کولبرنیوز | Kolbarnews
5.87K subscribers
13.3K photos
13.2K videos
301 files
7.91K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
“باوان دەچێت بۆ قوتابخانە”

باوان، کچی فریشتە ئەحمەدی، ئەو گیانبەختکردووەی کە لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە لە شاری مەهاباد کوژرا.

لەگەڵ کرانەوەی دەرگای قوتابخانەکان، باوان ئەمساڵیش وەکو ساڵی پار بەرەو قوتابخانە رێکەوت، بەڵام بەو جیاوازیەی کە ئەمساڵ بەبێ بوون و خۆشەویستی دایکی رێگای قوتابخانەی گرتۆتە بەر.

پوری باوان، خوشکی فریشتە ئەحمەدی، لە پۆستێکی ئینستاگرام وێنەی باوانی بڵاو کردۆتەوەو نووسیویەتی: «باوان دەچێت بۆ قوتابخانە»

#ژینا_ئەمینی
#کۆڵبەرنیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#بۆکان
دەستبەسەرکردنی ئەسرین محەمەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی شاری بۆکان


میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند.

میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای چەند مانگێک، ئەسرین محەممەدی خوشکم گەڕایەوە بۆکان و دەیویست کە مەراسیمێکی بچووک بۆ ساڵیادی مەرگی براکەم “شەهریار” ساز بکات. بەڵام خوشکەکەم ڕفێندرا و دایکم بریندار کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەسرین محەممەدی نییە، هەروەها دیار نییە کە لەلایەن کام ڕێکخراو و بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆلبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سنە

گوڵباران کردنی شوێنی گیانبەختکردنی "ئارام حەبیبی" لەلایەن دایکیەوە.

شوێنی گیانبەختکردنی "ئارام حەبیبی" لە ساڵۆگەڕی گیانبەختکردنی دا لەلایەن دایکیەوە گوڵباران کرا و یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز ڕاگیرا.

ئارام حەبیبی ٢٨ ساڵ تەمەن، گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی کە لە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لە سەردەمی شۆڕشی "ژینا"، لە مەڕاسمی
«کیانوش عەلیزادە» بەشداری کردبوو،
لەلایەن جەنایەتکارانی ڕێژیمی ئیسلامی
بە تەقەی ڕاستەخۆ لە شاری سنە کوژرا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بۆکان

#دایکانی_دادخواز وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دەزگا ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ئازیزانیان لەسەر گۆڕەکانیان کردووە، دایکانی دادخواز لە شاری بۆکان لە ماڵی دایە مینا دایکی #شەهریار_محەمەدی کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمی ساڵیادی جگەرگۆشە و ئازیزانی گیانبەختکردوویان بەڕێوەبرد.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بۆکان

بەڕێوەچوونی یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی “غەفور مەولودی”، یەکێکیتر لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی.

لە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان “غەفور مەولودی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بە دوو گوللەی ساچمەیی کرایە ئامانج و گیانی لەدەست دا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان لەدەستدانی کەماڵ ئەحمەدپوور.

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان لەدەستدانی “کەماڵ ئەحمەدپوور” کە ساڵی ١٤٠١ لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سنە

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان بەختکردنی
“عیسا بیگلەری” لە شاری سنە.

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان بەختکردنی
“عیسا بیگلەری” کە لە کاتی نەڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری سنه لە ٢٤ خەزەڵوەری ١٤٠١ بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئامادەبوونی کچانی شۆڕشگێڕ لەسەر گۆڕی “ڕامین فاتحی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە

▪️ڕامین فاتحی ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و چەند ڕۆژ دواتر لە ٢٩ی ڕەزبەر لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایک و باوکی گیانبەختکردوو "هێمن ئامان" گڵکۆی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادیان لە بۆکان گوڵباران کرد

▪️گیانبەختکردوو "هێمن ئامان" ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار ببوو.

هێزەکانی ڕێژیم بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵیان و بە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان.

هێزەکانی ڕێژیم بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە “هێمن” دەست و پێ و دەم و سەریان شکاندبوو و هیچ شوێنێکی جەستەی وەک خۆی نەمابوو.

ڕێکخراوە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز، پەیوەندییان بە باوکی هێمنەوە کردبوو، بۆ وەرگرتنەوەی پەیکەری بێ گیانی کوڕەکەی سەردانی گرتووخانەی ورمێ بکات.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بۆکان

پیرۆزبایی کاک ئەحمەد حەسەنزادە باوکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا #محەممەد_حەسەنزادە بەبۆنەی شەوی یەڵدا " شەوی چلە" لە هەموو بنەماڵەی گیانبەختکردووان و خەباتکارانی وڵات.
هەروەها کاکە ئەحمەد پەخشانێکی پێشکەش بە یادی هەموو گیانبەختکردووان بە تایبەتی گیانبەختکردوو محەممەدی کوڕی کرد.

#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری