تایبەتەیان بدات.

۵- هەر کاتێک منالەکان تووشی کێشەیەک بوون و ئێمەیان لێ ئاگادار کردەوە، هێور بین ، لە باوەشیان بگرین ، رێزلە متمانە کردنیان بگرین و دلنیایان بکەین کە کەس ناتوانێت ئازاریان بدات و ئێمەش خۆشمان دەوێن و دەمانهەوێت لە هەر شوێنێک لە ژێر مەترسی و هەرەشە دا بن پێمان بڵێن.

۶-هەرگیز بەو هیوایە کە مناڵان لێی تێناگەن ، لەبەر چاوی ئەوان لەگەڵ هاوژینەکەتان شۆخی رەگەزی مەکەن.

۷-باسی حەریمی شەخسی و هەڵسوکەوتی پر مەترسی بۆ مناڵەکان بکەن. (چاو لێکردنی پر مەترسی ، دەست لێدانی پر مەترسی ، تەنیا کەوتنەوەی پر مەترسی،لە باوەشگرتنی جێی گومان) بۆ مناڵان شی کەنەوە.


✍️ دوکتور زورار محەممەدئەمینی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

🔵
#پەروەردەی_درووست



سوودەکانی باغچەی ساوایان بۆ منداڵان

داینگە كەسایەتیەكی سەركەوتوو بۆ منداڵ دروست دەكات و ئەم چەند سودانەشی هەیە بە گشتی:

1. لەداینگە هیوا و ئارەزووەكانی ئاشكرا دەبن، كە دەكرێت لە ئایندەدا پەرەی پێبدرێـت.

2. وادەكات منداڵەكە متمانەی بەخۆی بێت و فێر دەبێت چۆن لە دەرەوە و لە دووری ماڵدا ئاگاداری خۆی بێت.

3. فێری قسەكردن و دەربڕینی وشەكان و ڕێكخستنی ڕستەكان دەبێت.

4. مێشكی فراوان دەبێت و فێری ژماردن و جیاكردنەوە دەبێت و بەهرەكانی بەرەوپێش دەچن.

5. فێری هەستی یارمەتیدان و پێكەوە یاریكردن و تێكەڵاوبوون لەگەڵ منداڵانی تر دەبێت، ئەمەش وای لێدەكات لە ئایەندەدا كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و تێكەڵی هەبێت.

وەرگێڕ:بەختیار بانەیی

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran