میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 #پەروەردەی_درووست

🔴 #گرینگ

🟢 ئەم ئاگاداریانە وەک نوێژەکەت فەرزن بیانزانی...

🟤 لەپێش ترن بەوەی خۆت سووردەکەیتەوە و دەڵێیت قورئان دەستوورمانە، لەکاتێکدا جیاوازی ناکەیت لە نێوان دەستوور و شەریعەت و قورئاندا.!!!

🔴 بابەت چۆنیەتی بەکارهێنانی درووستی تەکنۆلۆژی بۆ منداڵان و چاودێریکردنیان

🔴 تکایە دایکان و باوکان گوێی بۆ بگرن.



T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:چەن خاڵی پەروەرد

🔷وێژەر:وەیلان عەزیز


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا مەچنەوە
منداڵ هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێ و نابێ بەهیچ کلووجێک بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا بچنەوە.

🔸بێتوو حاشا لە هەستی منداڵەکەتان بکەن و گرینگی بە هەست و سۆزەکەی نەدەن، ئەوا ئەو باوەڕەی تێدا بەهێز دەبێ کە کەسێکی گەلحۆ و بێفەڕە. پێی وادەبێ گێژولکەیەکە دنیا بەراوەژوو دەبینی و ئیدی باوەڕبەخۆبوونی تێدا لاواز دەبێ و لە ناخی خۆی دوور دەکەوێتەوە. ئیدی لەو بارودۆخەدا ناتوانێ بڕیار بۆ خۆی بدا و شەرمێون و گۆشەگیر دەبێ.
بۆ نموونە:

🔸ئەگەر منداڵەکەتان لە شتێک دەترسێ، مەڵێن جا ترس چییە و فڵان و فیسار. پێی بڵێن دەزانم کە دەترسی و ئەوەش تا ڕادەیەک سروشتییە...

🔸یان ئەگەر گریا، پێی مەڵێن بۆ دەگری، خۆ تۆ پیاوی، یان تۆ کچی و کچ چۆن دەبێ بگری؟ پێی بڵێن کە لێی تێدەگەن و ڕێزتان بۆ ئەو هەستەی هەیە...

🔸ئەگە خواردنێکی پێخۆش نەبوو، مەیکەنە زۆری کە ئیللا و بیللا هەر دەبێ بیخۆی...

🔸ناچارکردن و سەپاندنی بڕیاری زۆرەملێ منداڵان فێر دەکا و تەنانەت ناچاریان دەکا دەستەوەستان بن و بەدڵی خەڵکانی دەوروبەریان بجووڵێنەوە و خواست و داوایان خۆیان بە هەند وەرنەگرن؛ چونکی پێیان وایە کە ویستی ئەوان بێبایەخە.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:منداڵەکەت تەرێق مەکەرەوە

🔷وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست


🔸بەیانییان منداڵەکەتان بە هێمنی هەستێنن!

🔸یەک لەو هەڵە باوەکانی دایک و باوکان، یان خوشک و برا گەورەترەکان ئەوەیە کە دەمەو بەیان بە دەنگەدەنگ و هەراهەرا منداڵە بچووکەکان لە خەو هەڵدەستێنن.

🔸منداڵان بە بیستنی دەنگی بەرز و هەراهەرای بەیانییان پەست و ماندوو دەبن و چڕوچاویان تێک دەنێن. جاری وایە ئەم حاڵەتە هەتا ئێوارەش بەریان نادا و کاریگەریی خراپیان لەسەر دادەنێ.

🔸بپیە پێشنیار دەکەین دایک و باوکان کە دەیانەوێ منداڵەکەیان هەستێنن، لە پێشدا دەرکی ژوورەکەی بکەنەوە، پاش ماوەیەک بە هێمنی بچنە لای و گڵۆپێکی کەم ڕووناکایی دادگیرسێنن.

دواجار زۆر بە هێمنی و بە لەبزی خۆش و دواندنی هاندەرانە لەو خەویان هەستێنن و بانگیان بکەن پێکەوە نان و چایی بخۆن و ڕۆژێکی خۆش دەست پێبکەن.


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی_نوێی منداڵ

👨‍👨‍👧
#چۆنیەتی پەروەردە

📺کورتە ئەنیمەیشنی Alike

🔵ناوەرۆک:سر.کی ڕۆبینسۆن نوسەری کتێبی «ئێوە، منداڵەکەتان، و قوتابخانە:باشترین ڕێگای قوتابخانە بدۆزنەوە» دەڵێت:
تەواوی قسەی من ئەوەیەکە بینین و ناسینی شوناسی ڕاستەقینەی منداڵەکانمان زۆر چێژبەخشترە لە وێنەی هەموو ئەوانەی کە ئێمە ئارەزوی دەکەین.
باشیش دەزانم گەیشتن بە ئەم خاڵە هەمیشە ئاسان نییە، دایک و باوکەکان بەشێوەیەکی سروشتی، خوازیاری باشترینەکانن بۆ منداڵەکانیان، زۆربەی جاریش وادەبینن کە بە پەیڕەوکردنی ڕێسا باوەکان، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنن.
بەڵام..
سەرنج بدەن ئەو شتانە کامانەن کە ئارەزو و حەزی منداڵەکانتان بۆی دەجوڵێت، ئەگەر بەردەوام ناچاریت پاڵ بە منداڵەکەتەوە بنێیت بە ئاراستەی ئەو شتانەی کە ئارەزویان ناکات، پێویستە بەخۆتدا بچیتەوە.

📽بینەری ئەم ئەنیمەیشنە بە و هەرگیز منداڵەکەت بە چەکی خواستەکانی خۆت تیرۆر مەکە.

ـــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بیانووگری و لاساریی منداڵان

🔸منداڵ بە دوو هۆ بیانوو دەگرن و لاسار دەبن:

🔸خراپ فێربوون لە گەورەکان
منداڵان هەندێ جار فێر دەبن بە کێشە و داواکانی خۆیان لەڕێگەی زۆر و زۆرەملێ‌وە چارەسەر بکەن.

🔸منداڵان ئەو شێوە لە ڕوانینە فێر دەبن و لە گەورەکانیش فێری دەبن و هەندێ لەوان خووی پێدەگرن.

🔸تاقیکردنەوەی گەورەکان
لە هەندێ حاڵەتدا منداڵان دایک و باوکیان تاقی دەکەنەوە و دەیانەوێ بزانن دەرەقەتیان دێن یان نا؟ پێیان دەوێرن یان نا؟
بۆیە کە شتێکیان ویست پێ دەچەقێنن، دەگرین و مان دەگرن.

لەبیرتان بێ، منداڵەکانتان هەمیشە چاویان لە ئێوەیە. ئێوە دەتوانن هەمیشە مایەی لێ فێربوون بن بۆ ئەوان.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:لاساری و دەمە قاڵی منداڵ

🔷وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەی_نوێی منداڵان
🔵
#پەروەردەی_نوێی



نیشانەکان و کۆمەڵەشێوازی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ منداڵ ئازاری:

نیشانەکان:
1️⃣ تووڕە و تۆسنی و دوورەپەرێزی/ شەڕەنگێزی

2️⃣ دڵەڕاوکێ

3️⃣ یاریکردنی کەمتر یا کەمتر پێکەنین لە منداڵدا.

4️⃣ ئاڵۆزی لە خەوتندا

5️⃣نینۆک جاوین، قامکمژین

منداڵانێک کە ڕووبەڕووی ئازاری زایەندی(جنسی) دەبنەوە ترسیان لە باسکردنی ئازار بۆ دایک و باوکی خۆیان هەیە چونکە:

1️⃣لە لایەن ئەو کەسەوە کە تووشی ئازار بوون هەڕەشەیان لێ کراوە.

2️⃣خۆیان بە تاوانبار دەزانن.

3️⃣دایک و باوکان لەگەڵ منداڵ پەیوەندی ناگرن تا منداڵ بتوانێت گرفتەکانی بە هێواشی و هەستکردن بە هێمنی بۆ ئەوان بگێڕێتەوە.


4️⃣ترسیان لە سەرکۆنە و بەتاوانبار ناسین هەیە.

منداڵانێک کە لەگەڵ دایکی خۆیان پەیوەندی گەرموگوڕیان هەیە کاتی باسکردنی ئازار، ترس، شەرم، گریان، فرمێسک، مستی قونجاو لە خۆیاندا دەردەخەن.

پێشنیارەکان کاتێک منداڵتان تووشی ئازاری جنسی دەبێت:

1️⃣کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ منداڵی ئازاردیتوو پرسیار نەکەن، شیکردنەوەیان نەوێت، منداڵ بە تاوانبار نەزانن و بە تەواوی لە یەکەمین دەرفەتدا سەردانی پسپۆڕ بکەن.

2️⃣بۆ پێشگرتن لە درووستبوونی ئەم گرفتە دایک و باوکان دەبێت
پەروەردەی زایەندی فێری منداڵ بکەن و فێرکارییەکانی تایبەت بە منداڵان لە تەمەنی4-3 ساڵییەوە دەست پێ بکەن تا ئازارگەلی زایەندی لە منداڵاندا کەم ببێتەوە.

3️⃣پسپۆڕەکان لە ڕێگای هەڵسەنگاندنی وردی نیگارکێشییەکان، یارییەکان و شێوازگەلی پسپۆڕی ڕێژەی ئازاری منداڵ ئاشکرا دەکەن.

4️⃣ئەگەر ئازار بۆ منداڵەکەتان درووست بووە لە جیاتی سەرکۆنەکردنی خۆ لە یەکەمین دەرفەتدا بەبێ ترس لە بڕیاردان سەردانی ڕاوێژکارە پسپۆڕەکان بکەن تا بتوانن پێش بە زیانە قورسەکانی بگرن.

وەرگێڕ:کاک چالاک
هەڵەچنی:کاک حەمید نەقشبەندی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔴
#پەروەردەی_درووست

🔷لەو یارییانەی کە بردنەوە و دۆڕانیان تێدایە، پێویستە سێ جار یاری لەگەڵ منداڵەکەتدا بکەیت:

🔹جاری_یەکەم مۆڵەت بدە ئەو لێتان بباتەوە. ئەم کارە متمانە بەخودی تێدا بەهێزدەبێت و هەڵچوونەکانی خاڵی دەکاتەوە.

🔹جاری_دووەم ئێوە لێی ببەنەوە. تاکو تێبگات شکست واتای چییە. هەروەها تێبگات کە هەندێک کات مرۆڤ هەرچەندە هەموو هەوڵێکیش دەدات، سەرکەوتوو نابێت.

🔹جاری_سێیەم هەلومەرجی یارییەکە بەشێوەیەک ئاراستە بکەن، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زیاتر، ئەو براوە بێت، تاکو فێرببێت بۆ سەرکەوتن، پێویستە زۆر هەوڵ بدەیت.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷 ناوەڕۆک:نابێ منداڵ لە کۆنتڕۆڵی دایک و باوک دەر بچێت.

🔷 وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔵
#پەروەردەی_درووست


📝چەند پێشنیاری بە کەڵک بۆ
پەروەردەی رەگەزی

۱-هەرگیزمنالانی کەم تەمەن لەگەل پیاوێک تەنانەت کەسانی نیزیکیش بە تەنیا جێ مەهێلن. زۆرترین رادەی دەسدرێژی لە لایان کەسانی نیزیکەوە ئەنجام دراوە.

۲-توانای ،، نا ،، گوتن و بوێربوون فێری منالەکانتان بکەن.

۳-کاتێک بۆ خۆتان لە دەرەوەی ماڵن داوای شتێک مەکەن کە بنێردرێتەوە ماڵ و مناڵەکانتان ناچار بن لە کەسێکی نە ناسیاو وەری بگرنەوە.

۴- ئەندامی رەگەزی لە جەستە دا وەک ئەندامی تایبەت بە منالان بناسێنن و تێیان بگەیەنن کە کەس بۆی نییە دەست لە ئەندامی تایبەتەیان بدات.

۵- هەر کاتێک منالەکان تووشی کێشەیەک بوون و ئێمەیان لێ ئاگادار کردەوە، هێور بین ، لە باوەشیان بگرین ، رێزلە متمانە کردنیان بگرین و دلنیایان بکەین کە کەس ناتوانێت ئازاریان بدات و ئێمەش خۆشمان دەوێن و دەمانهەوێت لە هەر شوێنێک لە ژێر مەترسی و هەرەشە دا بن پێمان بڵێن.

۶-هەرگیز بەو هیوایە کە مناڵان لێی تێناگەن ، لەبەر چاوی ئەوان لەگەڵ هاوژینەکەتان شۆخی رەگەزی مەکەن.

۷-باسی حەریمی شەخسی و هەڵسوکەوتی پر مەترسی بۆ مناڵەکان بکەن. (چاو لێکردنی پر مەترسی ، دەست لێدانی پر مەترسی ، تەنیا کەوتنەوەی پر مەترسی،لە باوەشگرتنی جێی گومان) بۆ مناڵان شی کەنەوە.


✍️ دوکتور زورار محەممەدئەمینی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

🔵
#پەروەردەی_درووست



سوودەکانی باغچەی ساوایان بۆ منداڵان

داینگە كەسایەتیەكی سەركەوتوو بۆ منداڵ دروست دەكات و ئەم چەند سودانەشی هەیە بە گشتی:

1. لەداینگە هیوا و ئارەزووەكانی ئاشكرا دەبن، كە دەكرێت لە ئایندەدا پەرەی پێبدرێـت.

2. وادەكات منداڵەكە متمانەی بەخۆی بێت و فێر دەبێت چۆن لە دەرەوە و لە دووری ماڵدا ئاگاداری خۆی بێت.

3. فێری قسەكردن و دەربڕینی وشەكان و ڕێكخستنی ڕستەكان دەبێت.

4. مێشكی فراوان دەبێت و فێری ژماردن و جیاكردنەوە دەبێت و بەهرەكانی بەرەوپێش دەچن.

5. فێری هەستی یارمەتیدان و پێكەوە یاریكردن و تێكەڵاوبوون لەگەڵ منداڵانی تر دەبێت، ئەمەش وای لێدەكات لە ئایەندەدا كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و تێكەڵی هەبێت.

وەرگێڕ:بەختیار بانەیی

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖  پەروەردەی نەتەوەیی

🖌 ساماڵ بەهاری

📃  ئاماژە:

پڕۆسەی ڕاهێنانی سووژەی نەتەوەیی بۆ نەتەوەی ژێردەست و وڵاتە داگیرکراوەکەی، تەنیا ڕێگەی پەرەدان بە ڕەوت و ڕێبازی نەتەوەخوازییە. دیارە تا ئەو ڕێبازە گشت جمگەکانی کۆمەڵگای کوردستان نەگرێتەبەر، دژەهێژمۆنیی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەردا ساز نابێت. هەر بۆیە لەم وتارەدا تیشک دەخەمە سەر  خەسارناسیی پەروەردە و شیکاریی سیستەمی پەروەردەی نەتەوەیی و بنەما و ئامرازەکانی.

#گۆڤاری_تیشک
#ژمارەی_٥٥
#شیکاری
#پەروەردەی_نەتەوەیی
#پەروەردەی_خێڵەکی_لە_هەمبەر_سیستەمی_پەروەردەی_داگیرکەردا

Web | Instagram | Telegram | Facebook | Twitter

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم بابەتە کلیک بکەن.

👇👇👇👇

https://t.me/MizanKurdi