میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
896 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 14
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 15
👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 16👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 17👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
واتای_وەشە_ژمارەی18
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 18👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
واتای_وەشە_ژمارەی_19
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 19👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
Audio_60354
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 20👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
واتای_وەشە_ژمارەی21
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 21

🔷دەنگ:خاتوو سارینا


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
واتای_وەشە_ژماری_22
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 22

🔷دەنگ:خاتوو سارینا


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
واتای_وەشە_ژمارەی_23
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 23

🔷دەنگ:خاتوو سارینا

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
واتای_وشە24
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 23

🔷دەنگ:خاتوو وەڵات

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 25
🔷دەنگ:خاتوو وەڵات

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #خوێندنەوەی_کوردانە

🔵«مەعلوومە بۆچی حاجی مەدحت دەکا بە کوردی / تا کەس نەڵێ بە کوردی نەکراوە مەدحی باری»

🔷( سەبارەت بە پێویستی گەڕانەوەی موسوڵمانی کوردستانی بۆ گوتاری ناسیۆنالیزمی ئایینی)

📖حاجی قادری کۆیی یەکێک لە ناوە بەرزەکانی ئەدەبی کوردییە و بەشێکی زۆری لە شێعرەکانی سەر بە قوتابخانەی تەنویر و ڕۆشنگەرییە. حاجی لە شێعری «ئەی بێ نەزیز و ھەمتا»، مەدحی خودا دەکات و بەیتی یەکەمی شێعرەکە بەم شێوەیە دەس پێدەکات: ئەی بێ نەزیر و ھەمتا ھەر تۆی کە بەرقەراری/ بێ دار و بی دیاری، بێدار و پایەداری
... تا دەگات بە بەیتی کۆتایی کە ھەر وەھا کە لەسەرەوە ھێناومە حاجی بە ڕاشکاوی ئەندێشەی ناسیۆنالیستیی خۆی لە ھەمبەر ئەوانی دیکەی عەرەب و فارس و تورکدا وەگەڕ دەخات و دەبێژێت بۆ ئەوەی کەس نەیژێت کورد بە زمانی کوردی حەمدییەی بۆ خودای بەرزەجێ نەوتووە، ئەوە من واتە حاجی قادر، وەکوو تاکێکی کورد بە ئەنقەست مەدحی خودا دەنووسم، ئەویش بە زمانێک کە ماڵی بوونی خۆمە واتە بە زمانی کوردی. خاڵێک کە لێرەدا دەمھەوێت لەسەری بووەستم و حاجی قادرناسان وەک مەسعوود محەممەد، ڕێبوار سوەیلی، ئێسماعیل مەحموودی و... لە کارەکانیاندا کەمتر پڕژاونەتە سەر چەمکاندنی ئەو بیرۆکەیە، ئەوەیە کە حاجی و ئەو جۆر شاعیرانە سەر بە گوتاری داڕێژراو( گفتمان اشتقاقی)ی ناسیۆنالیزمی ئایینین و دەبێت ببێن بە سەرچەشنی شێوازی ئیسلامیەتی لە کوردستان، واتە پێویستیی گەڕانەوە بۆ ئەو جۆر ئێسلامییەتییە لە نێو موسوڵمانانی کوردستانیدا ببێت بە گوتارێکی سەرەکی بەستێنی گشتی. ئەم کورتە نوسینە بە لەبەر چاوگرتنی نووسینەکانی کەسێک وەک «پیتر ڤەن دێر وێر» لە کتێبی « Religious Nationalismناسیۆنالیزمی ئایینی: ھێندووەکان و موسوڵمانەکان لە وڵاتی ھێند» و ھەروەھا پارتا کاترچی لە کتێبی « Nationalist Thought And The Colonial World: Derivative Discours ئەندێشەی ناسیۆناڵیستی و جیھانی ئێستعمارکراو: گوتاری داڕێژراو»، دەمھەوێت ئاماژە بەو خاڵە بکەم کە ناسیۆنالیزم وەکوو زۆریەک لە ئەندێشەکانی دیکە، ڕەنگ و بۆی وڵاتان و شوێنکاتە جۆراوجۆرەکان دەگرێت و بەم پێیە، ناسیۆناڵیزمی کوردستانی بە ڕوونی شوێنپەنجەی ئایینی بەسەروە دیارە. یەکێک لەو شتانەی نابێت نکۆڵی لێ بکرێت ئەوەیە کە ناسێۆنالیزمی داڕێژڕاوی کوردستانی لە زۆرینەی حاڵەتەکانیدا ناسیۆنالیزمێکی ئایینی بووە. بە باوەڕی من ھەر لە دەسپێکی گوتاری ناسیۆناڵیستی کوردیەوە و ئێستەیشی لەگەڵدا بێت، ئایین یەکێک لە توخمە سەرەکیەکانی « کۆمەڵگای خەیاڵی»( ئەو دەستەواژەییە لە بندیکت ئەندێرسۆن و پێناسەی ئەو لە ناسیۆنالیزم وەرگیراوە) کوردستان بووە و زۆر یەک لە تاکەکانی کورد لە خەیاڵخانەی خۆیاندا کوردەکانی دیکەیان وەکوو کەسێک کە ئایینی لە ئەوانی دیکە جیاوزاە، سەیر کردووە و خۆیان لە ھەمبەر ئایینی ئەوانی دیکەدا پێناسە کردووە. تا ئەو جێگەی کە «ماڵی بوون»ی مرۆڤی کورد لە مەدحی خودای بەڕزەجێ( متعالی)دا و بە زمانی کوردی لە لای حاجی قادرێک ساز دراوە کە خۆیج بەشێکە لە گوتاری ناسیۆنالیستی داڕێژراوی کوردستانی و ڕەنگ و بۆی ئایینی ھەیە. ھەر چەند بە داخەوە زۆر یەک لە ئێسلامییەکانی ھاوچەرخ دوور کەوتوونەتەوە لە ئەندێشەی کوردایەتی و ناسیۆنالیزم و ڕوویان لە وەھمی ئۆممەی ئێسلامی ناوە( خەیاڵێکی خاوە چونکە ھیچکام لە نەتەوە موسوڵمانەکانی دیکە جیا لە بۆ ناسیۆنالیزمی عەرەبی یان فارسی خۆیان، ھیچ ھەوڵێک بۆ ئۆممەی ئێسلامی و شتی وا نادەن بەڵام ئیسلامییە کوردەکان بوونەتە کاسەی داغتر لە ئاش و خۆیان لە کوردستانی بوون دەبوێرن). لێ ئەوە بەو واتایە نییە ھیچ یەک لە موسوڵمانەکان ناتوانن ناسیۆناڵیست بن یا بە بەڵگەی ئەوەی کە ناسیۆنالیزم شتێکی سکۆلارە و ئایینی نییە، کەوایە موسوڵمان ناتوانێت ناسیۆنالیست بێت.( ئەمەیش جێی مشت و مڕە کە ئایا ناسیۆنالیزم بە تەواوی شتێکی سکۆلارە و بەرھەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارانەیە یان ڕیشەی لە دوونیای پێش لە سکۆلاریشدا ھەیە). وادەزانم پێویستە موسوڵمانانی کوردستانی گەڕانەوەیەک بۆ پێشینییانی ئایینی خۆیان بکەن و بزانن چلۆن ئەوان لە نێوان ئایین و نەتەوەخوازی گرێبەسیتێکی عەقڵانیان دروست کردبوو. حاجی و ئەو شێعرەی سەرچەشنێکن بۆ کوردە موسوڵمانەکان و تێگەی ناسیۆنالیزمی ئایینی. لە کۆتاییدا ئەوەیش زیاد بکەم ڕووی ئەم نووسراویە زیاتر لەو کەسانەیە دڵەڕاوکێ و دڵبەندی ئایینیان ھەیە و دەیھەوێت بڵێت کە ئەگەر قەرارە بە ئازادی خۆیان ئاییندار بن و ئایینباوەڕ بمێننەوە، سەرچەشن و نموونەی کەسانێکی وەک حاجی قادر و قازی و کێ و کێیی دیکە لە پێش چاویان بێت وەکوو گووتاری ناسیۆنالیزمی ئایینی و بەجێگەی ئەوەی گەڕانەوەیەکی کۆنەپاڕێزانە بۆ ئیبنو تەیمییە و ھتد بکەن، حاجی و کەسانی وا بکەنە ڕێبازی ئایینداری.

حیسامەدین خاکپوور

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯