میزان - کـوردستان
1.67K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
893 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:بەرەو داهاتوو[بەشی دووهەم]

🔹وێژەر: دوکتور بەختیار تاڵەبانی

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی درووست

💢 فێرکردنی منداڵ بۆ بەرگەگرتن لەبەرامبەر شکست و شکاندا

🔷 یەک لەو ئەرکانەی لەسەر شانی دایک و باوکانە ئەوەیە منداڵەکەیان وا باربێنن لە کاتی نەهامەتیدا خۆڕاگر بن، لە کاتی شکست و ناکامیدا ورە بەرنەدەن و، کاتێک دەکەون تەنیا بیر لە هەستانەوە بکەنەوە.

🔷 منداڵ دەبێ بزانێ لە بەرامبەر هەر بردنەوەیەکدا دۆڕانێک هەیە و، دۆڕان بە مانای لاوازی و هەرەسهێنان نییە، بەڵکوو وانەیەکی گرینگی ژیانە و دەسپێکی بردنەوەیە.

🔷 ئەو دڵنیاییە بدەنە منداڵەکەتان کە ئەگەر بەشدارە لە پێشبڕکێیەکدا، گرینگ بردنەوە یان دۆڕانی نییە، بەڵکوو ئەوەی بەبایەخە ئەمەیە کە چەندە خۆی ماندوو کردوە و چەندە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی تێکۆشاوە.

🔷 دوای دۆڕان و شکان ئەگەر منداڵەکەتان ویستی بگری پێشی پی مەگرن، لێی گەڕێن ماوەیەک بەتەنیا بێ؛ چونکی گریان و تەنیاییەکەی دەبێتە هۆی ئارامی و دواتریش ئەزموون وەرگرتن لەو تاقیکارییە. دوای ئەوەی هاتەوە سەرخۆ، بیدوێنن و ئەزموونەکانی خۆتانیان بۆ باس بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی_درووست

منداڵەکانتان زوو گەورە مەکەن

ڕستەیەک وەکوو«تۆ ئیتر گەورە بوی!»

«بوی به پیاو عەیبە ئەو کارانه!»

«ئیتر خانمێکی ماشاء الله من له تەمەنی تۆیا وام نەدەکرد!...»

«ئەو‌ کارانه هی منداڵە تۆ ئیتر منداڵ نیت.»

بەکار هێنانی ئەو ڕستانه وا دەکات که منداڵ لە‌ دنیای منداڵی خۆی دوور بخاتەوە و وەک گەورەساڵێک هەڵسوکەوت بکات
ئەوە لە حاڵێک دایه که منداڵ ‌ناتوانێ وەک گەورەکان ڕەفتار بکات و توانای ئەوەی نییە وەک ئەوان کارەکانی جێ بە جێ بکا و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بڕوا به خۆ بوونی لە دەست‌ بدات.


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦 #چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:چاودێری کردنی کێشە و گرفتی جەستەی منداڵانی ساوە

🔹وێژەر: سەنتەری باهۆز



👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷 ناوەڕۆک: فێربوون لە منداڵانەوە

🔹وێژەر: دوکتور موحەممەد خانی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ



پێنج بنچینە بۆ پەروەردەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

۱.بەردەوام چاوت لەسەری بێت بۆ ئاگاداربوون لە هەڵسوکەوتەکانی و دەستخۆشی لێکردن لە چاکەکانی و ڕێگری لە ڕەفتار و گوفتارە ناپەسندەکانی.

۲.فێری بکە بخوێنێتەوە و لە خوێندنەوە دانەبڕێت، چونکە هیچ کاتێک لەخوێندنەوە زیان ناکات و هەمیشە کەسێک دەبێت لە هاوتەمەنەکانی خۆی باڵاتر دەبێت.

۳.فێری کۆمەڵێ وشە و ڕستەی شیاو و جوانی بکە بۆ شێوازی سڵاو و بەخێرهێنانی میوان، باگەورانە ڕەفتاربکات لەم بوارەدا، بالەئاکارە جوان و سادەکانی تەمەنی خۆیشی دانەبڕێت!

٤.فێری نەرمونیانی و باش مامەڵەکردنی بکە لەگەڵ هاوتەمەنەکانی، دواجار ئەم شێوازە جوانە لەگەڵی گەورە دەبێت، باوان زۆر شانازی بەڕەفتارە جوانەکانی منداڵ دەکەن.

٥.چاندنی ڕوحی هاوکاری و یارمەتیدانی هاوڕێکانی، چونکە بەم شێوەیە مرۆیێکی مەزن دەردەچێت و دەوروبەر زۆر لێی بەهرەمەند دەبن.

د.کریم شریف قەرەچەتانی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #پەروەردەی_ نوێی منداڵ

جنێو دانی منداڵ

🔷لە تەمەنی ۲تا ۳ ساڵ منداڵان بێ ئەوەی مانای ئەو وشە ناحەزانه بزانن زۆر دووبارەی ئەکەنەوە.

🔹کاردانەوەی دایک و باوک و دەوروبەری زۆر کاریگەری هەیە لەسەری : تووڕە بوون-پێکەنین ...

🔹ئەو ئاکارانه وا دەکات منداڵ زۆرتر ئەو وشانە دووبارە بکاتەوە.

🔹جنێودانی منداڵ لەو تەمەنەدا هەمیشەی نییە و باشترین کاردانەوە لەو کاتەدا ئەوەیە کە گرنگی پێ نەدەی.

🔹لە‌ منداڵانی سەرووی چوار ساڵ ئەبێ فێری منداڵ بکەیت کە بەسەر خۆی دا زاڵ بێت و بتوانێ لە‌ کاتی نارەحەتی لە جیات ئەوەی جنێو بدا هۆی نارەحەتیەکەی بڵێ.

🔹هەروەها ئەگەر دووبارەی کردەوە دەتوانن تەمبێی بکەن بۆ نموونە: ئەو کارتۆنەی کە پێی خۆشە نابێ چاوی لێبکا و...



وەرگێڕ: ئەوین.ی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 #پەروەردەی_درووست

🔴 #گرینگ

🟢 ئەم ئاگاداریانە وەک نوێژەکەت فەرزن بیانزانی...

🟤 لەپێش ترن بەوەی خۆت سووردەکەیتەوە و دەڵێیت قورئان دەستوورمانە، لەکاتێکدا جیاوازی ناکەیت لە نێوان دەستوور و شەریعەت و قورئاندا.!!!

🔴 بابەت چۆنیەتی بەکارهێنانی درووستی تەکنۆلۆژی بۆ منداڵان و چاودێریکردنیان

🔴 تکایە دایکان و باوکان گوێی بۆ بگرن.



T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:چەن خاڵی پەروەرد

🔷وێژەر:وەیلان عەزیز


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا مەچنەوە
منداڵ هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێ و نابێ بەهیچ کلووجێک بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا بچنەوە.

🔸بێتوو حاشا لە هەستی منداڵەکەتان بکەن و گرینگی بە هەست و سۆزەکەی نەدەن، ئەوا ئەو باوەڕەی تێدا بەهێز دەبێ کە کەسێکی گەلحۆ و بێفەڕە. پێی وادەبێ گێژولکەیەکە دنیا بەراوەژوو دەبینی و ئیدی باوەڕبەخۆبوونی تێدا لاواز دەبێ و لە ناخی خۆی دوور دەکەوێتەوە. ئیدی لەو بارودۆخەدا ناتوانێ بڕیار بۆ خۆی بدا و شەرمێون و گۆشەگیر دەبێ.
بۆ نموونە:

🔸ئەگەر منداڵەکەتان لە شتێک دەترسێ، مەڵێن جا ترس چییە و فڵان و فیسار. پێی بڵێن دەزانم کە دەترسی و ئەوەش تا ڕادەیەک سروشتییە...

🔸یان ئەگەر گریا، پێی مەڵێن بۆ دەگری، خۆ تۆ پیاوی، یان تۆ کچی و کچ چۆن دەبێ بگری؟ پێی بڵێن کە لێی تێدەگەن و ڕێزتان بۆ ئەو هەستەی هەیە...

🔸ئەگە خواردنێکی پێخۆش نەبوو، مەیکەنە زۆری کە ئیللا و بیللا هەر دەبێ بیخۆی...

🔸ناچارکردن و سەپاندنی بڕیاری زۆرەملێ منداڵان فێر دەکا و تەنانەت ناچاریان دەکا دەستەوەستان بن و بەدڵی خەڵکانی دەوروبەریان بجووڵێنەوە و خواست و داوایان خۆیان بە هەند وەرنەگرن؛ چونکی پێیان وایە کە ویستی ئەوان بێبایەخە.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:منداڵەکەت تەرێق مەکەرەوە

🔷وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست


🔸بەیانییان منداڵەکەتان بە هێمنی هەستێنن!

🔸یەک لەو هەڵە باوەکانی دایک و باوکان، یان خوشک و برا گەورەترەکان ئەوەیە کە دەمەو بەیان بە دەنگەدەنگ و هەراهەرا منداڵە بچووکەکان لە خەو هەڵدەستێنن.

🔸منداڵان بە بیستنی دەنگی بەرز و هەراهەرای بەیانییان پەست و ماندوو دەبن و چڕوچاویان تێک دەنێن. جاری وایە ئەم حاڵەتە هەتا ئێوارەش بەریان نادا و کاریگەریی خراپیان لەسەر دادەنێ.

🔸بپیە پێشنیار دەکەین دایک و باوکان کە دەیانەوێ منداڵەکەیان هەستێنن، لە پێشدا دەرکی ژوورەکەی بکەنەوە، پاش ماوەیەک بە هێمنی بچنە لای و گڵۆپێکی کەم ڕووناکایی دادگیرسێنن.

دواجار زۆر بە هێمنی و بە لەبزی خۆش و دواندنی هاندەرانە لەو خەویان هەستێنن و بانگیان بکەن پێکەوە نان و چایی بخۆن و ڕۆژێکی خۆش دەست پێبکەن.


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran