میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
896 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
📖 #پەرتووک

🔵جۆرج تەرابیشی یەکێک لەو نووسەر و بیرمەند و ڕۆشنبیرە جیدیانەی جیھانی عەرەبە. تەڕابیشی کە کاری فیکری زۆر ئاکادمیکی لێ بەجێ ماوە بە داخەوە کەم کاری بە کوردی یان بە فارسی وەرگێڕدراوە. تەڕابیشی لە وتارێکیدا بە ناوی: الدیموقراطية و القومية و الأقليات: نموذجا المسألة الکوردية: دیمۆکراسی و ناسیۆنالیزم و کەمینەکان: پرسي کورد وەکوو نموونە، دەپڕژێتە سەر ئەوەی کە بۆچی نەتەوە سەردەستەکانی کورد وەکوو عەرەب و فارس و تورک بە شێوەیەک نادیمۆکراتیک لەگەڵ مەسەلەی کورد ھەڵس و کەوتیان کردوو و زۆر جار جەنایەت دەکەن... لە کتێبی من إسلام القرآن إلي إسلام الحديث...دەپڕژێتە سەر جیاوازی نێوان ئسلامێک کە قورئان باسی دەکات و ئیسلامێک کە لە نێو فەرموودەکانی پێغەمبەردا ھاتووە و یان باشترە بڵێین ھێناویانە... دیارە بەم کارە دەیھەوێت شەرعیەت و ڕەوایی لە بناژۆخوازەکان( الأصوليون: FOUNDAMENTALIST) بسڕێتەوە و لە ژێر تیشکی لێکۆڵینەویەکی کۆمەڵناسانە و مێژوویی، ئەو باسە بە شێوەیەکی زانستی تاو و توێ دەکات...

کاک سۆران سێوکانی وەرگێڕی ئەو کتێبەیە و ھیوامە لە داھاتوودا کاری زیاتر لەو بەڕێزە و کەسانی وەکوو دوکتۆر شوان ئەحمەد لەو بوارەدا ببینین...


https://sardem.org/?portfolio=%D8%AF%DB%8C%D9%85%D9%88%D9%83%D8%B1%D8%A7%D8%B3%DB%8C%D9%88-%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%8C%D9%88%D9%86%D8%A7%D9%84%DB%8C%D8%B2%D9%85-%D9%88-%D9%83%DB%95%D9%85%DB%8C%D9%86%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
music٢(1).pdf
797.4 KB
🔵 #پەرتووک

🔹 گرینیگی و پێداگیری موسیقای کوردی

🔹 ڕخنەیێک لە سەر ئەندامانی مەکتەب قورئان لەسەر بابەتی گرینگی و پێداگیری موسیقای کوردی

🔹 افراد مکتب قرآنی که به اندازه‌ی موسیقی سنتی فارسی از موسیقی متنوع و غنی کوردی بهره نمی‌برند - در حالی که یکی از آرزوها و فعالیتهای مرحوم کاکه احمد توجه به موسیقی اصیل و ارزنده‌ی کوردی بود - مستحق سرزنش هستند؛ فاقد شور و حال کوردی.......



بەڕێز عیسا ئەحمەدی



👇👇👇👇👇



T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
شینگێڕی_فواد_حەبیبی_بۆ_حەمیدڕەزا_سەدر.pdf
89.6 KB
🔵 #پەرتووک

🔴 شینگێڕی فوئاد حەبیبی بۆ حەمیدڕەزا سەدر: چەن تێبینی سادە و ڕەخنەیەک لە گوتاری چەپ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

💢 ئەزموونی چەپی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردنەوەی ناسیۆنالیزمی باڵادەستی ئێرانییە.

🔻ئەم دۆستە چەپانەی کوردستان وادەزانن بە یەکگرتوویی لەگەڵ چەپی ئێرانی و دەس بە دەس ئەوان دەتوانن لە فاشیسم و شەیتانی گەورەی سەرمایەداری نەجات پەیدا کەن!!!بەڵام غافڵ لەوەی چەپی ئێرانی وەها ناسیۆنالیزمی بۆ خۆی دەروونی کردووە کە ئیتر وەکوو ناسیۆنالیستی کوردی ڕاشکاو و بەرهەست نییە چونکە ئەو باندەستە و خاوەن دەسەڵات و کورد بندەستە و بێدەسەڵات....


بەڕێز حیسام خاکپوور



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
باسێک له‌سه‌ر ته‌ناهی و.pdf
465.2 KB
🔵 #پەرتووک

باسێک لەسەر تەناهی و ئاستەنگی تەناهیی نەتەوەیی کورد

🖊 نووسینی: ڕێبوار کەریمی



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖 #پەرتووک

🔵 I have a dream and that is the independence of Kurdistan, not to remain under the domination of Iranian colonialism or other occupiers of Kurdistan ... The intellectual and practical effort for this vital goal is the meaning of the life of a Kurdish person.


لديّ حلم وهو إستقلال كردستان ، ألا أبقى تحت سيطرة الاستعمار الإيراني أو غيره من المحتلين لكوردستان.. الجهد الفكري والعملي لهذا الهدف الحيويّ هو معنى حياة الإنسان الكوردي...

ئەمن ئاواتێکم ھەیە، ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە نەک ئەوەی لە ژێر چەپۆک و ھەژمۆنی ئێستعماری ئێرانی یان دیکەی داگیرکەرانی کوردستاندا بمێنمەوە.ھەوڵی ھزریی و کردەیی بۆ ئەم مەبەستە حەیاتییە، واتابەخشی ژیانی مرۆڤی کوردستانییە...

من یک آرزو دارم و آن هم استقلال کردستان است نه ماندن تحت سلطه استعمار ايران يا ديگر اشغالگران کوردستان ...تلاش فکري و عملي براي اين هدف حياتي، معناي زندگي يک انسان کوردستاني است.


مەلا سەعید کاکەڕەش




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖 #پەرتووک

🔵« لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟

یەکێک لەو تاکە بەیتانەی کە زۆر جار وەکوو بەیتێکی عاشقانە ڕاڤە دەکرێت و ھەستێکی خۆش دەدات بە بەردەنگ ئەم بەیتەی مام ھێمنە و کەوتووەتە سەر زاری زۆرینەی خەڵکیش. شێوەی بڵاو بوونەوەی ئەو بەیتە گرینگانە لەسەر زاری خەڵکی، سەرنجی کۆمەڵناسانی ئەدەبی بە تایبەت لە بواری دابەش بوون و بڵاوبوونەوەی ئەدەب ڕادەکێشێت کە بۆچی ئەم بەیتە بەم شێوە بە بەربڵاوی خەڵک دەیبیسێت و دەیڵێتەوە، دەبێتە جێی پرسیار و تێڕامانی زۆر: « لە ناو کورددا نەبوو پەیمان شکاندن/ لە کوێ فێر بووی گۆڵم پەیمانشکێنی» یان ھاوناوەرۆکی ئەو بەیتە « وەرە سوور بە لەسەر وادە و بڵێنی/ وەرە کورد بەو مەکە پەیمان شکێنی». لەم کورتە نووسینەدا ھەوڵ دەدەم ئاماژە عاشقانەکەی ناو ئەو شێعرە تێپەڕێنم (ھەڵبەت ھۆی سەرەکی گرینگی ئەم بەیتە و ئەم شێعرەیە) و لایەنێکی دیکە لەم بەیتە شێعرە ھەڵ بدەمەوە. لەم بەیتەدا ئاماژە بە پرەنسیپێکی ئەخلاقی کراوە کە بریتی بێت لە ڕاگرتنی پەیمان و عەھد کە لە فەلسەفەی ئەخلاقدا وەکوو بابەتێکی ئەخلاقی باسی لێدەکرت. ئینجا ئەو پڕەنسیپە ئەخلاقییە گرێ دەدرێتەوە بە کورد بوون و کوردستانی بوون. واتە کوردستانی بوون لەگەڵ پەیمانشکێنی لە پارادۆکس و دژیەکی دایە و ئەم پەیمان شکێنییە خەسڵەتی ئەخلاقی کورد نییە و سەرسووڕمانی خۆی دەردەبڕێت کە لە کوێ فێر بوویت گۆڵم پەیمانشکێنی؟ پێشگریمانەی من لەم نووسراوەدا ئەوەیە کە ئەخلاق و تا ئاستێک خولقیاتی مرۆڤەکان گرێ دەدرێتەوە بە سەرزمینی خۆیان. شاعیر ئەگەر پەیمانشکێنی دەبینێت بۆی نامۆیە کە دوورە لە مرۆڤی کورد پەیمان بشکێنێت و ئەوە لە کوێوە فێربووی شکاندنی پەیمان؟ بە باوەڕی من ھەندێک بنەمای ئەخلاقی ڕەھا، بوونی ھەیە کە بەشێکی مۆدێرنیتە لەرزۆک و ڕێژەیی و بزۆکی کردووەتەوە، ھەندێکی زۆری ئەخلاقی کوردستانی لە ژێر کاریگەری ئەخلاقی ئەوانی دیکەی داگیرکەردا گۆڕدراوە. ئەگەر بمھەوێت لە چەمکی « ژنتیکی فەرھەنگی» و بیچم گرتنی جۆری ئەخلاقی مرۆڤەکان کەڵک وەرگرم، بە تایبەت دەتوانم جەخت بکەمە سەر ئەوەی کە دزەکردنی ئەخلاقی ئێرانی لە میراتی ئێسلامیدا بە گشتی و بە تایبەت لە سەر ئەخلاقی کوردستانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کەشوھەوایەکی خولقاندووە کە سیستمی ئەخلاقی ئەرباب /کۆیلە( محەمەد عابید ئەلجابری بۆ تەوسیفی ئەخلاقی ئێرانی کەڵکی لێ وەردگرێت و بە توندنی ڕەخنەی لێدەگرێت و بە ئەخلاقی گەندەڵ ناوی دەبات) دەسدرێژی بکاتە سەر ئەخلاقی مرۆڤی کورد. گریمانەم ئەوەیە کە ئەخلاقی کوردستانی لە ژێر چەپۆکی کۆلۆنیالیزمی باندەستدا تووشی لەرزۆکی بووە، بە جۆرێک کە وەفای بە عەھد و پەیمان شکێندراوە. وادەزانم لە وڵامی مام ھێمندا کە دەڵێت لە کوێ فێربووی گۆڵم پەیمانشکێنی؟ دەتوانین ئاماژە بە دزە کردنی بێ ئەخلاقی ئێرانی لە ژنتیکی فەرھەنگی کوردستانی بکەین، ئەخلاقێ کە بۆ بەرژەوەندی خۆی ھیچ وەفا بە عەھد و پەیمانێک ناناسێت. بە کورتی دەتوانین ئەو ئێدعا بورووژێنین کە ئەخلاق، ئایین، جوان ناسی، ئابووری، ژینگە و زۆرشتی دیکەی کوردستان، جیا لەوەی کاریگەری مۆدێرنیتە زۆر گۆڕانی بەسەردا ھێناوە، دەتوانین وەکوو گریمانەیەک بۆ موتاڵای زیاتر ئەوە بڵێین : لە ژێر کاریگەری سیستمی باڵادەستدا تووشی قەیران بووە و ئەوەیە وادەزانم دەکرێت بوەترێت کە پەیمان شکێنی وەکوو نموونەی زۆر زەقی بێ ئەخلاقی، خسڵەتی ئەخلاقی ئەرباب/کۆیلەی ئێرانییە و کوردستانیشی داگرتووە. کەوایە لە کوێ فێر بووی پەیمان شکێنی، دەتوانێت لەو گریمانەیەی سەرەوەدا کاری زانستی زیاتری لەسەر بکرێت. ئێنجا ئایا دەتوانین بڵێین ئەو نەتەوانەی لە دونیای مۆدێرندا سەروەری سیاسیی سەربەخۆیان نییە: ئەخلاق و ئایین و جوان ناسی و ژینگە و... و زۆر شتی دیکەیشیان لە دەست دەدەن؟ وڵامی من بۆ ئەم پرسیارە بەڵێییە کە لە داھاتوودا ھیوامە بتوانم بە تایبەت لەسەر ئەخلاق و ئایین لە وڵاتی کۆلۆنیکراودا زیاتر کار بکەم. کەوایە لە کوێ فێربووی گۆڵم پەیمان شکێینی؟ وێدەچێت گۆڵەکە لە وڵامدا بڵێت: لە ئەخلاقی ئێرانی.

✍️ حیسامەدین خاکپوور


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
قەیرانی_ناسنامەی_نەتەوەیی_لە_بزووتنەوەی_کوردستاندا.pdf
567 KB
🔵 #پەرتووک


💢 وتارێکی تایبەت کە بە باوەڕی من ھەر کوردێک دەبێت بیخوێنێتەوە...

ئەم وتارە تا ئاستێک بە ڕۆشنبیرانی کورد نیشانی دەدات کە کێشەکە لە کوێوەیە و کۆنی دوعاکەیان لە کوێوە گووم کردووە... بە تایبەت ڕفۆرم خوازانی کورد....کەوایە بۆ دەربازبوون لەو بەش مەینەتییە دەبێت لەوە بپرسین بەختەوەری بە کۆمەڵی ئێمە لە چ جۆرە سیاسەتێکدا دەستەبەر دەبێت... تەناتەت لە دیمۆکراتیک ترین وڵاتەکانیشدا، بەختەوەری بە واتای درووستی وشەکە بۆ مرۆڤی بێ دەوڵەتی کورد مسۆگەر نابێت چ بگات بە ھەوڵی پووچەڵی دیمۆکراتیزە کردنی ئەم دەوڵەتانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست... ئەگەر مروڤی کورد دەیەوێت ھەر ڕۆژ ڕووبەڕووی کارەساتی کۆمەڵکۆژیی و ئەو وێنانەی ئەم ڕۆژانە لە کۆڵبەرکۆژی بەسەری دا ھاتووە، نەبێتەوە دەبێت وەرسووڕانێکی بنەڕەتی لە ڕوانینی بۆ سیاسەت بکات.

🔹«سەربەخۆیی ماف نییە بەختەوەرییە، فەزیڵەتە، چاکەیە».


✍️سیروان ڕێناس





👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
4_5837218553673024836.pdf
714.1 KB
🔵 #پەرتووک

💢پێویستی دەربازبوون لە مافخوازی بەرەو چاک خوازی لەمەر پرسی بێدەوڵەتی.


🔹ئامانجی ژیانی مرۆڤ بەختەوەریە،ئەرکی سیاسەتیش دابینکردنی بەختەوەری بۆ مرۆڤە

🔻دەوڵەتی مودێڕن ڕێگەی خۆش کردوە بۆ ئەوەی نەتەوە باڵادەستەکان کولتووری نەتەوەی خۆیان بە سەر نەتەوەی بندەستدا بسەپێنن و بە زۆرە ملێ لە هەوڵی درووستکردنی پێوەندیێکی نەزۆک و ناراستەقیندا بوون لە نێوان تاکە بێدەوڵەتەکان و کولتووری نەتەوەی باڵادەستدا....

سیروان ساڵحزادە


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەرتووک


In 1908, Nursi made his views clear in a Kurdish address to
his people
“O! Kurdish people ( ey ! geli kurdan ), there is power in solidarity, life in unity, blissfulness in brotherhood, and a healthy collective life in statehood.” ( kamal soleimani, Islam and compoting nationalism,p: 230)

💢شێخ سەعیدی نورسی لە ساڵی 1908 دا ڕوانگەی خۆی لە یەک وتاربێژیدا بە زمانی کوردی ئاوا بۆ خەڵک ڕوون دەکاتەوە:« ئەی خەڵکی کورد، ھێز لە پێکەوەبوون، ژیان لە یەکگرتوویی، خۆشبەختی لە برایەتی و حەیاتی بە کۆمەڵی تەندرووست لە بوونی دەوڵەت دایە»

🔴 نورسی در سال 1908 دیدگاه خودش را در یک سخنرانی کوردی برای مردم اینگونه روشن کرد:
«ای ملت کورد (گه ‏لی کوردان)، قدرت در همبستگی، زندگی در اتحاد، سعادت در برادری، و حیات جمعی سالم در دولت ‏بودن نهفته است.»



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
farsi_sekeri_sirin.pdf
2.2 MB
🔵 #پەرتووک


💢 فارسی: شەکری شیرن یان زەهری هەلاهل
سەرەتایەک بۆ شرۆڤەکردنی ڕۆلی فارسی لە ژێنۆسایدی زمانیدا

#دوکتۆر_بێهرووز_شوجاعی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
زمانی_کوردی_لە_ئاستانەی_سەردەمێکی_.pdf
757 KB
📖 #پەرتووک

🔴زمانی کوردی لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا


فەرهاد_شاکەلی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran