Wake up
2.87K subscribers
106 photos
99 videos
1 file
8 links
ئامانجمان دەرخەری ڕاستیەکانە  لە ڕوانگەی قورئان و سوننەت
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سلام علیک
خواردنگەی پیتزا هت زنجیرە خواردنگەیەکی ئیسرائیلیە خاوەنداریەتی ئەکرێ لەلایەن کەسێکی جولەکە کە لە چەندین وڵات هەیە لە کوردستانیش هەیە وە لەوڵاتی سعودیاش و شاری مەدینە لقێکی لێیە بەرامبەر مزگەوتی پێغەمبەرﷺ کە موسوڵمان بێ ئاگایە لەوێ نان دەخوا و پارەکەی دەداتە کەسێکی جولەکە و ئەویش دەیداتە حوکمەتی زاهیۆنی کە سەرفی دەکا لە فیشەک و گوللە بۆ گیانی موسوڵمانانی غەززە دواتر هەمان موسوڵمان دێتە مزگەوتی رسول و نوێژ دەکا بێ ئاگایە لەو کارە و تاوانە دەیکا
تکایە گەر سەفەری ئەوێتان کرد نان مەخۆن لەوێ و خزم و کەس و کاری لێ ئاگادار کەنەوە. بابەتەکە شێر بکەن بۆ ئەوەی موسوڵمان ئاگادار بێتەوە.
36🤝7😢4💯4
4
ئەگەر کورد وایە من کورد نیم

کورد دژی دین و دژی شعائیری ئیسلام نەبوە لە پێشدا و نە لە ئێستادا بەڵام بەداخەوە ئێستا تاکی کوردی موسوڵمان غیرەت و شەهامەتی لەدەس داوە و بەبەر چاویەوە سوکایەتی بە یەکێ لە هەرە گرنگەکانی دین دەکرێ بەلایەوە ئاساییەو دەشڵێن سەدا ٩٥ موسوڵمانە ، میللەتێک ٪٩٥ی موسوڵمان بێت ناکرێت هەڵوێست و غیرەتی نەجوڵێ بۆ دینەکەی لەکاتێکا دینی ئیسلام هەردەم شکۆ و بڵندی داوە بەکورد کە مێژوو شایەتە و بەڵام بەداخەوە. میللەتێکی زەلیل کراوی پارە و دنیا ٢٠ کەسی بێ باوک و بێ ئەسڵ یاریان پێ دەکاو هەر رۆژێک سوکایەتی بەبەشێکی دینی دەکەن.
کوا مافی مرۆڤ
کوان ریکخراوی نەتەوییە دەم درێژە کان

وەزیری ئەوقاف لای خۆیا تۆ دەتگوت ڕێگرین لە سوکایەتی بەهیچ ئاین و بیر و بۆ چونێک

وەزیری خوێندنی باڵا لە ژێر بەرپرسیاریتی تۆ لەزانکۆیەکی پڕ لە کوفر و فەساد سوکایەتی بە دینی جەنابت دەکرێ. ئەگەر موسوڵمانی

وەزیری پەروەردە ئەمانە بەبێ پەروەردەیی گەشتونەتە ئەوی کوا بەر پرسیاریت

کوا داواکاری گشتی و دادگاو تڕو تفاقتان ؟

وللەی موسوڵمانێک بەخراپ باسی دینێکی تری کردبایە ئێستا لە کونجی زیندان بوو بۆی نەبو فزە بکات بەڵام وەک و باوە گەوەرەمان پێغەمبەر ئیبراهیم فەرمووی
( إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ
ئێمه‌ به‌رین له‌ ئێوه‌ و له‌و شتانه‌ش که‌ له‌جیاتی خودا ده‌یپه‌رستن، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌و د‌ین و ئاینه‌ی ئێوه‌ نیه‌، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه‌ تا ئه‌و کاته‌ی که‌ باوه‌ڕ به‌ خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، ‌.
ئێمە کوردایەتی دەکەین بەدیینەوە ئێوەش بیکەن بە نۆکەری و کوفر و بەرەلایی و زیناو زۆڵیەتیەوە بزانن اللە کامی سەرەخا.
38💯13🤬2🤣2🔥1
ئایە ئەم شەڕە بۆکوردە ؟؟
لە ساتی دروست بونی هێزەکەی مزڵوم عبدی تا ئەم دەقەیەش مزڵوم عبدی ئامادە نەبوە ئاڵای فەرمی کوردستان هەڵ بکات لە ئۆفیس و لە سەر شانی هێزەکەی نە لۆگۆ و ئاڕمی کوردستان نە ناوی کوردستان نەبینراوە نە کردویەتی لەکاتێکا کوردانی باشور و عاتیفەی نەبگبەت فەخر و شانازی ئەکا بەو ئاڵایە و هەزاران گەنج و منالی فەقیر لەسەر ئەو ئاڵایە کوژراوە خەڵەتێنراوە. بەڵام مەزڵوم هێزەکەی جگە لەئاڵاو لۆگۆی حزبەکەی و ئاڵای سوریای ئێستا ئامادە نین خۆیان وەک کورد و ئاڵای فەرمی نەتەوەی هەڵبدا پرسیوتانە بۆ ؟ چونکە دان بە کوردانی باشور نانەن و سەرکردە و سیاسیەکانی کوردی باشوریان لا پەسەند نیە ئێستا کە شەڕ دەکا لەبەرامبەر ئەحمەد شەرع لەژێر ئاڵای سوریا شەڕ دەکا بەناو کورد و لەکاتێکا هیچ پەیوەندی بەکوردی و عەرەبیەوە نیە هەزاران عەرەب و شیعە و دروزی لە هێزەکەی مزڵوم هەیە ئەی ئەوان بۆ شەر دەکەن بۆ هەسەدە (QSD) کەواتە ئەوانیش جاشن بەنسبەت عەرەبەکان سوریا؟ کەچۆن کوردەکانی هیزی ئەحمەد شەرع لەوی هەن و بەجاش ناویان دەبەن کوردەکانی خۆمان.
ئەحمەد شەرع دار و دەسی تورکیاو ئیسرائیلە و پیاوی کوفرە. لەهەمان کاتدا مزلومیش ئەمریکا ئەم شەڕەی پێ دەکا بۆ ئابوری و مەسلەحەتی خۆی . مزڵوم چەنەهای سالە پەیوەندی ئابوری نەوتی لەگەل تورکیا هەیە کە لەم هەرێمی کوردستانە لەپاڵاوگەکانی ئێرە بۆیان دەپاڵێون و دەینێرنە تورکیا و پارەکەشی بۆ کاک مزڵومی کورد پەروەر بەحساب خۆیان.
مزڵوم یەکجار ئاڵای کوردستانی بینی کە هاتە هەرێمی کوردستان کۆبۆوە لەگەل سەرکردەکانی هەرێم لەپێش ئەوکاتە نەبوە و نەیدیوە و نەیویستوە. چاوتان بکەنەوە هەڵمەخەڵەتێن بەناو کوردایەتیەوە چەنەهای چەن سالە فێڵتان لێ دەکرێ
.ئەو دۆستەی بەناو ئیسرائیل کورد هەیەتی ئێستا پشتی
ئەحمەد شەرع و تورکیایە .
15👎15👏3👍2😁2
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمەش تاوانێک لە تاوانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد ناشەرع بەرام بەرا منداڵێک جا بۆیە ئەی موسوڵمانان تێنەکەون بە پشتوانی کردنی جێشی سوریا کە مرتەدن فاسقن وە شەڕی قەومی ئەکەن هیچ پەیوەندی بە دینەوە نییە
🤬21😭143
حازم الشرع برای احمد شرع لەکوردستانە
کەناڵە چەواشەکارەکان وا خۆیان دەرەخەن کە زۆر خەمی رۆژئاوامانە بەڵام خەڵکی نەفام و نەزان بێ ئاگایە لەم راستیە و براکەی احمد شرع کە خاوەن ملیۆن دۆلار و ژیانی پاشاییە و نەگبەت و کرێچیەکان چەواشە کراون
تکایە چاوتان بکەنەوە بەهەموو ئاوازێک هەڵمە پەڕن ئەوەی زەرەر دەکا خەڵکی گوناح و سڤیلی مەنتیقەکەیە و بونەتە قوربانی دەسی دوو هێزی کفر
حازم الشرع، پۆستی باڵای بەڕێوەبردنی لە کۆمپانیاکانی کارکردن لە کەرتەکانی خواردنەوە گازییەکان و بازاڕکردن و فرۆشتندا هەبوو. لەوانە گروپی کرۆنجی و کۆمپانیای ئەلحەیات بۆ خواردنەوە گازییەکان و ئاوی کانزایی لیمیتەد، کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ەوە وەک بەڕێوەبەری گشتی و جێگری سەرۆکی جێبەجێکار کاری کردووە، ئەلحەیات خاوەنی براندی تایبەتی بەرهەمەکانی پێپسیکۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

هەروەها وەک بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ گروپی فەتڵ لە عێراق کاری کردووە و سەرکردایەتی چەندین کۆمپانیای دیکەی لەوێ کردووە، ئەمەش گوزارشت لەوەبەرهێنانە قوڵەکەی دەکات لە بازاڕی عێراق و نیازی مانەوەی لەوێ بۆ چەندین ساڵ.
💯14
ئەمەی خوارەوە قسەی کادیرێکی پەکەکەیە کەبەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەوحیزبە بوەو لەئاستێکی باڵای ئەوحیزبەدا بوە وبەئاشکرا بەناو وڕەسمی خۆیەوە نەک بەناوی خوازراو وڕەسمی دزراو باسی ئەوەدەکات 25ساڵی ڕەبەق لەناو پەکەکە بوە وئەم ڕاستیانە بۆ ئێوە دەگێڕێتەوە تا بیانناسن
25 ساڵ له‌ناو په‌كه‌كه‌ بووم،
چیم بینی؟!

خەڵک ئەم شتانە نازانێت بەڵام من بەچاوی خۆم ئەم شتانەم لەناو پەکەکە بینی:

- تلیاك خۆر و تلیاك فرۆشم بینی.
مەشڕوب خواردن و کاری بەدڕەوشتی.

- مه‌شق پێكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵم بینی.

- گرتن و به‌ بارمته‌گرتنی هاوڵاتی سڤیلم بینی.

- دیل كوشتنم بینی، چه‌ته‌گه‌رایی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن و دزی له‌خه‌ڵكم بینی.

- سوكایه‌تیم به‌ ئاینی ئیسلام بینی.
دوژمنی سەرەکی پەکەکە بریتیە لەئاینی ئیسلام بەڕادەیەک یەک گەریلا نیە نوێژ بکات بەڵکو چەندان جار سوکایەتی و گاڵتە بەنوێژ دەکەن.

- بێ ئەخڵاقی و تێکەڵی شەوان و به‌د ڕه‌وشتی زۆرم بینی.

- تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌ و بۆمبڕێژكردنم بینی.

- كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌کەم له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سوریا و توركیا و عێراق و ئێران و حزب الله ی لوبنان بینی.

- داگیركردنی خاكی كوردستانم بینی، به‌س ئازادكردنی نیو مه‌تر خاكی باكوری كوردستانم نه‌بینی!بەڕادەیەک هەزاران گوند و لادێیان داگیرکردوە و خەڵکی گوندەکان زۆر لێیان بێزارن.

- یه‌كێك له‌ كاره‌ هەرە قێزه‌وه‌نه‌كانی په‌كه‌كه‌ ڕفاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌دان و هه‌زاران منداڵ بوو، دواتر مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و بۆمبڕێژكردن‌.

- شۆردنەوەی مێشکی منداڵ و بێ دین کردنیان و ئاڕاستەکردنیان بۆ بیروباوەڕی چەپگەرایی و ئیلحاد و عەلمانیەت و وایان لێدەکردن باوەڕیان بەخوا نەمێنێت و بەهەموو شێوەیەک دژی ئاینی ئیسلام بن، نەتەوەیان لێکردوون بەخوا.

به‌چاوی خۆم بینیم هه‌ر كه‌ ئێواره‌ ده‌هات به‌شێك له‌و منداڵانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 10 بۆ 14 ساڵیدا بوون به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ ده‌گریان و بیری باوك و دایكیان ده‌كرد و داوایان ده‌كرد بیانگێڕنه‌وه‌ بۆناو خێزانه‌كانیان بەڵام پەکەکە ڕێگریان دەکرد و دەیانوت دایک و باوکتان لەئێوە بێزارن و دایک و باوکتان خۆیان تەلەفۆنیان بۆ ئێمە کردووە وتویانە با منداڵەکەمان لەلای ئێوەبێت.

چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌م له‌م ڕه‌فتاره‌ پیسەی په‌كه‌كه‌ ده‌گرت، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كه‌ی مندا پاساوایان ده‌هێنایه‌وه‌ بۆ ڕفاندنی منداڵ به‌بیانووی چاندنی هه‌ستی نەتەوەیی و قەومی و به‌رگریكردن و دووباره‌ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌‌، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ چاندنی ڕق و كینه‌ و ئیلحاد و ڕاهێنان له‌سه‌ر كوشتن و بۆمبڕێژكردن و خۆته‌قاندنه‌وه‌.

(یوسف زیاد)
به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌.
کە بۆ ماوەی 25 ساڵ بەرپرس بووم لەناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراوە بە (پەکەکە)
16👍3👏3👎2🤔1
6👍2💯1
برایان خوشکان پەکەکە هیچی کەمتر نیە لەو گروپە تیرۆرست و مافیایانەی لە جیهاندا هەن. ئێمە پشگیری احمد شەرعی فاسق و کافر ناگرین بەڵام پێمان ناخۆشە چەواشەی زۆری سۆشیال میدیا هەیە و خەڵکیش کوێرانە باوڕ دەکەن. ئەوەتا ساڵانە مناڵی کوردی ناوچەجیاجیاکانی کوردستان دەڕفێندرێ و نادرێتەوە بەکەسوکاریان بەکار دەهێندرێن
پەکەکە ساڵانێکە بۆتە چاوی ساغی تورکیاو زەڕبە دان لەهەرێم بەبێ ئەوەی یەک بست لەکوردستانی باکور ئازاد بکات.
18💯9👍5👎3🔥3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سۆشیاڵ میدیا و میدیا کوردیەکان بەتایبەت بۆ بەناوبانگ کردنی خۆیان و پێشکەش کارەکانیان شەو ڕۆژ باسی رۆژ ئاوایە، ئەوەتا لە ئێرانیش هەمان شتەو شەڕی کۆڵان هەیە لەگەڵ شیعەی ڕافز و کافر و رۆژانە کوردەکان دەکوژرێن بۆ کەس باسی ناکا؟ ئەگەر پلان و دژایەتی دین و ئاین نەبێ چیە؟ ئەوەتا ئەوانیش وا خەریکی خەباتی چەک و تۆڵەی چەن ساڵەی کوژران و لەسێدارەدانی براو کەسوکاریانن بۆ کەسێک دیمەنەکان ناگوازنەوە و پشگیریان ناکا؟؟؟؟؟
👏158👍3
قال تعالى: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ )

١_لەدوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم ١٩١٨_١٩٢٣
بەڵێننامەی سیڤەر بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی .پاشەکشە و پاشگەزبونەوەی (بەریتانیا و فەرەنسا)بەدەرکردنی پەیمانامەی لۆزان دابەشبونی خاکی کوردان بەسەر عێراق ئێران تورکیا سوریا.
٢_تاواندنەوەی شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید لەلایەن بەریتانیا (١٩١٩-١٩٢٣).
٣_بەڵێنی یەکێتی سۆڤیەت بە هاوکاریکردنی کۆماری مهاباد و پشتێکردن لە قازی محەمەد و هاوکاریکردنی ئێران بۆ لەناوبردنی کۆمارەکە .١٩٤٦
٤_شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی بەهاوکاری ئەمریکا و ئێران و دواتر فرۆشتنیان بە ڕێکەوتنامەی جەزائر لەنێوان عێراق و ئێران(١٩٦١_١٩٧٥).
٤_پشتێکردنی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧.
٥_پشتکردنی لە کوردانی ڕۆژئاواو فرۆشتنیان بەتورکیا لەلایەن ئەمریکا ٢٠١٩.
٦_ کۆتا دانە بەشودانی هسد لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە تورکیا و سوریا ٢٠٢٦ .
باشە کاکە!!
ئەوە جگە لە دەرەنجامی هەریەکێک لەم پشتبەردانانە قەسابخانە و ئاوارەی و ماڵوێرانی بە هەزاران هەزار کوردی بەش مەینەتی لێکەتوەتەوە .بیرمان نەچێت ئەو خیانەتانەیان لەبەرامبەر دەریایەک خوێن و فرمێسکی ئەم گەلە ساویلکە بوە کە خۆیان کردوەتە گیان فیدا و قوربانی بۆیان ئەوەش وەفاکەیانە.
جا باسی کۆمەڵموژیەکان ناکەم بە چەکی ئەوان و لەژێر سایەی گلۆپی سەوزیان کراوە .یان ئەوە هەر وازبێنە لە قەسابخانەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەرمەنیە ئەرسەدۆکسەیەکان کە چ ماڵوێرانیەکی لێکەتوەتەوە و کاریگەری و باجەکەشی تا ئێستا ئەیدەین.
زۆر بە کورتی و پوختی و تەنها خاڵبەندی بوو.
ئێستا لە مانای ئایەتەکە گەشتن؟؟؟
13💯6
7
14
وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

ان شاءالله ئەم ڕوداوانە ئەبنە هۆی حاڵی بونی کورد کە تێبگات کوفر دۆست و پشتیوان نیە بەڵکو دوژمنن.جا ئەگەر بۆ موسڵمانێکی ئاسای یەک جار دوژمن بێت بۆ کورد ٣جار دوژمنن دوژمنی ئاینی و نەتەوەی و دوژمنی باب و باپیرانیش .ئەو هەموو نەهامەتی و کوشت و بڕەی کە هاتوشە بەسەر ئەم میلەتە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانمان لەژێر سایەی و بەرنامەی ئەو دەستورە بوە کە گاور و جولەکە نوسیویەتەوە .بۆیە ئەمە سەرەتایەکی چاکە بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ ئەسڵی خۆی و ناسینی دۆست و دوژمنی و زانینی چاکە و خراپە .جا خۆزگا کورد بەیەکجاری شەریعەتی بکردایەتە پەڕەو دەستوری ئەوکات هێز نەبوو بتوانێت ئاوا زەلیلمان کات. خۆزگا یەک جار بە ئیسلامەوە بەڕوی دوژمنەکانیەوە بوەستایەتەوە بۆ ئەوەی براوەی دنیا و سەرفرازی دواڕۆژبوینایە.
23👍9