🌹خانای قوبادی🌹
197 subscribers
495 photos
145 videos
4 files
36 links
( تەنها ئەدەبیات )
( فقت ادبیات )
لێرەوە هەموو شتێک لەسەر شاعیر کورد خانای قوبادی بزانه...

ڕاستەن مەواچــان فارسی شەککەرەن
کوردی جە فــارسی بەڵ شیرینتەرەن

بەڕێوبەری کەنـاڵ
@khanai_qubadi
کانال 🌷خانای قوبادی🌷
Download Telegram
جــیهان تا جــیهان طــوفــەیـل ڕاشــەن
عەرش ئەعظەم فەرش نەعلەین پاشەن

سەرخێڵ و سەرهـەنگ فـەوج ئـەبرارەن
ڕەشـــید مــەیــدان ( یــوم الـــقــرار)ەن

(خانا) بە سـەرگــەرد بـەرزی پایـەش بۆ
بــە فـیدای قامــەت طـوبا سـایــەش بۆ

هــەرچەند عاصـیەن شـوم شەرمــەسار
پەناش هــەر ئەوەن جــە ( یـوم الـقرار)
خانای قوبادی
@xanai_qubadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەرهاد پیرباڵ
بابا تاهیری هەمەدانی شیعرێکی جوانی نوسی بۆ مەلای جەزیری خوێدەوە ئەویش بۆ نیزامی گەنجەوی خوێندەوە ئەویش بۆ خانای قوبادی خوێندەوە،،،...
@xanai_qubadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەکیــەی راداران، ســای ســــەماواتم
دەفتەردار موڵک، سەرجۆی (کـاواتـم)
خانای قوبادی


حەزرەتی خانای قوبادی پێش سێ سەدە ناوی کاواتی هێناوە، خۆی بە میر و فەرمانڕەوای ناوچەکە ناساندووە.

خۆشحاڵی مامۆستا فاروق قوبادی خۆشەویست لە بوژانەوەی کانی کاوات.
@xanai_qubadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کــەس چــوون تۆ کــەریم کـەرەمدار نییەن
کەس چوون تۆ غەفوور هەم غەففار نییەن
خانای قوبادی

@xanai_qubadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شرۆڤەیەک لەسەر موناجاتە بەناوبانگەکەی مامۆستا موحەمەدی ڕەبیعی لە شیعری حەزرەتی خانای قوبادی.
@xanai_qubadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی چەند بەیت لە شیعری(مەستوورەی ئەردەڵان) لەلایەن خاتوو (ئەلینا ڕەحیمپوور)
@xanai_qubadi
هه زار جار پیروزه
خالید جاف لەهۆزی قوبادی خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا

خالید جاف، نووسەری کتێبی (لە زاری بەڵگەنامەوە)، 1489 بەڵگەی بە وێنەوە بڵاوکردووەتەوە کە بۆ سەردەمی عوسمانی، بەریتانی دەگەڕێنەوە، زیاتر جەخت لە کوردستانیبوونی کەرکووک دەکەنەوە.

لە کتێبەکەیدا چەندین بەڵگە لەگەڵ 440 سەرچاوەی جۆراوجۆر بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی، فارسی و کوردی بەکارهێناوە بە وردی باس لە مزگەوت و تەکیە و بنەماڵە دێرینەکانی کەرکووک دەکات.

خالید عەلی کەریم جاف، لە ساڵی 1962 لە کەرکووک لەدایکبووە، لە ساڵی 1981 پەیمانگای تەکنەلۆجی تەواوکردووە، لە ساڵانی 1985 تا 1987 لەلایەن حزبی بەعسی عێراقییەوە دەستگیکراوە و خراوەتە زیندانەوە، دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق لە وەزارەتی ئەوقافی کەرکووک دادەمەزرێت و ئیتر هەموو ژیانی تەرخان دەکات بۆ دەستخستن و بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگانەی کوردستانیبوونی کەرکووک دەسەلمێنن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شایانی باسە مامۆستا خالید جاف لە هۆزی قوبادیە و بنەماڵەیەکی دیاری شاری کەرکوکن، هەر بەم بۆنەیەوە کاک جمال صاڵح قوبادی ئامادەی کۆڕەکەبوو دوای بانگێشت نامەی فەرمی.
@xanai_qubadi
یادێ لە خانای قوبادی
کەماڵ ڕەحمانی › چرای خەیاڵ › 

هه‌زار ڕه‌حمه‌تت له‌ گۆڕی خانا
خاوه‌ن هه‌ڵبه‌ستی به‌ نرخ و خانا

هه‌ر تاکه‌ بەیتێ که‌ تۆ وتووته‌
به‌قیمه‌ت‌تر له‌ زێڕ و یاقووته‌

که‌س ده‌بێ هه‌بێ ئه‌م بەیتەی خوارێ
گوێ لێ‌نه‌بووبێ جارێ له‌ زارێ

«ڕاسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن
کوردی جه‌ فارسی به‌ل شیرین ته‌ره‌ن»

ڕاسته‌ که‌ ده‌ڵێن: فارسی هه‌نگوینه‌
کوا وه‌کوو کوردی خۆش و شیرینه‌

«گه‌نجه‌وی» نادا شانت له‌ شانی
به‌ شاگردیشت ناشێ «گورگانی»

به‌های «دیوانت» خاکی ئێرانه‌
«خه‌سره‌و و شیرن»، ئه‌رمه‌نستانه‌

نه‌جدی ڕه‌وانی«مه‌جنوون و له‌یلات»
ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه، که‌سی پێ‌ناگات

«یۆسف و زلێخات»١، له‌ وێنه‌ی نییه‌
عه‌زیزی میسری ورده‌کارییه‌

«که‌ماڵ» مەتحی تۆی پێ ته‌واو نابێ
جه‌وهه‌ر و خامه‌ی دار و ده‌ریا بێ
@xanai_qubadi
Audio
🔴وتووێژی ڕوحی بەرزی #میرزا_ئەحمەدی_داواشی لە تەک دۆستی خۆشەویستی حاجی حەمەساقی موختاری پاوەیی

💬نووسین و خوێندنەوە : ئەکرەم وەڵەدبەیگی

▶️تۆمار | ساڵی ٨۲ هەتاوی

📱➡️@gutariniwe
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەقامی خانای قوبادی
شاری دەربەندیخان
@xanai_qubadi
دەس بەرد پەی چـارشـەو هۆردادا جە سەر
درەخشان چون قورس دوو هەفتەی قەمەر

نە فـەرق قـوللـەی مـوشکین جــە ســـەردا
وەردا چــــون ئــەژدەر وە ڕوی کـــەمـەردا
خانای قوبادی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوسرەو و شیرین

@xanai_qubadi
عوزر خوام هەر ئەسر دیدەی گریانەن
شـەفا خـوام قـرچەی دڵـەی بوریانەن
خانای قوبادی
ــــــــــــــــــــــــــــ
خوسرەو و شیرین
ل٦١٣
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🍂فەسڵ نەو پایز

هۆنراوەی : مامۆستا مەولەوی

🎙بە دەنگی : ئەکرەم  وەڵەدبەیگی

@xanai_qubadi
نوسخەیەکی «خوسرەو و شیرین»ی شاعیری گەورەی کورد «خانای قوبادی»
لە کتێبخانەی میللەتی تورکیا کە لە سایتەکە بە هەڵە دراوەتە پاڵ «نیزامی»
ئەمەش ناسنامەی دەستنووسەکە:

Hüsrev ü Şîrîn / خسرو و شيرين
Müellif
: Nizâmî-i Gencevî, Ebû Muhammed Cemâleddin İlyas b. Yusuf b. Zeki Mü’eyyed el-Gencevî / نظامي گنجوي، أبو محمد جمال الدين إلياس بن يوسف بن زکي مؤيد الگنجوي / 611/1214 [?]
Dil
: Kürtçe
Tasnif no./Konu
: 891.5 / İran edebiyatı
Fiziksel özellikler
: 65 yk., muhtelif st. ; 210x110,170x100 mm.
Kütüphane adı
: Millet Kütüphanesi
Koleksiyon
: A.E. Farsça
Koleksiyon no.
: 501
Bibliyografik kayıt no.
: 157250
Materyal türü
: Yazma eser
@xanai_qubadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داهێنان لەشیعرەکانی حەزرەتی خانای قوبادی
کاروان عوسمان خەیات(ڕێبین)

@xanai_qubadi