کولبرنیوز | Kolbarnews
5.7K subscribers
13.3K photos
13.5K videos
302 files
8.4K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
🔴 داخستنی سنووری ملخورد

🔺بە پێی راپۆرتێک کە ئێستا بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، کۆماری ئیسلامی رایگەیاندوە کە مەرزی "ملخورد" لە هەورامان دادەخات.
خەڵکی گوندی "دزڵی" خەبەریان پێگەیشتوە کە بە هۆی داخستنی ئەو سنوورە، جادەی گوندی #دزڵی ش دەبەستن و رێگا لە هاتن و چوونی خەڵکی ئەو ئاوایە بۆ دەرەوەی ئاوایی خۆیان دەگرن.
بێشک ئەگەر ئەوە رووبدا خەڵکی ئاوایی دزڵی پێویستیان بە هاوکاری و بەدەمەوە چوونی ئاواییەکانی دەورو پشت دەبێ بۆ پێش گرتن بەم تەسمیمە.

@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
🔴هێزێکی زۆری حکومەت گەمارۆی گوندی #دزڵی داوە

🔺کۆڵبەرنیوز: بە پێی هەواڵی ئێستا گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، پاش ئەوەی خەڵکی ئاوایی دزڵی لە هەورامان دژی داخستنی سنووری #ملخورد کە رێگای دابین کردنی بژیویانە وەستانەوە، هێزێکی زۆری سپای پاسداران و نیرویی ئێنتزامی ئاوایی دزڵیان گەمارۆ داوە.
بەڵام هێرش ئەو هێزە تاڵانچیە داگیرکەرە لە لایەن خەڵکەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و خەڵکی دزڵی رێگای هەورامانیان لێ داخستوون.

🆔@kolbarnews
کەوتنە خوارەوەی کۆڵبەرێک لە هەورامان
بە پێی هەواڵێک کە هاوکارانی #کۆڵبەر_نیوز بۆیان ناردوین ئەمرۆ لە شاخە کانی #تە_تە کۆڵبەرێک بە ناوی #محمد #کەریمی خەڵکی ئاوایی #دزڵی کەوتۆتە خوارەوە بداخەوە بەو هۆیەوە قاچی شکاوە
@kolbarnews
پارتی دێموکرات پۆلێک #کۆڵبەر دەسبەسەر و شوێنەون دەکا

کۆڵبەرنیوز: ڕاپۆرتیان بە کۆڵبەرنیوز داوە کە دوو شەولەوەپێش (٢٢.٢.٢٠١٨) کاروانێک #کاسبکار و #کۆڵبەر لە سنوری "#وشکەناو" لە باشور لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق لە سەیتەرەی(پاسگاە) #هیلامپە(گوندی هیلامپە) دەسبەسەر دەکرێن و تا ئێستا هیچ کەس هەواڵ و شوێنیان نازانێ.

بە پێی ئەو راپۆرتانە کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوون کۆمەڵیک لەو کۆڵبەرە گیراوانە خەڵکی ئاوایی #دزڵی هەورامانن. سنووری #وشکەناو کە دەکەوێتە نێوان شاری خورماڵ وگوندی دزڵی پاش داختنی سنووری #ملەخورد بۆتە رێگای کۆڵ کێشی کاسبکارانی هەژاری ئەو ناوچە.

هۆکاری دەسەبەسەر کردن و بێ سەروشوێن کردنیان لە لایەن پارتی دێموکرات یان دەسەڵاتی باشوورەوە تا ئێستا رۆشن نیە. وادیارە #کۆڵبەر و #کاسبکارانی ڕۆژهەڵات هەر کۆماری ئیسلامی نیە کە دژیانە و ئازاریان دەدات، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی باشوریش لەو دیو سنوور بە جێگای کار ئاسانی بکات بۆیان دەیانگرێ و شوێنە ونیان دەکا.
خەڵکی دزڵی نیگەرانی ئەوەن کە پارتی و دەسەڵاتدارانی ئەو سنوورە سەرەرای ئەم کارە، ئەو کاسبکارانە رادەستی کۆماری ئیسلامی بکەنەوە و ئەوەش بێ سەزا و شکەنجە نابێت.
داوا لە هەموو گرووپ و کاناڵەکان دەکەین یارمەتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە بکەن تا ئەو کاسبکارە زەحمەتکێشانە ئازاد بکرێن بێ ئەوەی تەحویلی مەرزەبانە قاتڵەکان بدرێن.

@Kolbarnews
چەندین کۆڵبەر بێ سەروشوێنن

#کۆڵبەرنیوز: بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، روژی یەکشەمه ٥ کۆڵبەر خەڵکی شاری مریوان کە له ناوچەی دوڵناو و مەرزی #وشکەناو که دەکەوێته سنووری گوندی #دزڵی و #خورماڵ رەوانە بوون کە بار بێنن.
بەڵام ئەوە سێ رۆژە هیچ کەس بە هەواڵیان نازانێ و دیاریان نماون.
ناشزاندرێ ئایە لە دیوی سنووری کوردستانی رۆژهەڵات تووشی کێشە هاتوون یان لە باشوور.
ناسنامەی ئەو پێنج کۆڵبەرە بەم جۆرەیە:

سیروان کەریمی
زانیار رەحمانی
مەناف رۆستەمی
موسلم رۆستەمی
مەحەمەد ئەدراک

@kolbarnews