میزان - کـوردستان
1.66K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
895 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵#ڕێنووس_7
🔴
#رسم_الخط 7

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی( ی ، یـ ، ـیـ)
ئەم پیتە لە ئەلفوبێی زمانی کوریدا بۆ دوو دەنگی جیاواز کەڵکی لێ دەگیردرێت :
ـیــ ، ئی =(دەنگدار)
ی ، یێ= (بێدەنگ)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حرف( ی، یـ ، ـیـ)
این حرف در الفبای زبان کردی برای دو صدای متفاوت بکار میرود:
ـیــ ، ئی= صدادار
ی، یێ= بیصدا

نموونە بۆ بزوێن(صدادار):
دیمەن=منظرە
سیروان= اسم یک رود در کردستان
هیوا = امید
سی= عدد سی

نموونە بۆ نەبزوێن(بیصدا):
یارمەتی= کمک
سەیران=سفر
یانزە= یازدە
یەک= یک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_8
🔴
#رسم_الخط
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی وو (واوی کێشراوە):
ئەم پیتە بزوێنە هەمبەری تەواوی دەنگی (او) لە ئەلفوبێی فارسیدایە.
دەبێ ئاگادار بین ئەم پیتە لەگەڵ پیتی بزوێنی و (واوی کورت) یان پیتی نەبزوێنی (و) تێکەڵی نەکەین.

ئەم پیتە یەک بزوێنە کە هەرگیز لە سەرەتای وشە و بڕگەدا نایەت بەڵام لە ناوەڕاست و کۆتاییدا دێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حرف مصوت وو (واو کشیدە) در زبان کوردی معادل دقیق حرف واو کشیدە در زبان فارسیست.
توجە داشتە باشیم این حرف را با حرف مصوت (و) یا حرف صامت (و) اشتباە نگیریم.
این حرف یک مصوت است کە هرگز در ابتدای کلمە و هجا قرار نمی گیرد ولی در وسط و انتها میاد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوور= دور
باکوور= شمال
ببوورە= ببخش
فەرموو= بفرما
شووتی= هندوانە
سوور= قرمز
دوو= عدد دو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_9
🔴
#رسم_الخط _9
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی نەبزوێنی هـ :

دەنگی ئەم پیتە هەمبەری هەمان (هـ) لە زمانی فارسیدایە.
لە هەموو جێگەیەکی وشەدا دێت. ( سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە)

خاڵ: ئەم پیتە زۆر بە دەگمەن لە زمانی کوریدا لە کۆتایی وشەدا دێت، کە دەبێ بەم شێوازە بنووسرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حرف بیصدای هـ:
صدای این حرف معادل همان(هـ) در زبان فارسی است.
کە در همە جای لغت میاید.( ابتدای لغت، وسط لغت، آخر لغت)
نموونە:
هێمن= آرام
هێز= قدرت
هۆگر= علاقمند
جێهێشتن= جاگذاشتن
بەرهەم= محصول

نکتە: این حرف خیلی به ندرت در زبان کوردی در پایان لغت میاید.کە باید بە این شیوە نوشتە شود.
تەشبیە
تەشبیهـ
ئاە
ئاهـ
بەبە
بەهـ بەهـ
ماە
ماهـ
گەواه
گەواهـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴#ڕێنووس_10

🔵
#رسم_الخط_10

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی ر و ڕ
پیتی " ر " سووک و لاواز، بەڵام پیتی " ڕ " قورس و قەڵەو بێژە دەکرێت.
پیتی " ر " لە سەرەتای وشەدا نایەت " ڕ " دەنووسرێت تەنیا لە کورمانجی (کوردی سەروو) " ر " دەنووسرێت.
ڕ : لە هەموو شوێنێکی وشەدا دێت.
ر : تەنیا لە سەرەتای وشەدا نایەت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تلفظ حرف " ر " سبک و ضعیف، اما حرف " ڕ " سنگین و چاق تلفظ میشود.
حرف " ر " در ابتدای کلمه نمیاد وبه صورت " ڕ " نوشته میشود و تنها در کوردی کورمانجی " کوردی بالا " به صورت " ر " مینویسیم.

حرف " ڕ " در همه جای لغت میاد.
حرف " ر " تنها در اول لغت نمیاد.

نموونە:
ڕووداو= رویداد، حادثە
ڕێگا= راە، جادە
بڕۆ= برو
پڕ= پُر
پەڕ=پَر
مەڕ=گوسفند
بەرد = سنگ
برۆ= ابرو
کوڕ =پسر
کۆر =نابینا
کووڕ= کوژپشت
کۆڕ =جای تجمع ، گروە
کوور =بز نر دو سالە، ژرف ، نابینا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_11
🔴
#رسم_الخط_11
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیاوازیی نێوان دوو پیتی "ل" و "ڵ":

ئەم دوو پیتە لە زمانی کوردیدا هەر چەن شێوازی نووسینیان زۆر لە یەک دەچێ
بەڵام لە بێژەکردنا جیاوازیان زۆرە،
دەبێ ڕەچاو بکرێت و نابێ لە کاتی نووسیندا بە جێگەی یەکتری بنووسرێنەوە و بخوێندرێنەوە چۆنکە دوو پیتی جێیا لە یەکترن.

پیتی "ل" نووسین و بێژەکردنی هەمبەری پیتی "ل" لە زمانی فارسیدایە.

پیتی "ڵ" کە لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا ل قەڵەوی پێ دەوترێ، لە ئەلفوبێی فارسیدا هەمبەری نییە.

نموونە:
گوڵاڵە= گلالە
بەڵگە= سند
گەڵا= برگ
ماڵ= خانە
کاڵ= کال، نارس
بڵاو= پخش

لێوان=لیوان
لێو= لب
لووت= بینی
مل= گردن

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تفاوت میان دو حرف"ل" و "ڵ":
این دو حروف در زبان کُردی کە هر چند شکل نوشتنشان خیلی شبیە بە هم هست، ولی در تلفظ کردن خیلی متفاوتند، و باید رعایت شود و نباید در هنگام نوشتن بە جای هم نوشتە و خواندە چونکە دو حرف جدا از هم و مستقل میباشند.

حرف"ل" نوشتن و تلفظ کردنش معادل همان "ل"در زبان فارسیست.

حرف "ڵ" کە در الفبای زبان کُردی لام چاق بهش گفتە میشود در الفبای زبان فارسی معادلی ندارد

مثال:
گوڵاڵە= گلالە
بەڵگە= سند
گەڵا= برگ
ماڵ= خانە
کاڵ= کال، نارس
بڵاو= پخش

لێوان=لیوان
لێو= لب
لووت= بینی
مل= گردن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_12
🔴#رسم_الخط_12
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شرۆڤەیەک لەبارەی بزرۆکە:
بزرۆکە(کسرەی مختلصە) چییە؟
بزرۆکە دەنگێکێ نەرم و بچووکە کە نێو هەندێک وشەی کوردی هەیە، کە لە ڕواڵەتدا پیتی بزوێنیان تێدا نابینرێت.
وەکوو: ژن، مردن، چل، دڵ، خستن...
بەڵام ئەگەر بە باشی سەرنج بدەین دەنگی بزوێنیان تێدایە.
ئەم دەنگە لە ڕێنووسی ئەلفۆبێی ئارامی هیچ پیتێکی بۆ دیاری نەکراوە. بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی کوردی پیتی(i) بۆ دیاری کراوە، هەر چەن لە ڕاستیدا بزوێنیکی فرەکورتە.

نموونە؛
بردن (birdin)👈ب+بزرۆکە+رد+بزرۆکە+ن
ژن(jin)👈ژ + بزرۆکە+ن
چل(çil)👈چ+ بزرۆکە+ن
مردن(mirdin)👈م+بزرۆکە+رد+بزرۆکە+ن
دڵ(diÍ)👈د +بزرۆکە+ ڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
توضیحی در مورد بزرۆکە:
بزرۆکە(کسرەی مختلصە) چیە؟
بزرۆکە صدایی نرم و کوچک است کە در میان برخی لغت کوردی دیدە میشود
کە ظاهرا حرف صداردار ندارند.
مثل: ژن، مردن، چل، دڵ، خستن...
ولی اگر با دقت توجە کنیم، آوای صدادار دارند.
این صدا در رسم الخط الفبای آرامی هیچ حرفی برایش مشخص نشدە. اما در رسم الخط لاتین کوردی حرف(i) برایش مشخص شدە است، هر چند در واقع یک صدادار خیلی کوتاە است.
مثال؛
بردن (birdin)👈ب+بزرۆکە+رد+بزرۆکە+ن
ژن(jin)👈ژ + بزرۆکە+ن
چل(çil)👈چ+ بزرۆکە+ن
مردن(mirdin)👈م+بزرۆکە+رد+بزرۆکە+ن
دڵ(diÍ)👈د +بزرۆکە+ ڵ


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_13
🔴#رسم_الخط_13
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.#کێشەی(یـە)
جاری وایە وشەکەی پێش (ە) بە پیتێکی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،
کۆتاییی هاتووه، وەکوو: (مامۆستا)
ئەو کاتە ئیتر لە جیاتیی (ه) دەنووسین
(یە): (مامۆستایە mamosta ye).
تێبینی: کاری (یە)ش هەر وەکوو (ه) دەبێت بلکێنرێت بە وشەکەی پێشیەوه:
(مامۆستایە)، نەک (مامۆستا یە).
تەنانەت ئەگەر وشەکە بە (ی)ش کۆتایی
هات هەر پێکەوه دەنووسرێت: هەروەها:
(سپییە)، نەک (سپیە, سپی یە). بە واتای (سفیدە/سفید است)
(چییە)، نەک (چیە، چی یە).
(نییە)، نەک (نیە، نی یە). بە واتای نیست.
(کوردییە)، نەک (کوردیە، کوردی یە).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مشکل (یە)
بعضی وقتا که حرف قبل از (ە) به حروف صدادار(ا-و-ۆ-وو-ە-ی-ێ) بە پایان می‌رسد، مثل: مامۆستا
اون موقع دیگه بجای (ە) مینویسیم(یە): (مامۆستایە mamosta ye)
نکته: (یە) هم مثل (ە ) باید به حرف قبل خودش بچسپد
(مامۆستایە) نە (مامۆستا یە)
حتی اگه آن حرف با (ی) بە پایان رسید باز هم، با هم نوشتە میشوند
مثل: (سپییە) نه (سپیە، سپی یە).
بە معنای (سفیدە، سفید است)
(چییە) نه (چیە ,چی یە)
(نییە) نە ( نیە، نی یە)، بە معنای نیست.
(کوردییە) نه (کوردیە، کوردی یە)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس_14
#رسم_الخط_14
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و)ی پەیوەندی
(و and) وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ بە شێوەیکی سەربەخۆ بنووسرێ.
و نەلکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونە دەبێ بنووسرێ:
🔶(من و تۆ)
نەک (منو تۆ)یان نەک (منو تۆ).
🔶(سەر و ماڵ)
نەک (سەرو ماڵ) یان نەک (سەروو ماڵ).
🔶(هیوا و ئاوات)
نەک (هیواو ئاوات).
سەرنج: نموونەکانی سەرەوه هەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوه
مانایەکی نوێ پێک ناهێنن و هەر بە تەنیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان
هەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و) ربط
(و، and) کلمەی مستقلی میباشد، و باید بە شکل مستقل نوشتە شود، و بە کلمەهای قبل و بعدِ خود متصل نشود.

برای مثال باید نوشتە شود:
🔶(من و تۆ)
نە اینکە (منو تۆ) یا (منو تۆ)
🔶(سەر و ماڵ)
نە اینکە (سەرو ماڵ) یا (سەروو ماڵ)
🔶(هیوا و ئاوات)
نە اینکە (هیواو ئاوات)
نکتە: مثالهای بالا هر کدامشان یک لغت متفاوتند، و با هم معنای جدیدی تشکیل نمیدهند و بە تنهایی معنای خود را حفظ و با کلمەی مرکب متفاوتند.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس_15
#رسم_الخط_15
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔷(ی)ـی پێوەندی

(ی)ـی پێوەندی ئەو دەنگی (ی)ـیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناوێک و
ئاوەڵناوێکەوه
وەکوو: مامۆستای قوتابخانە. کچـــی شۆخ.
کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە (ی) کۆتایی بێت، وەکوو: (کوردی،
ئیسلامــی، کرماشانـــی، سنــەیـــی، کــۆیــــی)، هەندێ کەس ئیتر (ی)ی
پەیوەندییەکەیان لەبیر دەچێت بینووسن کە هەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لە
باتیی ”یەکێتی نیشتمانی کوردستان“ دەبێت بنووسرێت: ”یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان“.
دەبێت وردبین بین و نەهێڵین (ی)ـی پێوەندی بقرتێنرێت،
نیشانەی ئەم دەنگە لە زمانی فارسیدا ژێرەیەکی بچووکە کە فرەکاتیش نانووسرێت.
لەم نموونانەی خوارەوەدا (ی)ـی پەیوەندی ڕەچاو کراون:

🔶داری سەوز= درختِ سبز

🔶قوتابخانەی سەرەتاییــی کچان= مدرسەیِ ابتداییِ دختران

🔶کرماشانیـــی دڵسۆز= کرمانشاهیِ دلسوز

🔶هاوڕێیانی هێژا= دوستانِ گرامی

🔶پەپوولەی خۆشەویستیــی من= پروانەیِ محبوبِ من
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔷(ی) ربط

(ی) ربط آن صدای (ی)است کە بین دو اسم یا یک اسم و صفت قرار میگیرد.
مانند: مامۆستای قوتابخانە، کچی شۆخ.
مشکل در آن است کە در مواقعی کە خود کلمە با حرف(ی) تمام شدە باشد مانند: (کوردی،
ئیسلامــی، کرماشانـــی، سنــەیـــی، کــۆیــــی)، بعضیا (ی) ربط را از یاد میبرند کە بنویسند کە این یک اشتباە بزرگ است برای مثال در بارەی”یەکێتی نیشتمانی کوردستان“ باید نوشتە شود”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان“.
باید نکتەسنج باشیم و اجازە ندهیم کە (ی) ربط قطع‌شود،
نشانەی این صدا در فارسی یک کسرەی کوچک میباشد کە خیلی مواقع هم نوشتە نمیشود.
در این مثالهای زیل(ی) ربط رعایت شدەاند.

🔶داری سەوز= درختِ سبز

🔶قوتابخانەی سەرەتاییــی کچان= مدرسەیِ ابتداییِ دختران

🔶کرماشانیـــی دڵسۆز= کرمانشاهیِ دلسوز

🔶هاوڕێیانی هێژا= دوستانِ گرامی

🔶پەپوولەی خۆشەویستیــی من= پروانەیِ محبوبِ من
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran