ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.82K photos
347 videos
9 files
4.88K links
Download Telegram
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی ٤٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ٦ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15526
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی ٤٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15526
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ٦ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٣٦ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون. هەروەها "مامۆستا محەممەد خزرنەژاد" خەڵکی بۆکان کە بە تۆمەتی فەساد لەسەر زەوی،تێکدانی یەکپارچەیی وڵات،تێکدانی ئاسایشی گشتی،حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا بوو،کە دواتر بە هۆی فشاری کۆمەڵگای مەدەنی حوکمەکەی هەڵوەشایەوە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15526
🔷سێ چالاکی کرێکاری لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: مورتەزا سەیدی، محەممەد ئێراننژاد و نەسروڵڵا ئەمیرلوو، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بەگشتی سزای ٦ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15536

: دووشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی ” ئیدریس دادڕەس” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15539

: سێشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷بریندارێکی شۆڕشی ژینا لە بۆکان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: مەتین حەسەنی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و برینداری شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی، سزای ٢ساڵ ٧مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15542

: سێشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
پیرانشار: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سەلاح سووری" بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15545
https://t.me/xoragre
#نا_بۆ_سێدارە

🔷کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر کۆڵبەرێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: ئیدریس ئاڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە نزیکەی ٣مانگە دەسبەسەرکراوە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15549

: چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەناوی “هەتاو ئەکرەمی” پاش ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بە بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15552

: دووشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#جوانڕۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “ڕامین قادری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15555

: شەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷مامۆستایەکی زمانی کورد پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی سنە، پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15558

: شەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷چالاکوانێکی ئایینیی خەڵکی سنە ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

🔹خۆڕاگری
: حامید عەباسی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی سنە، یەک حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15561

: شەممە، ٢ی پووشەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری: ئاکام خزرزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەسەتی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15563

: یەکشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: فەرهاد شێخی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15566

: یەکشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەردەشت

🔷دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بانگ کراون

🔹خۆڕاگری
: دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی “سەلام مەحموودیان و حەسەن خزری” بۆ چەندجارێک لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی لە ورمێ بانگ کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15569

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی “ئیدریس کارساز، محەممەد ڕەسووڵپوور و کەماڵ عوقابی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکای کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15572

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷ناڕوونی چارەنووسی وەرزشوانێکی خەڵکی مەریوان پاش حەفتەیەک دەسبەسەربوون

🔹خۆڕاگری
: وەرزشوانێکی خەڵکی مەریوان بەناوی “جەسیم حاسڵی” ماوەی یەک حەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15575

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دوو کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

🔹خۆڕاگری
: سەلیم و سابیر زولقەڕنەین، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15578

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: کاروان شاهی‌پەروانە، یەکێک دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شنۆ، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای “محاربە”ـی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15581

: سێشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی