کولبرنیوز | Kolbarnews
5.79K subscribers
13.3K photos
13.4K videos
302 files
8.16K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
پارتی دێموکرات پۆلێک #کۆڵبەر دەسبەسەر و شوێنەون دەکا

کۆڵبەرنیوز: ڕاپۆرتیان بە کۆڵبەرنیوز داوە کە دوو شەولەوەپێش (٢٢.٢.٢٠١٨) کاروانێک #کاسبکار و #کۆڵبەر لە سنوری "#وشکەناو" لە باشور لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق لە سەیتەرەی(پاسگاە) #هیلامپە(گوندی هیلامپە) دەسبەسەر دەکرێن و تا ئێستا هیچ کەس هەواڵ و شوێنیان نازانێ.

بە پێی ئەو راپۆرتانە کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوون کۆمەڵیک لەو کۆڵبەرە گیراوانە خەڵکی ئاوایی #دزڵی هەورامانن. سنووری #وشکەناو کە دەکەوێتە نێوان شاری خورماڵ وگوندی دزڵی پاش داختنی سنووری #ملەخورد بۆتە رێگای کۆڵ کێشی کاسبکارانی هەژاری ئەو ناوچە.

هۆکاری دەسەبەسەر کردن و بێ سەروشوێن کردنیان لە لایەن پارتی دێموکرات یان دەسەڵاتی باشوورەوە تا ئێستا رۆشن نیە. وادیارە #کۆڵبەر و #کاسبکارانی ڕۆژهەڵات هەر کۆماری ئیسلامی نیە کە دژیانە و ئازاریان دەدات، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی باشوریش لەو دیو سنوور بە جێگای کار ئاسانی بکات بۆیان دەیانگرێ و شوێنە ونیان دەکا.
خەڵکی دزڵی نیگەرانی ئەوەن کە پارتی و دەسەڵاتدارانی ئەو سنوورە سەرەرای ئەم کارە، ئەو کاسبکارانە رادەستی کۆماری ئیسلامی بکەنەوە و ئەوەش بێ سەزا و شکەنجە نابێت.
داوا لە هەموو گرووپ و کاناڵەکان دەکەین یارمەتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە بکەن تا ئەو کاسبکارە زەحمەتکێشانە ئازاد بکرێن بێ ئەوەی تەحویلی مەرزەبانە قاتڵەکان بدرێن.

@Kolbarnews