ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.86K photos
347 videos
9 files
4.93K links
Download Telegram
#کوردستان

🔷دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی شارەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد، پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی “بەدرە، کامێران، مەهاباد، هەوشار و سەقز” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13155
#کوردستان

🔷خۆڕاگری: کوروش عەبدی و ئیسماعیل بەرخورداری، خەڵکی دیواندەرە و شەهرام قادرپەنا، خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کوروش عەبدی، ئەندازیاری پاڵاوگەی بەنداوی سیازاخ لە ٧ کیلومیتری شاری دیواندەرە و لە کاتی کارکردندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13393
#کوردستان

🔷خۆڕاگری: لەماوەی یەک ڕۆژدا لە شارەکانی شنۆ، بۆکان، سەقز و دیواندەرە، ٩ هاووڵاتیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکردن و هەڵکوتانە سەر خەڵکی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “زانیار مەقدوور و فەردین خۆش‌خاهش” هیوا تاتایی، خەڵکی سەقز، ئومێد کەریمی، خەڵکی دیواندەرە و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بانە بە ناوەکانی “سەعید، محەممەد و ئارمان محەممەدی” و هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “سیامەک پیرۆتی و بێهزاد وەفادار” لەلایەن هێزەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13407
#کوردستان

🔷خۆڕاگری: محەممەد غەفوورینژاد، خەڵکی سەقز، سامان خالیدیان، خەڵکی دیواندەرە، هاوڕێ خاڕەزم شنۆ و مێهدی فەیزی، قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان خالیدیان، خەڵکی گوندی “نسارە”ـی سەربە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەد غەفورینژاد، خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە ماشێنەکەی ڕاگیراە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13501
#کوردستان

🔷دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، سەقز و کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: تاهیر ئەمانی خەڵکی بۆکان، شاهۆ عەزیزی خەڵکی سەقز و پێدرام فەیزی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13648
#کوردستان

🔷خۆڕاگری: ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز و سنە کە لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، شەش هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی “سەفا عائلی، ئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی، هیوا تاتایی، ئومێد موقەدەس و هیوا جیهانی” کە لە ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتەکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13832
#کوردستان

🔷ناڕوونی چارەنووسی ١٠هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد لە ورمێ

🔹خۆڕاگری: ١٠هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان پاش ئەوەیکە دەسبەسەر کراون و لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیران، تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

🔹درێژەی ڕاپۆرت...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14093
#کوردستان

🔷کۆماری ئیسلامیی ئێران چوار بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارە دا

🔹خۆڕاگری: موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتیحی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد، لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران.

🔹درێژەی ڕاپۆرت...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14571

: دووشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#کوردستان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چوار هاووڵاتیی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: چوار هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی “عوسمان دڵسۆز، سولەیمان سالک، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٦ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15259

: یەکشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی