ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.92K photos
349 videos
9 files
4.99K links
Download Telegram
#کامێران

🔷ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی نۆژین بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری کامێران کە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14920

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
زڕگۆێز: تێرۆر کردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی"شوعەیب زارعی"لە دەورووبەری بنکەکانی ئەو حیزبە لە زڕگوێز سەر بە پارێزگای سلێمانی کوردستانی عێراق لە لایەن تیمە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە لایەن کەسێکی نفووزی سەر بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بانگهێتی شوێنی ڕووداو دەکرێت لە ڕێگای فیشەک تێرۆر دەکرێت.دواتر ئاسایشی هەرێمێ کوردستان ڕایگەیاند،کە بکوژی"شوعەیب زارعی"یان لە پێنجوێن بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی دەسبەسەر کردووە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=14923
https://t.me/xoragre
#شنۆ

🔷پێنج هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ، سزای بەندکردنی بەسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەدا سەپاند کە یەک لەوانە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵانە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14927

: یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شامات

🔷دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات بەناوەکانی “هەمزە حەسەن‌مەلا و کەمال گوڵابی‌ئازەر” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14930

: یەکشەممە، ٢٧ی ڕيشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#کامێران

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14932

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “فەخرەدین ئەحمەدی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14935

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردن و ئازاردانی مێرمنداڵێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی پیرانشار بەناوی “ماردین گاگەشی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14938

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی ٢هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: شەهرام شاهی و ئەمیر ڕەحمانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کلۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14941

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارە بەناوی “ڕەحیم سەلامەت” دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14944

: یەکشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: کامیل شایانمیهر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14948

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
Forwarded from لکێنەر بات
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی ٢٥کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای ئێعدام و بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٦ ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراون.هەروەها کەسێک لەو سزادراوە سیاسیانە بە ناوەی(شاهین وەساف) بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە٢ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی(شاهین گەلەداری تەمەن ٥٠ ساڵ لە زیندانی ورمێ بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا ،مێهران ئەکرەمی لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.)هەروەها چالاکێکی سیاسی بە ناوی(شوعەیب زارعی)لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لە لایەن ترۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ترۆر کراو و گیانی لەدەست دا.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە مانگی ڕابردوو دا دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی ٢٥کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای ئێعدام و بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٦ ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراون.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
#گیەڵان

🔷لە گیەڵان چالاکێکی مەدەنی و چەند هاووڵاتیی بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەسبەسەر کران


🔹خۆڕاگری: لوتفوڵڵا پەرویز، یەکێک بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گیەڵان، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا و چەند هاووڵاتی دیکەش بانگکران و هەڕەشەیان لێکراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14955

: چوارشەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#نەغەدە

🔷سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆراگری
: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14958

: پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سابیر ئیبراهیمی” لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14961

: سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#بۆکان

🔷دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری
: حەسەن کاکایی، هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، بەهۆی خوێندنەوەی سروودی کوردی لە نەورۆزدا، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14964

: شەممە، ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بەناوی “جەلال خودامورادی” لەسەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمار ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14968

: هەینی، ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: سمکۆ نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی “قازلیان”ـی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14973

: یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
Forwarded from لکێنەر بات
ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانەی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان،تایبەت بە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان.
با چاوخشاندنێکی خێرا بە ئامار و ڕاپۆرتی جۆراوجۆر و تایبەت بە ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشەنگە لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی ئازادییە سیاسییەکان و مافە مەدەنیەکانی هاووڵاتییان، هەر بۆیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا بۆ چەندین جار لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ مەحکووم کراوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو دا لە بەردەوامی شوڕشی ژینا دا پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، کوشتن و ئێعدام ، زیندانی کردن هاووڵاتیان و بەرتەسک کردنەوە و قەدەغە کردنی هەر چاڵآکیەکی سیاسی و مەدەنی، ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورەتر بۆ گەلانی ئێران.
هەر لەو پێوەندییە دا کۆمیتە دەرخستنی ڕاستییەکان لە نەتەوە یەکگرتووکان، بەکارهێنانی توندوتیژی بە دژی خۆپێشاندەران، کوشتن و ئێعدام و زیندانی کردنی خۆپێشاندەرانی مەحکووم کرد وکۆماری ئیسلامی بە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوان بە دژی بەشەرییەت، مەحکووم کرد.
کە ئەوەش دەڕخەری ئەو ڕاستیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێ دانە بە پەیمان و پابەند بوونە نێو دەوڵەتییەکان لە پێناو پاراستن و مانەوەی خۆی زۆر بێ بەزەییانە بەڕامبەر بە دژبەرانی سیاسی خۆی دەجوڵێتەوە و دوور لە هەموو ڕێسا و یاسایەک،تۆمەتی بێ بنەمای،بەغی،محاربە،فساد لەسەر زەوی دەخاتە پاڵ چالاکانی سیاسی ومەدەنی،هەر بۆیە ساڵی ڕابردوو وەک ساڵانی پێشوو بە دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە تاک بە شێوە فەلەیی بۆ چەندین جار لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان،س دەستبەسەر و حوکمی قورسی بەندکران و ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە.
هیچ گۆمان لەوە دا نییە و دکرێ ئەو ئامارانە زۆر لەوە زیاتر بن،بە هۆکاری ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی دا دەست کەوتنی زانیاری لەو بارەوە سەختە و زۆر جاریش خەڵک لە ترسی هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی گیراوان بە مێدیای ناکات.
هەر بۆیە ئەوەی لێرە دەخرێتە بەرچاو بە پێی ئەو ئامارە تۆمار کراوانەن کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٧٠٥ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپاڕێز و مامۆستای زمانی کوردی بە تۆمەتی دژایەتی کردن لەگەڵ سیستمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون کە زۆر یەک لەو هاووڵاتییانە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکان لە ژێر ئەشکەنجە، لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی ٢١٥ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی حوکمی قورسی بەند کران و ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە کە لەسەر یەک بە :
١)٥٧٨ساڵ و ٣ مانگ و ٢٢ ڕؤژ بەندکران تەعزیری
٢)٢٠ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی
٣) ٤٠١ میلیۆن تمەن پێبژاردن
٤) ١٠٢٤ زەربە قامچی
٥) ١٦کەس لەو هاووڵاتییە حوکم دراوانە بە سزای نارەوای ئێعدام مەحکووم کراون
٦) ١٢ کەس لە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی حوکمی ئێعدامیان لە سەر جێبەجێ کراوە
٧) ٥کەس لە چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی تیرۆر کراون کە ٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
٨)جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٢کەس لە گیراوانی سیاسی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست داوە.
https://xoragri.com/?p=14977